< دووەم ساموئێل 23 >
ئەمانەش دواهەمین وشەکانی داودن: «ئەمە وەک سروش درا بە داودی کوڕی یەسا، ئەو پیاوەی کە لەلایەن خودای هەرەبەرز پایەبەرز بووە، دەستنیشانکراوەکەی خودای یاقوب و زەبووربێژە دەنگ خۆشەکەی ئیسرائیل: | 1 |
És ezek Dávid utolsó szavai. Úgymond Dávid, Jisáj fia, úgymond a magasra emelt férfiú, fölkentje Jákób Istenének, kedves dalosa Izraelnek.
«ڕۆحی یەزدان لە ڕێگەی منەوە دوا، وشەکەشی لەسەر زمانم بوو. | 2 |
Az Örökkévaló szelleme szólt bennem, s az ő szava nyelvemen van.
خودای ئیسرائیل فەرمووی، تاشەبەردەکەی ئیسرائیل لەگەڵ من دوا:”کاتێک کەسێک بە ڕاستودروستی فەرمانڕەوایەتی خەڵک دەکات، کاتێک بە لەخواترسییەوە فەرمانڕەوایەتی دەکات، | 3 |
Mondta Izrael Istene, nekem szólt Izrael sziklája: Aki embereken uralkodik igazként, aki uralkodik istenfélelemmel,
ئەوا وەک ڕووناکی بەیانە لە کاتی خۆرهەڵاتن لە بەیانییەکی ساماڵ، وەک ڕووناکی بێگەردی پاش بارانە کە گیای تازە لە زەوییەوە دەهێنێتە دەرەوە.“ | 4 |
mint reggelnek virradása, midőn felsüt a nap, mint reggel felhők nélkül, midőn fénytől, esőtől pázsit kel a földből.
«ئایا ماڵەکەم لەلای خودا بەم جۆرە نییە؟ پەیمانێکی هەتاهەتایی لەگەڵ بەستووم، کە لە هەموو ڕووێکەوە ڕێکوپێک و مسۆگەرە. ئەی هەموو ڕزگاری و ئارەزووێکم ناهێنێتە دی؟ | 5 |
Nem olyan-e az én házam Isten előtt? Bizony örök szövetséget szerzett velem, mindenestől rendezettet és őrzöttet; mert minden üdvömet és minden kívánságot, nemde ő sarjasztja?
بەڵام بەدکاران هەموویان وەک دڕک فڕێدەدرێن، کە بە دەست کۆناکرێنەوە. | 6 |
De az alávalók mint ellökött tüske, mindannyian, mert azt kézzel nem foghatják.
هەرکەسێک کە خۆی لە دڕکەکان بدات، ئامێری ئاسن و داری ڕم بەکاردەهێنێت؛ ئەمانە لە شوێنی خۆیاندا بە ئاگر دەسووتێنرێن.» | 7 |
Ember, ki hozzájuk nyúl, teljesen fegyverkezik vassal és dárdanyéllel; tűzben kell azokat elégetni azon helyen.
ئەمانەش ناوی پاڵەوانەکانی داودن: یۆشێڤ بەشەڤەتی تەحکەمۆنی یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکەی نێو هێزی تایبەت. ئەو بوو بە ڕمەکەی لە شەڕێکدا هەشت سەد کەسی کوشت. | 8 |
Ezek Dávid vitézeinek nevei: Az ülésben elölülő, Tachkemóni, a harcosok feje ő, az ecni Adínó, nyolczszáz elesett mellett állt egyszerre.
پاش یۆشێڤ، ئەلعازاری کوڕی دۆدایی ئەحۆحی هەبوو، کە یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکە. ئەو لە پەس دەممیم لەگەڵ داود بوو، کاتێک گاڵتەی بەو فەلەستییانە کرد کە بۆ جەنگ کۆببوونەوە، پیاوانی ئیسرائیلیش پاشەکشەیان کرد. | 9 |
Utána Eleázár, Dódó fia, Achóchi fia; a három vitéz közül volt Dáviddal, mikor elszántan küzdöttek a filiszteusok ellen, kik odagyűltek harcra és elhúzódtak Izrael emberei:
ئەو هەستا و هەتا دەستی شل بوو لە فەلەستییەکانی دا، دەستی بە شمشێرەکەیەوە نووسا و یەزدانیش لەو ڕۆژەدا ڕزگارییەکی گەورەی ئەنجام دا. کاتێک لەشکرەکەشی بۆ لای ئەلعازار گەڕانەوە هیچ نەمابوو تەنها تاڵانکردن نەبێت. | 10 |
ő fölkelt és verte a filiszteusokat, míg keze ki nem fáradt és keze hozzá nem ragadt a kardhoz; és szerzett az Örökkévaló ama napon nagy győzelmet, a nép pedig visszament utána, csak kifosztásra.
