< کردار 13 >

لە کڵێسای ئەنتاکیادا چەند پێغەمبەر و مامۆستایەک هەبوون: بەرناباس، شیمۆنی ناسراو بە ڕەش، لوکیوسی کورێنی، مەناینی شیربرای هێرۆدسی ئەنتیپاس پاشا، لەگەڵ شاول. 1
The church at Antioch had prophets and teachers: Barnabas, Simeon Niger, Lucius of Cyrene, Manaen (the childhood friend of Herod the tetrarch), and Saul.
کاتێک عیسای خاوەن شکۆیان دەپەرست و بەڕۆژوو بوون، ڕۆحی پیرۆز فەرمووی: «بەرناباس و شاولم بۆ تەرخان بکەن، بۆ ئەو کارەی بانگم کردوون بۆی.» 2
While they were worshiping the Lord and fasting, the Holy Spirit said, “Set apart Barnabas and Saul to do the work I've called them to.”
ئینجا بەڕۆژوو بوون و نوێژیان کرد، دەستیان لەسەر دانان و بەڕێیانکردن. 3
After they had fasted, prayed, and placed their hands on them in blessing, they sent them on their way.
ئەوانیش کە بە ڕۆحی پیرۆز نێردران، بەرەو سولوکیا دابەزین و لەوێشەوە بە دەریادا بۆ قوبرس. 4
So Barnabas and Saul, directed by the Holy Spirit, went to Seleucia. From there they sailed to Cyprus.
کاتێک گەیشتنە سەلامیس، پەیامی خودایان لە کەنیشتەکانی جولەکە ڕاگەیاند، یۆحەناش وەک یاریدەدەر لەگەڵیان بوو. 5
Arriving at Salamis, they proclaimed the word of God in the Jewish synagogues. John was with them as their assistant.
بە هەموو دوورگەکەدا گەڕان هەتا گەیشتنە پافۆس. لەوێ تووشی جادووگەرێکی جولەکە بوون بە ناوی باریەشوع کە پێغەمبەرێکی درۆزن بوو. 6
They traveled throughout the island and eventually came to Paphos. There they found a Jewish magician, a false prophet by the name of Bar-jesus.
باریەشوع لەگەڵ سرگیۆس پۆڵسی فەرمانڕەوا بوو، کە پیاوێکی تێگەیشتوو بوو. سرگیۆس بەرناباس و شاولی بانگکرد، چونکە دەیویست گوێی لە پەیامی خودا بێت. 7
He was close to the governor, Sergius Paulus, an intelligent man. Sergius Paulus invited Barnabas and Saul to come and visit him since he wanted to hear the word of God.
بەڵام ئەلیماس کە جادووگەر واتای ناوەکەی بوو، بەربەرەکانێی کردن و هەوڵی دا فەرمانڕەوا لە باوەڕ لابدات. 8
But the magician Elymas (his Greek name) opposed them, trying to prevent the governor from trusting in God.
کەچی شاول کە پۆڵسی پێ دەگوترا، پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز و تێیڕوانی و 9
Saul, also called Paul, was filled with the Holy Spirit, and looked straight at him.
گوتی: «ئەی پڕ لە هەموو جۆرە فرتوفێڵێک! کوڕی شەیتان! دوژمنی هەموو ڕاستودروستییەک! لە خوارکردنی ڕێگای ڕاستی یەزدان ناوەستی؟ 10
“You are full of deception and all kinds of evil, you son of the devil, you enemy of all that is right! Will you never give up perverting the Lord's true ways?
ئەوەتا دەستی یەزدان لە دژی تۆیە و کوێر دەبیت، بۆ ماوەیەک خۆر نابینی.» دەستبەجێ تەم و تاریکی دایپۆشی و بەدوای یەکێکدا گەڕا تاکو دەستی بگرێت. 11
Look, the Lord's hand is on you and you will become blind. You will not see the sun for some time.” Immediately mist and darkness fell on him, and he had to find someone who could lead him by the hand.
کاتێک فەرمانڕەواکە بینی چ ڕوویدا، باوەڕی هێنا، لە فێرکردنەکەی مەسیحی خاوەن شکۆ سەرسام بوو. 12
When the governor saw what happened he trusted in God, amazed at the teaching about the Lord.
