< کردار 11 >
نێردراوان و باوەڕداران کە لە یەهودیا بوون بیستیان کە ناجولەکەکانیش پەیامی خودایان وەرگرتووە. | 1 |
ᎨᏥᏅᏏᏛᏃ ᎠᎴ ᎠᎾᎵᏅᏟ ᏧᏗᏱ ᎠᏁᎯ ᎤᎾᏛᎦᏁ ᎾᏍᎩ ᏧᎾᏓᎴᏅᏛ ᏴᏫ ᎾᏍᏉ ᏚᎾᏓᏂᎸᏨ ᎧᏃᎮᏛ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎤᏤᎵᎦ.
کاتێک پەترۆس گەڕایەوە ئۆرشەلیم باوەڕدارانی خەتەنەکراو ڕەخنەیان لێ گرت و | 2 |
ᏈᏓᏃ ᏥᎷᏏᎵᎻ ᏭᎷᏨ ᏗᎨᏥᎤᏍᏕᏎᎸᎯ ᏕᎬᏩᎦᏘᎸᏎᎢ,
دەیانگوت: «تۆ چوویتە ماڵی خەڵکێکی خەتەنە نەکراو و نانت لەگەڵیان خواردووە!» | 3 |
ᎯᎠ ᏄᏂᏪᎡᎢ; ᏂᏗᎨᏥᎤᏍᏕᏎᎸᎾ ᏕᎯᏴᏎᎴᎢ, ᎠᎴ ᎾᏍᎩ ᎢᏧᎳᎭ ᎢᏣᎵᏍᏓᏴᏁᎢ.
جا پەترۆس یەک لەدوای یەک دەستی کرد بە ڕوونکردنەوەی ئەوانەی کە ڕوویدابوو و گوتی: | 4 |
ᎠᏎᏃ ᏈᏓ ᎤᎴᏅᎮ ᏚᏃᎮᎮᎴ ᏂᎦᏛ ᎣᏍᏛ ᎤᏱᎸᏎᎢ, ᎯᎠ ᏄᏪᏎᎢ;
«لە شاری یافا بووم نوێژم دەکرد، لەهۆش خۆم چووم و بینینێکم بۆ ئاشکرا کرا، شتێک لە ئاسمانەوە وەک چەرچەفێکی گەورە بە هەر چوار لایەوە بۆ لای من شۆڕکرایەوە. | 5 |
ᏦᏈ ᎦᏚᎲ ᎨᏙᎲᎩ ᎦᏓᏙᎵᏍᏗᏍᎬᎩ; ᏣᎦᎵᎰᏃ ᎾᏍᎩᏯ ᎾᏆᎵᏍᏓᏁᎸ ᎠᏆᏁᎳᏫᏎᎸᎩ, ᎠᏖᎵᏙ ᎠᎩᎪᎲᎩ ᎡᎳᏗ ᏅᏓᏳᏍᏗᏗᏒᎩ, ᎡᏆ ᎠᏄᏬ ᎾᏍᎩᏯᎢ ᎦᎸᎳᏗ ᏅᏓᏳᏓᎴᏅᎯ, ᏅᎩ ᏂᏚᏅᏏᏴ ᏥᏚᏂᏂᏴᏐᎢ; ᎠᎴ ᎠᏴ ᎠᎩᎷᏤᎸᎩ.
سەیرم کرد و لێی وردبوومەوە، چوارپێی زەوی و ئاژەڵی کێوی، خشۆک و باڵندەی ئاسمانم بینی. | 6 |
ᎾᏍᎩᏃ ᎠᏆᎦᏙᏍᏔᏅ ᎠᏆᏓᏅᏖᎸᎩ ᎠᎴ ᏕᏥᎪᎥᎩ ᏅᎩ ᏗᏂᏅᏌᏗ ᎡᎶᎯ ᎠᏁᎯ ᎠᎴ ᎢᎾᎨ ᎠᏁᎯ ᎠᎴ ᎠᎾᏓᎾᏏᏂᏙᎯ ᎠᎴ ᎦᎸᎶ ᎠᏂᏃᎯᎵᏙᎯ.
