< کردار 17 >
پاش ئەوەی پۆڵس و هاوڕێکانی بە شاری ئەمفیپۆلیس و ئەپۆلۆنیادا تێپەڕین، گەیشتنە سالۆنیکی کە کەنیشتی جولەکەی لێبوو. | 1 |
祿和息拉經過安非頗里和阿頗羅尼雅,來到得撒洛尼,在那裏有猶太人的會堂。
پۆڵس وەک کردبوویە پیشە چووە لایان، سێ ڕۆژی شەممە لەسەر یەک بە نووسراوە پیرۆزەکان گفتوگۆی لەگەڵ دەکردن، | 2 |
保祿照常例,到他們那裏,一連三個安息日,根據聖經和他們辯論,
ڕوونی دەکردەوە و دەریدەخست کە دەبووایە مەسیح ئازار بچێژێت و لەنێو مردووان هەستێتەوە. پێی گوتن: «ئەم عیسایەی من پێتانی ڕادەگەیەنم، مەسیحەکەیە.» | 3 |
闡明指出默西亞必須受難,並從死者中復活;且說:「我向你們所傳報的耶穌,就是默西亞。」
هەندێکیان قایل بوون و چوونە پاڵ پۆڵس و سیلا، هەروەها زۆر لە یۆنانی خواپەرست و لە ژنە خانەدانەکانیش کە ژمارەیان کەم نەبوو. | 4 |
他們中有些人信服了,便與保祿和息拉聯合,還有許多敬畏天主的人和希臘人,以及不少的顯貴婦女。
بەڵام هەندێک لە جولەکەکانی دیکە ئیرەییان پێ هات، چەند پیاوخراپێکی بازاڕیان هێنا و خەڵکیان کۆکردەوە و ئاژاوەیان لە شاردا نایەوە. چوونە سەر ماڵی یاسون و داوایان کرد پۆڵس و سیلا بهێنرێنە لای خەڵک. | 5 |
但是,猶太人卻起了嫉妒的心,聚集了一些市井敗類,結夥成群,擾亂城市;又闖進雅松家裏,搜尋保祿和息拉,要拉他們到民眾那裏。
کاتێک نەیاندۆزینەوە، یاسون و هەندێک برایانیان بۆ لای فەرمانڕەوایانی شار ڕاکێشا، هاواریان دەکرد: «ئەمانە کە جیهانیان هەڵگێڕاوەتەوە، بۆ ئێرەش هاتوون، | 6 |
但沒有搜到,就把雅松和幾個弟兄,拉到本城官長前,吶喊說:「這些擾亂天下的人,也到這裏來了,
یاسون میوانداری کردوون. هەموویان لە دژی فەرمانەکانی قەیسەر کار دەکەن، دەڵێن پاشایەکی دیکە هەیە، ناوی عیسایە.» | 7 |
雅松竟收留了他們;這些人都背叛凱撒諭令行事,說另有一位國王,就是耶穌。」
بەم قسانە خەڵکەکە و فەرمانڕەوایانی شاریان وروژاند. | 8 |
他們使群眾和本城官長們聽了這事,都惶惶不安。
ئەوانیش دەستەبەرنامەیان بۆ یاسون و ئەوانەی دیکە کرد و ئازادیان کردن. | 9 |
本城官長便由雅松及其餘的人取了保狀,便將他們釋放了。
کە شەو داهات برایان پۆڵس و سیلایان ناردە بیریە، کە گەیشتن چوونە کەنیشتی جولەکە. | 10 |
弟兄們便立即在夜間打發保祿和息拉去貝洛雅;他們到了那裏,就進了猶太人的會堂。
خەڵکی بیریە لە سالۆنیکییەکان تێگەیشتووتر بوون، چونکە بەوپەڕی پەرۆشییەوە پەیامەکەیان وەرگرت و بۆ دڵنیابوون لە ڕاستیی قسەکانی پۆڵس، ڕۆژانە لە نووسراوە پیرۆزەکان ورد دەبوونەوە. | 11 |
這裏的人比得撒洛尼人開明,接受這道,極其熱切,天天考究聖經,看這些事是否是真的。
