< کردار 13 >
لە کڵێسای ئەنتاکیادا چەند پێغەمبەر و مامۆستایەک هەبوون: بەرناباس، شیمۆنی ناسراو بە ڕەش، لوکیوسی کورێنی، مەناینی شیربرای هێرۆدسی ئەنتیپاس پاشا، لەگەڵ شاول. | 1 |
I den församling som fanns i Antiokia verkade nu såsom profeter och lärare Barnabas och Simeon, som kallades Niger, och Lucius från Cyrene, så ock Manaen, landsfursten Herodes' fosterbroder, och Saulus.
کاتێک عیسای خاوەن شکۆیان دەپەرست و بەڕۆژوو بوون، ڕۆحی پیرۆز فەرمووی: «بەرناباس و شاولم بۆ تەرخان بکەن، بۆ ئەو کارەی بانگم کردوون بۆی.» | 2 |
När dessa förrättade Herrens tjänst och fastade, sade den helige Ande: "Avskiljen åt mig Barnabas och Saulus för det verk som jag har kallat dem till."
ئینجا بەڕۆژوو بوون و نوێژیان کرد، دەستیان لەسەر دانان و بەڕێیانکردن. | 3 |
Då fastade de och bådo och lade händerna på dem och läto dem begiva sig åstad.
ئەوانیش کە بە ڕۆحی پیرۆز نێردران، بەرەو سولوکیا دابەزین و لەوێشەوە بە دەریادا بۆ قوبرس. | 4 |
Dessa, som så hade blivit utsända av den helige Ande, foro nu ned till Seleucia och seglade därifrån till Cypern.
کاتێک گەیشتنە سەلامیس، پەیامی خودایان لە کەنیشتەکانی جولەکە ڕاگەیاند، یۆحەناش وەک یاریدەدەر لەگەڵیان بوو. | 5 |
Och när de hade kommit till Salamis, förkunnade de Guds ord i judarnas synagogor. De hade också med sig Johannes såsom tjänare.
بە هەموو دوورگەکەدا گەڕان هەتا گەیشتنە پافۆس. لەوێ تووشی جادووگەرێکی جولەکە بوون بە ناوی باریەشوع کە پێغەمبەرێکی درۆزن بوو. | 6 |
Och sedan de hade färdats över hela ön ända till Pafos, träffade de där på en judisk trollkarl och falsk profet, vid namn Barjesus,
باریەشوع لەگەڵ سرگیۆس پۆڵسی فەرمانڕەوا بوو، کە پیاوێکی تێگەیشتوو بوو. سرگیۆس بەرناباس و شاولی بانگکرد، چونکە دەیویست گوێی لە پەیامی خودا بێت. | 7 |
som vistades hos landshövdingen Sergius Paulus. Denne var en förståndig man. Han kallade till sig Barnabas och Saulus och begärde att få höra Guds ord.
بەڵام ئەلیماس کە جادووگەر واتای ناوەکەی بوو، بەربەرەکانێی کردن و هەوڵی دا فەرمانڕەوا لە باوەڕ لابدات. | 8 |
Men Elymas (eller trollkarlen, ty namnet har den betydelsen) stod emot dem och ville hindra landshövdingen från att komma till tro.
کەچی شاول کە پۆڵسی پێ دەگوترا، پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز و تێیڕوانی و | 9 |
Saulus, som ock kallades Paulus, uppfylldes då av helig ande och fäste ögonen på honom
گوتی: «ئەی پڕ لە هەموو جۆرە فرتوفێڵێک! کوڕی شەیتان! دوژمنی هەموو ڕاستودروستییەک! لە خوارکردنی ڕێگای ڕاستی یەزدان ناوەستی؟ | 10 |
och sade: "O du djävulens barn, du som är full av allt slags svek och arglistighet och en fiende till allt vad rätt är, skall du då icke upphöra att förvrida Herrens raka vägar?
ئەوەتا دەستی یەزدان لە دژی تۆیە و کوێر دەبیت، بۆ ماوەیەک خۆر نابینی.» دەستبەجێ تەم و تاریکی دایپۆشی و بەدوای یەکێکدا گەڕا تاکو دەستی بگرێت. | 11 |
Se, nu kommer Herrens hand över dig, och du skall till en tid bliva blind och icke kunna se solen." Och strax föll töcken och mörker över honom; och han gick omkring och sökte efter någon som kunde leda honom.
کاتێک فەرمانڕەواکە بینی چ ڕوویدا، باوەڕی هێنا، لە فێرکردنەکەی مەسیحی خاوەن شکۆ سەرسام بوو. | 12 |
När då landshövdingen såg vad som hade skett, häpnade han över Herrens lära och kom till tro.
