< کردار 2 >
کە ڕۆژی پەنجایەمین هات، هەموو باوەڕداران پێکەوە لە یەک شوێندا بوون، | 1 |
När sedan pingstdagen var inne, voro de alla församlade med varandra.
لەناکاو دەنگێک لە ئاسمانەوە وەک ڕەشەبا هات، ئەو ماڵەی پڕکرد کە تێیدا دانیشتبوون. | 2 |
Då kom plötsligt från himmelen ett dån, såsom om en våldsam storm hade dragit fram; och det uppfyllde hela huset där de sutto.
ئینجا چەند زمانێکی دابەشبوو وەک ئاگر بۆیان دەرکەوت و لەسەر هەریەکەیان نیشتەوە. | 3 |
Och tungor såsom av eld visade sig för dem och fördelade sig och satte sig på dem, en på var av dem.
جا هەموویان پڕبوون لە ڕۆحی پیرۆز و دەستیان پێکرد بە زمانەکانی دیکە بدوێن، وەک ڕۆح پێی بەخشین. | 4 |
Och de blevo alla uppfyllda av helig ande och begynte tala andra tungomål, efter som Anden ingav dem att tala.
لەو کاتەدا جولەکەی لەخواترسی هەموو نەتەوەکانی ژێر ئاسمان لە ئۆرشەلیم مابوونەوە. | 5 |
Nu bodde i Jerusalem fromma judiska män från allahanda folk under himmelen.
کاتێک دەنگەکە هات، خەڵک کۆبوونەوە و بووە پەشێوی، چونکە هەریەکەیان گوێی لە زمانی خۆی دەبوو پێی دەدوان. | 6 |
Och när dånet hördes, församlade sig hela hopen, och en stor rörelse uppstod, ty var och en hörde sitt eget tungomål talas av dem.
حەپەسابوون و بە سەرسامییەوە گوتیان: «باشە هەموو ئەوانەی قسە دەکەن جەلیلی نین؟ | 7 |
Och de uppfylldes av häpnad och förundran och sade: »Äro de icke galiléer, alla dessa som här tala?
ئەی چۆن هەریەکەمان گوێی لە زمانی دایکیی خۆی دەبێت؟ | 8 |
Huru kommer det då till, att var och en av oss hör sitt eget modersmål talas?
ئێمەی خەڵکی پەرتیا و میدیا و ئیلامی، دانیشتووانی میسۆپۆتامیا، یەهودیا و کەپەدۆکیا، پۆنتۆس و ئاسیا، | 9 |
Vi må vara parter eller meder eller elamiter, vi må hava vårt hem i Mesopotamien eller Judeen eller Kappadocien, i Pontus eller provinsen Asien,
فریجیا و پامفیلیا، میسر و ناوچەکانی لیبیای ڕووەو کورێن، هەروەها میوانەکانی ڕۆما، | 10 |
i Frygien eller Pamfylien, i Egypten eller i Libyens bygder, åt Cyrene till, eller vara hitflyttade främlingar från Rom,
جولەکە و ئەوانەشی ببوون بە جولەکە، کریتی و عەرەب، ئەوەتا گوێمان لێیانە بە زمانی خۆمان باسی کردارە مەزنەکانی خودا دەکەن.» | 11 |
vi må vara judar eller proselyter, kretenser eller araber, alla höra vi dem på våra egna tungomål tala om Guds väldiga gärningar.»
هەموو سەرسام و حەپەسا بوون، بە یەکتریان دەگوت: «دەبێ ئەمە واتای چی بێت؟» | 12 |
Så uppfylldes de alla av häpnad och visste icke vad de skulle tänka. Och de sade, den ene till den andre: »Vad kan detta betyda?»
هەندێکی دیکە بە گاڵتە پێکردنەوە دەیانگوت: «شەرابی نوێیان زۆر خواردووەتەوە.» | 13 |
Men somliga drevo gäck med dem och sade: »De äro fulla av sött vin.»
