< دووەم ساموئێل 4 >
کاتێک ئیشبۆشەتی کوڕی شاول بیستییەوە کە ئەبنێر لە حەبرۆن کوژراوە، دەستی شل بوو و هەموو ئیسرائیل ترسیان لێ نیشت. | 1 |
audivit autem filius Saul quod cecidisset Abner in Hebron et dissolutae sunt manus eius omnisque Israhel perturbatus est
کوڕەکەی شاول دوو پیاوی هەبوو کە سەردەستەی چەتەکان بوون، یەکێکیان ناوی بەعەنا و ئەوی دیکەیان ناوی ڕێکاب بوو، هەردووکیان کوڕی ڕیمۆنی بئێرۆتی بوون کە لە نەوەی بنیامین بوو. بئێرۆت لەسەر بنیامین دادەنرێت، | 2 |
duo autem viri principes latronum erant filio Saul nomen uni Baana et nomen alteri Rechab filii Remmon Berothitae de filiis Beniamin siquidem et Beroth reputata est in Beniamin
چونکە بئێرۆتییەکان بۆ گیتەیم هەڵاتبوون و ئاوارەی ئەوێ بوون، هەتا ئەمڕۆ لەوێن. | 3 |
et fugerunt Berothitae in Getthaim fueruntque ibi advenae usque in tempus illud
(یۆناتانی کوڕی شاولیش کوڕێکی هەبوو کە هەردوو قاچی شەل بوون. کاتێک هەواڵی شاول و یۆناتان لە یەزرەعیلەوە گەیشت تەمەنی پێنج ساڵان بوو، ئیتر دایەنەکەی هەڵیگرت و هەڵات، بەڵام لەبەر ئەوەی بە پەلە بوو بۆ هەڵاتن، منداڵەکە کەوت و شەل بوو، ناویشی مەفیبۆشەت بوو.) | 4 |
erat autem Ionathan filio Saul filius debilis pedibus quinquennis enim fuit quando venit nuntius de Saul et Ionathan ex Iezrahel tollens itaque eum nutrix sua fugit cumque festinaret ut fugeret cecidit et claudus effectus est habuitque vocabulum Mifiboseth
کوڕەکانی ڕیمۆنی بئێرۆتی ڕێکاب و بەعەنا ڕۆیشتن و لە گەرمەی ڕۆژدا خۆیان بە ماڵی ئیشبۆشەتدا کرد کە سەرخەوی نیوەڕۆی دەشکاند. | 5 |
venientes igitur filii Remmon Berothitae Rechab et Baana ingressi sunt fervente die domum Hisboseth qui dormiebat super stratum suum meridie
چوونە ناو ماڵەکەوە بە بیانووی ئەوەی بارە گەنم ببەن، شمشێرێکیان لە سکی دا. پاشان ڕێکاب و بەعەنای برای دەرباز بوون. | 6 |
ingressi sunt autem domum adsumentes spicas tritici et percusserunt eum in inguine Rechab et Baana frater eius et fugerunt
لە کاتی هاتنە ژوورەوەیان بۆ ناو ماڵەکە ئەو لەسەر قەرەوێڵەکەی لە ژووری نوستنەکەی پاڵکەوتبوو، جا لێیاندا و کوشتیان، سەریان بڕی و سەرەکەیان برد، بە درێژایی ئەو شەوە بەناو عەراڤادا ڕۆیشتن. | 7 |
cum autem ingressi fuissent domum ille dormiebat super lectulum suum in conclavi et percutientes interfecerunt eum sublatoque capite eius abierunt per viam deserti tota nocte
سەری ئیشبۆشەتیان هێنایە حەبرۆن، بۆ لای داودی پاشا، پێیان گوت: «ئەوەتا ئەوە سەری ئیشبۆشەتی کوڕی شاولی دوژمنی تۆیە ئەوەی دەیویست بتکوژێت. یەزدانیش ئەمڕۆ تۆڵەی پاشای گەورەی منی لە شاول و نەوەکەی کردووەتەوە.» | 8 |
et adtulerunt caput Hisboseth ad David in Hebron dixeruntque ad regem ecce caput Hisboseth filii Saul inimici tui qui quaerebat animam tuam et dedit Dominus domino meo regi ultiones hodie de Saul et de semine eius
داودیش وەڵامی ڕێکاب و بەعەنای برای دایەوە کە کوڕەکانی ڕیمۆنی بئێرۆتین و پێی گوتن: «بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی ژیانی منی لە هەموو تەنگانەیەک دەرباز کرد، | 9 |
respondens autem David Rechab et Baana fratri eius filiis Remmon Berothei dixit ad eos vivit Dominus qui eruit animam meam de omni angustia
کاتێک یەکێک هەواڵی پێدام و گوتی:”شاول مردووە“و خۆی بە مزگێنیدەر دەزانی، گرتم و لە چیقلەگ کوشتم، بەوە موژدانەکەیم دایەوە. | 10 |
quoniam eum qui adnuntiaverat mihi et dixerat mortuus est Saul qui putabat se prospera nuntiare tenui et occidi in Siceleg cui oportebat me dare mercedem pro nuntio
ئەی دەبێت ئەمەیان چەند زۆرتر بێت ئەگەر دوو پیاوی بەدکار پیاوێکی ڕاستودروست لەناو ماڵەکەی خۆیدا و لەسەر قەرەوێڵەکەی بکوژن. ئێستاش ئایا داوای خوێنەکەی ئەوتان لێ نەکەم و لەسەر زەوی نەتانسڕمەوە؟» | 11 |
quanto magis nunc cum homines impii interfecerint virum innoxium in domo sua super lectulum suum non quaeram sanguinem eius de manu vestra et auferam vos de terra
جا داود فەرمانی بە خزمەتکارەکان کرد و ئەوانیان کوشت، دەست و پێیان بڕین، لەلای گۆمەکەی حەبرۆن هەڵیانواسین. بەڵام سەری ئیشبۆشەتیان بردە حەبرۆن و لە گۆڕەکەی ئەبنێردا ناشتیان. | 12 |
praecepit itaque David pueris et interfecerunt eos praecidentesque manus et pedes eorum suspenderunt eos super piscinam in Hebron caput autem Hisboseth tulerunt et sepelierunt in sepulchro Abner in Hebron