< کردار 17 >

پاش ئەوەی پۆڵس و هاوڕێکانی بە شاری ئەمفیپۆلیس و ئەپۆلۆنیادا تێپەڕین، گەیشتنە سالۆنیکی کە کەنیشتی جولەکەی لێبوو. 1
And when they had passed through Amphipolis and Apollonia, they came to Thessalonica, where was the synagogue of the Jews.
پۆڵس وەک کردبوویە پیشە چووە لایان، سێ ڕۆژی شەممە لەسەر یەک بە نووسراوە پیرۆزەکان گفتوگۆی لەگەڵ دەکردن، 2
And Paul, as his custom was, went in among them, and for three sabbaths discoursed to them out of the Scriptures,
ڕوونی دەکردەوە و دەریدەخست کە دەبووایە مەسیح ئازار بچێژێت و لەنێو مردووان هەستێتەوە. پێی گوتن: «ئەم عیسایەی من پێتانی ڕادەگەیەنم، مەسیحەکەیە.» 3
explaining them, and setting forth that it was necessary for the Christ to suffer, and to rise from the dead, and that “this is the Christ, —Jesus whom I am making known to you.”
هەندێکیان قایل بوون و چوونە پاڵ پۆڵس و سیلا، هەروەها زۆر لە یۆنانی خواپەرست و لە ژنە خانەدانەکانیش کە ژمارەیان کەم نەبوو. 4
And some of them were convinced, and joined themselves to Paul and Silas, and of the devout Greeks a great multitude, and of the women of high rank not a few.
بەڵام هەندێک لە جولەکەکانی دیکە ئیرەییان پێ هات، چەند پیاوخراپێکی بازاڕیان هێنا و خەڵکیان کۆکردەوە و ئاژاوەیان لە شاردا نایەوە. چوونە سەر ماڵی یاسون و داوایان کرد پۆڵس و سیلا بهێنرێنە لای خەڵک. 5
But the unbelieving Jews, taking with them certain bad men of the idlers in the market-place, and gathering a crowd, set the city in an uproar; and having come to the house of Jason, they endeavored to bring them out to the people;
کاتێک نەیاندۆزینەوە، یاسون و هەندێک برایانیان بۆ لای فەرمانڕەوایانی شار ڕاکێشا، هاواریان دەکرد: «ئەمانە کە جیهانیان هەڵگێڕاوەتەوە، بۆ ئێرەش هاتوون، 6
but not finding them, they dragged Jason and some of the brethren before the city magistrates, crying out, These men that have turned the world upside down have come hither also;
یاسون میوانداری کردوون. هەموویان لە دژی فەرمانەکانی قەیسەر کار دەکەن، دەڵێن پاشایەکی دیکە هەیە، ناوی عیسایە.» 7
whom Jason hath entertained; and they are all acting in opposition to the decrees of Caesar, saying that there is another king, Jesus.
بەم قسانە خەڵکەکە و فەرمانڕەوایانی شاریان وروژاند. 8
And they alarmed the multitude and the city magistrates when they heard these things.
ئەوانیش دەستەبەرنامەیان بۆ یاسون و ئەوانەی دیکە کرد و ئازادیان کردن. 9
And having taken security of Jason and of the others, they let them go.
کە شەو داهات برایان پۆڵس و سیلایان ناردە بیریە، کە گەیشتن چوونە کەنیشتی جولەکە. 10
And the brethren immediately sent away Paul and Silas by night to Berea; who, having come there, went into the synagogue of the Jews.
خەڵکی بیریە لە سالۆنیکییەکان تێگەیشتووتر بوون، چونکە بەوپەڕی پەرۆشییەوە پەیامەکەیان وەرگرت و بۆ دڵنیابوون لە ڕاستیی قسەکانی پۆڵس، ڕۆژانە لە نووسراوە پیرۆزەکان ورد دەبوونەوە. 11
These were more noble than those in Thessalonica, in that they received the word with all readiness, and searched the Scriptures daily, whether these things were so.