پەترۆس لەگەڵ یازدە نێردراوەکەی دیکەی عیسا ڕاوەستا، بە دەنگی بەرز بە خەڵکی ڕاگەیاند: «ئەی پیاوانی جولەکە و هەموو ئەوانەی لە ئۆرشەلیم دانیشتوون، با ئەمە لەلاتان زانراو بێت و گوێ لە قسەکانم بگرن، | 14 |
Då trädde Petrus fram, jämte de elva, och hov upp sin röst och talade till dem: »I judiske män och I alla Jerusalems invånare, detta mån I veta, och lyssnen nu till mina ord:
چونکە وەک بیردەکەنەوە ئەمانە سەرخۆش نین، لەبەر ئەوەی هێشتا کاتژمێر نۆی بەیانییە! | 15 |
Det är icke så som I menen, att dessa äro druckna; det är ju blott tredje timmen på dagen.
بەڵکو لە ڕێگەی پێغەمبەر یۆئێلەوە گوتراوە: | 16 |
Nej, här uppfylles det som är sagt genom profeten Joel:
«[خودا دەفەرموێ، لە ڕۆژانی کۆتاییدا ڕۆحم بەسەر هەموو خەڵکدا دەڕێژم. کوڕان و کچانتان پەیامی خودا ڕادەگەیەنن، گەنجانتان بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت، پیرەمێردەکانتان خەون دەبینن. | 17 |
'Och det skall ske i de yttersta dagarna, säger Gud, att jag skall utgjuta av min Ande över allt kött, och edra söner och edra döttrar skola profetera, och edra ynglingar skola se syner, och edra gamla män skola hava drömmar;
تەنانەت بەسەر بەندە و کەنیزەکانیشم، لەو ڕۆژانەدا ڕۆحی خۆم دەبارێنم و ئەوانیش پەیامی خودا ڕادەگەیەنن. | 18 |
ja, över mina tjänare och mina tjänarinnor skall jag i de dagarna utgjuta av min Ande, och de skola profetera.
لە سەرەوە لە ئاسمان پەرجوو و لە خوارەوە لەسەر زەوی نیشانە دەکەم: خوێن و ئاگر و ستوونی دووکەڵ. | 19 |
Och jag skall låta undertecken synas uppe på himmelen och tecken nere på jorden: blod och eld och rökmoln.
خۆر دەبێتە تاریکی و مانگیش دەبێتە خوێن، بەر لەوەی ڕۆژی گەورە و شکۆداری یەزدان بێت. | 20 |
Solen skall vändas i mörker och månen i blod, förrän Herrens dag kommer, den stora och härliga.
جا هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە، ڕزگاری دەبێت.] | 21 |
Och det skall ske att var och en som åkallar Herrens namn, han skall varda frälst.'
«پیاوانی ئیسرائیل، گوێ لەم قسانە بگرن: عیسای ناسیرەیی پیاوێکە بۆتان سەلمێنرا، بە پەرجوو و کاری مەزن و نیشانە لەلایەن خوداوە لایەنگری کراوە، کە خودا لە ڕێگەی ئەوەوە لەنێوتان ئەنجامی دا، وەک خۆتان دەزانن. | 22 |
I män av Israel, hören dessa ord: Jesus från Nasaret, en man som inför eder fick vittnesbörd av Gud genom kraftgärningar och under och tecken, vilka Gud genom honom gjorde bland eder, såsom I själva veten,
ئەم بەگوێرەی خواستی بڕیارلەسەردراو و زانینی پێشووی خودا داتانە دەست، بە دەستی گوناهباران لە خاچتان دا و کوشتتان. | 23 |
denne som blev given i edert våld, enligt vad Gud i sitt rådslut och sin försyn hade bestämt, honom haven I genom män som icke veta av lagen låtit fastnagla vid korset och döda.
