پاش پێنج ڕۆژ حەنانیای سەرۆکی کاهینان و هەندێک پیر و پارێزەرێک بە ناوی تەرتولۆس هاتنە قەیسەرییە و لەلای فەرمانڕەوا سکاڵایان لە پۆڵس کرد. | 1 |
پنج روز بعد، حنانیا کاهن اعظم با عدهای از مشایخ یهود و یک وکیل دعاوی به نام تِرْتولوس، به قیصریه آمد تا شکایت خود را از پولس تقدیم دادگاه کند. |
کاتێک پۆڵس بانگکرا، تەرتولۆس دەستی بە سکاڵاکە کرد و گوتی: «فیلیکسی پایەبەرز، بەهۆی دووربینیت وا لە ئاشتییەکی زۆرداین و ئەم گەلە چاکسازی بۆ دەکرێت، | 2 |
وقتی پولس را به داخل فرا خواندند، تِرتولوس شکایت خود را به این شرح در پیشگاه فِلیکْس مطرح ساخت: «عالیجناب فرماندار، مدت زیادی است که ما یهودیان، در دورۀ حکومت شما از صلح و آرامش بهرهمند بودهایم، و در اثر دوراندیشی شما، اصلاحاتی در این ملت پدید آمده است. |
بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو شوێنێک بە سوپاسەوە بەمە دەزانین. | 3 |
به خاطر همۀ اینها، از شما بیاندازه سپاسگزاریم. |
بەڵام تاکو زیاتر ماندووت نەکەم، داواکارم بە نەرمونیانی خۆت، بە کورتی گوێمان لێ بگریت. | 4 |
برای اینکه سر شما را درد نیاورم، اجازه میخواهم به طور خلاصه اتّهامات این متّهم را به عرض برسانم. |
«بینیمان ئەم پیاوە گێرەشێوێنە و لەناو هەموو جولەکەی جیهاندا ئاژاوە دەنێتەوە. پێشەوای ڕێبازی ناسیرەییەکانە و | 5 |
او شخصی فتنهانگیز است که دائم یهودیان را در سرتاسر جهان به شورش و یاغیگری بر ضد دولت روم تحریک میکند؛ و سردستهٔ فرقهای است به نام”ناصریها“. |
هەوڵی دا پەرستگا گڵاو بکات، بەڵام ئێمە گرتمان. ویستمان بەگوێرەی تەوراتی خۆمان حوکمی بدەین. | 6 |
ما زمانی او را گرفتیم که قصد داشت معبد را نجس سازد. میخواستیم او را مطابق شریعت خود محاکمه کنیم، |
بەڵام لیسیاسی فەرماندە هات و بە زەبری هێز لە دەستی سەندین و | 7 |
ولی لیسیاس، فرماندهٔ هنگ آمد و به زور او را از چنگ ما خارج ساخت، |
فەرمانی بە سکاڵاکارانی کرد بێنە لات. جا ئەگەر خۆت لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکەیت، ڕاستی سکاڵاکانی ئێمەت بۆ دەردەکەوێت.» | 8 |
و به مدّعیان او دستور داد تا به حضور شما بیایند. خود شما میتوانید از او بازجویی کنید تا به صحت این اتهامات پی ببرید.» |
جولەکەکانی دیکە پشتگیری خۆیان نیشان دا و پێداگرییان لەسەر ڕاستیی قسەکانی کردەوە. | 9 |
بقیه یهودیان نیز گفتههای او را تأیید کردند. |
کاتێک فەرمانڕەوا ئاماژەی بۆ پۆڵس کرد قسە بکات، ئەویش وەڵامی دایەوە: «دەزانم ساڵانێکی زۆرە تۆ دادوەری ئەم گەلەیت، بۆیە بە خۆشییەوە بەرگری لە خۆم دەکەم. | 10 |
