< دووەم ساموئێل 3 >

جەنگ لەنێوان بنەماڵەی شاول و ماڵی داود درێژەی کێشا، هەتا دەهات داود بەهێزتر دەبوو، بنەماڵەی شاولیش هەتا دەهات لاوازتر دەبوون. 1
Now there was long war between Saul’s house and David’s house. David grew stronger and stronger, but Saul’s house grew weaker and weaker.
داود لە حەبرۆن چەند کوڕێکی بوو: کوڕە نۆبەرەکەی ئەمنۆن بوو کە لە ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی بوو؛ 2
Sons were born to David in Hebron. His firstborn was Amnon, of Ahinoam the Jezreelitess;
دووەمیان کیلئیاڤ لە ئەبیگایل بوو کە بێوەژنەکەی نابالی کارمەلی بوو؛ سێیەمیان ئەبشالۆمی کوڕی مەعکای کچی تەلمەی پاشای گەشوور بوو؛ 3
and his second, Chileab, of Abigail the wife of Nabal the Carmelite; and the third, Absalom the son of Maacah the daughter of Talmai king of Geshur;
چوارەمیان ئەدۆنیای کوڕی حەگیس بوو؛ پێنجەمیان شەفەتیای کوڕی ئەبیتەل بوو؛ 4
and the fourth, Adonijah the son of Haggith; and the fifth, Shephatiah the son of Abital;
شەشەمیان یەترعام لە عەگلای ژنی داود بوو. ئەمانە لە حەبرۆن بۆ داود لەدایک بوون. 5
and the sixth, Ithream, of Eglah, David’s wife. These were born to David in Hebron.
ئەوە بوو کاتێک جەنگ لەنێوان بنەماڵەی شاول و ماڵی داود بەرپا بوو، ئەبنێر پێگەی خۆی لەناو بنەماڵەی شاول بەهێز دەکرد. 6
While there was war between Saul’s house and David’s house, Abner made himself strong in Saul’s house.
شاول کەنیزەیەکی هەبوو ناوی ڕیچپای کچی ئەییا بوو، ئیشبۆشەتیش بە ئەبنێری گوت: «بۆچی لەگەڵ کەنیزەکەی باوکم جووتبوویت؟» 7
Now Saul had a concubine, whose name was Rizpah, the daughter of Aiah; and Ishbosheth said to Abner, “Why have you gone in to my father’s concubine?”
ئەبنێر بە قسەکەی ئیشبۆشەت زۆر تووڕە بوو و گوتی: «ئایا من سەگێکم لە خزمەتی یەهودا؟ هەتا ئەمڕۆ من دڵسۆز بووم لەگەڵ ماڵی شاولی باوکت و لەگەڵ براکانی و هاوڕێیەکانی، هەروەها تۆم نەداوەتە دەست داودەوە. تۆش بەهۆی پەیوەندیم بەو ژنەوە گوناهبارم دەکەیت؟ 8
Then Abner was very angry about Ishbosheth’s words, and said, “Am I a dog’s head that belongs to Judah? Today I show kindness to your father Saul’s house, to his brothers, and to his friends, and have not delivered you into the hand of David; and yet you charge me today with a fault concerning this woman!
با خودا توندترین سزای ئەبنێر بدات، ئەگەر من پاڵپشتی داود نەکەم و سوێندەکەی یەزدان نەهێنمە دی، 9
God do so to Abner, and more also, if, as the LORD has sworn to David, I don’t do even so to him:
بۆ گواستنەوەی پاشایەتییەکە لە بنەماڵەی شاولەوە، هەروەها دامەزراندنی تەختی داود لە ئیسرائیل و یەهودا، لە دانەوە هەتا بیری شابەع.» 10
to transfer the kingdom from Saul’s house, and to set up David’s throne over Israel and over Judah, from Dan even to Beersheba.”
ئیتر ئیشبۆشەتیش نەیتوانی بە یەک وشە وەڵامی ئەبنێر بداتەوە، چونکە لێی دەترسا. 11
He could not answer Abner another word, because he was afraid of him.