ئیتر زۆریان باوەڕیان هێنا، هەروەها ژمارەیەک لە ژنە خانەدانە یۆنانییەکان و ژمارەیەکی زۆریش لە پیاوانی یۆنانی. 12
Many of them therefore believed; and of the Grecian women of rank and men, not a few.
بەڵام کاتێک جولەکەی سالۆنیکی زانییان پۆڵس لە بیریەش پەیامی خودای ڕاگەیاندووە، هاتن لەوێش خەڵک جۆش بدەن و بیانوروژێنن. 13
But when the Jews of Thessalonica knew that at Beroea, too, the word of God was preached by Paul, they came hither also, and stirred up the multitudes.
دەستبەجێ برایان پۆڵسیان بەرەو کەناری دەریا نارد، بەڵام سیلا و تیمۆساوس لەوێ مانەوە. 14
And then immediately the brethren sent away Paul to go to the sea; but Silas and Timothy remained there.
ئەوانەی یاوەری پۆڵس بوون ئەویان هێنایە ئەسینا، ئینجا گەڕانەوە پاش ئەوەی پۆڵس ڕایسپاردن بە زووترین کات سیلا و تیمۆساوس بێن بۆ لای. 15
And they who conducted Paul brought him to Athens; and having received a commandment to Silas and Timothy to come to him as soon as possible, they departed.
کاتێک پۆڵس لە ئەسینا چاوەڕێی دەکردن، زۆر پەست و بێزار بوو کە بینی شارەکە پڕە لە بت. 16
Now while Paul was waiting for them at Athens, his spirit was stirred within him, when he saw the city full of idols.
بۆیە لە کەنیشت گفتوگۆی لەگەڵ جولەکە و خواپەرستان دەکرد، لە بازاڕیش لەگەڵ ئەوانەی ڕۆژانە تووشیان دەبوو. 17
Therefore he reasoned in the synagogue with the Jews and the devout [[Greeks]], and in the market daily with those that met him.
کۆمەڵێک فەیلەسوفی ئەپیکوری و ستۆیکی گفتوگۆیان لەگەڵی دەکرد. هەندێکیان دەیانگوت: «ئەم چەنەبازە دەیەوێت چی بڵێت؟» هەندێکی دیکەشیان دەیانگوت: «دیارە بانگەواز بۆ چەند خوداوەندێکی نامۆ دەکات،» چونکە باسی عیسا و زیندووبوونەوەی دەکرد. 18
And some of the Epicurean and Stoic philosophers also conversed with him. And some said, What doth this babbler mean to say? and others, He seemeth to be a setter forth of foreign gods; because he brought the glad tidings of Jesus and the resurrection.
ئینجا بردیانە ئاریۆپاگۆس و گوتیان: «دەتوانین بزانین ئەم فێرکردنە نوێیە چییە باسی دەکەیت؟ 19
And they took him and brought him to Mars' hill, saying, May we know what this new doctrine is, of which thou speakest?
چونکە شتی سەیرت لێ دەبیستین و دەمانەوێت واتاکەی بزانین.» 20
For thou bringest certain strange things to our ears. We would know therefore what these things mean.
لەبەر ئەوەی هەموو ئەسیناییەکان و ئەو بێگانانەی تێدا دەژیان دەرفەتیان بە هیچ شتێک نەدەدا جگە لە باسکردن و گوێگرتن لە بیروڕا نوێیەکان. 21
Now all the Athenians, and the strangers residing among them, spent their leisure for nothing else but to tell or to hear something new.
پۆڵس لەناوەڕاستی ئاریۆپاگۆسدا وەستا و گوتی: «پیاوانی ئەسینا، دەبینم لە هەموو لایەکەوە زۆر دیندارن. 22
Then Paul stood in the midst of Mars' hill, and said, Men of Athens, in all things I perceive that ye are very devout.
