< کردار 10 >
لە شاری قەیسەرییە پیاوێک بە ناوی کۆرنیلیۆس هەبوو، سەرپەل بوو لەو لیوایەی پێی دەگوترا ئیتالی. | 1 |
在凱撒勒雅有一個人,名叫科爾乃略,是所謂意大利營的百夫長。
خۆی و هەموو ماڵەکەی خواپەرست و لەخواترس بوون، زۆر هاوکاری خەڵکی هەژاری دەکرد و هەموو کاتێک نوێژی بۆ خودا دەکرد. | 2 |
他同他的全家,是虔誠而敬畏天主的人,對百姓慷慨好施,又常向天主祈禱。
نزیکەی کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ، بە ڕوونی فریشتەیەکی خودا لە بینینێکدا هاتە لای و پێی گوت: «کۆرنیلیۆس!» | 3 |
有一天,大約第九時辰,他在異像中,清楚看見天主的一位天使進來,到他跟前向他說:「科爾乃略!」
بە ترسەوە سەیری کرد و گوتی: «بەڵێ گەورەم؟» پێی گوت: «نوێژەکانت و چاکەکانت وەک یادەوەری بەرز بوونەتەوە بەردەم خودا. | 4 |
他注目看天使,就驚惶害怕說:「主,有什麼事﹖」天使回答說:「你的祈禱和施捨已升到天主面前,獲得紀念。
ئێستا چەند پیاوێک بۆ یافا بنێرە و ئەو شیمۆنەی پێی دەگوترێ پەترۆس بیهێنن. | 5 |
你現在打發人往約培去,請號稱伯多祿的一位西滿來。
لە ماڵی شیمۆنی پێستەخۆشکەرە، ماڵەکەی لەسەر دەریایە.» | 6 |
這人客居在一個名叫西滿的皮匠家裏,他的房子靠著海。」
کاتێک ئەو فریشتەیەی کە قسەی لەگەڵی کرد ڕۆیشت، دووان لە خزمەتکارەکانی و سەربازێکی خواپەرستی بانگکرد کە یەکێک بوو لە دارودەستە تایبەتەکەی، | 7 |
向他說話的天使一走,他便叫來了兩個家僕和常護衛自己的一個虔誠兵士,
هەموو شتێکی بۆ گێڕانەوە و ناردیانی بۆ یافا. | 8 |
把一切事告訴了他們,就打發他們往約培去了。
بۆ بەیانی، کاتێک بە ڕێگاوە بوون و لە شارەکە نزیک دەبوونەوە، نزیکەی کاتژمێر دوازدە، پەترۆس بۆ نوێژکردن چووە سەربان. | 9 |
第二天,他們行路將近城的時候,約在第六個時辰,伯多祿上了屋頂祈禱。
ئیتر برسی بوو و دەیویست نان بخوات، بەڵام لە کاتی ئامادەکردنی خواردندا، لەهۆش خۆی چوو. | 10 |
他那時餓了,願意進食;正在人預備飯的時候,他就神魂超拔了。
ئاسمانی بە کراوەیی بینی، شتێک لە شێوەی چەرچەفێکی گەورە دەهاتە خوارەوە بۆ سەر زەوی کە لە هەر چوار لاوە گرێدرا بوو. | 11 |
他看見天開了,降下一個器皿,好像一塊大布,繫著四角,縋到地上,
هەموو جۆرە ئاژەڵی چوارپێ و خشۆکی سەر زەوی و باڵندەی ئاسمانی تێدابوو. | 12 |
裏面有各種四足獸、地上的爬蟲和天空的飛鳥。
ئینجا دەنگێک بانگی کرد: «پەترۆس هەستە، سەربڕە و بخۆ!» | 13 |
有聲音向他說:「伯多祿!起來,宰了,吃罷!」
پەترۆس گوتی: «نەخێر، ئەی پەروەردگار، چونکە هەرگیز شتی گڵاو یان حەرامم نەخواردووە.» | 14 |
伯多祿卻答說:「主,絕對不可!因為我從來沒有吃過一樣污穢和不潔之物。」
دیسان دەنگەکە لەگەڵی دوا: «ئەوەی خودا پاکی کردووەتەوە تۆ بە گڵاوی دامەنێ.» | 15 |
聲音第二次又向他說:「天主稱為潔淨的,你不可稱為污穢!」
ئەمەش سێبارە بووەوە و دەستبەجێ چەرچەفەکە بۆ ئاسمان بەرزکرایەوە. | 16 |
這事一連發生了三次,那器皿隨即撤回天上去了。
کە پەترۆس سەرسام بوو لەوەی کە ئاخۆ دەبێت ئەو بینینە چی بێت، ئەو پیاوانەی کە کۆرنیلیۆس ناردبوونی، بە پرسیار ماڵی شیمۆنیان دۆزییەوە و لە بەردەرگا وەستان. | 17 |
伯多祿正在猜想他所見的異像有什麼意思的時候,看,科爾乃略打發來的人,已查問到西滿的家,站在門前。
بانگیان کرد و پرسییان، ئاخۆ ئەو شیمۆنەی نازناوی پەترۆسە لێرەیە. | 18 |