ئینجا ئەبنێر نێردراوی بۆ لای داود نارد بۆ ئەوەی بە ناوی ئەوەوە بڵێن: «ئەم خاکە هی کێیە؟» هەروەها بڵێن: «پەیمانی خۆتم لەگەڵدا ببەستە، ئەوەتا منیش دەستم لەگەڵتدایە بۆ ئەوەی هەموو ئیسرائیل بۆ خۆت بگەڕێنیتەوە.» 12
Abner sent messengers to David on his behalf, saying, “Whose is the land?” and saying, “Make your alliance with me, and behold, my hand will be with you to bring all Israel around to you.”
داودیش گوتی: «باشە، من پەیمانی خۆمت لەگەڵدا دەبەستم، بەڵام یەک شتت لێ داوا دەکەم، ئەویش ئەوەیە: کاتێک دێیت بۆ ئەوەی بمبینیت، ئەگەر میخەلی کچی شاول لەگەڵ خۆتدا نەهێنیت، ئەوا ڕووی من نابینیت.» 13
David said, “Good. I will make a treaty with you, but one thing I require of you. That is, you will not see my face unless you first bring Michal, Saul’s daughter, when you come to see my face.”
ئینجا داود نێردراوی بۆ لای ئیشبۆشەتی کوڕی شاول نارد و گوتی: «میخەلی ژنم بدەوە کە بە سەد پێستی سەری ئەندامی نێرینەی فەلەستییەکان لە خۆمم مارە کردووە.» 14
David sent messengers to Ishbosheth, Saul’s son, saying, “Deliver me my wife Michal, whom I was given to marry for one hundred foreskins of the Philistines.”
لەبەر ئەوە ئیشبۆشەت ناردی و لە مێردەکەی وەریگرتەوە، لە پەلتیێلی کوڕی لایش. 15
Ishbosheth sent and took her from her husband, Paltiel the son of Laish.
مێردەکەی لەگەڵی دەڕۆیشت و بەدوایدا دەگریا هەتا گەیشتە بەحوریم. ئینجا ئەبنێر پێی گوت: «بڕۆ، بگەڕێوە!» ئەویش گەڕایەوە. 16
Her husband went with her, weeping as he went, and followed her to Bahurim. Then Abner said to him, “Go! Return!” and he returned.
پاشان ئەبنێر لەگەڵ پیرانی ئیسرائیل قسەی کرد و گوتی: «ئێوە لەمێژە داوای داودتان دەکرد ببێتە پاشاتان، 17
Abner had communication with the elders of Israel, saying, “In times past, you sought for David to be king over you.
کەواتە ئێستا ئەوە بکەن! لەبەر ئەوەی یەزدان بە داودی فەرمووە:”من بە دەستی داودی بەندەم ئیسرائیلی گەلم لە دەست فەلەستییەکان و سەرجەم دوژمنەکانیان ڕزگار دەکەم.“» 18
Now then do it! For the LORD has spoken of David, saying, ‘By the hand of my servant David, I will save my people Israel out of the hand of the Philistines, and out of the hand of all their enemies.’”
هەروەها ئەبنێر لەگەڵ بنیامینییەکان قسەی کرد. پاشان ئەبنێر چوو بۆ ئەوەی لە حەبرۆن لەگەڵ داود قسە بکات دەربارەی هەموو ئەوەی ئیسرائیل و هەموو بنەماڵەی بنیامین پەسەندیان کردووە. 19
Abner also spoke in the ears of Benjamin; and Abner went also to speak in the ears of David in Hebron all that seemed good to Israel and to the whole house of Benjamin.
کاتێک ئەبنێر لەگەڵ بیست پیاو هاتە حەبرۆن بۆ لای داود، داود خوانێکی ساز کرد بۆ ئەبنێر و ئەو پیاوانەی لەگەڵیدا بوون. 20
So Abner came to David to Hebron, and twenty men with him. David made Abner and the men who were with him a feast.