پۆڵس و هاوڕێیانی بە دەریادا لە پافۆسەوە چوونە پەرگە لە پامفیلیا. بەڵام یۆحەنا لێیان جیا بووەوە و گەڕایەوە ئۆرشەلیم. | 13 |
Paulus och hans följeslagare lade sedan ut ifrån Pafos och foro till Perge i Pamfylien. Där skilde sig Johannes ifrån dem och vände tillbaka till Jerusalem.
ئەوانیش بە پەرگەدا هاتنە ئەنتاکیای پیسیدیا، شەممەش چوونە کەنیشت و دانیشتن. | 14 |
Men själva foro de vidare från Perge och kommo till Antiokia i Pisidien. Och på sabbatsdagen gingo de in i synagogan och satte sig där.
پاش خوێندنەوەی تەورات و پەڕتووکی پێغەمبەران، پێشەوایانی کەنیشتەکە پەیامیان نارد و پێیان گوتن: «برایان، ئەگەر شتێکتان هەیە گەلی پێ هانبدەن، بیڵێن.» | 15 |
Och sedan man hade föreläst ur lagen och profeterna, sände synagogföreståndarna till dem och läto säga: "Bröder, haven I något förmaningens ord att säga till folket, så sägen det."
پۆڵس هەستا و بە دەست ئاماژەی کرد و گوتی: «پیاوانی ئیسرائیل و ئەو ناجولەکانەی کە لە خودا دەترسن، گوێ بگرن: | 16 |
Då stod Paulus upp och gav tecken med handen och sade: "I män av Israels hus och I som 'frukten Gud', hören mig.
خودای ئەم گەلەی ئیسرائیل باوباپیرانی ئێمەی هەڵبژارد و لە کاتی ئاوارەبوونیان لە خاکی میسردا کردنی بە گەلێکی مەزن، ئینجا بە بازووێکی بەهێز لەوێ دەریهێنان. | 17 |
Detta folks, Israels, Gud utvalde våra fäder, och han upphöjde detta folk, medan de ännu bodde såsom främlingar i Egyptens land, och förde dem sedan ut därifrån 'med upplyft arm'.
نزیکەی چل ساڵیش لە چۆڵەوانی بەرگەی ڕەفتاری ئەوانی گرت، | 18 |
Och under en tid av vid pass fyrtio år hade han fördrag med dem i öknen.
ئینجا حەوت نەتەوەی لە خاکی کەنعان لەناوبرد و خاکەکەیانی بە میرات پێدان. | 19 |
Och sedan han hade utrotat sju folk i Kanaans land, utskiftade han dessas land till arvedelar åt dem.
ئەمە هەمووی نزیکەی چوار سەد و پەنجا ساڵی خایاند. «لەدوای ئەمە خودا دادوەری بۆ دانان هەتا سەردەمی ساموئێل پێغەمبەر. | 20 |
Därunder förgick en tid av vid pass fyra hundra femtio år. Sedan gav han dem domare, ända till profeten Samuels tid.
ئینجا نەوەی ئیسرائیل داوای پاشایان کرد، خوداش لە تیرەی بنیامین، شاولی کوڕی قیشی پێدان، کە بۆ ماوەی چل ساڵ پاشایەتی کردن. | 21 |
Därefter begärde de en konung; och Gud gav dem Saul, Kis' son, en man av Benjamins stam, för en tid av fyrtio år.
پاشان لایبرد و داودی کردە پاشایان، ئەوەی شایەتی بۆ دا و فەرمووی: [داودی کوڕی یەسام دۆزییەوە، پیاوێکە بە دڵی خۆم، ئەوەی هەموو خواستی من جێبەجێ دەکات.] | 22 |
Men denne avsatte han och gjorde David till konung över dem. Honom gav han ock sitt vittnesbörd, i det han sade: 'Jag har funnit David, Jessais son, en man efter mitt hjärta. Han skall i alla stycken göra min vilja.'
«خودا بەگوێرەی بەڵێنەکەی، عیسای ڕزگارکەری لە نەوەی ئەوەوە بۆ ئیسرائیل هێنا. | 23 |
Av dennes säd har Gud efter sitt löfte låtit Jesus komma, såsom Frälsare åt Israel.
پێش هاتنی عیسا، یەحیا لەئاوهەڵکێشانی تۆبەی بۆ هەموو گەلی ئیسرائیل ڕاگەیاند. | 24 |
Men redan innan han uppträdde, hade Johannes predikat bättringens döpelse för hela Israels folk.
کاتێک یەحیا خەریک بوو ئەرکەکەی تەواو دەکرد، گوتی:”وا دەزانن من کێم؟ ئەو نیم. ئەوەتا ئەوەی لەدوای من دێت، ئەوەی من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە.“ | 25 |
Och när Johannes höll på att fullborda sitt lopp, sade han: 'Vad I menen mig vara, det är jag icke. Men se, efter mig kommer den vilkens skor jag icke är värdig att lösa av han fötter.'
