< دووەم ساموئێل 22 >

داود ئەم سروودەی بۆ یەزدان گوت، دوای ئەوەی یەزدان لە دەستی هەموو دوژمنەکانی و لە دەستی شاول ڕزگاری کرد. 1
ダビデは主がもろもろの敵の手とサウルの手から、自分を救い出された日に、この歌の言葉を主に向かって述べ、
گوتی: «یەزدان تاشەبەردی منە، قەڵا و دەربازکەرمە، 2
彼は言った、「主はわが岩、わが城、わたしを救う者、
خودام ئەو تاشەبەردەیە کە پەنای بۆ دەبەم، قەڵغان و هێزی ڕزگاریمە، پەناگا و حەشارگەمە، ڕزگارکەری منە، لە ستەم ڕزگارم دەکات. 3
わが神、わが岩。わたしは彼に寄り頼む。わが盾、わが救の角、わが高きやぐら、わが避け所、わが救主。あなたはわたしを暴虐から救われる。
«لە یەزدان دەپاڕێمەوە، ئەوەی کە شایانی ستایشە، لە دوژمنەکانم ڕزگار دەبم، 4
わたしは、ほめまつるべき主に呼ばわって、わたしの敵から救われる。
چونکە شەپۆلی مەرگ منی پێچایەوە، لێشاوی لەناوچوون زەندەقی بردم، 5
死の波はわたしをとりまき、滅びの大水はわたしを襲った。
پەتی جیهانی مردووان بە دەورمدا تەنراوە، داوی مردن لەبەردەمم دانراوە. (Sheol h7585) 6
陰府の綱はわたしをとりかこみ、死のわなはわたしに、たち向かった。 (Sheol h7585)
«لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە، هاوارم بردە بەر خودام، لە پەرستگاکەیەوە گوێی لە دەنگی من بوو، گوێی لە هاوارم بوو. 7
苦難のうちにわたしは主を呼び、またわが神に呼ばわった。主がその宮からわたしの声を聞かれて、わたしの叫びはその耳にとどいた。
ئینجا زەوی لەرزی و هەژا، بناغەکانی ئاسمان ڕاژەنین، لە تووڕەیی ئەو لەرزین. 8
その時地は震いうごき、天の基はゆるぎふるえた。彼が怒られたからである。
دووکەڵ لە لووتی بەرزبووەوە، ئاگرێکی لووشدەر لە دەمی هاتە دەرەوە، وەک ژیلەمۆی پشکۆی داگیرساو بوو. 9
煙はその鼻からたち上り、火はその口から出て焼きつくし、白熱の炭は彼から燃え出た。
ئاسمانی شەق کرد و دابەزییە خوارەوە، هەوری تاریک لەژێر پێی بوو. 10
彼は天を低くして下られ、暗やみが彼の足の下にあった。
سواری کەڕوب بوو و فڕی، بەسەر باڵی بادا بەرزبووەوە. 11
彼はケルブに乗って飛び、風の翼に乗ってあらわれた。
تاریکی کردە ڕەشماڵ لە دەوری خۆی، هەوری تاریکی پڕ بارانی ئاسمان. 12
彼はその周囲に幕屋として、やみと濃き雲と水の集まりとを置かれた。
لە ڕۆشنایی ئامادەبوونی ئەو پشکۆ ئاگرەکان داگیرسان. 13
そのみ前の輝きから炭火が燃え出た。
یەزدان لە ئاسمانەوە گرماندی، ئەو خودایەی هەرەبەرزە دەنگی خۆی لەرزاندەوە. 14
主は天から雷をとどろかせ、いと高き者は声を出された。
تیرەکانی هاویشت و بڵاوەی بە دوژمنەکانی کرد، بە بروسکەی گەورە پەرێشانی کردن. 15
彼はまた矢を放って彼らを散らし、いなずまを放って彼らを撃ち破られた。
بنی دەریا دەرکەوت، بناغەکانی زەوی ئاشکرا بوون، لە سەرزەنشتی یەزدان، لە گەرمی هەناسەی لووتی. 16
主のとがめと、その鼻のいぶきとによって、海の底はあらわれ、世界の基が、あらわになった。
«لە بەرزاییەوە دەستی درێژکرد و منی گرت، لەناو ئاوە قووڵەکانەوە دەریهێنام. 17
彼は高き所から手を伸べてわたしを捕え、大水の中からわたしを引き上げ、