پاش ئەلعازاریش، شەممای کوڕی ئاگێی هاراری دێت. کاتێک فەلەستییەکان لەشکریان لە شوێنی پەڵە نیسکێکدا کۆکردەوە، لەشکری ئیسرائیل لەبەردەم فەلەستییەکاندا هەڵات. | 11 |
Utána Samma, Ágé fia, a Hárárbeli; összegyűltek a filiszteusok csapatba, és volt ott egy telek mező tele lencsével, és a nép megfutamodott a filiszteusok elől.
بەڵام شەمما لەناوەڕاستی پەڵە نیسکەکەدا ڕاوەستا و بەرگری کرد و لە فەلەستییەکانی دا، یەزدانیش سەرکەوتنێکی گەورەی پێ بەخشی. | 12 |
Odaállt a telek közepére, megmentette azt és megverte a filiszteusokat; és szerzett az Örökkévaló nagy győzelmet.
سێ پاڵەوانی هەڵبژاردە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت لە وەرزی دروێنەدا دابەزین بۆ لای داود لە ئەشکەوتی عەدولام، لەشکری فەلەستییەکانیش لە دۆڵی ڕفایم دامەزرابوون. | 13 |
Lementek egyszer hárman a harminc főbb vitéz közül és elérkeztek aratáskor Dávidhoz Adullám barlangjába; a filiszteusok csapatja pedig táborozott Refáim völgyében,
لەو کاتەدا داود لە قەڵاکە بوو، سەربازگەی فەلەستییەکانیش لە بێتلەحم بوو. | 14 |
Dávid akkor a hegyvárban volt, a filiszteusok őrse pedig akkor Bét-Léchemben volt.
داود ئاهی هەڵکێشا و گوتی: «خۆزگە کەسێک لە بیرەکەی لای دەروازەکەی بێتلەحم ئاوی بۆ دەهێنام!» | 15 |
És kívánkozott Dávid és mondta: Ki ad nekem vizet innom Bét-Léchem kútjából, mely a kapuban van?
ئیتر سێ پاڵەوانەکە هێڵی ئۆردوگای فەلەستییەکانیان بەزاند و لە بیرەکەی بێتلەحمەوە ئەوەی لەلای دەروازەکەیە ئاویان هەڵکێشا و هەڵیانگرت، هێنایان بۆ داود، ئەویش نەیویست بیخواتەوە، بەڵکو وەک پێشکەشکراوێک بۆ یەزدان ڕشتی. | 16 |
Erre áttört a három vitéz a filiszteusok táborán és vizet merítettek Bét-Léchem kútjából, mely a kapuban van, vették és elhozták Dávidhoz; de nem akarta meginni, hanem kiöntötte azt az Örökkévalónak.
گوتی: «ئەی یەزدان، لە من بەدوور بێت ئەمە بکەم. ئەمە خوێنی ئەو پیاوانەیە کە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە.» لەبەر ئەوە داود نەیویست بیخواتەوە. ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی سێ پاڵەوانەکە. | 17 |
Így szólt: Távol legyen tőlem, Örökkévaló, hogy ezt cselekedjem; azon férfiaknak vérét igyam-e, kik életük veszélyével mentek? És nem akarta meginni. Ezeket tette a három vitéz.
ئەبیشەی برای یۆئاب، کوڕی چەرویاش ڕابەری سێ پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بوو. ئەو بە ڕمەکەی لەگەڵ سێ سەد کەس جەنگا و کوشتنی، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی هەبوو. | 18 |
Abisáj pedig, Jóábnak, Czerúja fiának, a testvére – ő a harmincoknak feje, és ő forgatta dárdáját háromszáz elesett fölött; s neki neve volt a harmincok közt.
ئایا ئەو زیاتر لە سێ پاڵەوانەکە ڕێزی لێ نەدەگیرا؟ ئەو بوو بە فەرماندەیان، بەڵام ناوبانگی نەدەگەیشتە سێیەکەی یەکەم. | 19 |
A harmincoknál bizony kiválóbb volt és vezérük lett, de a hárommal föl nem ért.
بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی خەڵکی قەڤچەئێل کوڕێکی بەجەرگ بوو، زۆر قارەمانیێتی نواندبوو. هەر ئەو لە دوو شێرە پیاوەکەی مۆئابی دا، هەروەها لە ڕۆژێکی بەفردا دابەزییە ناو چاڵێک و شێرێکی کوشت. | 20 |
Benájáhú, Jehójádá fia, derék ember, tettekben nagy, Kabczeélból; ő verte meg Móáb két hősét és ugyanő ment le és verte meg az oroszlánt a veremben a hóesés napján.
