< دووەم ساموئێل 8 >

ئەوە بوو پاش ئەمە داود فەلەستییەکانی بەزاند و زەلیلی کردن، مەسەگ ئەممای لە فەلەستییەکان سەند. 1
此後,達味攻打培肋舍特人,將他們克服,由他們手中奪得了京城的治權。
هەروەها داود مۆئابییەکانیشی بەزاند. ئەوانی لەسەر زەوی پاڵخست و بە گوریس پێوانەی کردن، بە پێوانەی دوو گوریس خەڵکەکەی کوشت و بە پێوانەی گوریسێکیش خەڵکی بە زیندوویی هێشتەوە. ئینجا مۆئابییەکان هاتنە ژێر دەسەڵاتی داود و سەرانەیان بۆ دەهێنا. 2
他也打敗了摩阿布人,叫他們躺在地上,用繩子來量,兩繩子內的人處死,一繩內的人生存;如此,摩阿布人遂臣服達味,給他納貢。
هەروەها داود هەدەدعەزەری کوڕی ڕەحۆڤی پاشای چۆڤای بەزاند، کاتێک چوو بۆ ئەوەی تاشەبەردەکەی یادەوەری لە کەناری ڕووباری فورات نۆژەن بکاتەوە. 3
當勒曷布的兒子,祚巴王哈達德則爾向幼發拉的河伸展自己的勢力時,達味也打敗了他,
داود هەزار گالیسکە و حەوت هەزار گالیسکەسوار و بیست هەزار پیادەی بە دیل گرت، ئینجا داود جومگە پێی ئەسپی گالیسکەکانیانی بڕییەوە و تەنها سەد ئەسپی گالیسکەی هێشتەوە. 4
擄獲了他的馬兵一千七百,步兵兩萬,割斷了所有拉戰車的馬蹄筋,只留下了足以拉一百輛車的馬。
کاتێک ئارامییەکانی دیمەشق بۆ یارمەتیدانی هەدەدعەزەری پاشای چۆڤا هاتن، داود بیست و دوو هەزار پیاوی لە ئارامییەکان کوشت. 5
後有大馬士革的阿蘭人,
ئیتر داود لە شانشینی ئارامییەکانی دیمەشق سەربازگەی دانا، ئارامییەکانیش هاتنە ژێر دەسەڵاتی داود و سەرانەیان بۆ دەهێنا. داودیش ڕووی لە هەرکوێ دەکرد، یەزدان سەرکەوتووی دەکرد. 6
達味遂在大馬士革阿蘭屯兵駐守,阿蘭也臣服於達味,給他進貢。達味無論往那裏去,上主總是輔助他。
پاشان داود قەڵغانە زێڕینەکانی ئەفسەرەکانی هەدەدعەزەری برد و هێنایە ئۆرشەلیم. 7
達味奪了哈達德則爾臣僕所帶的金盾牌,送到耶路撒冷。
هەروەها داودی پاشا بڕۆنزێکی زۆریشی لە تەڤەح و بێرۆتەی برد کە شارۆچکەی هەدەدعەزەر بوون. 8
達味王又由貝塔和貝洛泰,哈達德則爾的兩座城內,奪取了大量的銅。
کاتێک تۆعوی پاشای حەمات بیستی کە داود هەموو سوپاکەی هەدەدعەزەری بەزاندووە، 9
當哈瑪特王托烏,聽說達味打敗了哈達德則爾,
یۆرامی کوڕی نارد بۆ لای داودی پاشا بۆ ئەوەی لە سەلامەتی بپرسێت و پیرۆزبایی لێ بکات کە لەگەڵ هەدەدعەزەر جەنگاوە و بەزاندوویەتی، چونکە هەدەدعەزەر لە جەنگدا بوو لە دژی تۆعو. یۆرامیش لەگەڵ دەستی خۆیدا کەلوپەلی زێڕ و زیو و بڕۆنزی هێنابوو. 10
便派自己的兒子哈多蘭到達味王那裏,向他致敬,祝賀他攻打了哈達德則爾,並將他打敗,因為哈達德則爾原是托烏的敵人。哈多蘭帶來了一些金器銀器和銅器。
داودی پاشا ئەمانەشی بۆ یەزدان تەرخان کرد لەگەڵ ئەو زێڕ و زیوانەی کە دەستی کەوتبوو لە هەموو ئەو نەتەوانەی ژێردەستەی کردبوون: 11
達味也把這一切金銀,和他從所征服的民族:
لە ئەدۆم، مۆئاب، عەمۆن، فەلەستی و عەمالێق. هەروەها ئەو دەستکەوتەشی تەرخان کرد کە لە هەدەدعەزەری کوڕی ڕەحۆڤی پاشای چۆڤا دەستی کەوت. 12
即阿蘭、摩阿布、阿孟子民、培肋舍特人、阿瑪肋克和祚爾王勒曷布之子哈達德則爾的戰利品中所得,且已奉獻了的金銀,一同獻給了上主。
داود پاش گەڕانەوەی لە کوشتنی هەژدە هەزار ئەدۆمی لە دۆڵی خوێ، ناوبانگی بڵاو بووەوە. 13
達味戰勝阿蘭人歸來時,在鹽谷又擊殺了一萬八千厄東人,他的聲譽就更大了。
لە هەموو خاکی ئەدۆم سەربازگەی دانا و هەموو ئەدۆمییەکان هاتنە ژێر دەسەڵاتی داود. داود ڕووی لە هەرکوێ دەکرد، یەزدان سەرکەوتووی دەکرد. 14
他遂屯兵厄東,全厄東都臣服了達味;達味無論往那裏去,上主總是輔助他。
داود پاشایەتی هەموو ئیسرائیلی کرد، دادپەروەری و ڕاستودروستی بۆ هەموو گەلەکەی پەیڕەو کرد. 15
達味統治了全以色列,對自己所有的人民秉公行義。
یۆئابی کوڕی چەرویاش سوپاسالار بوو؛ یەهۆشافاتی کوڕی ئەحیلودیش تۆمارکار بوو؛ 16
責魯雅的兒子約阿布統領軍隊,阿希路得的兒子約沙法特為後御史。
سادۆقی کوڕی ئەحیتوڤ و ئەحیمەلەخی کوڕی ئەبیاتار کاهین بوون؛ سەرایا خامەی نهێنی بوو؛ 17
阿希突布的兒子匝多克及阿希默肋客的兒子厄貝雅塔爾作司祭,沙委沙作秘書,
بەنایای کوڕی یەهۆیاداع فەرماندەی کریتی و پەلەتییەکان بوو؛ کوڕەکانی داودیش ڕاوێژکاری پاشا بوون. 18
約雅達的兒子貝納雅管理革勒提和培肋提人;達味的兒子也作司祭。

< دووەم ساموئێل 8 >