< دووەم ساموئێل 20 >

وا ڕێککەوت پیاوێکی گێرەشێوێن لەوێدا بوو، ناوی شەڤەعی کوڕی بیکری بوو، پیاوێکی بنیامینی بوو، فووی بە کەڕەنادا کرد و هاواری کرد: «ئەی ئیسرائیل، هیچ نزیکایەتییەکمان لەگەڵ داود نییە، هیچ میراتێکمان لە کوڕی یەسادا نییە! هەرکەسە و بۆ چادرەکەی خۆی!» 1
A rabble-rouser called Sheba, son of Bichri, from the tribe of Benjamin, happened to be there. He blew the ram's horn and shouted: “We have no interest in David, no commitment to Jesse's son. Israelites, let's all go home!”
لەبەر ئەوە هەموو پیاوانی ئیسرائیل وازیان لە داود هێنا و بەدوای شەڤەعی کوڕی بیکریدا ڕۆیشتن. بەڵام پیاوانی یەهودا لە ڕووباری ئوردونەوە هەتا ئۆرشەلیم لەگەڵ پاشایاندا مانەوە. 2
So all the men of Israel abandoned David to follow Sheba, son of Bichri. But the men of Judah accompanied their king all the way from the Jordan to Jerusalem.
کاتێک داود هاتەوە بۆ کۆشکەکەی خۆی لە ئۆرشەلیم، ئەو دە کەنیزەیەی بۆ پاراستنی کۆشکەکە بەجێی هێشتبوون، بردنی و لە ماڵی دەستبەسەریدا داینان و بەخێوی دەکردن، بەڵام لەگەڵیاندا پاڵ نەکەوت، بەڵکو هەتا ڕۆژی مردنیان بە تەنهایی دەستبەسەر کرابوون. 3
When David returned to his palace in Jerusalem, he took the ten concubines he had left to look after the palace and put them in a house under guard. He took care of their needs but he didn't sleep with them. They were imprisoned until they died, living like widows.
ئینجا پاشا بە عەماسای گوت: «لە سێ ڕۆژدا پیاوانی یەهودام بۆ کۆبکەرەوە و تۆش وەرە ئێرە.» 4
Then the king ordered Amasa, “Call up the army of Judah. Have them come to me within three days, and you come too.”
عەماساش بۆ کۆکردنەوەی پیاوانی یەهودا چوو، بەڵام لەو کاتە دواکەوت کە بۆی دیاری کردبوو. 5
Amasa called up the army of Judah, but he took longer than the time he was given.
داود بە ئەبیشەی گوت: «ئێستا شەڤەعی کوڕی بیکری لە ئەبشالۆم خراپتر دەبێت بۆمان. لەبەر ئەوە تۆ خزمەتکارەکانی گەورەت ببە و دوای بکەوە، نەوەک چەند شارێکی قەڵابەند بۆ خۆی پەیدا بکات و لەبەرچاومان ون بێت.» 6
David then spoke to Abishai, saying, “Now Sheba the son of Bichri is going to cause us more trouble than Absalom did. Take the king's men and chase him down, or he will take over fortified towns and get away from us.”
ئیتر پیاوەکانی یۆئاب و کریتی و پەلەتی و هەموو پاڵەوانەکان بە فەرماندەیی ئەبیشەی بۆ ڕاونانی شەڤەعی کوڕی بیکری لە ئۆرشەلیمەوە هاتنە دەرەوە. 7
So Joab's men, along with the Cherethites, the Pelethites, and all the experienced fighters, marched out of Jerusalem to chase down Sheba, son of Bichri.
کاتێک لەلای بەردە گەورەکەی گبعۆن بوون، عەماسا بەرەو ڕوویان هات، یۆئابیش زرێیەکەی پۆشیبوو و پشتێنێکیشی لەسەری بەستبوو، خەنجەرەکەشی لەناو کێلانەکەی بوو، لە ناوقەدیەوە بەستبووی. ئینجا کە هاتە پێش، خەنجەرەکەی کەوتە خوارەوە. 8
While they were at the large rock in Gibeon, Amasa caught up with them. Joab was dressed for battle. Over his clothes was a belt around his waist with a dagger in its sheath. As he moved forward, it fell out.
