< دووەم تیمۆساوس 1 >

لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە، بەگوێرەی بەڵێنی ژیان کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا بەدەستدێت، 1
ܦܘܠܘܤ ܫܠܝܚܐ ܕܝܫܘܥ ܡܫܝܚܐ ܒܨܒܝܢܗ ܕܐܠܗܐ ܘܒܡܘܠܟܢܐ ܕܚܝܐ ܕܒܝܫܘܥ ܡܫܝܚܐ
بۆ کوڕی خۆشەویستم تیمۆساوس: با نیعمەت و بەزەیی و ئاشتی لە خودای باوک و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە لەگەڵت بێت. 2
ܠܛܝܡܬܐܘܤ ܒܪܐ ܚܒܝܒܐ ܛܝܒܘܬܐ ܘܪܚܡܐ ܘܫܠܡܐ ܡܢ ܐܠܗܐ ܐܒܐ ܘܡܢ ܡܪܢ ܝܫܘܥ ܡܫܝܚܐ
سوپاسی خودا دەکەم، ئەوەی هەروەک باوباپیرانم بە ویژدانێکی پاک دەیپەرستم، کاتێک بە شەو و ڕۆژ بێ بڕانەوە لە پاڕانەوەکانمدا یادت دەکەم. 3
ܡܘܕܐ ܐܢܐ ܠܐܠܗܐ ܗܘ ܕܠܗ ܡܫܡܫ ܐܢܐ ܡܢ ܐܒܗܬܝ ܒܬܐܪܬܐ ܕܟܝܬܐ ܕܐܡܝܢܐܝܬ ܡܬܕܟܪ ܐܢܐ ܠܟ ܒܨܠܘܬܝ ܕܠܠܝܐ ܘܕܐܝܡܡܐ
کاتێک یادی فرمێسکەکانت دەکەمەوە، پەرۆشی بینینت دەبم تاکو پڕبم لە خۆشی. 4
ܘܤܘܐ ܐܢܐ ܠܡܚܙܝܟ ܘܡܬܕܟܪ ܐܢܐ ܕܡܥܝܟ ܕܐܬܡܠܐ ܚܕܘܬܐ
باوەڕی بێ دووڕوویی تۆم وەبیر دێتەوە کە یەکەم جار لە ناخی لوئیسی داپیرەت و یونیکی دایکتدا نیشتەجێ بوو، دڵنیام لە تۆشدایە. 5
ܒܥܘܗܕܢܐ ܕܗܘܐ ܠܝ ܒܗܝܡܢܘܬܟ ܫܪܝܪܬܐ ܗܝ ܕܫܪܬ ܠܘܩܕܡ ܒܐܡܐ ܕܐܡܟ ܠܘܐܝܤ ܘܒܐܡܟ ܐܘܢܝܩܐ ܡܦܤ ܐܢܐ ܕܝܢ ܕܐܦ ܒܟ
لەبەر ئەمە وەبیرت دەهێنمەوە ئەو بەهرەیە دابگیرسێنیت کە لەدوای ئەوەی من دەستم لەسەرت دانا خودا پێی بەخشیت، 6
ܡܛܠ ܗܢܐ ܡܥܗܕ ܐܢܐ ܠܟ ܕܬܥܝܪ ܡܘܗܒܬܐ ܕܐܠܗܐ ܗܝ ܕܐܝܬ ܒܟ ܒܤܝܡ ܐܝܕܝ
چونکە خودا ڕۆحی ترسی پێمان نەبەخشیوە، بەڵکو ڕۆحی هێز و خۆشەویستی و خۆڕاگریی پێ بەخشیوین. 7
ܠܐ ܓܝܪ ܝܗܒ ܠܢ ܐܠܗܐ ܪܘܚܐ ܕܕܚܠܬܐ ܐܠܐ ܕܚܝܠܐ ܘܕܚܘܒܐ ܘܕܡܪܬܝܢܘܬܐ
بۆیە نە لە بەرامبەر پەیامەکە سەبارەت بە مەسیحی خاوەن شکۆمان و نە بەرامبەر بە من کە لە پێناوی ئەودا بەند کراوم هەست بە شەرمەزاری مەکە، بەڵکو لەگەڵ من و بە پشتبەستن بە هێزی خودا بەشداری لەو ئازارەدا بکە کە بەهۆی مزگێنییەوە دەیچێژیت. 8
ܠܐ ܗܟܝܠ ܬܒܗܬ ܒܤܗܕܘܬܗ ܕܡܪܢ ܐܦܠܐ ܒܝ ܒܐܤܝܪܗ ܐܠܐ ܫܩܘܠ ܒܝܫܬܐ ܥܡ ܐܘܢܓܠܝܘܢ ܒܚܝܠܐ ܕܐܠܗܐ
خودا ڕزگاری کردین و بە بانگەوازێکی پیرۆز بانگی کردین، نەک بەگوێرەی کردارمان، بەڵکو بەگوێرەی خواست و نیعمەتی خۆی کە پێش دەستپێکی زەمانە بەهۆی یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیحدا پێمان دراوە، (aiōnios g166) 9