ئەویش بوو کە لە پیاوێکی میسری زەبەلاحی دا، پیاوە میسرییەکە ڕمێکی بەدەستەوە بوو، بەنایاش بە گۆچانێکەوە بۆی دابەزی. ڕمەکەی لە دەستی میسرییەکە ڕفاند و بە ڕمەکەی خۆی کوشتی. | 21 |
Ugyanő vert meg egy feltünő termetű egyiptomi embert, az egyiptominak kezében dárda volt, ő meg lement hozzá pálcával; kiragadta a dárdát az egyiptominak kezéből és megölte őt saját dárdájával.
ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی بەنایای کوڕی یەهۆیاداع، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی پەیدا کرد. | 22 |
Ezeket tette Benájáhú, Jehójádá fia; neki neve volt a vitézek, a harmincok közt.
لە سی پاڵەوانەکە زیاتر ڕێزی لێ دەگیرا، بەڵام ناوبانگی نەگەیشتە سێیەکە، ئیتر داود کردییە بەرپرسی پاسەوانەکانی خۆی. | 23 |
A harmincoknál kiválóbb, de a hárommal föl nem ért; és tette őt Dávid a szolgálatához.
ئەمانە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکە بوون: عەساهێلی برای یۆئاب، ئێلحانانی کوڕی دۆدۆی بێتلەحمی، | 24 |
Aszáél, Jóáb testvére a harminc közt; Elchánán, Dódó fia, Bét-Léchemből.
شەممای حەرۆدی، ئەلیقای حەرۆدی، | 25 |
A Charódbeli Samma; a Charódbeli Elíká.
حەلەچی پەلتیی، عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی، | 26 |
A Péletbeli Chélecz; a Tekóabeli Íra, Ikkés fia.
ئەبیعەزەری عەناتۆتی، مەڤونەیی حوشاتی، | 27 |
Az Anátótbeli Abíézer; a Chúsabeli Mebunnáj.
چەلمۆنی ئەحۆحی، مەهەرەیی نەتۆفایی، | 28 |
Az Achóachbeli Czalmón; a Netófabeli Máharáj.
حێلەدی کوڕی بەعەنای نەتۆفایی، ئیتەیی کوڕی ڕیڤەی کە خەڵکی گیڤعای بنیامین، | 29 |
A Netófabeli Chéleb, Báana fia; Ittaj, Ríbaj fia, a Benjáminbéli Gibeából.
بەنایای پیرعاتۆنی، هیدەی لە شیوەکانی گاعەشەوە، | 30 |
A Pirátonbeli Benájaíhú; Chiddáj, Gáas völgyeiből.
ئەبیعەلڤۆنی عەرڤاتی، عەزماڤێتی بەرحومی، | 31 |
Az Arábabeli Abí-Albón; a Barchúmbeli Azmávet.
ئەلیەحبای شەعەلڤۆنی، کوڕەکانی یاشێن، یۆناتانی کوڕی | 32 |
A Sáalbónbeli Eljáchba; Jásén fiai: Jónátán.
شەممای هاراری، ئەحیامی کوڕی شاراری هاراری، | 33 |
Harárbeli Samma; az Arárbeli Achíám, Sárár fia.
ئەلیفەلەتی کوڕی ئەحەسبەیی مەعکاتی، ئەلیعامی کوڕی ئەحیتۆفەلی گیلۆنی، | 34 |
A Máakhabeli Elífélet Achaszbáj fia; a Gílóbeli Eliám Aehítófel fia.
حەسرۆی کارمەلی، پەعەرەیی ئەربی، | 35 |
A Karmelbeli Checzráj; az Érebbeli Páaráj.
یەگالی کوڕی ناتانی چۆڤائی، کوڕی هەگری، | 36 |
Jigeál, Nátán fia, Czóbából; a Gádbeli Báni.
چەلەقی عەمۆنی، نەحەرەیی بئێرۆتی کە هەڵگری تفاقەکانی یۆئابی کوڕی چەرویا بوو، | 37 |
Az ammóni Czélek; a Beérótbeli Nácharáj, Jóábnak Czerúja fiának fegyverhordója.
عیرای یەتری، گارێڤی یەتری و | 38 |
A Jéterbeli Íra; a Jéterbeli Gáréb.
ئوریای حیتی. هەموویان سی و حەوت کەس بوون. | 39 |
A chittita Úrija. Mindössze harminchét.