«خەڵکینە، برایان، کوڕانی پشتی ئیبراهیم و ئەو ناجولەکانەی لەنێوتاندا لە خودا دەترسن، پەیامی ئەم ڕزگارییە بۆ ئێمە نێردراوە. | 26 |
Mina bröder, I som ären barn av Abrahams släkt, så ock I andra här, I som 'frukten Gud', till oss har ordet om denna frälsning blivit sänt.
دانیشتووانی ئۆرشەلیم و ڕابەرەکانیان مەسیحیان نەناسی، کەچی کاتێک تاوانباریان کرد وتەی پێغەمبەرانیان هێنایە دی کە هەموو شەممەیەک دەخوێنرێتەوە. | 27 |
Ty eftersom Jerusalems invånare och deras rådsherrar icke kände honom, uppfyllde de ock genom sin dom över honom profeternas utsagor, vilka var sabbat föreläses;
جا لەگەڵ ئەوەی هیچ هۆیەکیان بۆ مردن نەدۆزییەوە، داوایان لە پیلاتۆس کرد بیکوژێت. | 28 |
och fastän de icke funno honom skyldig till något som förtjänade döden, bådo de likväl Pilatus att han skulle låta döda honom.
دوای ئەوەی هەموو ئەو شتانەیان تەواو کرد کە لەسەری نووسراوە، لە دار هێنایانە خوارەوە و خستیانە گۆڕ. | 29 |
När de så hade fört till fullbordan allt som var skrivet om honom, togo de honom ned från korsets trä och lade honom i en grav.
بەڵام خودا لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە، | 30 |
Men Gud uppväckte honom från de döda.
ماوەیەکی درێژیش بۆ ئەوانە دەرکەوت کە لە جەلیلەوە هەتا ئۆرشەلیم لەگەڵیدا هاتبوون. ئێستا ئەوان لەبەردەم گەل شایەتی ئەمە دەدەن. | 31 |
Sedan visade han sig under många dagar för dem som med honom hade gått upp från Galileen till Jerusalem, och som nu äro hans vittnen inför folket.
«ئێمەش مزگێنیی ئەو بەڵێنەتان پێدەدەین کە بۆ باوباپیرانمان هات، | 32 |
Och vi förkunna för eder det glada budskapet, att det löfte som gavs åt våra fäder, det har Gud låtit gå i fullbordan för oss, deras barn, därigenom att han har låtit Jesus uppstå,
ئەوەی خودا بۆ ئێمەی هێنایە دی کە وەچەی ئەوانین، بە هەستانەوەی عیسا. وەک لە زەبووری دووەمدا نووسراوە: «[تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت.] | 33 |
såsom ock är skrivet i andra psalmen: 'Du är min Son, jag har i dag fött dig.'
خودا ئاوا دەفەرموێت سەبارەت بەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە بۆ ئەوەی هەرگیز نەڕزێت: [ئەو بەڵێنە پیرۆز و مسۆگەرەتان دەدەمێ کە بە داودم دابوو.] | 34 |
Och att han har låtit honom uppstå från de döda, så att han icke mer skall vända tillbaka till förgängelsen, det har han sagt med dessa ord: 'Jag skall uppfylla åt eder de heliga löften som jag i trofasthet har givit åt David.'
بۆیە لە زەبوورێکی دیکە دەفەرموێ: [ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت.] | 35 |
Därför säger han ock i en annan psalm: 'Du skall icke låta din Helige se förgängelsen.'
«چونکە داود دوای ئەوەی بەگوێرەی مەبەستی خودا خزمەتی نەوەی خۆی کرد، نوست و چووە پاڵ باوباپیرانی و تەرمەکەی بۆگەن بوو. | 36 |
När David i sin tid hade tjänat Guds vilja, avsomnade han ju och blev samlad till sina fäder och såg förgängelsen;
بەڵام ئەوەی خودا هەڵیستاندەوە بۆگەنی نەبینی. | 37 |
men den som Gud har uppväckt, han har icke sett förgängelsen.
«بۆیە برایان، با لەلاتان زانراو بێت کە لە ڕێگەی عیساوە بەخشینی گوناه بە ئێوە ڕاگەیەنرا. | 38 |
Så mån I nu veta, mena bröder, att genom honom syndernas förlåtelse förkunnas för eder,
بە باوەڕهێنان بە ئەو بێتاوان دەکرێن لە هەموو ئەو شتانەی نەتانتوانی بە تەوراتی موسا لێی بێتاوان بکرێن. | 39 |
och att i honom var och en som tror bliver rättfärdig och friad ifrån allt det varifrån I icke under Moses' lag kunden bliva friade.