لە دوژمنە بە تواناکەم ڕزگاری کردم، لە ناحەزەکانم کە زۆر لە من بەهێزتر بوون. 18
わたしの強い敵と、わたしを憎む者とからわたしを救われた。彼らはわたしにとって、あまりにも強かったからだ。
لە ڕۆژی لێقەومانم هاتنە سەرم، بەڵام یەزدان پشت و پەنام بوو. 19
彼らはわたしの災の日にわたしに、たち向かった。しかし主はわたしの支柱となられた。
منی هێنایە دەرەوە بۆ جێگایەکی پان و بەرین، ڕزگاری کردم، چونکە دڵخۆشە پێم. 20
彼はまたわたしを広い所へ引きだされ、わたしを喜ばれて、救ってくださった。
«یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە، بەگوێرەی دەستپاکیم ڕێزداری کردووم، 21
主はわたしの義にしたがってわたしに報い、わたしの手の清きにしたがってわたしに報いかえされた。
چونکە من ڕێچکەی یەزدانم گرتووەتەبەر، لە خودای خۆم یاخی نەبووم. 22
それは、わたしが主の道を守り、悪を行わず、わが神から離れたことがないからである。
هەموو حوکمەکانی لەبەرچاومدان، لە فەرزەکانی لام نەداوە. 23
そのすべてのおきてはわたしの前にあって、わたしはその、み定めを離れたことがない。
لەبەردەمی ئەو بێ کەموکوڕی بووم و خۆم لە گوناه پاراستووە. 24
わたしは主の前に欠けた所なく、自らを守って罪を犯さなかった。
یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە، بەگوێرەی دەستپاکیم لەبەردەمی. 25
それゆえ、主はわたしの義にしたがい、その目のまえにわたしの清きにしたがって、わたしに報いられた。
«لەگەڵ دڵسۆزەکان دڵسۆزی دەنوێنیت، لەگەڵ ئەوانەی بێ کەموکوڕین چاکی دەنوێنیت، 26
忠実な者には、あなたは忠実な者となり、欠けた所のない人には、あなたは欠けた所のない者となり、
لەگەڵ پاکەکان پاکی دەنوێنیت، بەڵام لەگەڵ خوارەکان زیرەکی دەنوێنیت. 27
清い者には、あなたは清い者となり、まがった者には、かたいぢな者となられる。
تۆ خەڵکی بێفیز ڕزگار دەکەیت، بەڵام چاوەکانت لەسەر لووتبەرزانە، دەیانشکێنیت. 28
あなたはへりくだる民を救われる、しかしあなたの目は高ぶる者を見てこれをひくくせられる。
ئەی یەزدان، تۆ چرای منیت، یەزدان تاریکیم ڕووناک دەکاتەوە. 29
まことに、主よ、あなたはわたしのともし火、わが神はわたしのやみを照される。
بە یارمەتی تۆ دەتوانم لەشکرێک تێکبشکێنم، لەگەڵ خودای خۆم دەتوانم بەسەر شووراکاندا سەربکەوم. 30
まことに、あなたによってわたしは敵軍をふみ滅ぼし、わが神によって石がきをとび越えることができる。
«ڕێبازی خودا تەواوە، بەڵێنی یەزدان بێگەردە، ئەو قەڵغانە بۆ هەموو ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن. 31
この神こそ、その道は非のうちどころなく、主の約束は真実である。彼はすべて彼に寄り頼む者の盾である。
لە یەزدان بەولاوە کێ خودایە؟ لە خودامان بەولاوە کێ تاشەبەردەکەیە؟ 32
主のほかに、だれが神か、われらの神のほか、だれが岩であるか。
خودایە ئەوەی بە هێز پاڵپشتیم دەکات، بە تەواوی ڕێگام لەبەردەمدا دەکاتەوە. 33
この神こそわたしの堅固な避け所であり、わたしの道を安全にされた。
پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێ دەکات، لەسەر بەرزایی ڕامدەگرێت. 34
わたしの足をめじかの足のようにして、わたしを高い所に安全に立たせ、
مەشق بە دەستەکانم دەکات بۆ جەنگ، تاکو بتوانم بە بازووم کەوانی بڕۆنز بچەمێنمەوە. 35