ܗܘ ܕܐܚܝܢ ܘܩܪܢ ܒܩܪܝܢܐ ܩܕܝܫܐ ܠܘ ܐܝܟ ܥܒܕܝܢ ܐܠܐ ܐܝܟ ܨܒܝܢܗ ܘܛܝܒܘܬܗ ܗܝ ܕܐܬܝܗܒܬ ܠܢ ܒܝܫܘܥ ܡܫܝܚܐ ܡܢ ܩܕܡ ܙܒܢܐ ܕܥܠܡܐ (aiōnios g166)
ئێستاش ئاشکرا بوو بە دەرکەوتنی عیسای مەسیحی ڕزگارکەرمان، ئەوەی مردنی لەناو برد و لە ڕێگەی پەیامی ئینجیلەوە ژیان و نەمریی ڕووناک کردەوە. 10
ܘܐܬܓܠܝܬ ܗܫܐ ܒܓܠܝܢܗ ܕܡܚܝܢܢ ܝܫܘܥ ܡܫܝܚܐ ܕܒܛܠ ܠܡܘܬܐ ܘܚܘܝ ܚܝܐ ܘܠܐ ܡܬܚܒܠܢܘܬܐ ܒܐܘܢܓܠܝܘܢ
بۆ ئەم مزگێنییە بە مزگێنیدەر و نێردراو و مامۆستا دەستنیشان کرام. 11
ܗܘ ܕܐܬܬܤܝܡܬ ܒܗ ܐܢܐ ܟܪܘܙܐ ܘܫܠܝܚܐ ܘܡܠܦܢܐ ܕܥܡܡܐ
لەبەر ئەم هۆیەش ئەم ئازارانە دەچێژم، بەڵام شەرمی پێوە ناکەم، چونکە دەزانم باوەڕم بە کێ هێناوە، دڵنیام مەسیح دەتوانێ پارێزگاری سپاردەکەم بکات هەتا ئەو ڕۆژە. 12
ܡܛܠ ܗܕܐ ܡܤܝܒܪ ܐܢܐ ܗܠܝܢ ܘܠܐ ܒܗܬ ܐܢܐ ܝܕܥ ܐܢܐ ܓܝܪ ܒܡܢ ܗܝܡܢܬ ܘܡܦܤ ܐܢܐ ܕܡܛܝܐ ܒܐܝܕܘܗܝ ܓܘܥܠܢܝ ܠܡܛܪ ܠܝ ܠܝܘܡܐ ܗܘ
بەدوای ئەو فێرکردنە دروستە بکەوە کە لە منت بیستووە، بیکە سەرمەشقی ژیانت، لەگەڵ ئەو باوەڕ و خۆشەویستییەی کە لە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەیە. 13
ܢܗܘܝܢ ܠܟ ܚܘܪܐ ܡܠܐ ܚܠܝܡܬܐ ܕܫܡܥܬ ܡܢܝ ܒܗܝܡܢܘܬܐ ܘܒܚܘܒܐ ܕܒܝܫܘܥ ܡܫܝܚܐ
سپاردە چاکەکە بە ڕۆحی پیرۆز بپارێزە کە تیاماندا نیشتەجێیە. 14
ܓܘܥܠܢܐ ܛܒܐ ܛܪ ܒܪܘܚܐ ܕܩܘܕܫܐ ܗܝ ܕܥܡܪܬ ܒܢ
ئەمە دەزانی، هەموو ئەوانەی لە ئاسیادان وازیان لێ هێنام، لەوانە فیگەلۆس و هەرمۆگینیس. 15
ܝܕܥ ܐܢܬ ܗܕܐ ܕܗܦܟܘ ܡܢܝ ܟܠܗܘܢ ܗܠܝܢ ܕܒܐܤܝܐ ܕܐܝܬܝܗܘܢ ܡܢܗܘܢ ܦܘܓܠܘܤ ܘܗܪܡܓܢܘܤ
با مەسیحی باڵادەست بەزەیی بە خێزانی ئۆنیسیفۆرۆسدا بێتەوە، چونکە زۆر جار ورەی بەرز کردومەتەوە و شەرمی بە کۆت و زنجیرم نەبووە، 16
ܢܬܠ ܡܪܢ ܪܚܡܐ ܠܒܝܬܗ ܕܐܢܤܝܦܘܪܘܤ ܕܙܒܢܝܢ ܤܓܝܐܢ ܐܢܝܚܢܝ ܘܒܫܫܠܬܐ ܕܐܤܘܪܝ ܠܐ ܒܗܬ
بەڵکو کاتێک لە ڕۆما بوو، بە پەرۆشییەوە بەدوامدا گەڕا و منی دۆزییەوە. 17
ܐܠܐ ܐܦ ܟܕ ܐܬܐ ܠܪܗܘܡܝ ܒܚܦܝܛܘܬܐ ܒܥܢܝ ܘܐܫܟܚܢܝ
با لە‏ ڕۆژی لێپرسینەوەدا بەهۆی مەسیحی باڵادەستەوە بەزەیی خودای باوک بەدەستبهێنێت. تۆ باش دەزانیت کە لە ئەفەسۆس بە چەندین شێوە خزمەتی کردم. 18
ܢܬܠ ܠܗ ܡܪܢ ܕܢܫܟܚ ܪܚܡܐ ܠܘܬ ܡܪܢ ܒܝܘܡܐ ܗܘ ܘܟܡܐ ܕܫܡܫܢܝ ܒܐܦܤܘܤ ܝܬܝܪܐܝܬ ܝܕܥ ܐܢܬ

< دووەم تیمۆساوس 1 >