بەڵام خودا هەڵیستاندەوە و لە ئازاری مردن ئازادی کرد، لەبەر ئەوەی نەدەکرا لە چنگیدا بمێنێتەوە. | 24 |
Men Gud gjorde en ände på dödens vånda och lät honom uppstå, eftersom det icke var möjligt att han skulle kunna behållas av döden.
سەبارەت بە ئەو داود گوتوویەتی: «[هەمیشە یەزدانم لەبەردەمم دەبینی، لەبەر ئەوەی لەلای دەستەڕاستمەوەیە، ناهەژێم. | 25 |
Ty David säger med tanke på honom: 'Jag har haft Herren för mina ögon alltid, ja, han är på min högra sida, för att jag icke skall vackla.
بۆیە دڵشادم و زارم خۆشی دەردەبڕێت، تەنانەت جەستەم لە هیوادا نیشتەجێ دەبێت، | 26 |
Fördenskull gläder sig mitt hjärta, och min tunga fröjdar sig, och jämväl min kropp får vila med en förhoppning:
چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا بەجێناهێڵیت، هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت. (Hadēs ) | 27 |
den, att du icke skall lämna min själ åt dödsriket och icke låta din Helige se förgängelse. (Hadēs )
ڕێگاکانی ژیانت پێ ناساندم، تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە.] | 28 |
Du har kungjort mig livets vägar; du skall uppfylla mig med glädje inför ditt ansikte.'
«برایان، با بە ڕاشکاوی پێتان بڵێم کە داودی باوکمان مرد و نێژرا، گۆڕەکەشی تاکو ئەمڕۆ لەلامانە. | 29 |
Mina bröder, jag kan väl fritt säga till eder om vår stamfader David att han är både död och begraven; hans grav finnes ju ibland oss ännu i dag.
ئەویش کە پێغەمبەر بوو، دەیزانی خودا سوێندی خواردووە و بەڵێنی پێداوە کە لە بەری پشتی ئەو لەسەر تەختەکەی دادەنیشێت. | 30 |
Men eftersom han var en profet och visste att Gud med ed hade lovat honom att 'av hans livs frukt sätta en konung på hans tron',
پێشبینیی کرد و باسی هەستانەوەی مەسیحەکەی کرد، کە نە لە جیهانی مردوواندا بەجێهێڵرا و نە جەستەشی بۆگەن بوو. (Hadēs ) | 31 |
därför förutsåg han att Messias skulle uppstå, och talade därom och sade att Messias icke skulle lämnas åt dödsriket, och att hans kropp icke skulle se förgängelse. (Hadēs )
ئەم عیسایە خودا هەڵیستاندەوە، ئێمەش هەموومان شایەتین بۆی. | 32 |
Denne -- Jesus -- har nu Gud låtit uppstå; därom kunna vi alla vittna.
ئینجا بۆ لای دەستەڕاستی خودا بەرزکرایەوە کە بەڵێنی ڕۆحی پیرۆزی لە باوکەوە وەرگرت، ئەمەی ڕژاند کە ئێوە دەیبینن و دەیبیستن. | 33 |
Och sedan han genom Guds högra hand har blivit upphöjd och av Fadern undfått den utlovade helige Anden, har han utgjutit vad I här sen och hören.
داود بۆ ئاسمان بەرز نەکرایەوە، بەڵکو خۆی دەڵێت: «[یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو:”لە دەستەڕاستم دابنیشە | 34 |
Ty icke har David farit upp till himmelen; fastmer säger han själv: 'Herren sade till min herre: Sätt dig på min högra sida,
هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت.“] | 35 |
till dess jag har lagt dina fiender dig till en fotapall.
«بۆیە با هەموو ماڵی ئیسرائیل بە دڵنیاییەوە بزانن کە ئەم عیسایەی ئێوە لە خاچتان دا، خودا کردی بە مەسیحی خاوەن شکۆ.» | 36 |
Så må nu hela Israels hus veta och vara förvissat om att denne Jesus som I haven korsfäst, honom har Gud gjort både till Herre och till Messias.»
