< کردار 23 >
پۆڵس ڕوانییە ئەنجومەنی باڵا و گوتی: «برایان، هەتا ئەمڕۆ بە تەواوی ویژدانێکی پاکەوە بۆ خودا ژیاوم.» | 1 |
注視著公議會說:「諸位仁人弟兄!我在天主前,作事為人,全憑純善的良心,直到今天。」
لەو کاتەدا حەنانیای سەرۆکی کاهینان فەرمانی بەوانە دا کە لەلای ڕاوەستابوون تاکو بکێشن بە دەمیدا. | 2 |
大司祭阿納尼雅卻命站在旁邊的人打他的嘴。
پۆڵس پێی گوت: «خودا لێت بدات، ئەی دیواری سپیکراو! چۆن دانیشتووی بەپێی تەورات حوکمم دەدەیت، کەچی پێچەوانەی تەورات فەرمانی لێدانم دەدەیت؟» | 3 |
那時,保祿向他說:「粉白的牆啊!天主將要打擊你;你坐下審判我,應按照法律,你竟違反法律,下令打我嗎﹖」
ئەوانەی لەلای ڕاوەستابوون گوتیان: «ئایا جنێو بە سەرۆکی کاهینانی خودا دەدەیت؟» | 4 |
旁邊站著的人說:「你竟敢辱罵天主的大司祭嗎﹖」
پۆڵس گوتی: «برایان، نەمدەزانی سەرۆکی کاهینانە، چونکە نووسراوە: [بە خراپە باسی سەرکردەی گەلەکەت مەکە.]» | 5 |
保祿說:「弟兄們!我原不知道他是大司祭,因為經上記載說:『不可詛咒你百姓的首長。』」
پۆڵس کە دەیزانی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنەکە سەدوقین و بەشێکی دیکەش فەریسی، هاواری کرد و گوتی: «برایان، من فەریسی کوڕی فەریسیم. لەبەر هیوام بە هەستانەوەی مردووان وا حوکم دەدرێم.» | 6 |
保祿一看出他們一部份是撒杜塞人,另一部份是法利塞人,就在公議會中喊說:「諸位仁人弟兄!我是法利塞人,是法利塞人的兒子,我是為了希望死者的復活,現在受審。」
کە ئەمەی گوت، ناکۆکی کەوتە نێوان فەریسی و سەدوقییەکان و ئەنجومەنەکە بوو بە دوو بەش، | 7 |
他說了這話,法利塞人和撒杜塞人便起了爭辯,會眾就分裂了。
چونکە سەدوقییەکان دەڵێن هەستانەوە و فریشتە و ڕۆح نین، بەڵام فەریسییەکان دان بە هەموو ئەمانەدا دەنێن. | 8 |
原來撒杜塞人說沒有復活,也沒有天使,也沒有神靈;法利塞人卻樣樣都承認。
ئینجا هاوار بەرزبووەوە و هەندێک لە مامۆستایانی تەورات کە فەریسی بوون، هەستان و بە توندی ناڕەزاییان دەربڕی و گوتیان: «تاوان لەم پیاوەدا نابینین. ئەی ئەگەر ڕۆحێک یان فریشتەیەک لەگەڵیدا دوابێت؟» | 9 |
於是喧嚷大起,有幾個法利塞黨的經師起來力爭說:「我們在這人身上找不出一點過錯來;或者有神靈或天使同他說了話!」
کاتێک ناکۆکییەکە پەرەی سەند، فەرماندەکە ترسا پۆڵس پارچەپارچە بکەن، بۆیە فەرمانی بە سەربازەکان دا دابەزن، لەنێوانیاندا بیڕفێنن و بیبەنەوە سەربازگە. | 10 |
爭辯越來越大,千夫長怕保祿被他們撕裂,便命軍隊下來,把保祿從他們中間搶出來,帶到營裏去了。
