< دووەم ساموئێل 7 >
پاش ئەوەی پاشا لە کۆشکەکەیدا نیشتەجێ بوو، هەروەها یەزدانیش لە هەموو دوژمنەکانی چواردەوری حەواندییەوە، | 1 |
Då nu konungen satt i sitt hus, sedan HERREN hade låtit honom få ro runt omkring för alla hans fiender,
پاشا بە ناتانی پێغەمبەری گوت: «من لێرە لە کۆشکێکی دروستکراو بە داری ئورز نیشتەجێم و سندوقی خوداش لەناو چادرێکدا نیشتەجێیە.» | 2 |
sade han till profeten Natan: "Se, jag bor i ett hus av cederträ, under det att Guds ark bor i ett tält.
ناتانیش بە پاشای گوت: «بڕۆ هەموو ئەوەی لە دڵتدایە بیکە، چونکە یەزدانت لەگەڵە.» | 3 |
Natan sade till konungen: "Välan, gör allt vad du har i sinnet; ty HERREN är med dig."
بەڵام هەر لەو شەوەدا فەرمایشتی یەزدان بۆ ناتان هات: | 4 |
Men om natten kom HERRENS ord till Natan; han sade:
«بڕۆ بە داودی بەندەم بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئایا تۆ ئەو کەسەی کە ماڵێک بۆ نیشتەجێبوونم بنیاد دەنێت؟ | 5 |
"Gå och säg till min tjänare David: Så säger HERREN: Skulle du bygga mig ett hus att bo i?
لەو ڕۆژەوەی کە نەوەی ئیسرائیلم لە میسر دەرهێناوە هەتا ئەمڕۆ لە ماڵدا نیشتەجێ نەبووم، بەڵکو هاتوچۆم لەناو چادر و نشینگەدا بووە. | 6 |
Jag har ju icke bott i något hus, allt ifrån den dag då jag förde Israels barn upp ur Egypten ända till denna dag, utan jag har flyttat omkring i ett tält, i ett tabernakel.
لە هەموو هاتوچۆکردنەکانم لەگەڵ هەموو نەوەی ئیسرائیل، ئایا هیچ قسەیەکم کرد لەگەڵ یەکێک لە ڕابەرەکانی ئیسرائیل، ئەوانەی فەرمانم پێکردن بۆ ئەوەی شوانایەتی گەلی ئیسرائیلم بکەن،’بۆچی ماڵێکتان لە داری ئورز بۆ دروستنەکردووم؟‘“ | 7 |
Har jag då någonsin, varhelst jag flyttade omkring med alla Israels barn, talat och sagt så till någon enda av Israels stammar, som jag har förordnat till herde för mitt folk Israel: 'Varför haven I icke byggt mig ett hus av cederträ?'
«ئێستاش ئاوا بە داودی بەندەم بڵێ:”یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: من تۆم لە شوانایەتی مەڕەوە برد و تۆم کردە فەرمانڕەوای ئیسرائیلی گەلەکەی خۆم. | 8 |
Och nu skall du säga så till min tjänare David: Så säger HERREN Sebaot: Från betesmarken, där du följde fåren, har jag hämtat dig, för att du skulle bliva en furste över mitt folk Israel.
لەگەڵتدا بووم بۆ هەر شوێنێک چووبیت و هەموو دوژمنەکانی تۆم لەبەردەمت بڕیوەتەوە. ئێستا ناوێکی گەورەت بۆ دروستدەکەم وەک ناوی گەورەکان کە لەسەر زەوین. | 9 |
Och jag har varit med dig på alla dina vägar och utrotat alla dina fiender för dig. Och jag vill göra dig ett namn, så stort som de störstes namn på jorden.
شوێنێکیش بۆ ئیسرائیلی گەلەکەم دیاری دەکەم و دەیچێنم و لە جێی خۆی نیشتەجێی دەکەم، ئیتر وەک پێشوو بێزار ناکرێن و خەڵکانی ناڕەوا نایانچەوسێننەوە، | 10 |
Jag skall bereda en plats åt mitt folk Israel och plantera det, så att det får bo kvar där, utan att vidare bliva oroat. Orättfärdiga människor skola icke mer förtrycka det, såsom fordom skedde,
وەک ئەو سەردەمانەی ڕابەرم لەسەر ئیسرائیلی گەلەکەم دادەنا. منیش تۆ لە دەستی هەموو دوژمنەکانت دەحەوێنمەوە. «”یەزدان پێت ڕادەگەیەنێت کە یەزدان خۆی ماڵەکەت جێگیر دەکات. | 11 |
och såsom det har varit allt ifrån den tid då jag förordnade domare över mitt folk Israel; och jag skall låta dig få ro för alla dina fiender. Så förkunnar nu HERREN för dig att HERREN skall uppbygga ett hus åt dig.