ئەبنێر بە داودی گوت: «هەڵدەستم و دەڕۆم، تاکو هەموو ئیسرائیل بۆ پاشای گەورەم کۆبکەمەوە، بۆ ئەوەی پەیمانت لەگەڵدا ببەستن و تۆش بەپێی هەموو ئەوانەی کە دڵت ئارەزووی دەکات فەرمانڕەوایی بکەیت.» داودیش ئەبنێری بەڕێکرد و ئەویش بە سەلامەتی ڕۆیشت. 21
Abner said to David, “I will arise and go, and will gather all Israel to my lord the king, that they may make a covenant with you, and that you may reign over all that your soul desires.” David sent Abner away; and he went in peace.
لەو کاتەدا یۆئاب و پیاوانی داود لە پەلامارێک دەگەڕانەوە و دەستکەوتێکی زۆریان لەگەڵ خۆیاندا هێنابوو. بەڵام ئەبنێر لە حەبرۆن لەگەڵ داود نەبوو، چونکە بەڕێی کردبوو و بە سەلامەتی ڕۆیشتبوو. 22
Behold, David’s servants and Joab came from a raid and brought in a great plunder with them; but Abner was not with David in Hebron, for he had sent him away, and he had gone in peace.
کاتێک یۆئاب و هەموو ئەو لەشکرەی لەگەڵی بوو هاتن، بە یۆئابیان ڕاگەیاند و گوتیان: «ئەبنێری کوڕی نێر هات بۆ لای پاشا و ئەویش بەڕێی کرد و بە سەلامەتی ڕۆیشت.» 23
When Joab and all the army who was with him had come, they told Joab, “Abner the son of Ner came to the king, and he has sent him away, and he has gone in peace.”
لەبەر ئەوە یۆئاب بۆ لای پاشا چووە ژوورەوە و گوتی: «چیت کرد؟ ئەبنێر هات بۆ لات، بۆچی بەڕێت کرد بڕوات؟ ئێستا ڕۆیشتووە! 24
Then Joab came to the king and said, “What have you done? Behold, Abner came to you. Why is it that you have sent him away, and he is already gone?
تۆ ئەبنێری کوڕی نێر دەناسیت؛ تەنها بۆ ئەوە هاتووە فریوت بدات و چاودێریی جوڵانەوەت بکات و بە هەموو کارەکانت بزانێت.» 25
You know Abner the son of Ner. He came to deceive you, and to know your going out and your coming in, and to know all that you do.”
کاتێک یۆئاب داودی بەجێهێشت، چەند نێردراوێکی بەدوای ئەبنێردا نارد و لە ئەمباراوی سیرادا گەڕاندیانەوە، بەڵام داود ئاگای لەمە نەبوو. 26
When Joab had come out from David, he sent messengers after Abner, and they brought him back from the well of Sirah; but David didn’t know it.
کاتێک ئەبنێر گەڕایەوە حەبرۆن، یۆئاب بۆ ئەوەی بە نهێنی قسەی لەگەڵدا بکات بردییە کەناری دەروازەکەوە و لەوێدا لە تۆڵەی خوێنی عەساهێلی برای سکی هەڵدڕی و کوشتی. 27
When Abner had returned to Hebron, Joab took him aside into the middle of the gate to speak with him quietly, and struck him there in the body, so that he died for the blood of Asahel his brother.
پاشان داود ئەمەی بیستەوە و گوتی: «من خۆم و پاشایەتییەکەم هەتاهەتایە لای یەزدان لە خوێنی ئەبنێری کوڕی نێر بێبەرین. 28
Afterward, when David heard it, he said, “I and my kingdom are guiltless before the LORD forever of the blood of Abner the son of Ner.