بۆ شەوی پاشتر، مەسیحی خاوەن شکۆ لەلای پۆڵس ڕاوەستا و فەرمووی: «ورەت بەرزبێت! وەک لە ئۆرشەلیم شایەتیت بۆ من دا، دەبێ لە ڕۆماش ئاوا شایەتی بدەیت.» | 11 |
次夜,主顯現給保祿說:「你放心罷!你怎樣在耶路撒冷為我作證,也該怎樣在羅馬為我作證。」
کاتێک ڕۆژ هەڵات جولەکە پیلانیان کێشا، سوێندیان خوارد و گوتیان کە نە بخۆن و نە بخۆنەوە هەتا پۆڵس دەکوژن. | 12 |
天一亮,猶太人共商陰謀,發自詛的誓說:「不殺了保祿,決不吃不喝。」
ئەوانەی ئەم پیلانەیان کێشا لە چل پیاو زیاتر بوون. | 13 |
發這誓的有四十多人;
چوونە لای کاهینانی باڵا و پیران و گوتیان: «سوێندمان خواردووە تامی هیچ نەکەین هەتا پۆڵس دەکوژین. | 14 |
這些人來到司祭長及長老前說:「我們發了自詛的誓,不殺了保祿,什麼也不吃。
ئێستاش ئێوە و ئەنجومەنی باڵا بە فەرماندەکە ڕابگەیەنن، وەک ئەوەی بتانەوێت وردتر لە بابەتەکەی بکۆڵنەوە، پێویستە بیهێنێت بۆ لاتان. ئێمەش ئامادەین بۆ کوشتنی، پێش ئەوەی بگاتە لای ئەنجومەن.» | 15 |
所以,你們同公議會現在要通知千夫長,帶保祿下到你們這裏,你們假裝要更詳細審訊他的事;我們早準備好,在他來到你們這裏以前,就殺掉他。」
بەڵام کاتێک خوشکەزاکەی پۆڵس بە پیلانەکەی زانی، هاتە سەربازگە و هەواڵی دایە پۆڵس. | 16 |
可是,保祿姊妹的兒子,聽到了這種詭計,就來到營裏,報告給保祿。
جا پۆڵس سەرپەلێکی بانگکرد و گوتی: «ئەم گەنجە ببە لای فەرماندەکە، چونکە هەواڵێکی پێیە بیداتێ.» | 17 |
保祿就叫來一個百夫長說:「請領這個青年到千夫長那裏去,他有事要向他報告。」
ئەویش بردییە لای فەرماندەکە. گوتی: «پۆڵسی بەندکراو بانگی کردم و داوای لێکردم ئەم گەنجە بهێنمە لات، شتێکی هەیە پێتی بڵێت.» | 18 |
於是百夫長就帶他到千夫長那裏說:「囚犯保祿叫我去,求我把這個青年領到你這裏來,他有事要告訴你。」
فەرماندەکەش دەستی گرت و بە تەنها بردییە ئەو لاوە و لێی پرسی: «چیت هەیە پێمی بڵێی؟» | 19 |
千夫長拉著他的手,走到一邊,私下詢問說:「你有什麼事要向我報告﹖」
گوتی: «جولەکە ڕێککەوتوون داوات لێ بکەن کە بەیانی پۆڵس بنێریتە ئەنجومەنی باڵا، وەک بیانەوێت وردتر لێی بکۆڵنەوە. | 20 |
他說:「猶太人已約定請求你,明天把保祿帶下去,到公議會裏,假裝要更詳細查問他的事。
بۆیە ڕازی مەبە بە داواکارییەکەیان، چونکە زیاتر لە چل پیاویان لە بۆسەدان بۆی، سوێندیان خواردووە نەخۆن و نەخۆنەوە هەتا دەیکوژن. ئێستا ئامادەن و چاوەڕێی بەڵێنن لە تۆوە.» | 21 |
所以你切不要聽從他們,因為他們中有四十多人埋伏著等待保祿,這些人已發了自詛的誓,非殺掉他,決不吃不喝;現在他們已準備好,只等候你的應允。」
