< کردار 1 >

بەڕێز ساوفیلۆس، لە پەڕتووکی یەکەممدا دەربارەی هەموو ئەوەی کە عیسا دەستی کرد بە ئەنجامدان و فێرکردنی نووسیومە، 1
The first account I wrote, Theophilus, concerned all that Yeshua began both to do and to teach,
هەتا ئەو ڕۆژەی تێیدا بەرزکرایەوە، دوای ئەوەی لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە ئەو نێردراوانەی ڕاسپارد کە هەڵیبژاردن. 2
until the day in which he was received up, after he had given commandment through the Ruach ha-Kodesh to the emissaries whom he had chosen.
دوای ئازارچێژتنی بە چەندین بەڵگە بە زیندوویی خۆی پیشاندان، لە ماوەی چل ڕۆژدا بۆیان دەرکەوت و سەبارەت بە شانشینی خودا بۆیان دوا. 3
To these he also showed himself alive after he suffered, by many proofs, appearing to them over a period of forty days, and speaking about God's Kingdom.
کاتێک پێکەوە نانیان دەخوارد، ڕایسپاردن: «ئۆرشەلیم بەجێمەهێڵن، بەڵکو چاوەڕێی بەڵێنەکەی باوک بکەن کە لە منەوە بیستتان. 4
Being assembled together with them, he commanded them, "Do not depart from Jerusalem, but wait for the promise of the Father, which you heard from me.
یەحیا خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا، بەڵام ئێوە پاش چەند ڕۆژێکی کەم لە ڕۆحی پیرۆز هەڵدەکێشرێن.» 5
For John indeed immersed in water, but you will be immersed in the Ruach ha-Kodesh not many days from now."
ئەوانەی پێکەوە کۆببوونەوە لێیان پرسی: «ئەی خاوەن شکۆ، لەم کاتەدا پاشایەتی بۆ ئیسرائیل دەگەڕێنیتەوە؟» 6
Therefore, when they had come together, they asked him, "Lord, are you now restoring the kingdom to Israel?"
وەڵامی دانەوە: «بۆتان نییە ئەو کات و سەردەمانە بزانن کە باوک بە دەسەڵاتی خۆی دایناون. 7
He said to them, "It is not for you to know times or seasons which the Father has set within his own authority.
بەڵام کاتێک ڕۆحی پیرۆزتان دێتە سەر، هێز وەردەگرن و بۆ من دەبنە شایەت، لە ئۆرشەلیم و هەموو یەهودیا و سامیرە، تاکو ئەوپەڕی زەوی.» 8
But you will receive power when the Ruach ha-Kodesh has come upon you. You will be my witnesses in Jerusalem, in all Judea and Samaria, and to the farthest part of the earth."
ئەمەی فەرموو و ئەوانیش تەماشایان دەکرد، بەرزکرایەوە، هەورێک لەبەرچاویان شاردییەوە. 9
When he had said these things, as they were looking, he was taken up, and a cloud took him out of their sight.
کاتێک ئەو دەڕۆیشت، ئەوان سەرنجیان لە ئاسماندا بوو، ئەوە بوو دوو پیاو بە جلی سپییەوە لەلایانەوە ڕاوەستاون. 10
While they were looking steadfastly into the sky as he went, look, two men stood by them in white clothing,
پێیان گوتن: «ئەی جەلیلییەکان، بۆچی ڕاوەستاون سەیری ئاسمان دەکەن؟ ئەم عیسایە، کە لەنێوتاندا بۆ ئاسمان بەرزکرایەوە، چۆن بینیتان دەچووە ئاسمان، ئاواش دێتەوە.» 11
who also said, "You men of Galil, why do you stand looking into the sky? This Yeshua, who was received up from you into the sky will come back in the same way as you saw him going into the sky."
ئینجا لەو کێوەی پێی دەگوترا زەیتوون گەڕانەوە ئۆرشەلیم کە بەقەد ڕۆیشتنێکی شەممە لە ئۆرشەلیم نزیک بوو. 12
Then they returned to Jerusalem from the mountain called Olivet, which is near Jerusalem, a Sabbath day's journey away.
کاتێک گەیشتن، چوونە ژوورێک لە نهۆمی سەرەوە، ئەوەی کە تێیدا دەمانەوە، ئەوانیش ئەمانە بوون: پەترۆس و یۆحەنا و یاقوب، ئەندراوس و فیلیپۆس و تۆماس، بەرتۆلماوس و مەتا و یاقوبی کوڕی حەلفی، شیمۆنی دڵگەرم و یەهوزای برای یاقوب. 13
When they had come in, they went up into the upper room, where they were staying; that is Peter, John, Jacob, Andrew, Philip, Thomas, Bartholomew, Matthew, Jacob the son of Halfai, Shim'on the Zealot, and Judah the son of Jacob.
