< کردار 5 >

پیاوێک ناوی حەنانیا بوو، لەگەڵ سەفیرەی ژنی پارچە زەوییەکی فرۆشت. 1
Now a man called Ananias, with his wife Sapphira, sold some property.
بە ئاگاداری ژنەکەی بەشێک لە پارەکەی بۆ خۆی هەڵگرت، ئەوەی مایەوە هێنای و خستییە بەرپێی نێردراوان. 2
He kept back some of the money he received for himself, and brought the rest to present to the apostles. His wife knew what he was doing.
پەترۆس گوتی: «حەنانیا، بۆچی شەیتان دڵی پڕکردوویت، بۆ ئەوەی درۆ لەگەڵ ڕۆحی پیرۆز بکەیت و لە پارەی زەوییەکە بەشێک بۆ خۆت هەڵبگریت؟ 3
Then Peter asked him, “Ananias, why did you let Satan convince you to lie to the Holy Spirit and keep back some of the money from the land you sold?
ئایا نەتدەتوانی کێڵگەکە بۆ خۆت دابنێیت و نەیفرۆشی کاتێک کە هی خۆت بوو؟ پاش فرۆشتنی ئایا مافی ئەوەت نەبوو نرخەکەی هەڵبگریت؟ ئیتر بۆچی لە دڵی خۆتدا ویستت ناپاکی بکەیت؟ تۆ درۆت لەگەڵ خەڵک نەکرد، بەڵکو لەگەڵ خودا.» 4
While you had the land, didn't it belong to you? And after you sold it, didn't you still have control over what you did with the money? Why did you decide to do this? You haven't lied to human beings, but to God!”
کاتێک حەنانیا گوێی لەم قسەیە بوو، کەوت و مرد. هەموو ئەوانەی ئەمەیان بیست ترسێکی گەورەیان لێ نیشت. 5
Hearing these words, Ananias fell down and died. Everyone who heard what happened was terrified.
ئینجا چەند گەنجێک هەستان و کفنیان کرد، هەڵیانگرت بۆ دەرەوە و ناشتیان. 6
Some of the young men got up and wrapped him in a shroud. Then they carried him out and buried him.
پاش نزیکەی سێ کاتژمێر، ژنەکەی هاتە ژوورە و نەیدەزانی چی ڕوویداوە. 7
About three hours later his wife arrived, not knowing what had happened.
پەترۆس لێی پرسی: «پێم بڵێ، زەوییەکەتان بەم بڕە فرۆشت؟» گوتی: «بەڵێ، بەم بڕە.» 8
Peter asked her, “Tell me, did you sell the land for this price?” “Yes, that was the price,” she replied.
پەترۆسیش پێی گوت: «بۆچی ڕێککەوتن ڕۆحی یەزدان تاقی بکەنەوە؟ ئەوەتا ئەوانەی مێردەکەتیان ناشت لە بەردەرگان، تۆش هەڵدەگرن و دەتبەنە دەرەوە.» 9
Then Peter told her, “How could you agree together to swindle the Spirit of the Lord? Look, those who buried your husband are just returning, and they'll carry you out too!”
دەستبەجێ ژنەکە لەبەرپێی پەترۆسدا کەوت و مرد. کاتێک گەنجەکان هاتنە ژوورەوە و بینییان مردووە، هەڵیانگرت و لەتەنیشت مێردەکەی ناشتیان. 10
Immediately she fell down dead at his feet. The young men came back in and found her dead, so they carried her out and buried her beside her husband.
ئیتر ترسێکی گەورە هاتە سەر هەموو کڵێسا و هەموو ئەوانەی ئەمانەیان بیست. 11
Great fear spread through the whole church, as well as among everyone who heard what had happened.
لەسەر دەستی نێردراوان زۆر نیشانە و پەرجوو لەنێو گەلدا کرا. هەموو باوەڕداران بە یەک دڵ لە ڕێڕەوەکەی سلێمان لە پەرستگادا کۆدەبوونەوە. 12
Many miraculous signs were performed among the people by the apostles. All the believers used to meet together in Solomon's porch.
کەس نەیدەوێرا بچێتە پاڵیان، بەڵام گەل زۆر ڕێزیان دەگرتن. 13
Nobody else dared to join them even though they were greatly respected.
لەگەڵ ئەوەشدا هەتا دەهات ژن و پیاو بە کۆمەڵ باوەڕیان بە مەسیحی خاوەن شکۆ دەهێنا و دەهاتنە پاڵی. 14
However, many men and women came to believe in the Lord.