پۆڵس و هاوڕێیانی بە دەریادا لە پافۆسەوە چوونە پەرگە لە پامفیلیا. بەڵام یۆحەنا لێیان جیا بووەوە و گەڕایەوە ئۆرشەلیم. 13
Then Paul and those with him sailed from Paphos and went to Perga in Pamphylia, while John left them and went back to Jerusalem.
ئەوانیش بە پەرگەدا هاتنە ئەنتاکیای پیسیدیا، شەممەش چوونە کەنیشت و دانیشتن. 14
They went through Perga and on to Antioch of Pisidia. On the Sabbath day they went into the synagogue and were seated.
پاش خوێندنەوەی تەورات و پەڕتووکی پێغەمبەران، پێشەوایانی کەنیشتەکە پەیامیان نارد و پێیان گوتن: «برایان، ئەگەر شتێکتان هەیە گەلی پێ هانبدەن، بیڵێن.» 15
After the readings from the Law and the Prophets, the synagogue leaders sent them a message saying, “Brothers, please share with the congregation any words of encouragement you may have.”
پۆڵس هەستا و بە دەست ئاماژەی کرد و گوتی: «پیاوانی ئیسرائیل و ئەو ناجولەکانەی کە لە خودا دەترسن، گوێ بگرن: 16
Paul stood up, motioned with his hand to get their attention, and began speaking. “Men of Israel, and all of you who have reverence for God, listen to me.
خودای ئەم گەلەی ئیسرائیل باوباپیرانی ئێمەی هەڵبژارد و لە کاتی ئاوارەبوونیان لە خاکی میسردا کردنی بە گەلێکی مەزن، ئینجا بە بازووێکی بەهێز لەوێ دەریهێنان. 17
The God of the people of Israel chose our forefathers, and gave our people prosperity during their stay in the land of Egypt. Then with his mighty power he led them out of Egypt,
نزیکەی چل ساڵیش لە چۆڵەوانی بەرگەی ڕەفتاری ئەوانی گرت، 18
and he patiently dealt with them in the desert for about forty years.
ئینجا حەوت نەتەوەی لە خاکی کەنعان لەناوبرد و خاکەکەیانی بە میرات پێدان. 19
After he had overthrown seven nations living in the land of Canaan, God divided their land among the Israelites and gave it to them to inherit. This took about four hundred and fifty years.
ئەمە هەمووی نزیکەی چوار سەد و پەنجا ساڵی خایاند. «لەدوای ئەمە خودا دادوەری بۆ دانان هەتا سەردەمی ساموئێل پێغەمبەر. 20
Then he provided them with judges as leaders until the time of the prophet Samuel.
ئینجا نەوەی ئیسرائیل داوای پاشایان کرد، خوداش لە تیرەی بنیامین، شاولی کوڕی قیشی پێدان، کە بۆ ماوەی چل ساڵ پاشایەتی کردن. 21
Then the people asked for a king, and God gave them Saul, son of Kish from the tribe of Benjamin, who ruled for forty years.
پاشان لایبرد و داودی کردە پاشایان، ئەوەی شایەتی بۆ دا و فەرمووی: [داودی کوڕی یەسام دۆزییەوە، پیاوێکە بە دڵی خۆم، ئەوەی هەموو خواستی من جێبەجێ دەکات.] 22
Then God removed Saul, and made David their king. God approved of David, saying ‘I found David the son of Jesse to be a man according to my own heart; he will do everything I intend.’
«خودا بەگوێرەی بەڵێنەکەی، عیسای ڕزگارکەری لە نەوەی ئەوەوە بۆ ئیسرائیل هێنا. 23
Jesus is David's descendant; he is the Savior that God promised to bring to Israel.
پێش هاتنی عیسا، یەحیا لەئاوهەڵکێشانی تۆبەی بۆ هەموو گەلی ئیسرائیل ڕاگەیاند. 24
Before Jesus came, John announced the baptism of repentance to all the people of Israel.
کاتێک یەحیا خەریک بوو ئەرکەکەی تەواو دەکرد، گوتی:”وا دەزانن من کێم؟ ئەو نیم. ئەوەتا ئەوەی لەدوای من دێت، ئەوەی من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە.“ 25
As John was completing his mission, he said, ‘Who do you think I am? I am not the one you're looking for. But after me one is coming whose sandals I'm not worthy to untie.’
