< دووەم ساموئێل 4 >

کاتێک ئیشبۆشەتی کوڕی شاول بیستییەوە کە ئەبنێر لە حەبرۆن کوژراوە، دەستی شل بوو و هەموو ئیسرائیل ترسیان لێ نیشت. 1
撒烏耳的兒子依市巴耳,一聽見阿貝乃爾死在赫貝龍,就慌了手腳,全以色列大驚。
کوڕەکەی شاول دوو پیاوی هەبوو کە سەردەستەی چەتەکان بوون، یەکێکیان ناوی بەعەنا و ئەوی دیکەیان ناوی ڕێکاب بوو، هەردووکیان کوڕی ڕیمۆنی بئێرۆتی بوون کە لە نەوەی بنیامین بوو. بئێرۆت لەسەر بنیامین دادەنرێت، 2
撒烏耳的兒子依市巴耳有兩個土匪頭目:一個名叫巴阿納,一個名叫勒加布,是本雅明子孫貝洛特人黎孟的兒子,──貝洛特被認為是本雅明族,
چونکە بئێرۆتییەکان بۆ گیتەیم هەڵاتبوون و ئاوارەی ئەوێ بوون، هەتا ئەمڕۆ لەوێن. 3
因為貝洛特人逃到了基塔殷,僑居在那裏,直到今日。
(یۆناتانی کوڕی شاولیش کوڕێکی هەبوو کە هەردوو قاچی شەل بوون. کاتێک هەواڵی شاول و یۆناتان لە یەزرەعیلەوە گەیشت تەمەنی پێنج ساڵان بوو، ئیتر دایەنەکەی هەڵیگرت و هەڵات، بەڵام لەبەر ئەوەی بە پەلە بوو بۆ هەڵاتن، منداڵەکە کەوت و شەل بوو، ناویشی مەفیبۆشەت بوو.) 4
撒烏耳的兒子約納堂有個兒子雙足跛了,當撒烏耳與約納堂的凶信由依次勒耳傳來時,他只有五歲,他的乳母帶他逃跑,在慌張逃跑中,他跌瘸了腿;他名叫默黎巴耳。
کوڕەکانی ڕیمۆنی بئێرۆتی ڕێکاب و بەعەنا ڕۆیشتن و لە گەرمەی ڕۆژدا خۆیان بە ماڵی ئیشبۆشەتدا کرد کە سەرخەوی نیوەڕۆی دەشکاند. 5
貝洛特人黎孟的兒子勒加布和巴阿納出去,正當中午炎熱的時候,到了依市巴耳家裏,他正在床上睡午覺。
چوونە ناو ماڵەکەوە بە بیانووی ئەوەی بارە گەنم ببەن، شمشێرێکیان لە سکی دا. پاشان ڕێکاب و بەعەنای برای دەرباز بوون. 6
看門的女僕在篩麥子,也打盹睡著了。此時勒加布和他兄弟巴阿納溜進去,
لە کاتی هاتنە ژوورەوەیان بۆ ناو ماڵەکە ئەو لەسەر قەرەوێڵەکەی لە ژووری نوستنەکەی پاڵکەوتبوو، جا لێیاندا و کوشتیان، سەریان بڕی و سەرەکەیان برد، بە درێژایی ئەو شەوە بەناو عەراڤادا ڕۆیشتن. 7
到了屋內,見依市巴耳正睡在臥室的床上,便將他打死,砍下他的頭,帶著頭,在阿辣巴的大路上走了一夜。
سەری ئیشبۆشەتیان هێنایە حەبرۆن، بۆ لای داودی پاشا، پێیان گوت: «ئەوەتا ئەوە سەری ئیشبۆشەتی کوڕی شاولی دوژمنی تۆیە ئەوەی دەیویست بتکوژێت. یەزدانیش ئەمڕۆ تۆڵەی پاشای گەورەی منی لە شاول و نەوەکەی کردووەتەوە.» 8
他們帶著依市巴耳的頭,到了赫貝龍見達味王說:「大王的仇人撒烏耳常謀害你的性命;看,他兒子依市巴耳的頭;上主今天為我主向撒烏耳和他的後代報了仇。」
داودیش وەڵامی ڕێکاب و بەعەنای برای دایەوە کە کوڕەکانی ڕیمۆنی بئێرۆتین و پێی گوتن: «بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی ژیانی منی لە هەموو تەنگانەیەک دەرباز کرد، 9
但是,達味答覆貝洛特人黎孟的兒子勒加布和他兄弟巴阿納說:「我指著那救我脫離了一切患難的永生上主起誓:
کاتێک یەکێک هەواڵی پێدام و گوتی:”شاول مردووە“و خۆی بە مزگێنیدەر دەزانی، گرتم و لە چیقلەگ کوشتم، بەوە موژدانەکەیم دایەوە. 10
那告訴我說:撒烏耳死了的,自以為是報喜信,我卻拿住他,在漆刻拉格殺了,作為他報信的賞報;
ئەی دەبێت ئەمەیان چەند زۆرتر بێت ئەگەر دوو پیاوی بەدکار پیاوێکی ڕاستودروست لەناو ماڵەکەی خۆیدا و لەسەر قەرەوێڵەکەی بکوژن. ئێستاش ئایا داوای خوێنەکەی ئەوتان لێ نەکەم و لەسەر زەوی نەتانسڕمەوە؟» 11
那麼,現在這些匪徒,偷進人屋,殺了睡在床上的義人,我豈不更該從你們手中追討他的血債,將你們由地上剷除﹖」
جا داود فەرمانی بە خزمەتکارەکان کرد و ئەوانیان کوشت، دەست و پێیان بڕین، لەلای گۆمەکەی حەبرۆن هەڵیانواسین. بەڵام سەری ئیشبۆشەتیان بردە حەبرۆن و لە گۆڕەکەی ئەبنێردا ناشتیان. 12
達味遂命自己的僮僕,殺了他們,砍去他們的手足,掛在赫貝龍的池旁;至於依市巴耳的頭,叫人拿去葬在赫貝龍,阿貝乃爾的墳墓內。

< دووەم ساموئێل 4 >