< دووەم ساموئێل 1 >

ئەوە بوو پاش مردنی شاول و گەڕانەوەی داود لە لێدانی عەمالێقییەکان، داود دوو ڕۆژ لە چیقلەگ مایەوە. 1
AND IT came to pass after the death of Saul, when David was returned from the slaughter of the Amalekites, and David had abode two days in Ziklag;
لە ڕۆژی سێیەمدا بینی گەنجێک لە ئۆردوگاکەی شاولەوە بە جلی دڕاو و سەری تۆزاوییەوە هات، کاتێک گەیشتە لای داود کەوتە سەر زەوی و کڕنۆشی برد. 2
it came even to pass on the third day, that, behold, a man came out of the camp from Saul with his clothes rent, and earth upon his head; and so it was, when he came to David, that he fell to the earth, and prostrated himself.
داود لێی پرسی: «لەکوێوە هاتوویت؟» ئەویش وەڵامی دایەوە: «لە ئۆردوگای ئیسرائیلەوە دەرباز بووم.» 3
And David said unto him: 'From whence comest thou?' And he said unto him: 'Out of the camp of Israel am I escaped.'
داودیش پێی گوت: «ڕووداوەکە چۆن بوو؟ تکایە پێم ڕابگەیەنە.» ئەویش گوتی: «جەنگاوەران لە جەنگەکەدا هەڵاتن، زۆربەی جەنگاوەران کەوتن و مردن، شاول و یۆناتانی کوڕیشی مردن.» 4
And David said unto him: 'How went the matter? I pray thee, tell me.' And he answered: 'The people are fled from the battle, and many of the people also are fallen and dead; and Saul and Jonathan his son are dead also.'
داودیش بەو گەنجەی گوت کە هەواڵەکەی پێی ڕاگەیاندبوو: «چۆن زانیت شاول و یۆناتانی کوڕی مردوون؟» 5
And David said unto the young man that told him: 'How knowest thou that Saul and Jonathan his son are dead?'
گەنجەکەش پێی گوت: «وا ڕێککەوت من لە کێوی گلبۆع بووم، بینیم شاول بەسەر ڕمەکەیدا دەچەمایەوە، گالیسکە و سوارەکانیش بە توندی بەدوایەوە بوون. 6
And the young man that told him said: 'As I happened by chance upon mount Gilboa, behold, Saul leaned upon his spear; and, lo, the chariots and the horsemen pressed hard upon him.
ئاوڕی لەدوای خۆی دایەوە و منی بینی، بانگی کردم، منیش گوتم:”ئەوەتام.“ 7
And when he looked behind him, he saw me, and called unto me. And I answered: Here am I.
«لێی پرسیم:”تۆ کێیت؟“«منیش وەڵامم دایەوە:”من عەمالێقیم.“ 8
And he said unto me: Who art thou? And I answered him: I am an Amalekite.
«ئینجا پێی گوتم:”تکایە، وەرە سەرم و بمکوژە! لە سەرەمەرگدام، بەڵام هێشتا ژیانم تێدا ماوە.“ 9
And he said unto me: Stand, I pray thee, beside me, and slay me, for the agony hath taken hold of me; because my life is just yet in me.
«منیش چوومە سەری و کوشتم، چونکە زانیم پاش کەوتنەکەی ناژیێت، ئیتر تاجەکەی سەر سەری و بازنەکەی کە بە قۆڵییەوە بوو بردم و ئەوانەم بۆ لای گەورەم هێناوە.» 10
So I stood beside him, and slew him, because I was sure that he could not live after that he was fallen; and I took the crown that was upon his head, and the bracelet that was on his arm, and have brought them hither unto my lord.'
داود جلەکانی لەبەرخۆی دادڕی، بە هەمان شێوە هەموو ئەو پیاوانەی کە لەگەڵی بوون. 11
Then David took hold on his clothes, and rent them; and likewise all the men that were with him.
لاوانەوە و گریان، هەتا ئێوارە بەڕۆژوو بوون، بۆ شاول و یۆناتانی کوڕی و هەموو سوپای یەزدان و بنەماڵەی ئیسرائیل، چونکە بە شمشێر کەوتن. 12
And they wailed, and wept, and fasted until even, for Saul, and for Jonathan his son, and for the people of the LORD, and for the house of Israel; because they were fallen by the sword.
ئیتر داود بە گەنجەکەی گوت: «تۆ خەڵکی کوێیت؟» ئەویش گوتی: «من کوڕی پیاوێکی عەمالێقی نامۆم.» 13
And David said unto the young man that told him: 'Whence art thou?' And he answered: 'I am the son of an Amalekite stranger.'
