< کردار 6 >
لەو ڕۆژانەدا کە قوتابییەکان زیادیان دەکرد، جولەکە یۆنانییەکان بۆڵەبۆڵیان لەسەر عیبرانییەکان کرد کە لە دابەشکردنی نانی ڕۆژانە بێوەژنەکانیان پشتگوێ دەخرێن. | 1 |
AND in those days the disciples being many, the Javnoyee disciples murmured against the Ebroyee because their widows were slighted in the daily ministration.
بۆیە دوازدە نێردراوەکە هەموو قوتابییەکانیان بانگکرد و گوتیان: «باش نییە بۆمان ڕاگەیاندنی پەیامی خودا پشتگوێ بخەین و خەریکی ئازووقە دابەشکردن بین. | 2 |
And the twelve apostles called all the assembly of the disciples and said to them, It is not fit that we should leave the word of Aloha, and serve tables.
خوشک و برایان، لەنێو خۆتاندا حەوت پیاو هەڵبژێرن کە ناوبانگیان باش بێت و پڕبن لە ڕۆحی پیرۆز و دانایی، تاکو لەسەر ئەم ئەرکە دایانبنێین. | 3 |
Look out therefore, brethren, and choose seven men from you who have testimony concerning them, and are full of the Spirit of the Lord and wisdom, and we will appoint them over this matter.
ئێمەش خۆمان تەرخان دەکەین بۆ نوێژکردن و بۆ خزمەتی ڕاگەیاندنی پەیامی خودا.» | 4 |
And we will be constant in prayer, and in the ministration of the word.
هەموو کۆمەڵەکە ئەم پێشنیارەیان بەدڵ بوو، جا ستیفانۆسیان هەڵبژارد، کە پیاوێکی پڕ لە باوەڕ و ڕۆحی پیرۆز بوو، لەگەڵ فیلیپۆس و پروخۆرۆس و نیکانۆر و تیمۆن و پەرمیناس و نیکۆلاوسی ئەنتاکی کە ببووە جولەکە. | 5 |
And this saying was pleasing before all the people; and they chose Estephanos, a man who was full of faith and the Spirit of Holiness; and Philipos, and Prokoros, and Nicanor, and Timon, and Parmena, and Nikolos, a proselyte of Antiokia.
لەپێش نێردراوانیان ڕاگرتن، ئەوانیش نوێژیان کرد و دەستیان لەسەر دانان. | 6 |
And these they set before the apostles: and while praying they laid upon them the hand.
ئیتر پەیامی خودا لە گەشەکردندا بوو، ژمارەی قوتابییەکانیش لە ئۆرشەلیم زۆر زیاتر ببوون، ژمارەیەکی زۆریش لە کاهینان باوەڕیان بە مەسیح هێنا و گوێڕایەڵی بوون. | 7 |
And the word of Aloha increased, and the number of the disciples increased in Urishlem greatly: and much people of the Jihudoyee were obedient to the faith.
ستیفانۆس پڕبوو لە نیعمەت و هێزی خودا، پەرجوو و نیشانەی گەورەی لەنێو گەلدا دەکرد. | 8 |
But Estephanos was filled with grace and power, and wrought signs and miracles among the people.
جا هەندێک لەوانەی لەو کەنیشتەن کە پێی دەگوترا کەنیشتی ئازادکراوان، لەگەڵ کورێنییەکان و ئەسکەندەرییەکان و ئەوانەی لە ناوچەکانی کیلیکیا و ئاسیان، هەستان و دەمەقاڵێیان لەگەڵ ستیفانۆس کرد. | 9 |
And men arose from the congregation which was called Libertinu, Kyrainoyee, and Aleksandroyee, and from Cilicia, and from Asia, and disputed with Estephanos,
بەڵام نەیانتوانی بەربەرەکانێی ئەو داناییە بکەن کە ڕۆحی پیرۆز لە قسەکردندا پێیدابوو. | 10 |
and were not able to stand against the wisdom and the spirit which spake in him.
بۆیە بەدزییەوە خەڵکیان هاندا تاکو بڵێن: «گوێمان لێی بوو سەبارەت بە موسا و خودا کفری دەکرد.» | 11 |
Then they sent men and instructed them to say, We have heard him speak words of blasphemy against Musha and against Aloha.
ئینجا گەل و پیران و مامۆستایانی تەوراتیان جۆشدا، هاتنە سەری و گرتییان و بۆ ئەنجومەنی باڵایان هێنا. | 12 |
And they stirred up the people and the elders and the sophree, and came and rose upon him, and carried him away and brought him into the midst of the assembly.
شایەتی درۆزنیان دانا، دەیانگوت: «ئەم پیاوە وەستانی نییە لە قسەکردن لە دژی ئەم شوێنە پیرۆزە و تەورات، | 13 |
AND witnesses of falsehood arose, and said, This man ceases not from speaking words contrary to the law and against this holy place.
ئێمەش گوێمان لێی بوو دەیگوت کە عیسای ناسیرەیی ئەم شوێنە تێکدەدات و ئەو نەریتانە دەگۆڕێت کە لە موساوە وەرمانگرتووە.» | 14 |
For we have heard him say that this Jeshu Natsroya shall destroy this place, and shall change the customs which Musha delivered unto us.
جا هەموو ئەوانەی لە ئەنجومەنی باڵا دانیشتبوون چاویان تێبڕی و بینییان ڕووی وەک ڕووی فریشتە وایە. | 15 |
And all they who sat in the assembly looked upon him, and saw his face as the face of an angel.