کاتێک دەگەڕام و سەیری پەرستراوەکانتانم دەکرد، قوربانگایەکم بینی لەسەری نووسرا بوو:”بۆ خودای نەناسراو.“‏ جا ئەوەتان بۆ ڕادەگەیەنم کە دەیپەرستن و نایناسن. 23
For while passing along and observing your objects of worship, I found also an altar with this inscription, “To an unknown God.” What therefore ye, without knowledge of it, worship, that do I make known to you.
«ئەو خودایەی کە جیهان و هەموو شتەکانی ناوی دروستکردووە، پەروەردگاری ئاسمان و زەوییە و لە پەرستگای دەستکرد نیشتەجێ نابێت. 24
The God who made the world and all things therein, he, being Lord of heaven and earth, dwelleth not in temples made with hands;
بە دەستی مرۆڤ خزمەت ناکرێت وەک ئەوەی پێویستی بە شتێک بێت، چونکە ئەو خۆی ژیان و هەناسە و هەموو شتێک بە هەمووان دەبەخشێت. 25
nor doth he receive service at the hands of men, as though he needed anything, since it is he that giveth to all life and breath and all things.
هەموو نەتەوەکانی لە یەک کەسەوە دروستکردووە، تاکو لەسەر هەموو ڕووی زەوی نیشتەجێ بن، کات و سنوورەکانی نیشتەجێبوونی ئەوانی داناوە و دیاری کردووە، 26
And he made of one blood every nation of men to dwell on all the face of the earth, having fixed appointed times, and the bounds of their habitation;
تاکو ڕوو لە خودا بکەن، بەڵکو بیگەنێ و بیدۆزنەوە، هەرچەندە لە هەر یەکێکمان دوور نییە. 27
that they should seek God, if haply they might feel after him, and find him, though he is not far from every one of us.
”چونکە لە ئەودا دەژین و دەجوڵێین و هەین،“وەک هەندێک شاعیرانتان گوتیان:”ئێمەش نەوەی ئەوین.“ 28
For in him we live, and move, and have our being; as also some of your own poets have said: “For we are also his offspring.”
«لەبەر ئەوەی کە نەوەی خوداین، پێویستە وا بیرنەکەینەوە کە خودا وەکو پەیکەری زێڕ یان زیو یان بەردینە، کە داهێنان و بیری مرۆڤ شێوەی کێشاوە. 29
Being then the offspring of God, we ought not to think that the Deity is like to gold or silver or stone, graven by the art and device of man.
لە سەردەمانی نەزانیدا خودا چاوپۆشی کردووە، بەڵام ئێستا فەرمان دەدات بە هەموو کەسێک لە هەموو شوێنێک کە تۆبە بکەن، 30
The times indeed of ignorance God overlooked; but now commandeth all men every where to repent;
چونکە ڕۆژێکی دیاری کردووە کە تێیدا لە ڕێگەی ئەو پیاوەی کە دەستنیشانی کردووە، بە دادپەروەری جیهان حوکم بدات. بەڵگەشی بە هەمووان داوە کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە.» 31
inasmuch as he hath fixed a day, in which he will judge the world in righteousness by a man whom he hath appointed; having given assurance to all by raising him from the dead.
کاتێک گوێیان لە هەستانەوەی مردووان بوو، هەندێکیان گاڵتەیان پێکرد، بەڵام هەندێکی دیکەیان گوتیان: «جارێکی دیکە لەم بارەیەوە گوێت لێ دەگرین.» 32
And when they heard of a resurrection of the dead, some mocked; but ethers said, We will hear thee again about this matter.
ئیتر پۆڵس ئەوێی بەجێهێشت، 33
Thus Paul departed from among them.
بەڵام هەندێک کەس لایەنگری پۆڵسیان کرد و باوەڕیان هێنا، لەوانە: دیونیسیۆسی ئەندامی ئاریۆپاگۆس، هەروەها ژنێک بە ناوی داماریس و چەند کەسێکی دیکەش لەگەڵیان. 34
But certain men joined themselves to him, and believed; among whom was Dionysius the Areopagite; and a woman named Damaris, and others with them.

< کردار 17 >