سپس نوبت به پولس رسید. فرماندار به او اشاره کرد تا برخیزد و از خود دفاع کند. پولس گفت: «جناب فرماندار، میدانم که سالهای سال است که شما در مقام قضاوت، به مسائل یهود رسیدگی میکنید. این امر به من قوت قلب میدهد تا آزادانه از خود دفاع کنم. |
دەتوانیت دڵنیابیت، دوازدە ڕۆژ تێپەڕی نەکردووە کە بۆ پەرستن هاتوومەتە ئۆرشەلیم. | 11 |
شما خیلی سریع میتوانید تحقیق کنید و پی ببرید که من فقط دوازده روز پیش وارد اورشلیم شدم تا در معبد عبادت کنم. |
نە لە پەرستگا منیان بینیوە مشتومڕ لەگەڵ کەسێک بکەم و نە خەڵکم وروژاندووە، نە لە کەنیشتەکان و نە لە هیچ شوێنێکی ئەم شارە. | 12 |
آنگاه معلوم خواهد شد که من هرگز نه در معبد آشوب به راه انداختهام و نه در کنیسه و نه در شهر، |
ناتوانن ئەو شتانە بسەلمێنن کە ئێستا پێی تاوانبارم دەکەن. | 13 |
و مطمئن هستم که ایشان نمیتوانند اتهاماتی را که به من میزنند، ثابت کنند. |
بەڵام من دان بەوەدا دەنێم کە بەگوێرەی ئەو ڕێگایەی کە ئەوان پێی دەڵێن ڕێبازی چەوت، خودای باوباپیرانم دەپەرستم. باوەڕم هەیە بە هەموو ئەوەی بەگوێرەی تەوراتە و لە پەڕتووکی پێغەمبەراندا نووسراوە، | 14 |
«ولی به یک مورد اعتراف میکنم. من به”طریقت“، همان راه نجات که به قول ایشان یک فرقۀ انحرافی است، ایمان دارم. من مانند اجدادم خدا را خدمت میکنم و به شریعت یهود و نوشتههای پیامبران یهود ایمان دارم. |
هەروەها هەمان ئەو هیوایەم بە خودا هەیە کە ئەو پیاوانە هەیانە، کە هەستانەوە بۆ ڕاستودروستان و خراپەکارانیش دەبێت. | 15 |
«من مانند خود این آقایان، ایمان دارم که هم برای نیکان و هم برای بدان روز قیامت در پیش است. |
لەبەر ئەوە تێدەکۆشم تاکو هەمیشە ویژدانێکی پاکم بەرامبەر خودا و خەڵک هەبێت. | 16 |
به همین دلیل با تمام تواناییام میکوشم در حضور خدا و انسان با وجدانی پاک زندگی کنم. |
«لەدوای ساڵانێکی زۆر گەڕامەوە تاکو پیتاک بۆ گەلەکەم بهێنم و قوربانی بکەم. | 17 |
«من پس از سالها دوری با مقداری هدایا برای کمک به قوم خود و انجام مراسم قربانی به اورشلیم بازگشتم. |
منیان لە حەوشەکانی پەرستگادا لە کاتی خۆپاککردنەوەدا بینی، بەڵام نە لەناو خەڵک و نە لەناو ئاژاوە. | 18 |
متهمکنندگان من وقتی مشغول انجام آیین تطهیر بودم، مرا در معبد دیدند. نه دار و دستهای همراهم بود، و نه جار و جنجالی به راه انداخته بودم! |
بەڵام هەندێک لەو جولەکانەی ئاسیا، ئەگەر شتێکیان لە دژی من هەبووایە، دەهاتنە لات و سکاڵایان لەسەرم دەکرد. | 19 |
اما چند یهودی از ایالت آسیا در آنجا بودند، که ایشان نیز میبایست در اینجا حضور مییافتند تا اگر شکایتی از من داشتند، مطرح میکردند. |