他們喊著詢問:號稱伯多祿的西滿是否住在這裏。
لە کاتێکدا پەترۆس هەر بیری لە بینینەکە دەکردەوە، ڕۆحی پیرۆز پێی فەرموو: «سێ پیاو لە بەردەرگا لێت دەپرسن. | 19 |
伯多祿還在沉思那異像時,聖神說:「看,有三個人找你。
هەستە بڕۆ خوارەوە و بێ دوودڵی لەگەڵیان بڕۆ، چونکە من ئەوانم ناردووە.» | 20 |
起來,下去,同他們一起去罷! 不要疑惑,因為是我打發他們來的。」
پەترۆسیش بۆ لای پیاوەکان هاتە خوارەوە و گوتی: «ئەوەی دەتانەوێ منم. بۆچی هاتوون؟» | 21 |
伯多祿下來向那些人說:「看,我就是你們所找的人。你們來這裏做什麼﹖」
گوتیان: «کۆرنیلیۆسی سەرپەل، پیاوێکی ڕاستودروست و لەخواترسە، هەموو گەلی جولەکەش شایەتی بۆ دەدەن. بەهۆی فریشتەیەکی پیرۆز ڕێنمایی کرا کە بۆ ماڵەکەی خۆی بانگت بکات و گوێ لە قسەکانت بگرێت.» | 22 |
他們答說:「科爾乃略百夫長是個正義和敬畏天主的人,也受全猶太人民的稱譽;他蒙聖天使指示,請你到他家去,聽你講道。」
جا پەترۆس بۆ ژوورەوە بانگهێشتی کردن و میوانداری کردن. بۆ بەیانی پەترۆس هەستا و لەگەڵیان ڕۆیشت، هەروەها هەندێک لە باوەڕدارانی خەڵکی یافاش یاوەری بوون. | 23 |
伯多祿於是請他們進來住下,第二天起來,便同他們一齊去了;還有幾個約培的兄弟陪著他。
بۆ ڕۆژی دووەم چوو بۆ قەیسەرییە. کۆرنیلیۆس چاوەڕێی دەکردن، خزم و دۆستانی نزیکی خۆی کۆکردبووەوە. | 24 |
次日,他到了凱撒勒雅。那時,科爾乃略召集了自己的親戚和密友,等候他們來。
کاتێک پەترۆس هاتە ژوورەوە، کۆرنیلیۆس پێشوازی لێکرد و لەبەرپێی کەوت و کڕنۆشی برد. | 25 |
當伯多祿進來的時候,科爾乃略去迎接他,跪伏在他腳前叩拜。
پەترۆس هەڵیستاندەوە و گوتی: «هەستە! منیش مرۆڤم!» | 26 |
伯多祿拉他起來說: 「起來!我自己也是個人。」
کاتێک پەترۆس قسەی لەگەڵ دەکرد چووە ژوورەوە و خەڵکێکی زۆری بینی کۆبوونەتەوە، | 27 |
就同他談著話進去了,看見有許多人聚集在那裏,
پێی گوتن: «دەزانن بۆ جولەکە ڕێپێنەدراوە تێکەڵاوی ناجولەکە بێت یان بچێتە لای. بەڵام خودا پیشانی دام بە کەس نەڵێم گڵاو یان پیس. | 28 |
便對他們說:「你們都知道猶太人是不准同外邦人交接來往的;但是,天主指示給我,沒有一個可說是污穢或不潔的人。
بۆیە کە بانگکرام بێ ناڕەزایی دەربڕین هاتم. دەکرێت بپرسم بۆچی منتان بانگکردووە؟» | 29 |
為此,我一被請,毫不猶豫地就來了。請問:你們請我來是為什麼原故﹖」
کۆرنیلیۆس گوتی: «چوار ڕۆژ لەمەوبەر، لەم کاتەدا کە کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ بوو، لە ماڵی خۆم نوێژم دەکرد. لەپڕ پیاوێک بە جلی بریسکەدارەوە لەبەردەمم ڕاوەستا، | 30 |
科爾乃略說:「從此時起,四天以前,第九時辰,我在我房中祈禱時,忽然有位穿華麗衣服的人站在我面前,
گوتی:”کۆرنیلیۆس نوێژەکانت بیستران و خێرەکانت لەبەردەم خودا یادکرانەوە. | 31 |
說:科爾乃略,你的祈禱蒙了垂允,你的施捨在天主前得到記念。
بۆیە بۆ یافا بەدوای شیمۆندا بنێرە کە نازناوی پەترۆسە. لە ماڵی شیمۆنی پێستەخۆشکەرە، لەسەر دەریا.“ | 32 |
所以,你要打發人往約培去,叫號稱伯多祿的西滿來,他客居在靠近海的皮匠西滿家裏。
منیش دەستبەجێ بەدوای تۆدا ناردم، تۆش چاکت کرد کە هاتی. ئێستا هەموو لەبەردەم خودا ئامادەین، تاکو گوێ بگرین لە هەموو ئەوەی پەروەردگار فەرمانی پێکردووی.» | 33 |
我就立刻打發人到你那裏去了。你來的真好!現今我們眾人都在天主前,要聽主所吩咐你的一切。」
