< دووەم ساموئێل 20 >
وا ڕێککەوت پیاوێکی گێرەشێوێن لەوێدا بوو، ناوی شەڤەعی کوڕی بیکری بوو، پیاوێکی بنیامینی بوو، فووی بە کەڕەنادا کرد و هاواری کرد: «ئەی ئیسرائیل، هیچ نزیکایەتییەکمان لەگەڵ داود نییە، هیچ میراتێکمان لە کوڕی یەسادا نییە! هەرکەسە و بۆ چادرەکەی خۆی!» | 1 |
當時,在那裏有個敗類,始叫舍尸巴,是本雅明人彼革黎的兒子。吹著號,喊說:「我們和達味沒有關係,對葉瑟兒子的產業沒有分子。以色列人! 各自回本家吧!
لەبەر ئەوە هەموو پیاوانی ئیسرائیل وازیان لە داود هێنا و بەدوای شەڤەعی کوڕی بیکریدا ڕۆیشتن. بەڵام پیاوانی یەهودا لە ڕووباری ئوردونەوە هەتا ئۆرشەلیم لەگەڵ پاشایاندا مانەوە. | 2 |
因此,眾以色列人離開達味,跟隨了彼革黎的兒子舍巴;但猶大人仍然緊隨他們的君王,由約旦河直到了耶路撒冷。
کاتێک داود هاتەوە بۆ کۆشکەکەی خۆی لە ئۆرشەلیم، ئەو دە کەنیزەیەی بۆ پاراستنی کۆشکەکە بەجێی هێشتبوون، بردنی و لە ماڵی دەستبەسەریدا داینان و بەخێوی دەکردن، بەڵام لەگەڵیاندا پاڵ نەکەوت، بەڵکو هەتا ڕۆژی مردنیان بە تەنهایی دەستبەسەر کرابوون. | 3 |
達味王進了耶路撒冷的宮殿,就將他留下看守宮殿的十個個嬪妃,留在禁官裏,養活她們,卻不再親近她們。她們被禁在冷官內,一直到死,終身守寡。
ئینجا پاشا بە عەماسای گوت: «لە سێ ڕۆژدا پیاوانی یەهودام بۆ کۆبکەرەوە و تۆش وەرە ئێرە.» | 4 |
王對阿瑪撒說:「三天之內,你應給我召集猶大人,你也親自也該來到這裏」。
عەماساش بۆ کۆکردنەوەی پیاوانی یەهودا چوو، بەڵام لەو کاتە دواکەوت کە بۆی دیاری کردبوو. | 5 |
阿彼撒去召集猶大人,但他遲延耽擱,過了君王他所定的期限。
داود بە ئەبیشەی گوت: «ئێستا شەڤەعی کوڕی بیکری لە ئەبشالۆم خراپتر دەبێت بۆمان. لەبەر ئەوە تۆ خزمەتکارەکانی گەورەت ببە و دوای بکەوە، نەوەک چەند شارێکی قەڵابەند بۆ خۆی پەیدا بکات و لەبەرچاومان ون بێت.» | 6 |
達味就對阿彼撒說:「現今彼革黎的兒子舍巴危害我們,恐怕甚於阿貝沙隆。你快去領你主人的軍隊去追趕他,免得他佔了設防的城,由我們眼前逃脫」。
ئیتر پیاوەکانی یۆئاب و کریتی و پەلەتی و هەموو پاڵەوانەکان بە فەرماندەیی ئەبیشەی بۆ ڕاونانی شەڤەعی کوڕی بیکری لە ئۆرشەلیمەوە هاتنە دەرەوە. | 7 |
約阿布的部下,革肋提人和培肋提人,以及所有的勇士,都跟阿彼撒去了。他們由耶路撒冷出發,趕走彼革黎的兒子舍巴。