ئیتر زۆریان باوەڕیان هێنا، هەروەها ژمارەیەک لە ژنە خانەدانە یۆنانییەکان و ژمارەیەکی زۆریش لە پیاوانی یۆنانی. | 12 |
所以他們中有許多人信從了,還有許多希臘尊貴婦女,男子也不少。
بەڵام کاتێک جولەکەی سالۆنیکی زانییان پۆڵس لە بیریەش پەیامی خودای ڕاگەیاندووە، هاتن لەوێش خەڵک جۆش بدەن و بیانوروژێنن. | 13 |
可是,得撒洛尼的猶太人,一知道保祿在貝洛雅也傳開了天主的聖道,就到那裏煽動擾亂群眾。
دەستبەجێ برایان پۆڵسیان بەرەو کەناری دەریا نارد، بەڵام سیلا و تیمۆساوس لەوێ مانەوە. | 14 |
弟兄們遂立即打發保祿往海邊去;息拉和弟茂德仍留在貝洛雅。
ئەوانەی یاوەری پۆڵس بوون ئەویان هێنایە ئەسینا، ئینجا گەڕانەوە پاش ئەوەی پۆڵس ڕایسپاردن بە زووترین کات سیلا و تیمۆساوس بێن بۆ لای. | 15 |
送保祿的人領他一直到了雅典;他們領了保祿的命令,叫息拉和弟茂德趕快來到他那裏,以後就走了。
کاتێک پۆڵس لە ئەسینا چاوەڕێی دەکردن، زۆر پەست و بێزار بوو کە بینی شارەکە پڕە لە بت. | 16 |
保祿在雅典等候他們時,見城裏滿是偶像,心神很是悲憤。
بۆیە لە کەنیشت گفتوگۆی لەگەڵ جولەکە و خواپەرستان دەکرد، لە بازاڕیش لەگەڵ ئەوانەی ڕۆژانە تووشیان دەبوو. | 17 |
所以他就在會堂裏,同猶太人和敬畏天主的人辯論,每天也在街市上,同所遇到的人辯論。
کۆمەڵێک فەیلەسوفی ئەپیکوری و ستۆیکی گفتوگۆیان لەگەڵی دەکرد. هەندێکیان دەیانگوت: «ئەم چەنەبازە دەیەوێت چی بڵێت؟» هەندێکی دیکەشیان دەیانگوت: «دیارە بانگەواز بۆ چەند خوداوەندێکی نامۆ دەکات،» چونکە باسی عیسا و زیندووبوونەوەی دەکرد. | 18 |
有幾個伊壁鴆魯派和斯多噶派的哲士同他爭論,有的說:「這個饒舌多言的人想說什麼﹖」有的說:「看來他是個外國鬼神的宣傳者」──因為保祿宣講耶穌及復活的福音。
ئینجا بردیانە ئاریۆپاگۆس و گوتیان: «دەتوانین بزانین ئەم فێرکردنە نوێیە چییە باسی دەکەیت؟ | 19 |
他門遂帶保祿,領他到了阿勒約帕哥,說: 「我們可以知道你所講的這新道理是什麼嗎﹖
چونکە شتی سەیرت لێ دەبیستین و دەمانەوێت واتاکەی بزانین.» | 20 |
我們聽見你說了一些新奇的事,所以我們想知道這到底有什麼意思。」
لەبەر ئەوەی هەموو ئەسیناییەکان و ئەو بێگانانەی تێدا دەژیان دەرفەتیان بە هیچ شتێک نەدەدا جگە لە باسکردن و گوێگرتن لە بیروڕا نوێیەکان. | 21 |
原來所有的雅典人和僑居在那裏的外國人,不管其他的事,只是論談或探聽一些新奇的事。
پۆڵس لەناوەڕاستی ئاریۆپاگۆسدا وەستا و گوتی: «پیاوانی ئەسینا، دەبینم لە هەموو لایەکەوە زۆر دیندارن. | 22 |
保祿遂即站在阿勒約帕哥當中說:「眾位雅典人,我看你們在各方面都更敬畏神明,
کاتێک دەگەڕام و سەیری پەرستراوەکانتانم دەکرد، قوربانگایەکم بینی لەسەری نووسرا بوو:”بۆ خودای نەناسراو.“ جا ئەوەتان بۆ ڕادەگەیەنم کە دەیپەرستن و نایناسن. | 23 |