لە ئەنجامدا، وای لێهات نەخۆشیان دەهێنایە سەر شەقام و لەسەر جێگا و نوێن دایاندەنان، بەڵکو ئەگەر پەترۆس هات، سێبەرەکەی بکەوێتە سەر هەندێکیان. 15
As a result, people brought those who were sick into the streets and laid them on beds and mats so that as Peter passed by his shadow might fall on them.
خەڵکی شارەکانی دەوروپشتی ئۆرشەلیمیش کۆببوونەوە، نەخۆش و ئەوانەیان هەڵگرتبوو کە بە دەست ڕۆحی پیس دەیانناڵاند، جا هەموویان چاکدەبوونەوە. 16
Crowds from the towns around Jerusalem brought their sick and those afflicted by evil spirits. They were all healed.
بەڵام سەرۆکی کاهینان و هەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون لە ڕێبازی سەدوقی هەستان و پڕبوون لە ئیرەیی. 17
However, the high priest and those with him (who were Sadducees) became very jealous and decided to intervene.
نێردراوانیان گرت و فڕێیان دانە زیندانی گشتییەوە. 18
They arrested the apostles and threw them in the public jail.
بەڵام فریشتەیەکی یەزدان لە شەودا دەرگای زیندانەکەی کردەوە و بردنییە دەرەوە و گوتی: 19
But during the night an angel of the Lord opened the prison doors and led them out.
«بڕۆن بۆ حەوشەکانی پەرستگا و ڕاوەستن، تەواوی پەیامی ئەم ژیانە بە خەڵکی بڵێن.» 20
“Go to the Temple and tell the people everything about this new way of life!” he told them.
هەرکە گوێیان لێبوو، بەیانی زوو چوونە حەوشەکانی پەرستگا و دەستیان کرد بە فێرکردنی خەڵک. سەرۆکی کاهینان و ئەوانەی لەگەڵی بوون هاتن، ئەنجومەنی باڵا و هەموو کۆمەڵی پیرانی نەوەی ئیسرائیلیان بانگکرد و ناردیان لە زیندان بیانهێنن. 21
They did as they were told and went into the Temple at around dawn and began teaching. Then the high priest and his followers called a council meeting with all the leaders of Israel. He sent for the apostles to be brought from prison.
بەڵام کە پاسەوانەکان چوون و لە زیندان نەیاندۆزینەوە، گەڕانەوە و هەواڵیان پێدان و گوتیان: 22
But when the officials went to the prison they couldn't find the apostles so they went back and told the council,
«زیندانەکەمان بینی بە باشی داخرابوو، پاسەوانیش لە بەردەرگاکان ڕاوەستابوون، بەڵام کاتێک کردمانەوە کەسمان تێیدا نەبینی.» 23
“We found the prison all locked up, with guards at the doors. But when we had them open up, we couldn't find anyone inside.”
کاتێک سەرۆکی پاسەوانی پەرستگا و کاهینانی باڵا ئەمەیان بیست، لێیان سەرسام بوون و گوتیان ئەمە چی بەسەردێت! 24
Now when the captain of the Temple guards and the chief priests heard this they were totally baffled, and wondered what was going on.
ئینجا یەکێک هات و گوتی: «ئەو پیاوانەی فڕێتاندانە زیندانەوە، وا لە حەوشەکانی پەرستگادا ڕاوەستاون و خەڵکی فێر دەکەن.» 25
Then someone came in and said, “Look, the men you put in prison are right there in the Temple teaching people!”
ئەوسا سەرۆک و پاسەوانان ڕۆیشتن و بێ توندوتیژی نێردراوانیان هێنا، چونکە دەترسان گەل بەردبارانیان بکەن. 26
So the captain went with his guards and brought them in, but did not use force because they were afraid that the people would stone them.
کاتێک ئەوانیان هێنا و لەبەردەم ئەنجومەنی باڵادا ڕایانگرتن، سەرۆکی کاهینان لێی پرسین: 27
The apostles were brought in and made to stand in front of the council.
«بە توندی فەرمانمان پێ کردن خەڵکی بەم ناوە فێر نەکەن، ئەوەتا ئۆرشەلیمتان لە فێرکردنەکانتان پڕکردووە و دەتانەوێ خوێنی ئەم پیاوە بخەنە ئەستۆمان.» 28
“Didn't we order you not to teach in this name?” the high priest demanded to know. “Now look—you've filled the whole of Jerusalem with your teaching, and you're trying to blame us for his death!”
پەترۆس و نێردراوان وەڵامیان دایەوە: «دەبێت گوێڕایەڵی بۆ خودا بێت زیاتر لەوەی بۆ خەڵک! 29
But Peter and the apostles answered, “We have to obey God rather than men.