با لە ملی یۆئاب و هەموو ماڵی باوکی بێت! با لە ماڵی یۆئاب زامی درێژخایەن و گەڕوگولی و دارشەقە بەدەست و بە شمشێر کوژراو و برسی نان نەبڕێتەوە.» 29
Let it fall on the head of Joab and on all his father’s house. Let there not fail from the house of Joab one who has a discharge, or who is a leper, or who leans on a staff, or who falls by the sword, or who lacks bread.”
(یۆئاب و ئەبیشەی برای، ئەبنێریان کوشت، چونکە ئەو عەساهێلی برایانی لە گبعۆن لە جەنگدا کوشتبوو.) 30
So Joab and Abishai his brother killed Abner, because he had killed their brother Asahel at Gibeon in the battle.
ئینجا داود بە یۆئاب و هەموو گەل و ئەوانەی لەگەڵیدا بوون، پێی گوتن: «جلەکانتان لەبەر خۆتان دابدڕن و جلوبەرگی گوش بپۆشن و لەبەردەم ئەبنێردا شیوەن بگێڕن.» داودی پاشاش لەدوای دارەمەیتەکە دەڕۆیشت. 31
David said to Joab and to all the people who were with him, “Tear your clothes, and clothe yourselves with sackcloth, and mourn in front of Abner.” King David followed the bier.
ئەبنێریان لە حەبرۆن ناشت و پاشاش بە دەنگی بەرز لەسەر گۆڕی ئەبنێر گریا. هەموو گەلیش گریان. 32
They buried Abner in Hebron; and the king lifted up his voice and wept at Abner’s grave; and all the people wept.
هەروەها پاشا بۆ ئەبنێر لاواندییەوە و گوتی: «ئایا دەبێت ئەبنێر وەک چۆن گێلێک دەمرێت ئاوا بمرێت؟ 33
The king lamented for Abner, and said, “Should Abner die as a fool dies?
دەستەکانت نەبەسترابوونەوە و پێیەکانت بە زنجیر کۆت نەکرابوون. کەوتی، هەروەک یەکێک لەبەردەم بەدکاران کەوتبێت.» جا هەموو گەل دەستیان بە گریان کردەوە بۆی. 34
Your hands weren’t bound, and your feet weren’t put into fetters. As a man falls before the children of iniquity, so you fell.” All the people wept again over him.
ئیتر هەموو گەل هاتن بۆ ئەوەی نان بدەنە داود و بیخوات. هێشتا ڕۆژ بوو، بەڵام داود سوێندی خوارد: «با خودا توندترین سزام بدات، ئەگەر پێش خۆرئاوابوون نان یان هەر شتێکی دیکە بخۆم.» 35
All the people came to urge David to eat bread while it was yet day; but David swore, saying, “God do so to me, and more also, if I taste bread or anything else, until the sun goes down.”
هەموو گەل زانییان و لەلایان پەسەند بوو، هەروەها هەموو ئەو شتانەی کە پاشا کردی لەلایەن هەموو گەلەوە پەسەند بوو. 36
All the people took notice of it, and it pleased them, as whatever the king did pleased all the people.
ئینجا لەو ڕۆژەدا هەموو گەل و هەموو ئیسرائیل زانییان کە کوشتنی ئەبنێری کوڕی نێر لەلایەن پاشاوە نەبوو. 37
So all the people and all Israel understood that day that it was not of the king to kill Abner the son of Ner.
پاشا بە خزمەتکارەکانی گوت: «ئایا نازانن ئەمڕۆ لە ئیسرائیلدا میرێک و گەورە پیاوێک کەوتووە؟ 38
The king said to his servants, “Don’t you know that a prince and a great man has fallen today in Israel?
ئەمڕۆش، هەرچەندە من پاشا دەستنیشانکراوەکەم، بەڵام لاوازم و ئەم کوڕانەی چەرویا لە من بەهێزترن. یەزدان خراپەکار بەپێی خراپەکەی سزا دەدات!» 39
I am weak today, though anointed king. These men, the sons of Zeruiah are too hard for me. May the LORD reward the evildoer according to his wickedness.”

< دووەم ساموئێل 3 >