یۆئاب بە عەماسای گوت: «برام، چۆنی؟» جا یۆئاب بە دەستی ڕاستی ڕیشی عەماسای گرت بۆ ئەوەی ماچی بکات. 9
“How are you doing, my brother?” Joab asked Amasa. Joab held Amasa by the beard with his right hand to kiss him.
عەماساش ئاگای لەو خەنجەرە نەبوو کە لە دەستەکەی دیکەی یۆئابدا بوو، یۆئاب خەنجەرەکەی کرد بە سکیدا و هەناوی ڕژایە سەر زەوی. پێویستی نەکرد کە جارێکی دیکە خەنجەر بکاتەوە بە سکیدا، چونکە دەستبەجێ مرد. ئینجا یۆئاب و ئەبیشەی براشی لەدوای شەڤەعی کوڕی بیکری ڕۆیشتن. 10
Amasa wasn't prepared for the dagger in Joab's left hand. Joab stabbed him in the belly and his intestines poured out onto the ground. Joab didn't need to stab him twice, because Amasa was already dead. Then Joab and his brother Abishai set off in pursuit of Sheba.
یەکێک لە خزمەتکارەکانی یۆئاب لەلای عەماسا ڕاوەستا و گوتی: «ئەوەی یۆئابی دەوێت و ئەوەی سەر بە داودە با لەدوای یۆئابدا بێت!» 11
One of Joab's men stood beside Amasa and called out, “If you're on Joab's side, and if you are on David's side, then follow Joab!”
عەماساش لەناوەڕاستی ڕێگاکەدا لەناو خوێندا گەوزابوو، جا کاتێک خزمەتکارەکە بینی هەموو گەل ڕادەوەستن، عەماسای لەسەر ڕێگاکە گواستەوە بۆ ناو کێڵگەکە و پارچە جلێکی بەسەریدا دا، چونکە بینی هەرکەسێک بگاتە سەری ڕادەوەستێت. 12
But Amasa was there, lying in his blood in the middle of the main road. When the man saw that everybody was stopping to look, he pulled the body off the road into a field and threw a cloth over it.
کاتێک عەماسا لە ڕێگاکە گواسترایەوە، هەموو پیاوێک دوای یۆئاب کەوت بۆ ڕاونانی شەڤەعی کوڕی بیکری. 13
Once Amasa's body was off the road, all the men followed Joab in pursuit of Sheba.
شەڤەعیش بەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا تێپەڕی، هەتا ئابێلی بێت‌مەعکا و هەموو ناوچەی بیرییەکان، ئەوانیش هەمووان کۆبوونەوە و شوێنی کەوتن. 14
In the meantime Sheba had gone around all the tribes of Israel and eventually ended up the town of Abel-beth-maacah. All the Bichrites gathered for battle and followed him into the town.
ئینجا ئەو لەشکرەی کە لەگەڵ یۆئاب بوو هاتن و لە ئابێلی بێت‌مەعکادا شەڤەعییان گەمارۆ دا، سەنگەریان لە دەوری شارەکە لێدا. شارەکە گەمارۆ درا، هەموو ئەو گەلەش کە لەگەڵ یۆئاب بوون سەرگەرمی ڕووخان بوون بۆ ڕووخاندنی شووراکە، 15
Joab's army came and besieged Sheba in Abel-Beth-Maacah. They built a siege ramp against the town's outer wall. While all of Joab's army was battering the wall to knock it down,
لەو کاتەدا ژنێکی دانا لە شارەکەوە هاواری کرد: «گوێ بگرن! گوێ بگرن! بە یۆئاب بڵێن، وەرە پێشەوە بۆ ئێرە، هەتا قسەی لەگەڵدا بکەم.» 16
a wise woman from the town called out, “Listen! Please listen! Tell Joab, ‘Come over here so I can speak to you.’”
