< ئامۆس 1 >

ئەمە پەیامی ئامۆسە کە یەکێک بوو لە شوانەکانی شارۆچکەی تەقۆعە، دوو ساڵ پێش بوومەلەرزەکە لە سەردەمی عوزیای پاشای یەهودا و لە سەردەمی یارۆڤعامی کوڕی یەهۆئاشی پاشای ئیسرائیل، ئەم بینینەی دەربارەی ئیسرائیل بۆ ئاشکرا کرا. 1
De Ord, som Amos, der hørte til faarehyrderne fra Tekoa, skuede om Israel, i de Dage da Uzzija var Konge i Juda, og Jeroboam, Joas's Søn, i Israel, to Aar før Jordskælvet.
گوتی: «یەزدان لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت، لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی دێت، لەوەڕگای شوانەکان شیوەن دەگێڕن و لووتکەی کارمەل وشک دەبێت.» 2
Han sagde: HERREN brøler fra Zion, fra Jerusalem løfter han sin Røst; Hyrdernes Græsmarker sørger, vissen er Karmels Top.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «دیمەشق یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە، سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم، لەبەر ئەوەی بە جەنجەڕی ئاسن گلعادیان شێلا، 3
Saa siger HERREN: For tre Overtrædelser af Damaskus, ja fire, jeg gaar ikke fra det: de tærskede Gilead med Tærskeslæder af Jern —
ئاگر دەنێرمە سەر ماڵی حەزائێل قەڵاکانی بەن‌هەدەد دەخوات. 4
saa sender jeg Ild mod Hazaels Hus, den skal æde Benhadads Borge;
شەوبەندی دەروازەکانی دیمەشق دەشکێنم، فەرمانڕەواکە لە دۆڵی ئاڤەن ڕیشەکێش دەکەم، هەروەها گۆچان بەدەست لە بێت‌عەدەن. گەلی ئارام بۆ قییر ڕاپێچ دەکرێن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 5
jeg knuser Damaskus's Portslaa, udrydder Bik'at-Avens Borgere og den, som bærer Scepter i Bet-Eden; Aramæerne skal føres til Kir, siger HERREN.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «غەزە یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە، سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم، لەبەر ئەوەی چەند کۆمەڵگایەکی بە تەواوەتی بە دیل گرت و بە ئەدۆمی فرۆشت، 6
Saa siger HERREN: For tre Overtrædelser af Gaza, ja fire, jeg gaar ikke fra det: de bortførte hele Byer og solgte dem til Edom —
ئاگر دەنێرمە سەر شووراکانی غەزە، قەڵاکانی دەخوات. 7
saa sender jeg Ild mod Gazas Mur, den skal æde dets Borge;
فەرمانڕەواکە لە ئەشدۆد ڕیشەکێش دەکەم و گۆچان بەدەست لە ئەسقەلان. دەستم دەگەڕێنمەوە سەر عەقرۆن، پاشماوەی فەلەستییەکان لەناودەچن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 8
jeg udrydder Asdods Borgere og den, som bærer Scepter i Askalon; jeg vender min Haand imod Ekron, og den sidste Filister forgaar, siger den Herre HERREN.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «سور یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە، سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم، لەبەر ئەوەی تەواوی چەند کۆمەڵگایەکی بە دیلگیراوی فرۆشتە ئەدۆم و پەیمانی برایەتییان نەهێنایەوە یادیان، 9
Saa siger HERREN: For tre Overtrædelser af Tyrus, ja fire, jeg gaar ikke fra det: de solgte hele bortførte Byer til Edom uden at ænse Broderpagt —
ئاگر دەنێرمە سەر شووراکانی سور قەڵاکانی دەخوات.» 10
saa sender jeg Ild mod Tyrus's Mur, den skal æde dets Borge.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «لەبەر ئەوەی ئەدۆم یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە، سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم، لەبەر ئەوەی بە شمشێرەوە دوای براکەی کەوت، بەبێ دەربڕینی بەزەیی. هەروەها لەبەر ئەوەی تووڕەییەکەی بەردەوام لە جۆش بوو، قینیشی بۆ هەتاهەتایە هەڵدەگرت، 11
Saa siger HERREN: For tre Overtrædelser af Edom, ja fire, jeg gaar ikke fra det: med Sværd forfulgte han sin Broder og kvalte sin Medynk, holdt altid fast ved sin Vrede og gemte stadig paa Harme —
هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر تێمان، قەڵاکانی بۆزرا دەخوات.» 12
saa sender jeg Ild mod Teman, den skal æde Bozras Borge.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «عەمۆن یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە، سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم، لەبەر ئەوەی سکپڕەکانی گلعادیان هەڵدڕی، بۆ ئەوەی سنوورەکانیان بەرفراوان بکەن، 13
Saa siger HERREN: For Ammoniternes tre Overtrædelser, ja fire, jeg gaar ikke fra det: de oprev Livet paa Gileads svangre Kvinder for at vinde sig mere Land —
ئاگر لە شووراکانی ڕەبە بەردەدەم قەڵاکانی دەخوات، بە هاتوهاوارەوە لە ڕۆژی جەنگدا، بە زریانەوە لە ڕۆژی باوباراندا. 14
saa sætter jeg Ild paa Rabbas Mur, den skal æde dets Borge under Krigsskrig paa Stridens Dag, under Uvejr paa Stormens Dag.
پاشاکەیان ڕاپێچ دەکرێت، ئەو و هەموو کاربەدەستەکانی بە یەک جار.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 15
Landflygtig skal Kongen blive, han og alle hans Fyrster, siger HERREN.

< ئامۆس 1 >