پەترۆس دەمی کردەوە و گوتی: «لەڕاستیدا تێگەیشتم خودا لایەنگری کەس ناکات، | 34 |
伯多祿遂開口說:「我真正明白了:天主是不看情面的,
بەڵکو لە هەر نەتەوەیەک ئەوەی ترسی ئەوی لە دڵدا بێت و کاری ڕاستودروست بکات، لەلای پەسەندە. | 35 |
凡在各民族中,敬畏他而又履行正義的人,都是他所中悅的。
ئەو پەیامە دەزانن کە خودا بۆ گەلی ئیسرائیلی نارد، مزگێنیی ئاشتی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە ڕادەگەیەنێت، کە پەروەردگاری هەمووانە. | 36 |
他藉耶穌基督──他原是萬民的主──宣講了和平的喜訊,把這道先傳給以色列子民。
ئەو شتانە دەزانن کە لە هەموو یەهودیا ڕوویدا، بە دەستپێکردن لە جەلیلەوە دوای ئەوەی یەحیا لەئاوهەڵکێشانەکەی ڕاگەیاند، | 37 |
你們都知道:在若翰宣講洗禮以後,從加里勒亞開始,在全猶太所發生的事:
چۆن خودا بە ڕۆحی پیرۆز و هێز عیسای ناسیرەیی دەستنیشان کرد، ئەوەی دەگەڕا و چاکەی دەکرد و هەموو ئەوانەی ئیبلیس دەستی بەسەریاندا گرتبوو چاکی دەکردنەوە، چونکە خودا لەگەڵی بوو. | 38 |
天主怎樣以聖神和德能傅了納匝肋的耶穌,使他巡行各處,施恩行善,治好一切受魔鬼壓制的人,因為天主同他在一起。
«ئێمە شایەتی هەموو ئەو شتانەین کە لە ناوچەی یەهودیا و ئۆرشەلیم کردی. ئەوەی بە هەڵواسینی بە دارەوە کوشتیان، | 39 |
我們就是他在猶太人地域和耶路撒冷所行一切的見證人。他們卻把他懸在木架上,殺死了。
بەڵام خودا لە ڕۆژی سێیەمدا لەنێو مردوواندا هەڵیستاندەوە وای کرد دەربکەوێت، | 40 |
第三天,天主使他復活了,叫他顯現出來,
نەک بۆ هەموو گەل، بەڵکو بۆ ئەو شایەتانەی کە خودا پێشتر هەڵیبژاردن، بۆ ئێمە کە پاش هەستانەوەی لەنێو مردووان، لەگەڵیدا خواردمان و خواردمانەوە. | 41 |
不是給所有的百姓,而是給天主所預揀的見證人,就是給我們這些在他從死者中復活後,與他同食共飲的人。
ئینجا فەرمانی پێداین جاڕبدەین بۆ گەل و شایەتی بدەین کە خودا ئەوی بە دادوەری زیندووان و مردووان داناوە. | 42 |
他吩咐我們向百姓講道,指證他就是天主所立的生者與死者的判官。
هەموو پێغەمبەران شایەتیی بۆ دەدەن کە هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت، بە ناوی ئەو گوناهەکانی دەبەخشرێت.» | 43 |
一切先知都為他作證:凡信他的人,賴他的名字都要獲得罪赦。」
کاتێک پەترۆس باسی ئەم شتانەی دەکرد، ڕۆحی پیرۆز ڕژایە سەر هەموو ئەوانەی گوێیان لە پەیامەکە گرتبوو. | 44 |
伯多祿還在講這些話的時候,聖神降在所有聽道的人身上。
ئەو باوەڕدارە خەتەنەکراوانەی کە لەگەڵ پەترۆس بوون سەریان سوڕما کە ڕۆحی پیرۆز وەک دیارییەک بەسەر ناجولەکەکانیشدا ڕژا، | 45 |
那些受過割損與伯多祿同來的信徒,都驚訝聖神的恩惠也傾注在外邦人身上,
چونکە گوێیان لێیان بوو بە زمانە ڕۆحییەکان دەدوێن و ستایشی خودا دەکەن. ئینجا پەترۆس گوتی: | 46 |
因為聽見他們說各種語言,並頌揚天主。那時,伯多祿就發言說:「
«کەس هەیە ڕێگا بگرێت لە لەئاوهەڵکێشانی ئەمانە کە وەک ئێمە ڕۆحی پیرۆزیان وەرگرتووە؟» | 47 |
這些人既領受了聖神,和我們一樣,誰能阻止他們不受水洗呢﹖」
بۆیە فەرمانی پێدان بە ناوی عیسای مەسیح لە ئاو هەڵبکێشرێن. ئینجا داوایان لە پەترۆس کرد چەند ڕۆژێک لەلایان بمێنێتەوە. | 48 |
遂吩咐人以耶穌基督的名給他們付洗。以後,他們求伯多祿再住了幾天。