ئینجا گوێم لە دەنگێک بوو پێی فەرمووم:”پەترۆس هەستە، سەربڕە و بخۆ!“ | 7 |
ᎧᏁᎬᏃ ᎠᏆᏛᎦᏅᎩ ᎯᎠ ᎾᎩᏪᏎᎸᎩ; ᏔᎴᎲᎦ ᏈᏓ, ᎯᎷᎦ ᎠᎴ ᎭᎵᏍᏓᏴᎲᎦ.
«بەڵام گوتم:”نەخێر، ئەی پەروەردگار، چونکە هەرگیز گڵاو یان حەرام نەچووەتە دەمم.“ | 8 |
ᎠᏎᏃ ᎯᎠ ᎾᎩᏪᏒᎩ; ᏞᏍᏗ, ᏣᎬᏫᏳᎯ, ᏝᏰᏃ ᎢᎸᎯᏳ ᎪᎱᏍᏗ ᎦᏓᎭ ᎠᎴ ᏂᎦᏅᎦᎸᎲᎾ ᏳᏴᎶ ᏥᎣᎵ.
«دەنگەکە دووبارە لە ئاسمانەوە فەرمووی:”ئەوەی خودا پاکی کردووەتەوە تۆ بە گڵاوی دامەنێ.“ | 9 |
ᎠᏎᏃ ᎧᏁᎬ ᏔᎵᏁ ᎯᎠ ᏅᏛᎠᎩᏪᏎᎸᎩ ᎦᎸᎳᏗ ᏛᎤᎶᏒᎩ; ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎤᏅᎦᎸᏛ ᎾᏍᎩ ᏞᏍᏗ ᎦᏓᎭ ᏲᏎᎮᏍᏗ.
ئەمە سێبارە بووەوە و هەموو شتەکان بۆ ئاسمان ڕاکێشرانەوە. | 10 |
ᏦᎢᏃ ᎾᏍᎩ ᎯᎠ ᏄᎵᏍᏔᏅᎩ, ᏂᎦᏛᏃ ᎦᎸᎳᏗ ᏔᎵᏁ ᏭᎵᏌᎳᏓᏅᎩ.
«ئەوە بوو یەکسەر سێ پیاو لەپێش ئەو ماڵە ڕاوەستان کە ئێمەی لێبوو، لە قەیسەرییەوە بۆ لام نێردرابوون، | 11 |
ᎬᏂᏳᏉᏃ ᎩᎳᏉ ᎢᏴᏛ ᏦᎢ ᎢᏯᏂᏛ ᎠᏂᏍᎦᏯ ᎠᏂᏙᎾᎥ ᎠᏓᏁᎸ ᎾᎿᎭᎠᏉᎸᎢ, ᎬᎩᏯᏅᎰᎸᎯ ᏏᏌᎵᏱ ᏅᏓᎨᏥᏅᏒᎯ.
ڕۆحی پیرۆز پێی فەرمووم کە بێ دوودڵی لەگەڵیان بڕۆم، ئەم شەش برایەش لەگەڵم هاتن و چووینە ماڵی پیاوەکە. | 12 |
ᎠᏓᏅᏙᏃ ᎯᎠ ᎾᎩᏪᏎᎸᎩ; ᎪᎱᏍᏗ ᏂᏗᏣᏢᏫᏎᎲᎾ ᏘᏍᏓᏩᏚᎦ. ᎾᏍᏉᏃ ᎯᎠ ᎾᏍᎩ ᏑᏓᎵ ᎢᏯᏂᏛ ᎢᏓᏓᏅᏟ ᎬᏆᎵᎪᏁᎸᎩ, ᎠᎴ ᎾᏍᎩ ᎠᏍᎦᏯ ᏗᎦᏁᎸ ᏬᎩᏴᎸᎩ.