خودای باوباپیرانمان عیسای هەستاندەوە، ئەوەی بە هەڵواسینی لەسەر دار کوشتتان. 30
The God of our forefathers raised Jesus from the dead—the one you killed by hanging him on a cross.
خودا ئەوی وەک سەرۆک و ڕزگارکەر بۆ دەستەڕاستی خۆی بەرز کردەوە، تاکو تۆبەکردن و لێخۆشبوونی گوناه بە ئیسرائیل ببەخشێت. 31
God exalted him to a position of honor at his right hand as Prince and Savior, as a way to bring repentance to Israel, and for the forgiveness of sins.
ئێمە شایەتی ئەم شتانەین، هەروەها ڕۆحی پیرۆزیش، ئەوەی خودا بەخشیویەتییە ئەوانەی گوێڕایەڵن بۆی.» 32
We are witnesses of what happened, and so is the Holy Spirit, whom God has given to those who obey him.”
کاتێک گوێیان لێبوو زۆر تووڕە بوون، ویستیان بیانکوژن. 33
When the council heard this they were furious and wanted to kill them.
بەڵام فەریسییەک بە ناوی گەمالائیل کە مامۆستای تەورات بوو و هەموو گەل ڕێزیان دەگرت، لە ئەنجومەنی باڵا هەستا و فەرمانی کرد کە نێردراوان بۆ ماوەیەکی کەم ببردرێنە دەرەوە. 34
But then one of the council members stood up to speak. He was Gamaliel, a Pharisee and a doctor of law who was respected by everyone. He ordered the apostles sent out for a short while.
پێی گوتن: «پیاوانی ئیسرائیل، ئاگاداری خۆتان بن لەوەی دەتانەوێ بەم پیاوانەی بکەن. 35
Gamaliel addressed the council: “Leaders of Israel, be careful what you plan to do to these men.
ماوەیەک لەمەوبەر سوداس دەرکەوت و خۆی بە شت دەزانی، هەروەها نزیکەی چوار سەد پیاوی لێ کۆبوونەوە، بەڵام کوژرا و هەموو ئەوانەی دوای کەوتبوون بڵاو بوونەوە و ئاسەواریان نەما. 36
Some time ago Theudas tried to make a name for himself, and about four hundred men joined him. He was killed and all who followed him were scattered and it came to nothing.
دوای ئەمەش لە کاتی ناونووسینەکەدا یەهوزای جەلیلی هەستا و خەڵکانێکی بەدوای خۆیدا لەخشتە برد، ئەویش لەناوچوو و ئەوانەی دوای کەوتبوون بڵاوبوونەوە. 37
Then after him Judas of Galilee came along at the time of the census, and he attracted some followers. He also died, and those who listened to him were dispersed.
ئێستاش ئامۆژگاریتان دەکەم، لەم پیاوانە دوور بکەونەوە و وازیان لێ بهێنن، چونکە ئەگەر ئەم بیروباوەڕە و کارە لە خەڵکەوە بێت، تێکدەچێت. 38
So in the current case I recommend that you leave these men alone, and just let them go. If what they are planning or what they are doing comes from their own human thinking, then it will be defeated.
بەڵام ئەگەر لە خوداوە بێت، ناتوانن تێکی بدەن، ئەگینا خۆتان دەبیننەوە لە دژی خودا دەجەنگن.» 39
But if it comes from God, you won't be able to defeat them. You could even find yourselves fighting against God!”
وتەکانی قایلی کردن، بۆیە نێردراوانیان بانگکرد و فەرمانیان دا کە بدرێنە بەر قامچی. ئینجا فەرمانیان پێکردن ناوی عیسا نەهێنن و ئازادیان کردن. 40
They were convinced by what he said. So they called the apostles back in, had them whipped, and ordered them not to say anything in the name of Jesus. Then they let them go.
ئیتر نێردراوان بە دڵشادییەوە لەبەردەم ئەنجومەنی باڵا هاتنە دەرەوە، چونکە بە شیاوی ئەوە دانران کە لە پێناو ناوی عیسادا سووکایەتییان پێ بکرێت. 41
The apostles left the council, happy to be considered worthy to suffer shame for the name of Jesus.
ئیتر هەموو ڕۆژێک لە حەوشەکانی پەرستگا و لە ماڵاندا، بێوچان خەڵکیان فێردەکرد و مزگێنییان دەدا کە عیسا مەسیحەکەیە. 42
Every day they continued to teach and proclaim Jesus as the Messiah, in the Temple and from house to house.

< کردار 5 >