فەرماندەکە گەنجەکەی بەڕێکرد و فەرمانی پێدا: «بە کەس نەڵێیت کە ئەمەت بە من گوتووە.» | 22 |
於是千夫長便打發那青年走了,並吩咐他說:「不要向任何人說你將這事報告給我了。」
ئینجا دووان لە سەرپەلەکانی بانگکرد و گوتی: «دوو سەد سەرباز لەگەڵ حەفتا سوار و دوو سەد ڕمهەڵگر ئامادە بکەن، تاکو لە کاتژمێر نۆی شەو بچنە قەیسەرییە. | 23 |
千夫長遂叫來了兩個百夫長說:「預備二百士兵,七十騎兵,二百長槍手,今夜第三時辰,往凱撒勒雅去,
هەروەها وڵاخ ئامادە بکرێ تاکو پۆڵس سواری بێت و بە سەلامەتی بیگەیێننە لای فیلیکسی فەرمانڕەوا.» | 24 |
並備妥牲口,叫保祿騎上,把他平安護送到斐理斯總督那裏。」
نامەیەکی نووسی ئەمەی تێدابوو: | 25 |
他寫了一封這樣的信:「
لە کلودیۆس لیسیاس، بۆ بەڕێز فیلیکسی فەرمانڕەوا، سڵاو. | 26 |
喀勞狄里息雅向總督斐理斯鈞座請安。
ئەم پیاوە، جولەکە گرتییان و خەریک بوو بیکوژن، بەڵام لەگەڵ سەربازان چووم و ڕزگارم کرد، چونکە بیستبووم کە هاوڵاتی ڕۆمانییە. | 27 |
這人為猶太人拿住,快要被他們殺掉時,我聽說他是羅馬人,就帶軍隊到場,把他救出。
دەمویست بزانم بە چی تاوانباری دەکەن، بردمە ئەنجومەنەکەیان. | 28 |
我想要知道他們所以控告他的緣由,就帶他下到他們的公議會去。
بینیم لەبەر کاروباری تەوراتەکەیان تاوانبار کراوە، بەڵام تاوانێکی لەسەر نەبوو کە شایانی سزای مردن یان بەندکردن بێت. | 29 |
得知他被控告,是為了他們的法律問題,並沒有任何該死或該監禁的罪行。
کاتێک ئاگادار کرامەوە کە پیلانێک لەم پیاوە دەگێڕدرێت، دەستبەجێ بۆ لای تۆم نارد، فەرمانم بە سکاڵاکاران کرد چییان لەسەری هەیە لەلای تۆ باسی بکەن. | 30 |
有人告知我,將有陰謀陷害他。我便立刻打發他到你這裏來,並吩咐原告到你面前控訴他。祝你安好!」
بۆیە سەربازان وەک فەرمانیان پێ کرابوو، پۆڵسیان برد و بە شەو بۆ ئەنتیپاتریسیان هێنا. | 31 |
於是士兵照所命令的,夜間帶領保祿到了安提帕特;
بۆ بەیانی سوارەکانیان لەگەڵ نارد و خۆیان بۆ سەربازگە گەڕانەوە. | 32 |
第二天,讓騎兵跟保祿同去,別的就回到營裏。
سوارەکانیش چوونە قەیسەرییە و نامەکەیان دایە فەرمانڕەوا و پۆڵسیان بردە بەردەمی. | 33 |
他們進了凱撒勒雅,把信呈給總督,並引保祿到他面前。
خوێندییەوە و پرسی خەڵکی چ ناوچەیەکە. زانی خەڵکی کیلیکیایە، | 34 |
總督讀了信,便問保祿是那一省的人;既查知他是基里基雅人,
گوتی: «کەی سکاڵاکاران گەیشتن، گوێت لێ دەگرم.» ئینجا فەرمانی دا لە کۆشکی هێرۆدس پاسەوانی بکرێت. | 35 |
便說:「等控告你的人來到,我再聽審你。」遂下令把保祿看守在黑落德王府裏。