ئەویش بۆی گێڕاینەوە چۆن فریشتەی لە ماڵەکەیدا بینیوە ڕاوەستاوە و گوتوویەتی:”بنێرە بۆ یافا بەدوای شیمۆندا کە نازناوی پەترۆسە، | 13 |
ᎾᏍᎩᏃ ᎣᎩᏃᏁᎸᎩ ᎤᎪᎲᎢ ᏗᎧᎿᎭᏩᏗᏙᎯ ᎤᏩᏒ ᎦᏁᎸᎢ ᎾᏍᎩ ᎦᏙᎨ ᎯᎠ ᏄᏪᏎᎴᎢ; ᏦᏈ ᏘᏅᎵ ᎠᏂᏫᏅ, ᎠᎴ ᏫᏯᏅ ᏌᏩᏂ ᏈᏓ ᏧᏙᎢᏛ;
ئەو پەیامێکتان دەداتێ بەهۆیەوە خۆت و هەموو ماڵەکەت ڕزگارتان دەبێت.“ | 14 |
ᎾᏍᎩ ᏓᏣᏃᏁᎵ ᎢᏣᏛᏁᏗᏱ ᏣᎵᏍᏕᎸᏗᏱ ᏂᎯ ᎠᎴ ᏂᎦᏛ ᏗᏣᏤᎵ ᏏᏓᏁᎸᎢ.
«کاتێک دەستم بە قسە کرد، ڕۆحی پیرۆزیان بەسەردا ڕژا، وەک لە سەرەتادا هاتە سەر ئێمەش. | 15 |
ᎠᏆᎴᏅᎲᏃ ᎠᎩᏬᏂᏒ ᎦᎸᏉᏗᏳ ᎠᏓᏅᏙ ᎡᎳᏗ ᏄᏛᏁᎸᎩ, ᎤᏂᎷᏤᎩ, ᎾᏍᎩᏯ ᎠᏴ ᏥᎩᎷᏤᎸ ᏗᏓᎴᏂᏍᎬᎢ.
قسەکەی عیسای خاوەن شکۆم بەبیر هاتەوە کە فەرمووی:”یەحیا خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا، بەڵام ئێوە لە ڕۆحی پیرۆز هەڵدەکێشرێن.“ | 16 |
ᎿᎭᏉᏃ ᎠᏆᏅᏓᏛᎩ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᎤᏁᏨᎢ, ᎯᎠ ᏥᏄᏪᏒᎩ; ᏣᏂ ᎤᏙᎯᏳᎯ ᎠᎹ ᏓᏓᏬᏍᏗᏍᎬᎩ, ᏂᎯᏍᎩᏂ ᎦᎸᏉᏗᏳ ᎠᏓᏅᏙ ᏙᏓᏰᏣᏬᏍᏔᏂ.
جا ئەگەر خودا هەمان دیاریی بەوان دابێت هەروەک بە ئێمەی داوە کە باوەڕمان بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ هێنا، ئیتر من کێم بتوانم ڕێگا لە خودا بگرم؟» | 17 |
ᎢᏳᏃ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᏧᏁᎸᎯ ᏱᎩ ᎤᏓᏁᏗ ᎨᏒ ᎾᏍᎩᏯ ᏥᎩᏁᎸᎩ ᎠᏴ ᎾᏍᎩ ᎡᏙᎢᏳᏅᎯ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᏥᏌ ᎦᎶᏁᏛ, ᎦᏙ ᎠᏴ ᎨᏎ ᏰᎵ ᎦᏥᏲᏍᏙᏓᏁᏗ ᎨᏎ ᎤᏁᎳᏅᎯ.
کاتێک گوێیان لەمە بوو، بێدەنگ بوون و ستایشی خودایان کرد و گوتیان: «کەواتە خودا تۆبەکردنی تەنانەت بە ناجولەکەکانیش بەخشیوە بۆ ئەوەی ژیانی هەتاهەتاییان هەبێت.» | 18 |
ᎤᎾᏛᎦᏅᏃ ᎾᏍᎩ ᎡᎳᏪ ᎤᏅᏁᎢ, ᎠᎴ ᎤᏂᎸᏉᏔᏁ ᎤᏁᎳᏅᎯ, ᎯᎠ ᏄᏂᏪᏎᎢ: ᎾᏍᏉᎧᏂ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᏧᎾᏓᎴᏅᏛ ᏴᏫ ᏕᎤᏁᎸ ᏚᎾᏓᏅᏛ ᏧᏂᏁᏟᏴᏍᏗᏱ ᎬᏂᏛ ᏩᎵᏱᎶᎯᎯ.