«خەڵکینە، برایان، کوڕانی پشتی ئیبراهیم و ئەو ناجولەکانەی لەنێوتاندا لە خودا دەترسن، پەیامی ئەم ڕزگارییە بۆ ئێمە نێردراوە. 26
My brothers, children of Abraham and those of you who have reverence for God: the message of this salvation has been sent to us!
دانیشتووانی ئۆرشەلیم و ڕابەرەکانیان مەسیحیان نەناسی، کەچی کاتێک تاوانباریان کرد وتەی پێغەمبەرانیان هێنایە دی کە هەموو شەممەیەک دەخوێنرێتەوە. 27
The people living in Jerusalem and their leaders didn't recognize Jesus or understand the words spoken by the prophets that are read every Sabbath. In fact they fulfilled the prophetic words by condemning him!
جا لەگەڵ ئەوەی هیچ هۆیەکیان بۆ مردن نەدۆزییەوە، داوایان لە پیلاتۆس کرد بیکوژێت. 28
Even though they couldn't find any evidence to sentence him to death, they still asked Pilate to have him killed.
دوای ئەوەی هەموو ئەو شتانەیان تەواو کرد کە لەسەری نووسراوە، لە دار هێنایانە خوارەوە و خستیانە گۆڕ. 29
After they had fulfilled everything predicted that they would do to him, they took him down from the cross and buried him in a tomb.
بەڵام خودا لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە، 30
But God raised him from the dead,
ماوەیەکی درێژیش بۆ ئەوانە دەرکەوت کە لە جەلیلەوە هەتا ئۆرشەلیم لەگەڵیدا هاتبوون. ئێستا ئەوان لەبەردەم گەل شایەتی ئەمە دەدەن. 31
and he appeared over the course of many days to those who had followed him from Galilee to Jerusalem. They are now his witnesses to the people.
«ئێمەش مزگێنیی ئەو بەڵێنەتان پێدەدەین کە بۆ باوباپیرانمان هات، 32
We are here to bring to you the good news of the promise that God made to our forefathers,
ئەوەی خودا بۆ ئێمەی هێنایە دی کە وەچەی ئەوانین، بە هەستانەوەی عیسا. وەک لە زەبووری دووەمدا نووسراوە: «[تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت.] 33
that he has now fulfilled to us their children by raising Jesus from the dead. As it is written in Psalm 2: ‘You are my Son; today I have become your Father.’
خودا ئاوا دەفەرموێت سەبارەت بەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە بۆ ئەوەی هەرگیز نەڕزێت: [ئەو بەڵێنە پیرۆز و مسۆگەرەتان دەدەمێ کە بە داودم دابوو.] 34
God raised him from the dead, never to die again, as he indicated by saying, ‘I will give you what is holy and trustworthy, as I promised to David.’
بۆیە لە زەبوورێکی دیکە دەفەرموێ: [ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت.] 35
As another psalm says, ‘You will not allow your Holy One to see decay.’
«چونکە داود دوای ئەوەی بەگوێرەی مەبەستی خودا خزمەتی نەوەی خۆی کرد، نوست و چووە پاڵ باوباپیرانی و تەرمەکەی بۆگەن بوو. 36
But David died, after he had done what God wanted in his own time, and he was buried with his ancestors, and his body decayed.
بەڵام ئەوەی خودا هەڵیستاندەوە بۆگەنی نەبینی. 37
The one God raised from the dead saw no decay.
«بۆیە برایان، با لەلاتان زانراو بێت کە لە ڕێگەی عیساوە بەخشینی گوناه بە ئێوە ڕاگەیەنرا. 38
My brothers, I want you to understand that we're telling you that through this man sins are forgiven.
بە باوەڕهێنان بە ئەو بێتاوان دەکرێن لە هەموو ئەو شتانەی نەتانتوانی بە تەوراتی موسا لێی بێتاوان بکرێن. 39
Through him everyone who trusts in him is made morally right from all that is wrong—in a way that you could never be set right by the law of Moses.