کاتێک ژیانت تەواو دەبێت و دەچیتە پاڵ باوباپیرانت، من وەچەکەت دادەمەزرێنم، ئەوەی لەدوای خۆت لە پشتی تۆوە دێت، پاشایەتییەکەی جێگیر دەکەم. | 12 |
När din tid är ute och du vilar hos dina fäder, skall jag efter dig upphöja den son som skall utgå ur ditt liv; och jag skall befästa hans konungadöme.
ئەو ماڵێک بۆ ناوی من بنیاد دەنێت و منیش بۆ هەتاهەتایە تەختی پاشایەتییەکەی جێگیر دەکەم. | 13 |
Han skall bygga ett hus åt mitt namn, och jag skall befästa hans konungatron för evig tid.
من دەبمە باوکی ئەو و ئەویش دەبێتە کوڕی من. ئەگەر ستەم بکات، ئەوا بە گۆچانی خەڵک و لێدانی نەوەی ئادەم تەمبێی دەکەم. | 14 |
Jag skall vara hans fader, och han skall vara min son, så att jag visserligen, om han gör något illa, skall straffa honom med ris, såsom människor pläga tuktas, och med plågor, sådana som hemsöka människors barn;
بەڵام خۆشەویستییە نەگۆڕەکەم بۆ ئەو داناماڵرێت وەک چۆن بۆ شاول داماڵرا، ئەوەی لەپێش تۆ ڕامماڵی. | 15 |
men min nåd skall icke vika ifrån honom, såsom jag lät den vika ifrån Saul, vilken jag lät vika undan för dig.
بۆ هەتاهەتایەش ماڵەکەت و پاشایەتییەکەت لەبەردەممدا ئاسوودە دەبن، هەتاهەتایە تەختەکەت جێگیر دەبێت.“» | 16 |
Ditt hus och ditt konungadöme skola bliva beståndande inför dig till evig tid; ja, din tron skall vara befäst för evig tid."
ئینجا ناتان بەپێی وشەکانی ئەم سروشە قسەی لەگەڵ داود کرد. | 17 |
Alldeles i överensstämmelse med dessa ord och med denna syn talade nu Natan till David.
ئەوسا داودی پاشا چوو و لەبەردەم یەزدان دانیشت و گوتی: «ئەی یەزدانی باڵادەست، من کێم و بنەماڵەکەی من کێیە کە تۆ بەم پایەیەت گەیاندووم؟ | 18 |
Då gick konung David in och satte sig ned inför HERRENS ansikte och sade: "Vem är jag, Herre, HERRE, och vad är mitt hus, eftersom du har låtit mig komma härtill?
ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆ هێشتا ئەمەت بە کەم زانی، هەر لەبەر ئەوە هاتیت بۆ ئەوەی سەبارەت بە ئایندەی ماڵی ئەم بەندەیەت بەڵێنی گەورەتر بدەیت؟ ئەی یەزدانی باڵادەست، ئایا بە گشتی لەگەڵ مرۆڤ بەم شێوەیە هەڵسوکەوت دەکەیت؟ | 19 |
Och detta har ändå synts dig vara för litet, Herre, HERRE; du har ock talat angående din tjänares hus om det som ligger långt fram i tiden. och härom har du talat på människosätt, Herre, HERRE!
«ئیتر داود چی زیاتر بە تۆ بڵێت؟ ئەی یەزدانی باڵادەست، چونکە تۆ بەندەکەی خۆت دەناسیت. | 20 |
Vad skall nu David vidare tala till dig? Du känner ju din tjänare, Herre, HERRE.