わたしの手を戦いに慣らされたので、わたしの腕は青銅の弓を引くことができる。
تۆ قەڵغانی ڕزگاریی خۆتت پێ بەخشیوم، هاوکاریت گەورەم دەکات. 36
あなたはその救の盾をわたしに与え、あなたの助けは、わたしを大いなる者とされた。
جێی هەنگاوەکانم تەخت و فراوان دەکەیت، تاکو پێم نەخلیسکێت. 37
あなたはわたしが歩く広い場所を与えられたので、わたしの足はすべらなかった。
«دوژمنەکانم ڕاونا و وردوخاشم کردن، هەتا لەناوم نەبردن نەگەڕامەوە. 38
わたしは敵を追って、これを滅ぼし、これを絶やすまでは帰らなかった。
لەناوم بردن و وردوخاشم کردن، ئیتر نەیانتوانی هەستنەوە، لەژێر پێم کەوتن. 39
わたしは彼らを絶やし、彼らを砕いたので彼らは立つことができず、わたしの足もとに倒れた。
کەمەری منت توند کرد بۆ جەنگ، وات لە بەرهەڵستکارانی من کرد لەبەر پێم کڕنۆش ببەن. 40
あなたは戦いのために、わたしに力を帯びさせわたしを攻める者をわたしの下にかがませられた。
دوژمنەکانم پشتیان تێ کردم و ڕایانکرد، من ناحەزەکانی خۆمم لەناوبرد. 41
あなたによって、敵はそのうしろをわたしに向けたので、わたしを憎む者をわたしは滅ぼした。
هاواریان هێنا، بەڵام ڕزگارکەر نەبوو، هاواریان بۆ یەزدان برد، بەڵام بە دەنگیانەوە نەچوو. 42
彼らは見まわしたが、救う者はいなかった。彼らは主に叫んだが、彼らには答えられなかった。
وەک تۆزی زەوی ئەوانم هاڕی، وەک قوڕی سەر ڕێگا پێم خستە سەریان و پێشێلم کردن. 43
わたしは彼らを地のちりのように細かに打ちくだき、ちまたのどろのように、踏みにじった。
«لە هێرشی گەلان ڕزگارت کردم، تۆ منت بە سەرۆکی نەتەوەکان هێشتەوە. گەلێک کە نەمدەناسین خزمەتم دەکەن، 44
あなたはわたしを国々の民との争いから救い出し、わたしをもろもろの国民のかしらとされた。わたしの知らなかった民がわたしに仕えた。
بێگانەکان ملکەچیم بۆ دەنوێنن، هەرکە دەنگم دەبیستن گوێڕایەڵم دەبن. 45
異国の人たちはきてわたしにこび、わたしの事を聞くとすぐわたしに従った。
بێگانەکان ورە بەر دەدەن و بە لەرزەوە لە قەڵاکانیان دێنە دەرەوە. 46
異国の人たちは、うちしおれてその城からふるえながら出てきた。
«یەزدان زیندووە، ستایش بۆ تاشەبەردەکەم! خودای ڕزگارکەرم تاشەبەردەکەیە، پایەبەرزە! 47
主は生きておられる。わが岩はほむべきかな。わが神、わが救の岩はあがむべきかな。
خودایە کە تۆڵەم بۆ دەکاتەوە، گەلان ملکەچی من دەکات، 48
この神はわたしのために、あだを報い、もろもろの民をわたしの下に置かれた。
لە چنگی دوژمنەکانم دەرمدەهێنێت. پایەبەرزی کردم بەسەر ناحەزانم، لە دەست کەسە توندوتیژەکان ڕزگارت کردم. 49
またわたしを敵から救い出し、あだの上にわたしをあげ、暴虐の人々からわたしを救い出された。
لەبەر ئەوە ئەی یەزدان، لەنێو نەتەوەکاندا ستایشت دەکەم، گۆرانی ستایش بۆ ناوت دەڵێم. 50
それゆえ、主よ、わたしはもろもろの国民の中で、あなたをたたえ、あなたの、み名をほめ歌うであろう。
«سەرکەوتنی گەورە بە پاشای خۆی دەبەخشێت، خۆشەویستی نەگۆڕ بەسەر دەستنیشانکراوەکەیدا دەبارێنێت، بۆ سەر داود و نەوەکانی بۆ هەتاهەتایە.» 51
主はその王に大いなる勝利を与え、油を注がれた者に、ダビデとその子孫とに、とこしえに、いつくしみを施される」。

< دووەم ساموئێل 22 >