هەموو بە یەک دڵ بەردەوام بوون لەسەر نوێژکردن، لەگەڵ ژنەکان و مریەمی دایکی عیسا و براکانی. 14
All these with one accord continued steadfastly in prayer, along with the women, and Miriam the mother of Yeshua, and with his brothers.
ڕۆژێکیان پەترۆس کە لەنێوان نزیکەی سەد و بیست باوەڕداردا بوو، هەستا و گوتی: 15
In these days, Peter stood up in the midst of the brothers (and the number of names was about one hundred twenty), and said,
«خوشک و برایان، دەبووایە نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی، پێشتر لەبارەی یەهوزاوە ڕۆحی پیرۆز لەسەر زمانی داود فەرموویەتی، کە بوو بە ڕێبەر بۆ ئەوانەی عیسایان گرت. 16
"Brothers, it was necessary that this Scripture should be fulfilled, which the Ruach ha-Kodesh spoke before by the mouth of David concerning Judah, who was guide to those who took Yeshua.
بە یەکێک لە ئێمە دەژمێردرا و لەم خزمەتەدا بەشی هەبوو.» 17
For he was numbered with us, and received his portion in this ministry.
(یەهوزا بە پاداشتی ناپاکی کێڵگەیەکی دەستکەوت، بەڵام بەدەمدا کەوت و لەناوەڕاستەوە شەق بوو، هەموو هەناوی هاتە دەرەوە. 18
Now this man obtained a field with the reward for his wickedness, and falling headfirst his body burst open, and all his intestines gushed out.
هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم بەمەیان زانی، لەبەر ئەوە لە زمانی خۆیان ئەو کێڵگەیان ناو نا حەقل دەمخ، کە بە واتای کێڵگەی خوێن دێت.) 19
It became known to everyone who lived in Jerusalem that in their language that field was called 'Hakel-Dema,' that is, 'The field of blood.'
پەترۆس درێژەی پێدا و گوتی: «لە پەڕتووکی زەبووردا نووسراوە: «[با ماڵەکەی چۆڵ بێت، کەس نەبێت تێیدا نیشتەجێ بێت!] هەروەها: [با یەکێکی دیکە ئەرکەکەی ئەو وەربگرێت.] 20
For it is written in the scroll of Psalms, 'Let his habitation be made desolate, and let no one dwell in it;' and, 'Let another take his office.'
کەواتە با یەکێک لەو پیاوانەی کە یاوەرمان بوون بە درێژایی ئەو ماوەیەی عیسای مەسیح لەنێوماندا دەژیا، 21
"Of the men therefore who have accompanied us all the time that the Lord Yeshua went in and out among us,
هەر لە لەئاوهەڵکێشانەکەیەوە لەلایەن یەحیا هەتا ئەو ڕۆژەی بەرزکرایەوە، لەگەڵماندا ببێتە شایەتی هەستانەوەکەی.» 22
beginning from the immersion of John, to the day that he was received up from us, of these one must become a witness with us of his resurrection."
جا دووانیان هێنایە پێشەوە: یوسف کە بە بارساباس ناودەبردرا و نازناوی یوستۆس بوو، لەگەڵ مەتیاس. 23
They put forward two, Joseph called Barsabbas, who was surnamed Justus, and Matthias.
نوێژیان کرد و گوتیان: «ئەی یەزدان، تۆ بە دڵی هەمووان دەزانیت، بۆمان دەربخە لەم دووانە کامەیانت هەڵبژاردووە، 24
They prayed, and said, "You, Lord, who know the hearts of all people, show which one of these two you have chosen
تاکو شوێنی ئەو خزمەت و نێردراویێتییە بگرێتەوە، کە یەهوزا لێی لادا، بۆ ئەوەی بچێتە شوێنی خۆی.» 25
to take part in this ministry and office of emissary from which Judah turned away to go to his own place."
ئینجا تیروپشکیان بۆ کردن و تیروپشکەکە مەتیاسی گرتەوە، لەگەڵ یازدە نێردراوەکە ژمێردرا. 26
They drew lots for them, and the lot fell on Matthias, and he was numbered with the eleven emissaries.

< کردار 1 >