تۆ لە پێناوی بەڵێنەکەت و بە خواستی دڵی خۆت ئەم کارە گەورەیەت کردووە بۆ ئەوەی لەلای بەندەکەت بزانرێت. | 21 |
För ditt ords skull och efter ditt hjärta har du gjort allt detta stora och förkunnat det för din tjänare.
«ئەی یەزدانی باڵادەست، لەبەر ئەمە، چەند مەزنیت! کوا هاوتای تۆ؟ بێجگە لە تۆ خودایەک نییە لە هەموو ئەوەی بە گوێی خۆمان گوێمان لێبووە. | 22 |
Därför är du ock stor HERRE Gud, ty ingen är dig lik, och ingen Gud finnes utom dig, efter allt vad vi hava hört med våra öron.
هەروەها کێ وەک ئیسرائیلی گەلەکەی تۆیە؟ ئەم گەلە تاکە نەتەوەیەکە لە زەویدا کە خودا هات بۆ ئەوەی گەلێک بۆ خۆی بکڕێتەوە، بۆ ئەوەی ناوێک بۆ خۆی دابنێت و کاری مەزن و سامناک بکات، بە دەرکردنی نەتەوەکان و خوداوەندەکانیان لەبەردەم گەلەکەت، ئەوەی لە میسر بۆ خۆت کڕیتەوە. | 23 |
Och var finnes på jorden något enda folk likt ditt folk Israel, något folk som en Gud själv har gått åstad att förlossa åt sig till ett folk, för att så göra sig ett namn -- ja, för att göra dessa stora ting med eder och dessa fruktansvärda gärningar med ditt land, inför ditt folk, det som du förlossade åt dig från Egypten, från hedningarna och deras gudar.
ئەی یەزدان، تۆ گەلی ئیسرائیلت جێگیر کردووە کە بۆ هەتاهەتایە ببنە گەلی خۆت و تۆش بوویتە خودایان. | 24 |
Och du har berett åt dig ditt folk Israel, dig till ett folk för evig tid, och du, HERRE, har blivit deras Gud.
«ئەی یەزدانی پەروەردگار، ئێستاش ئەو بەڵێنەی سەبارەت بە بەندەکەت و بە ماڵەکەی فەرمووت، بۆ هەتاهەتایە بیهێنە دی. هەروەک فەرمووت ئاوا بکە. | 25 |
Så uppfyll nu, HERRE Gud, för evig tid vad du har talat om din tjänare och om hans hus; gör såsom du har talat.
با ناوت هەتاهەتایە مەزن بێت و بگوترێت:”یەزدانی سوپاسالار خودای ئیسرائیلە!“با ماڵی داودی بەندەشت لەبەردەمتدا جێگیر بێت. | 26 |
Då skall ditt namn bliva stort till evig tid, så att man skall säga: 'HERREN Sebaot är Gud över Israel.' Och så skall din tjänare Davids hus bestå inför dig.
«ئەی یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، بۆ بەندەکەی خۆتت ئاشکرا کرد و فەرمووت:”ماڵێکت بۆ بنیاد دەنێم.“لەبەر ئەمە بەندەکەت ئازایەتی لە خۆیدا بینی ئەم نزایەت بۆ بکات. | 27 |
Ty du, HERRE Sebaot, Israels Gud, har uppenbarat för din tjänare och sagt: 'Jag vill bygga dig ett hus.' Därför har din tjänare fått frimodighet att bedja till dig denna bön.
ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆ خودایت و بەڵێنەکانت متمانەپێکراون، بەڵێنی ئەم چاکەیەت بە بەندەکەت داوە. | 28 |
Och nu, Herre, HERRE, du är Gud, och dina ord äro sanning; och du du har lovat din tjänare detta goda,
ئێستاش ڕەزامەندی بفەرموو بۆ ئەوەی ماڵی بەندەکەت بەرەکەتدار بکەیت، تاوەکو بۆ هەتاهەتایە لەبەردەمت بێت، ئەی یەزدانی باڵادەست چونکە تۆ فەرمووت، ئینجا با لە بەرەکەتی تۆوە بۆ هەتاهەتایە بنەماڵەی بەندەکەت بەرەکەتدار بێت.» | 29 |
så värdes nu välsigna din tjänares hus, så att det förbliver evinnerligen inför dig. Ja, du, Herre, HERRE, har lovat det, och genom din välsignelse skall din tjänares hus bliva välsignat evinnerligen."