یان با خۆیان بڵێن چ تاوانێکیان دۆزییەوە، کاتێک لەبەردەم ئەنجومەنی باڵادا ڕاوەستام، | 20 |
حال، از این آقایانی که اینجا هستند بپرسید که شورای ایشان، چه خطایی در من دیده است؟ |
جگە لەم ڕاگەیاندنە کاتێک لەنێویان ڕاوەستابووم هاوارم کرد:”سەبارەت بە هەستانەوەی مردووانە ئەمڕۆ ئێوە حوکمم دەدەن!“» | 21 |
بهجز اینکه با صدای بلند در حضور ایشان گفتم:”به خاطر ایمان به قیامت مردگان است که امروز در پیشگاه شما محاکمه میشوم!“» |
فیلیکس کە زانیارییەکی باشی دەربارەی ڕێگاکە هەبوو، دادگاییەکەی دواخست و گوتی: «کە لیسیاسی فەرماندە هات، ئەوا بڕیار لە بابەتەکانی ئێوە دەدەم.» | 22 |
فلیکس که از «طریقت» بهخوبی آگاهی داشت، محاکمه را به تعویق انداخت و گفت: «منتظر باشید تا لیسیاس، فرماندهٔ پادگان بیاید. آنگاه به شکایت شما رسیدگی خواهم کرد.» |
ئینجا فەرمانی بە سەرپەلەکە دا کە چاودێری پۆڵس بکرێت، بەڵام هەندێک سەربەستی هەبێت، کەسیش ڕێگا لە هاوڕێیەکانی نەگرێت بۆ خزمەتکردنی. | 23 |
سپس، دستور داد پولس را زندانی کنند ولی به افسر مسئول سفارش کرد که با او خوشرفتاری نمایند تا از هر جهت راحت باشد و بگذارند دوستانش به ملاقات او بیایند و احتیاجاتش را تأمین کنند. |
پاش چەند ڕۆژێک فیلیکس و دروسیلای ژنی هاتن، کە جولەکە بوو، پۆڵسی بانگکرد و لەبارەی باوەڕ بە عیسای مەسیح گوێی لێ گرت. | 24 |
چند روز بعد، فلیکس با همسر خود، دروسیلا که یهودی بود، آمد و پولس را احضار کرد. وقتی پولس دربارهٔ ایمان به عیسی مسیح سخن میگفت، هر دو با دقت گوش میدادند. |
کاتێک پۆڵس لەبارەی ڕاستودروستی و بەسەرخۆدا زاڵبوون و حوکمدانی داهاتوو دەدوا، فیلیکس ترسا و گوتی: «ئێستا بڕۆ. کەی کاتم هەبوو بانگت دەکەمەوە.» | 25 |
اما وقتی از عدالت و خویشتنداری و داوریِ آینده سخن به میان آورد، فلیکس وحشت کرد و به پولس گفت: «فعلاً بس است! هر وقت مناسب تشخیص دادم، به دنبالت خواهم فرستاد.» |
بە هیوا بوو پۆڵس بەرتیلی بداتێ، بۆیە بەردەوام بانگی دەکرد و قسەی لەگەڵ دەکرد. | 26 |
در ضمن، فلیکس امید داشت پولس رشوهای به او بدهد تا آزادش کند؛ پس وقت و بیوقت به دنبال او میفرستاد و با او صحبت میکرد. |
دوو ساڵ تێپەڕی و پورکیۆس فێستۆس شوێنی فیلیکسی گرتەوە. بەڵام لەبەر ئەوەی کە دەیویست ڕەزامەندی جولەکە بەدەستبهێنێت، پۆڵسی لە بەندیخانە هێشتەوە. | 27 |
دو سال به این ترتیب گذشت تا اینکه پُرکیوس فِستوس جانشین فلیکس شد. فلیکس هم چون میخواست یهودیان از او راضی باشند، پولس را همچنان در زندان نگاه داشت. |