ئەویش چووە پێشەوە بۆ لای، ژنەکەش پرسی: «تۆ یۆئابی؟» ئەویش وەڵامی دایەوە: «من ئەوم.» ژنەکە پێی گوت: «گوێ لە قسەی کارەکەرەکەت بگرە.» ئەویش گوتی: «گوێم گرتووە.» 17
He went over to her, and the woman asked, “Are you Joab?” “Yes, that's me,” he replied. “Please listen to what I, your servant, have to say,” she said. “I'm listening,” he replied.
ژنەکە گوتی: «پێشینان ئاوایان دەگوت:”لە ئابێل دەپرسن،“بەو شێوەیە کۆتاییان بە کێشەکە دەهێنا. 18
Then the woman said, “In times gone by people used to say, ‘If you want advice, go to Abel,’ and that's how arguments were settled.
ئێمە لەنێو شارەکانی ئیسرائیلدا ئاشتیخواز و دڵسۆزین، تۆش هەوڵی لەناوبردنی شارێک دەدەیت کە لە ئیسرائیلدا دایکانەیە؟ بۆچی میراتی یەزدان هەڵدەلووشیت؟» 19
I am one of the peaceful and faithful people of Israel. You're trying to destroy a town that's like a mother in Israel. Why do you want to tear down the Lord's possession?”
یۆئابیش وەڵامی دایەوە و گوتی: «لە من بەدوور بێت! لە من بەدوور بێت هەڵیبلوشم و تێکی بدەم! 20
“Certainly not!” Joab answered. “It's not what I want—to destroy or tear down this town!
شتەکە بەو شێوەیە نییە، چونکە پیاوێک لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایمەوە کە ناوی شەڤەعی کوڕی بیکرییە دەستی لە داودی پاشا بەرز کردووەتەوە، بە تەنها ئەو بدەن بەدەستەوە و لە شارەکە دوور دەکەومەوە.» ژنەکەش بە یۆئابی گوت: «سەری ئەو لە شووراکەوە بۆت هەڵدەدرێت.» 21
That's not the intention. But a man called Sheba, son of Bichri, from the hill country of Ephraim, has rebelled against the king, against David. Just hand over this one man and I will withdraw from the town.” “Fine,” the woman replied, “his head will be thrown over the wall to you.”
ئینجا ئافرەتەکە بە داناییەکەی خۆی چوو بۆ لای هەموو گەل و ئەوانیش سەری شەڤەعی کوڕی بیکرییان لێکردەوە و بۆ یۆئابیان فڕێدا. ئەویش فووی بە کەڕەنادا کرد و لە شارەکە دوورکەوتنەوە، هەرکەسە و بۆ چادرەکەی. یۆئابیش گەڕایەوە بۆ ئۆرشەلیم بۆ لای پاشا. 22
The woman went and talked with everyone about her wise plan. So they cut off the head of Sheba and threw it to Joab. Then Joab blew the ram's horn to sound the retreat, and all his men left the town and went home. Joab returned to the king in Jerusalem.
یۆئابیش سەرکردەی هەموو سوپای ئیسرائیل بوو؛ بەنایای کوڕی یەهۆیاداعیش فەرماندەی کریتییەکان و پەلەتییەکان بوو؛ 23
Joab commanded the whole army of Israel. Benaiah, son of Jehoiada, was in charge of the Cherethites and Pelethites.
ئەدۆنیرام سەرپەرشتیاری بێگاری بوو؛ یەهۆشافاتی کوڕی ئەحیلودیش تۆمارکار بوو؛ 24
Adoniram was in charge of the labor force. Jehoshaphat, son of Ahilud, kept the official records.
شێڤا خامەی نهێنی بوو؛ سادۆق و ئەبیاتاریش کاهین بوون، 25
Sheva was the secretary. Zadok and Abiathar were the priests,
هەروەها عیرای یائیریش کاهینی داود بوو. 26
and Ira the Jairite was David's priest.

< دووەم ساموئێل 20 >