因為我行經各處,細看你們所敬之物,也見到一座祭壇,上面寫著「給未識之神。」現在,我就將你們所敬拜而不認識的這一位,傳告給你們。
«ئەو خودایەی کە جیهان و هەموو شتەکانی ناوی دروستکردووە، پەروەردگاری ئاسمان و زەوییە و لە پەرستگای دەستکرد نیشتەجێ نابێت. | 24 |
創造宇宙及其中萬物的天主,既是天地的主宰,就不住人手所建的殿宇,
بە دەستی مرۆڤ خزمەت ناکرێت وەک ئەوەی پێویستی بە شتێک بێت، چونکە ئەو خۆی ژیان و هەناسە و هەموو شتێک بە هەمووان دەبەخشێت. | 25 |
也不受人手的侍候,好像需要什麼似的,而是他將生命、呼吸和一切賞給了眾人。
هەموو نەتەوەکانی لە یەک کەسەوە دروستکردووە، تاکو لەسەر هەموو ڕووی زەوی نیشتەجێ بن، کات و سنوورەکانی نیشتەجێبوونی ئەوانی داناوە و دیاری کردووە، | 26 |
他由一個人造了全人類,使他們住在全地面上,給他們立定了年限,和他們所居處的疆界;
تاکو ڕوو لە خودا بکەن، بەڵکو بیگەنێ و بیدۆزنەوە، هەرچەندە لە هەر یەکێکمان دوور نییە. | 27 |
如他們尋求天主,或者可以摸索而找到他;其實,他離我們每人並不遠,
”چونکە لە ئەودا دەژین و دەجوڵێین و هەین،“وەک هەندێک شاعیرانتان گوتیان:”ئێمەش نەوەی ئەوین.“ | 28 |
因為我們生活、行動、存在,都在他內,正如你們的某些詩人說的:「原來我們也是他的子孫。」
«لەبەر ئەوەی کە نەوەی خوداین، پێویستە وا بیرنەکەینەوە کە خودا وەکو پەیکەری زێڕ یان زیو یان بەردینە، کە داهێنان و بیری مرۆڤ شێوەی کێشاوە. | 29 |
我們既是天主的子孫,就不該想:神就像由人的藝術及思想所製的金銀石刻的東西一樣。
لە سەردەمانی نەزانیدا خودا چاوپۆشی کردووە، بەڵام ئێستا فەرمان دەدات بە هەموو کەسێک لە هەموو شوێنێک کە تۆبە بکەن، | 30 |
天主對那愚昧無知的時代,原不深究;如今卻傳諭各處的人都要悔改,
چونکە ڕۆژێکی دیاری کردووە کە تێیدا لە ڕێگەی ئەو پیاوەی کە دەستنیشانی کردووە، بە دادپەروەری جیهان حوکم بدات. بەڵگەشی بە هەمووان داوە کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە.» | 31 |
因為他已定了一個日期,要由他所立定的人,按正義審判天下,他為給眾人一個可信的憑據,就叫這人從死者中復活了。」
کاتێک گوێیان لە هەستانەوەی مردووان بوو، هەندێکیان گاڵتەیان پێکرد، بەڵام هەندێکی دیکەیان گوتیان: «جارێکی دیکە لەم بارەیەوە گوێت لێ دەگرین.» | 32 |
他們一聽見死人復活,有的譏笑,有的卻說:「關於這事,我們後來再聽你罷!」
ئیتر پۆڵس ئەوێی بەجێهێشت، | 33 |
這樣,保祿便從他們當中出去了。
بەڵام هەندێک کەس لایەنگری پۆڵسیان کرد و باوەڕیان هێنا، لەوانە: دیونیسیۆسی ئەندامی ئاریۆپاگۆس، هەروەها ژنێک بە ناوی داماریس و چەند کەسێکی دیکەش لەگەڵیان. | 34 |
可是,也有幾個人依附保祿而信從了,其中有阿勒約帕哥的官員狄尼約削,和一個名叫達瑪黎的婦人;同他們一起信從的,還有其他一些人。