جا ئاگاداربن، ئەوەی پێغەمبەران گوتوویانە بەسەرتاندا نەیەت: 40
Make sure that what the prophets said doesn't happen to you:
«[ئەی گاڵتەجاڕەکان سەیر بکەن، سەرسام بن و بمرن، چونکە لە سەردەمی ئێوەدا کارێک دەکەم، کارێک کە هەرگیز باوەڕ ناکەن ئەگەر بۆتان باس بکرێت.]» 41
‘You who are scornful, look in amazement, and die! For what I'm doing in your lifetime is something that you could never believe, even if someone told you!’”
کاتێک پۆڵس و بەرناباس لە کەنیشت دەهاتنە دەرەوە، داوایان لێ کرا شەممەی داهاتووش ئەم قسانەیان بۆ بکەن. 42
As they were leaving, the people pleaded with them to tell them more the next Sabbath.
دوای کۆبوونەوەکە، زۆر لە جولەکە و خواپەرستەکان کە ببوونە جولەکە، بەدوای پۆڵس و بەرناباس کەوتن، ئەمانیش قسەیان بۆ دەکردن و هانیان دەدان لە نیعمەتی خودا بمێنن. 43
After the meeting in the synagogue, many of the Jews and the converts to Judaism followed Paul and Barnabas who spoke with them, encouraging them to continue to hold on to the grace of God.
لە ڕۆژی شەممەی داهاتوودا نزیکەی هەموو دانیشتووانی شارەکە کۆبوونەوە، تاکو گوێ لە پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ بگرن. 44
The following Sabbath almost the whole town turned out to hear the word of God.
کاتێک جولەکە خەڵکەکەیان بینی، ئیرەیی دایگرتن و بەربەرەکانێی قسەکانی پۆڵسیان دەکرد و جنێویان پێدەدا. 45
However, when the Jews saw the crowds, they became extremely jealous, contradicting what Paul was saying and cursing him.
پۆڵس و بەرناباسیش بە چاونەترسییەوە وەڵامیان دانەوە: «پێویست بوو یەکەم جار پەیامی خودا بۆ ئێوە باس بکەین. بەڵام لەبەر ئەوەی ڕەتتان کردەوە و خۆتان بە شیاوی ژیانی هەتاهەتایی نەزانی، ئەوەتا دەچینە لای ناجولەکەکان، (aiōnios g166) 46
So Paul and Barnabas spoke out strongly, saying “We had to speak the word of God to you first. But now that you're rejecting it—you're deciding that you're not worthy of eternal life—well now we're turning to the foreigners. (aiōnios g166)
چونکە مەسیحی باڵادەست بەم جۆرە ڕایسپاردین: «[من تۆم کردووەتە ڕووناکی بۆ نەتەوەکان، تاکو ڕزگاری بەوپەڕی زەوی بگەیەنیت.]» 47
That's what the Lord has told us to do: ‘I've made you a light to the foreigners, and through you salvation will go to the ends of the earth.’”
کاتێک ناجولەکەکان گوێیان لەمە بوو، زۆر دڵشاد بوون و پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆیان شکۆدار کرد، هەموو ئەوانەش کە بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەستنیشان کرابوون، باوەڕیان هێنا. (aiōnios g166) 48
When the foreigners heard this they were overjoyed, praising the Lord's word, and all those chosen for eternal life trusted in God. (aiōnios g166)
پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ لە هەموو ناوچەکەدا بڵاو بووەوە. 49
So God's word was spread throughout the region.
بەڵام ڕابەرانی جولەکە خانمە ڕێزدارە لەخواترسەکان و پیاوماقوڵانی شاریان جۆشدا، چەوساندنەوەیان لە دژی پۆڵس و بەرناباس بەرپا کرد و لە سنوورەکانی خۆیان دەریانکردن. 50
But the Jews incited the prominent religious women and leaders of the city to persecute Paul and Barnabas, and had them expelled from their territory.
ئەوانیش تۆزی پێیان تەکاند و بەرەو شاری کۆنیا ڕۆیشتن. 51
So they shook the dust off their feet against them as a sign of protest, and went on to Iconium.
قوتابییەکانیش پڕدەبوون لە خۆشی و ڕۆحی پیرۆز. 52
And the believers continued to be filled with joy and with the Holy Spirit.

< کردار 13 >