ئینجا ئەو کەسانەی بەهۆی ئەو چەوسانەوەیەی بەسەر ستیفانۆسدا هات پەرشوبڵاو ببوونەوە، پەڕینەوە بۆ فینیکیا و قوبرس و ئەنتاکیا، باسی پەیامی خودایان بۆ کەس نەدەکرد، بۆ جولەکە نەبێت. | 19 |
ᎤᎾᏗᎦᎴᏲᏨᎯᏃ ᎾᎯᏳ ᎤᏲ ᏥᏄᎾᎵᏍᏓᏁᎴ, ᏨᏧᏓᎴᏅᎮ ᏍᏗᏫ, ᏈᏂᏏ ᎢᏴᏛ ᏭᏁᏙᎴᎢ, ᎠᎴ ᏌᏈ, ᎠᎴ ᎥᏘᎣᎩ, ᎠᏂᏧᏏᏉ ᎤᏅᏒ ᎧᏃᎮᏛ ᏓᏂᏃᎮᎮᎮᎢ.
بەڵام هەندێکیان خەڵکی قوبرس و کورێن بوون، کاتێک هاتنە ئەنتاکیا، قسەیان بۆ یۆنانییەکان دەکرد و مزگێنیی عیسای خاوەن شکۆیان دەدا. | 20 |
ᎾᏍᎩᏃ ᎢᎦᏛ ᏌᏈ ᎠᎴ ᏌᎵᏂ ᎠᏁᎯ ᎨᏎᎢ, ᎾᏍᎩ ᎥᏘᎣᎩ ᏭᏂᎷᏨ ᏚᏂᏬᏁᏔᏁ ᎠᏂᎪᎢ, ᎠᏂᏃᎮᏍᎨ ᎣᏍᏛ ᎧᏃᎮᏛ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᏥᏌ ᎤᎬᏩᎵ.
یەزدان پشتگیری کردن، ژمارەیەکی زۆر باوەڕیان هێنا و بۆ عیسای خاوەن شکۆ گەڕانەوە. | 21 |
ᎤᎬᏫᏳᎯᏃ ᎤᏬᏰᏂ ᏔᎵ ᎤᏛᏗᏕᎨᎢ, ᎤᏂᏤᏖᏃ ᎤᏃᎯᏳᏁᎢ, ᎤᎬᏫᏳᎯᏃ ᎢᏗᏢ ᏭᎾᎦᏔᎲᏍᏔᏁᎢ.
ئەم هەواڵە گەیشتە کڵێسای ئۆرشەلیم، ئەوانیش بەرناباسیان بۆ ئەنتاکیا نارد. | 22 |
ᏧᎾᏁᎶᏗᏃ ᎤᎾᏓᏡᎬ ᏥᎷᏏᎵᎻ ᎠᏁᎯ ᎾᏍᎩ ᎯᎠ ᎤᎾᏛᎦᏁᎢ, ᎤᏂᏅᏎᏃ ᏆᏂᏆ ᎥᏖᎣᎩ ᎢᏴᏛ ᏭᏪᏓᏍᏗᏱ.
کاتێک گەیشت و نیعمەتی خودای بینی، دڵشاد بوو، هەمووانی هاندا بە هەموو دڵیانەوە لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆ بمێننەوە، | 23 |
ᎾᏍᎩ ᏭᎷᏨ ᎠᎴ ᎤᎪᎲ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎤᏓᏙᎵᏍᏗ ᎨᏒᎢ, ᎤᎵᎮᎵᏤᎢ, ᎠᎴ ᏚᏔᏲᏎᎴ ᏂᎦᏛ ᎤᎵᏂᎩᏛ ᎤᎾᏓᏅᏓᏗᏍᏗᏱ ᏧᏂᏂᏴᏗᏱ ᎤᎬᏫᏳᎯ.
چونکە پیاوچاک بوو، پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز و باوەڕ. خەڵکێکی زۆریش هاتنە پاڵ مەسیحی خاوەن شکۆ. | 24 |
ᎤᏓᏅᏘᏰᏃ ᎨᏎ ᎠᏍᎦᏯ, ᎠᎴ ᎤᎧᎵᏨᎯ ᎨᏎ ᎦᎸᏉᏗᏳ ᎠᏓᏅᏙ ᎠᎴ ᎪᎯᏳᏗ ᎨᏒᎢ. ᎤᏂᏣᏖᏃ ᏴᏫ ᎬᏩᏁᏉᏤᎴ ᎤᎬᏫᏳᎯ.