کاتێک ئامادەبووان گوێیان لەم قسانە بوو، کاری کردە سەر دڵیان، بە پەترۆس و نێردراوانی دیکەیان گوت: «برایان، چی بکەین؟» | 37 |
När de hörde detta, kände de ett styng i hjärtat. Och de sade till Petrus och de andra apostlarna: »Bröder, vad skola vi göra?»
پەترۆس وەڵامی دانەوە: «تۆبە بکەن، با هەریەکەتان بە ناوی عیسای مەسیحەوە لە ئاو هەڵبکێشرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهەکانتان و ڕۆحی پیرۆز بە دیاری وەردەگرن. | 38 |
Petrus svarade dem: »Gören bättring, och låten alla döpa eder i Jesu Kristi namn till edra synders förlåtelse; då skolen I såsom gåva undfå den helige Ande.
ئەم بەڵێنەش بۆ خۆتان و منداڵەکانتان و بۆ هەموو ئەوانەیە کە دوورن و یەزدانی پەروەردگارمان بانگیان دەکات.» | 39 |
Ty eder gäller löftet och edra barn, jämväl alla dem som äro i fjärran, så många som Herren, vår Gud, kallar.»
بە زۆر قسەی دیکەش ئاگاداری کردنەوە و لێیان پاڕایەوە: «خۆتان لەم نەوە لار و چەوتە ڕزگار بکەن.» | 40 |
Också med många andra ord bad och förmanade han dem, i det han sade: »Låten frälsa eder från detta vrånga släkte.»
ئەوانەی کە قسەکەیان وەرگرت لە ئاو هەڵکێشران، لەو ڕۆژەدا نزیکەی سێ هەزار کەس هاتنە ڕیزی باوەڕدارانەوە. | 41 |
De som då togo emot hans ort läto döpa sig; och så ökades församlingen på den dagen med vid pass tre tusen personer.
ئیتر ئەوان پەیوەستبوون لەسەر فێرکردنی نێردراوان و هاوبەشییەتی، لەتکردنی نان و نوێژکردن. | 42 |
Och dessa höllo fast vid apostlarnas undervisning och brödragemenskapen, vid brödsbrytelsen och bönerna.
هەموو لە ناخەوە سام دایگرتبوون، چونکە زۆر پەرجوو و نیشانە لەسەر دەستی نێردراوان کران. | 43 |
Och fruktan kom över var och en; och många under och tecken gjordes genom apostlarna.
باوەڕداران هەموو پێکەوە بوون و لە هەرچی هەیانبوو هاوبەش بوون. | 44 |
Men alla de som trodde höllo sig tillsammans och hade allting gemensamt;
ماڵوموڵکی خۆیان دەفرۆشت و بەگوێرەی پێویستی هەریەکەیان دابەشیان دەکرد. | 45 |
de sålde sina jordagods och vad de eljest ägde och delade med sig därav åt alla, eftersom var och en behövde.
ڕۆژانە بە یەک دڵ بەردەوام لە حەوشەکانی پەرستگا دەبوون، لە ماڵەکاندا نانیان لەتدەکرد، بە خۆشی و دڵپاکییەوە پێکەوە نانیان دەخوارد، | 46 |
Och ständigt, var dag, voro de endräktigt tillsammans i helgedomen; och hemma i husen bröto de bröd och åto med fröjd och i hjärtats enfald, och lovade Gud.
ستایشی خودایان دەکرد و لەلای هەموو خەڵک پەسەند بوون. مەسیحی خاوەن شکۆش ڕۆژانە ئەوانەی دەهێنایە پاڵیان کە ڕزگاریان دەبوو. | 47 |
Och allt folket vad dem väl bevåget. Och Herren ökade församlingen, dag efter dag, med dem som läto sig frälsas.