< کردار 4 >
کاتێک پەترۆس و یۆحەنا قسەیان بۆ خەڵکەکە دەکرد، کاهینان و سەرۆکی پاسەوانی پەرستگا و سەدوقییەکان هاتنە لایان، | 1 |
Men mens de talte til folket, kom prestene og høvedsmannen for tempelvakten og sadduseerne over dem;
زۆر لێیان پەست بوون، چونکە خەڵکیان فێردەکرد و دەیانگوت کە مردووان زیندوو دەبنەوە هەروەک چۆن عیسا زیندووبووەوە. | 2 |
de harmedes over at de lærte folket og forkynte i Jesus opstandelsen fra de døde,
بۆیە پەترۆس و یۆحەنایان گرت و لەبەر ئەوەی دەمەو ئێوارە بوو، هەتا بەیانی لە زیندانیان کردن. | 3 |
og de la hånd på dem og satte dem i fengsel til den næste dag; for det var alt aften.
بەڵام زۆر لەوانەی گوێیان لە قسەکان بوو باوەڕیان هێنا و ژمارەی پیاوان گەیشتە پێنج هەزار. | 4 |
Men mange av dem som hadde hørt ordet, kom til troen, og tallet på mennene blev omkring fem tusen.
بۆ بەیانی پێشەوایان و پیران و مامۆستایانی تەورات لە ئۆرشەلیم کۆبوونەوە، | 5 |
Dagen efter skjedde det da at deres rådsherrer og eldste og skriftlærde samlet sig i Jerusalem,
لەگەڵ حەنای سەرۆکی کاهینان و قەیافا و یۆحەنا و ئەسکەندەر و هەموو ئەوانەی لە تیرەی سەرۆکی کاهینان بوون. | 6 |
og med dem ypperstepresten Annas og Kaifas og Johannes og Aleksander og så mange som var av yppersteprestelig ætt,
پەترۆس و یۆحەنایان لەناوەڕاست ڕاگرت و پرسیاریان لێکردن: «بە چ هێزێک و بە چ ناوێک ئەمەتان کرد؟» | 7 |
og de stilte dem frem midt iblandt sig og spurte dem: Ved hvilken kraft eller ved hvilket navn gjorde I dette?
لەو کاتەدا پەترۆس پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز، پێی گوتن: «ئەی پێشەوایانی گەل و ئەی پیران، | 8 |
Da sa Peter til dem, fylt av den Hellige Ånd: I folkets rådsherrer og Israels eldste!
ئەگەر ئەمڕۆ لەسەر چاکەیەک کە بۆ پەککەوتەیەک کراوە، لێکۆڵینەوەمان لەگەڵ دەکەن و لێمان دەپرسن کە بە چی چاک بووەتەوە، | 9 |
Når vi idag blir tatt i forhør for en velgjerning mot et sykt menneske, om hvad han er helbredet ved,
ئەوا با لەلای هەمووتان و هەموو گەلی ئیسرائیل زانراو بێت، بە ناوی عیسای مەسیحی ناسیرەیی، ئەم ئیفلیجە کە بەو تەندروستییە لەبەردەمتان ڕاوەستاوە چاک بووەوە، بە ناوی ئەو عیسایەی کە ئێوە لە خاچتان دا و خوداش لەناو مردووان هەڵیستاندەوە. | 10 |
da være det vitterlig for eder alle og for hele Israels folk at ved Jesu Kristi, nasareerens navn, han som I korsfestet, han som Gud opvakte fra de døde, ved ham står denne helbredet for eders øine.
ئەمە «[ئەو بەردەیە کە ئێوەی وەستا ڕەتتان کردەوە، ئەوەی بوو بە گرنگترین بەردی بناغە.] | 11 |
Han er den sten som blev forkastet av eder, I bygningsmenn, men som er blitt hjørnesten.
بێجگە لە عیسا ڕزگاربوون بە کەسی دیکە نییە، چونکە لەژێر ئاسماندا ناوێکی دیکە بە مرۆڤەکان نەدراوە کە بە هۆیەوە بتوانین ڕزگار بین.» | 12 |
Og det er ikke frelse i nogen annen; for det er heller ikke noget annet navn under himmelen, gitt blandt mennesker, ved hvilket vi skal bli frelst.