ئەوسا چوو بۆ تەرسۆس تاکو بەدوای شاولدا بگەڕێت، | 25 |
ᎿᎭᏉᏃ ᏆᏂᏆ ᏓᏌ ᏭᎶᏎ ᎤᏲᎸᏎ ᏐᎳ;
کاتێک دۆزییەوە بۆ ئەنتاکیای هێنا. ئیتر ساڵێکی تەواو لە کڵێسا کۆبوونەوە و خەڵکێکی زۆریان فێرکرد. یەکەم جاریش لە ئەنتاکیا قوتابییەکان ناویان لێنرا مەسیحی. | 26 |
ᎤᏩᏛᎲᏃ ᎥᏖᎣᎩ ᎤᏘᏃᎴᎢ. ᎯᎠᏃ ᏄᎵᏍᏔᏁᎢ, ᎾᏍᎩ ᏑᏕᏘᏴᏛ ᎾᎿᎭᏧᎾᏁᎶᏗ ᎤᎾᏓᏡᎬ ᏓᏂᎳᏫᎨᎢ, ᎠᎴ ᎤᏂᏣᏖ ᏴᏫ ᏚᏁᏲᏁᎢ. ᎥᏖᎣᎩᏃ ᎢᎬᏱᏱ ᎠᏂᎦᎶᏁᏛ ᎨᎪᏎᎴ ᎠᏃᎯᏳᎲᏍᎩ.
لەو ڕۆژانەدا هەندێک پێغەمبەر لە ئۆرشەلیمەوە هاتنە ئەنتاکیا، | 27 |
ᎾᎯᏳᏃ ᏥᎷᏏᎵᎻ ᏅᏓᏳᏂᎶᏒᎯ ᎠᎾᏙᎴᎰᏍᎩ ᎤᏂᎷᏤ ᎥᏖᎣᎩ.
یەکێک لەوان ناوی ئاگابۆس بوو، هەستا و لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە پێشبینیی کرد کە قاتوقڕییەکی گەورە هەموو جیهان دەگرێتەوە، ئەوەی لە سەردەمی کلودیۆسیش ڕوویدا. | 28 |
ᎠᏏᏴᏫᏃ ᎾᏍᎩ ᎡᎩᏩ ᏧᏙᎢᏛ ᏕᎤᎴᏁᎢ, ᎠᏓᏅᏙ ᎤᏩᏔᏁ ᎬᏂᎨᏒ ᏄᏩᏁᎴ ᎤᏣᏘ ᎤᎪᏄᎶᎯᏍᏗᏱ ᏂᎬᎾᏛᎢ; ᎾᏍᎩᏃ ᏄᎵᏍᏔᏅᎩ ᎾᎯᏳ ᎦᎶᏗ ᏏᏌ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᏥᎨᏒᎩ.
بۆیە قوتابییەکان بڕیاریان دا هەریەکە بەگوێرەی توانای خۆی یارمەتی بنێرێت بۆ ئەو خوشک و برایانەی لە یەهودیا دەژین. | 29 |
ᎠᏃᎯᏳᎲᏍᎩᏃ ᎠᏂᏏᏴᏫᎭ ᏰᎵ ᎢᎬᏩᎾᏛᏁᏗ ᎨᏒ ᏚᏄᎪᏔᏁ ᎤᎾᏓᏅᏍᏗᏱ ᎤᎾᎵᏍᏕᎸᏙᏗ ᎠᎾᎵᏅᏟ ᏧᏗᏱ ᎠᏁᎯ.
ئینجا ئەمەیان کرد و لە ڕێگەی بەرناباس و شاولەوە یارمەتییەکەیان بۆ پیرانی یەهودیا نارد. | 30 |
ᎾᏍᎩᏃ ᏄᎾᏛᏁᎴᎢ, ᏫᏚᏂᏁᎴ ᏗᎨᎦᏁᎶᏗ ᏆᏂᏆ ᎠᎴ ᏐᎳ ᏚᎾᎨᏅᏕᎢ.