جا ئاگاداربن، ئەوەی پێغەمبەران گوتوویانە بەسەرتاندا نەیەت: | 40 |
Sen därför till, att över eder icke må komma det som är sagt hos profeterna:
«[ئەی گاڵتەجاڕەکان سەیر بکەن، سەرسام بن و بمرن، چونکە لە سەردەمی ئێوەدا کارێک دەکەم، کارێک کە هەرگیز باوەڕ ناکەن ئەگەر بۆتان باس بکرێت.]» | 41 |
'Sen här, I föraktare, och förundren eder, och bliven till intet; ty en gärning utför jag i edra dagar, en gärning som I alls icke skullen tro, om den förtäljdes för eder.'"
کاتێک پۆڵس و بەرناباس لە کەنیشت دەهاتنە دەرەوە، داوایان لێ کرا شەممەی داهاتووش ئەم قسانەیان بۆ بکەن. | 42 |
När de sedan gingo därifrån, bad men dem att de nästa sabbat skulle tala för dem om samma sak.
دوای کۆبوونەوەکە، زۆر لە جولەکە و خواپەرستەکان کە ببوونە جولەکە، بەدوای پۆڵس و بەرناباس کەوتن، ئەمانیش قسەیان بۆ دەکردن و هانیان دەدان لە نیعمەتی خودا بمێنن. | 43 |
Och när församlingen åtskildes, följde många judar och gudfruktiga proselyter med Paulus och Barnabas. Dessa talade då till dem och förmanade dem att stadigt hålla sig till Guds nåd.
لە ڕۆژی شەممەی داهاتوودا نزیکەی هەموو دانیشتووانی شارەکە کۆبوونەوە، تاکو گوێ لە پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ بگرن. | 44 |
Följande sabbat kom nästan hela staden tillsammans för att höra Guds ord.
کاتێک جولەکە خەڵکەکەیان بینی، ئیرەیی دایگرتن و بەربەرەکانێی قسەکانی پۆڵسیان دەکرد و جنێویان پێدەدا. | 45 |
Då nu judarna sågo det myckna folket, uppfylldes de av nitälskan och foro ut i smädelser och motsade det som Paulus talade.
پۆڵس و بەرناباسیش بە چاونەترسییەوە وەڵامیان دانەوە: «پێویست بوو یەکەم جار پەیامی خودا بۆ ئێوە باس بکەین. بەڵام لەبەر ئەوەی ڕەتتان کردەوە و خۆتان بە شیاوی ژیانی هەتاهەتایی نەزانی، ئەوەتا دەچینە لای ناجولەکەکان، (aiōnios ) | 46 |
Då togo Paulus och Barnabas mod till sig och sade: "Guds ord måste i första rummet förkunnas för eder. Men eftersom I stöten det bort ifrån eder och icke akten eder själva värdiga det eviga livet, så vända vi oss nu till hedningarna. (aiōnios )
چونکە مەسیحی باڵادەست بەم جۆرە ڕایسپاردین: «[من تۆم کردووەتە ڕووناکی بۆ نەتەوەکان، تاکو ڕزگاری بەوپەڕی زەوی بگەیەنیت.]» | 47 |
Ty så har Herren bjudit oss: 'Jag har satt dig till ett ljus för hednafolken, för att du skall bliva till frälsning intill jordens ända.'"
کاتێک ناجولەکەکان گوێیان لەمە بوو، زۆر دڵشاد بوون و پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆیان شکۆدار کرد، هەموو ئەوانەش کە بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەستنیشان کرابوون، باوەڕیان هێنا. (aiōnios ) | 48 |
När hedningarna hörde detta, blevo de glada och prisade Herrens ord; och de kommo till tro, så många det var beskärt att få evigt liv. (aiōnios )
پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ لە هەموو ناوچەکەدا بڵاو بووەوە. | 49 |
Och Herrens ord utbredde sig över hela landet.
بەڵام ڕابەرانی جولەکە خانمە ڕێزدارە لەخواترسەکان و پیاوماقوڵانی شاریان جۆشدا، چەوساندنەوەیان لە دژی پۆڵس و بەرناباس بەرپا کرد و لە سنوورەکانی خۆیان دەریانکردن. | 50 |
Men judarna uppeggade de ansedda kvinnor som "fruktade Gud", så ock de förnämsta männen i staden, och uppväckte en förföljelse mot Paulus och Barnabas och drevo dem bort ifrån sin stads område.
ئەوانیش تۆزی پێیان تەکاند و بەرەو شاری کۆنیا ڕۆیشتن. | 51 |
Dessa skuddade då stoftet av sina fötter mot dem och begåvo sig till Ikonium.
قوتابییەکانیش پڕدەبوون لە خۆشی و ڕۆحی پیرۆز. | 52 |
Och lärjungarna uppfylldes alltmer av glädje och helig ande.