کاتێک ئازایەتی پەترۆس و یۆحەنایان بینی و زانییان خەڵکێکی نەخوێندەوار و سادەن، سەرسام بوون و بۆیان دەرکەوت کە ئەم پیاوانە پێشتر لەگەڵ عیسادا بوون. | 13 |
Men da de så Peters og Johannes' frimodighet og fikk vite at de var ulærde og lege menn, undret de sig, og de kjente dem igjen, at de hadde vært med Jesus;
بەڵام کاتێک ئەو پیاوەشیان بینی لەگەڵیان ڕاوەستابوو، ئەوەی چاک بووەوە، هیچیان نەبوو وەڵامی پێ بدەنەوە. | 14 |
og da de så mannen stå ved deres side, han som var blitt helbredet, kunde de ikke si imot.
ئەوسا فەرمانیان پێدان لە ئەنجومەنی باڵا بچنە دەرەوە و لەناو خۆیاندا کەوتنە گفتوگۆ: | 15 |
De bød dem da gå ut fra rådet, og de rådførte sig med hverandre og sa:
«چی لەم پیاوانە بکەین؟ ئاشکرایە بۆ هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم کە نیشانەیەکی بەرچاو لە ڕێگەی ئەمانەوە کراوە، ناتوانین نکۆڵی لێ بکەین. | 16 |
Hvad skal vi gjøre med disse mennesker? for at et vitterlig tegn er gjort ved dem, det er åpenbart for alle som bor i Jerusalem, og det kan vi ikke nekte.
بەڵام نەوەک زیاتر لەنێو گەل بڵاو بێتەوە، هەڕەشەیان لێ دەکەین ئیتر لەلای کەس باسی ئەم ناوە نەکەن.» | 17 |
Men forat det ikke skal utbrede sig mere blandt folket, så la oss alvorlig true dem til ikke mere å tale i dette navn til noget menneske!
ئینجا بانگیان کردن و فەرمانیان پێدان کە بە هیچ شێوەیەک بە ناوی عیسا دەم نەکەنەوە و کەسیش فێرنەکەن. | 18 |
Så kalte de dem inn og bød dem at de aldeles ikke skulde tale eller lære i Jesu navn.
بەڵام پەترۆس و یۆحەنا وەڵامیان دایەوە: «بەلای خوداوە کامیان دروستترە: گوێ لە ئێوە بگرین یان لە ئەو؟ ئێوە حوکم بدەن! | 19 |
Men Peter og Johannes svarte dem: Døm selv om det er rett i Guds øine å lyde eder mere enn Gud!
بەڵام ئێمە ئەوەی بینیومانە و بیستوومانە ناتوانین باسی نەکەین.» | 20 |
for vi kan ikke la være å tale om det som vi har sett og hørt.
دوای هەڕەشەی زیاتر، بەریاندان. نەیانزانی چۆن سزایان بدەن، لەبەر ئەوەی هەموو ستایشی خودایان دەکرد بەهۆی ئەوەی ڕوویدابوو، | 21 |
De truet dem da enn mere, og så lot de dem gå, da de for folkets skyld ikke fant nogen råd til å straffe dem; for alle priste Gud for det som var skjedd;
چونکە ئەو پیاوەی ئەم نیشانەی چاکبوونەوەی بەسەرهاتبوو لە چل ساڵ زیاتر بوو. | 22 |
for han var mere enn firti år gammel den mann som dette helbredelsestegn hadde hendt med.
کە پەترۆس و یۆحەنا بەربوون، هاتنە لای هاوڕێیەکانیان و ئەو شتانەی کاهینانی باڵا و پیران پێیان گوتبوون بۆیان گێڕانەوە. | 23 |
Da de nu var løslatt, kom de til sine egne og fortalte dem alt det yppersteprestene og de eldste hadde sagt til dem.
کاتێک هاوڕێیەکانیان ئەمەیان بیست، هەموویان بە یەک دەنگ هاواریان بۆ خودا کرد: «ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆی دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە. | 24 |
Da de hørte det, løftet de samdrektig sin røst til Gud og sa: Herre! du som gjorde himmelen og jorden og havet og alt det som i dem er,
لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆز لەسەر زاری داودی باوکمان و بەندەی خۆت فەرمووت: «[بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن و گەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟ | 25 |
du som ved din tjener Davids munn sa: Hvorfor fnyste hedningene og grundet folkene på det som fåfengt er?
پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن، سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوە لە دژی یەزدان و مەسیحەکەی.] | 26 |
Jordens konger steg frem, og høvdingene samlet sig sammen mot Herren og mot hans salvede -
لەبەر ئەوەی بە ڕاستی لەم شارەدا، هێرۆدس و پیلاتۆسی پۆنتی و ناجولەکەکان و گەلی ئیسرائیل لە دژی عیسای خزمەتکاری پیرۆزت یەکیانگرت، ئەوەی کە دەستنیشانت کرد. | 27 |
ja i sannhet, i denne by samlet de sig mot din hellige tjener Jesus, som du salvet, både Herodes og Pontius Pilatus med hedningene og Israels folk,
ئەو کارەیان ئەنجام دا کە هێز و خواستی تۆ پێشوەخت نەخشەیان بۆ کێشابوو کە دەبێت ڕووبدەن. | 28 |
for å gjøre det som din hånd og ditt råd forut hadde besluttet skulde skje.
ئێستاش ئەی یەزدان، سەیری هەڕەشەکانیان بکە، توانای ئەوە بە خزمەتکارەکانت ببەخشە کە بەوپەڕی ئازایەتییەوە بە وشەکانت بدوێن. | 29 |
Og nu, Herre! hold øie med deres trusler, og gi dine tjenere å tale ditt ord med all frimodighet,
دەستت درێژ بکە تاکو چاکبوونەوە و نیشانە و پەرجوو بە ناوی عیسای خزمەتکاری پیرۆزتەوە بکرێت.» | 30 |
idet du rekker din hånd ut til helbredelse og til tegn og undergjerninger ved din hellige tjener Jesu navn.
کاتێک لە خودا دەپاڕانەوە، ئەو شوێنەی کە تێدا کۆببوونەوە هاتە لەرزین و هەموویان پڕبوون لە ڕۆحی پیرۆز، بە چاونەترسییەوە پەیامی خودایان ڕادەگەیاند. | 31 |
Og da de hadde bedt, skalv det sted hvor de var samlet, og de blev alle fylt med den Hellige And, og de talte Guds ord med frimodighet.
کۆمەڵی باوەڕداران یەک دڵ و گیان بوون، کەس نەیدەگوت ئەوەی هەیەتی هی خۆیەتی، بەڵکو لە هەموو شتێکدا هاوبەش بوون. | 32 |
Men hele flokken av dem som var kommet til troen, hadde ett hjerte og en sjel, og ikke en sa om noget av sitt gods at det var hans eget de hadde alt felles.
نێردراوان بە هێزێکی گەورەوە شایەتی هەستانەوەی عیسای خاوەن شکۆیان دەدا، نیعمەتێکی گەورەش بەسەر هەموویانەوە بوو. | 33 |
Og med stor kraft bar apostlene frem vidnesbyrdet om den Herre Jesu opstandelse, og det var stor nåde over dem alle.
کەسی نەبوونیان تێدا نەبوو، چونکە هەموو ئەوانەی خاوەن کێڵگە و ماڵ بوون دەیانفرۆشت، پارەکەیان دەهێنا و | 34 |
For det var heller ikke nogen trengende iblandt dem; for alle som eide akrer eller hus, solgte dem og bar frem verdien av det de hadde solgt,
لەبەرپێی نێردراوان دایاندەنا، ئەوانیش بەگوێرەی پێویستی کەسەکان دابەشیان دەکرد. | 35 |
og la det for apostlenes føtter, og det blev delt ut til enhver efter som han hadde trang til.
یەکێک لەوان پیاوێک بوو بە ناوی یوسف کە لێڤییەکی قوبرسی بوو. نێردراوان پێیان دەگوت بەرناباس کە بە واتای «کوڕی هاندەر» دێت. | 36 |
Og Josef, som av apostlene hadde fått tilnavnet Barnabas, det er utlagt: formaningens sønn, en levitt, født på Kypern,
کێڵگەیەکی هەبوو، فرۆشتی و پارەکەی هێنا، خستییە بەرپێی نێردراوان. | 37 |
som eide en aker, solgte den og bar frem pengene og la dem for apostlenes føtter.