داودیش پێی گوت: «چۆن سڵت نەکردەوە لەوەی دەستت درێژ بکەیت هەتا دەستنیشانکراوی یەزدان لەناو ببەیت؟» 14
And David said unto him: 'How wast thou not afraid to put forth thy hand to destroy the LORD'S anointed?'
ئینجا داود یەکێک لە خزمەتکارەکانی بانگکرد و گوتی: «وەرە پێشەوە و بیکوژە!» ئەویش لێیدا و مرد. 15
And David called one of the young men, and said: 'Go near, and fall upon him.' And he smote him that he died.
لەبەر ئەوەی داود پێی گوتبوو: «خوێنی خۆت لە ملی خۆتە، چونکە دەمت شایەتی لەسەر دایت و گوتت:”من دەستنیشانکراوی یەزدانم کوشت.“» 16
And David said unto him: 'Thy blood be upon thy head; for thy mouth hath testified against thee, saying: I have slain the LORD'S anointed.'
داود بەم لاوانەوەیە بۆ شاول و یۆناتانی کوڕی لاواندییەوە و 17
And David lamented with this lamentation over Saul and over Jonathan his son,
فەرمانی دا کە نەوەی یەهودا ئەم لاواندنەوەیەی کەوان فێر بن. ئەوە لە پەڕتووکی یاشاردا نووسراوە: 18
and said — To teach the sons of Judah the bow. Behold, it is written in the book of Jashar:
«ئەی ئیسرائیل! ئای چۆن قارەمانان کەوتن! شکۆمەندییەکەت لەسەر بەرزاییەکانت کوژراوە. 19
Thy beauty, O Israel, upon thy high places is slain! How are the mighty fallen!
«لە گەت ڕایمەگەیەنن، لە شەقامەکانی ئەسقەلان مژدە مەدەن، نەوەک کچانی فەلەستییەکان دڵخۆش بن، نەوەک کچانی خەتەنە نەکراوان پێمان خۆش بن. 20
Tell it not in Gath, publish it not in the streets of Ashkelon; lest the daughters of the Philistines rejoice, lest the daughters of the uncircumcised triumph.
«ئەی چیاکانی گلبۆع، با شەونم و بارانتان بەسەرەوە نەبێت، نە کێڵگەکانت پێشکەشکراوی دانەوێڵە، چونکە لەوێ قەڵغانی پاڵەوانان گڵاو بووە، قەڵغانەکەی شاول، بێ چەورکردنی بە ڕۆن. 21
Ye mountains of Gilboa, let there be no dew nor rain upon you, neither fields of choice fruits; for there the shield of the mighty was vilely cast away, the shield of Saul, not anointed with oil.
«لە خوێنی کوژراوان و لە جەستەی پاڵەوانان کەوانەکەی یۆناتان نەهاتەوە دواوە و شمشێرەکەی شاولیش بە بەتاڵی نەگەڕایەوە. 22
From the blood of the slain, from the fat of the mighty, the bow of Jonathan turned not back, and the sword of Saul returned not empty.
شاول و یۆناتان، لە ژیانیاندا خۆشەویست و شیرین بوون، لە مەرگیشدا لە یەکتر جیا نەبوونەوە. لە هەڵۆ تیژڕەوتر و لە شێر بەهێزتر بوون. 23
Saul and Jonathan, the lovely and the pleasant in their lives, even in their death they were not divided; they were swifter than eagles, they were stronger than lions.
«ئەی کچانی ئیسرائیل، بۆ شاول بگریێن، ئەوەی بەرگی سوور و نەرمی لەبەرکردن، ئەوەی خشڵی زێڕی بە کراسەکانتانەوە کرد. 24
Ye daughters of Israel, weep over Saul, who clothed you in scarlet, with other delights, who put ornaments of gold upon your apparel.
«ئای چۆن قارەمانان لەناو جەرگەی جەنگدا کەوتن! یۆناتان لەسەر بەرزاییەکانتدا کوژرا. 25
How are the mighty fallen in the midst of the battle! Jonathan upon thy high places is slain!
یۆناتانی برام، دڵم بۆت گوشرا، زۆر شیرین بوویت لەلام، خۆشەویستی تۆ بۆ من لە خۆشەویستی خانمان سەیرتر بوو. 26
I am distressed for thee, my brother Jonathan; very pleasant hast thou been unto me; wonderful was thy love to me, passing the love of women.
«ئای چۆن قارەمانان کەوتن! چەکەکانی جەنگ لەناوچوون!» 27
How are the mighty fallen, and the weapons of war perished!

< دووەم ساموئێل 1 >