کاتێک لەلای بەردە گەورەکەی گبعۆن بوون، عەماسا بەرەو ڕوویان هات، یۆئابیش زرێیەکەی پۆشیبوو و پشتێنێکیشی لەسەری بەستبوو، خەنجەرەکەشی لەناو کێلانەکەی بوو، لە ناوقەدیەوە بەستبووی. ئینجا کە هاتە پێش، خەنجەرەکەی کەوتە خوارەوە. | 8 |
當他們來到基貝紅的大石旁,阿瑪撒也迎面而來。約阿布身穿戰袍,束著腰帶,腰間掛著一把帶鞘的刀。約阿布的刀出鞘落地。
یۆئاب بە عەماسای گوت: «برام، چۆنی؟» جا یۆئاب بە دەستی ڕاستی ڕیشی عەماسای گرت بۆ ئەوەی ماچی بکات. | 9 |
約阿布對阿瑪撒說:「吾兄,你好﹖」約阿布遂用石手抓住阿瑪撒的鬍鬚,與他親吻。
عەماساش ئاگای لەو خەنجەرە نەبوو کە لە دەستەکەی دیکەی یۆئابدا بوو، یۆئاب خەنجەرەکەی کرد بە سکیدا و هەناوی ڕژایە سەر زەوی. پێویستی نەکرد کە جارێکی دیکە خەنجەر بکاتەوە بە سکیدا، چونکە دەستبەجێ مرد. ئینجا یۆئاب و ئەبیشەی براشی لەدوای شەڤەعی کوڕی بیکری ڕۆیشتن. | 10 |
阿瑪撒沒有提防約阿布手中的刀;約阿布就用刀刺穿了他的肚腹,五臟傾流在地上,沒有再刺第二下,他就死了。約阿布與自己的兄弟阿彼瑟,便往前追趕彼革黎的兒子舍巴。
یەکێک لە خزمەتکارەکانی یۆئاب لەلای عەماسا ڕاوەستا و گوتی: «ئەوەی یۆئابی دەوێت و ئەوەی سەر بە داودە با لەدوای یۆئابدا بێت!» | 11 |
看守阿瑪撒屍首的約阿布的一個兵士喊說:「誰喜愛約阿布,誰屬達味,就跟約阿布去! 」
عەماساش لەناوەڕاستی ڕێگاکەدا لەناو خوێندا گەوزابوو، جا کاتێک خزمەتکارەکە بینی هەموو گەل ڕادەوەستن، عەماسای لەسەر ڕێگاکە گواستەوە بۆ ناو کێڵگەکە و پارچە جلێکی بەسەریدا دا، چونکە بینی هەرکەسێک بگاتە سەری ڕادەوەستێت. | 12 |
阿瑪撒此時臥在路中血泊中,那人見眾人停留不前,就將阿瑪撒的屍首,由路上搬到田裏,上面蓄上一件衣服,因為他見軍人到了那裏,就停在屍首前。
کاتێک عەماسا لە ڕێگاکە گواسترایەوە، هەموو پیاوێک دوای یۆئاب کەوت بۆ ڕاونانی شەڤەعی کوڕی بیکری. | 13 |
屍首由路上搬走後,軍人就都過去,跟隨約阿布追趕彼革黎的兒子舍巴。
شەڤەعیش بەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا تێپەڕی، هەتا ئابێلی بێتمەعکا و هەموو ناوچەی بیرییەکان، ئەوانیش هەمووان کۆبوونەوە و شوێنی کەوتن. | 14 |
舍巴走遍了以色列各支派,人都不理他。隨後到了貝特瑪阿加的阿貝耳,眾彼革黎人卻聚集起來,跟隨了他。
ئینجا ئەو لەشکرەی کە لەگەڵ یۆئاب بوو هاتن و لە ئابێلی بێتمەعکادا شەڤەعییان گەمارۆ دا، سەنگەریان لە دەوری شارەکە لێدا. شارەکە گەمارۆ درا، هەموو ئەو گەلەش کە لەگەڵ یۆئاب بوون سەرگەرمی ڕووخان بوون بۆ ڕووخاندنی شووراکە، | 15 |
約阿布大軍前來,把他包圍在貝特瑪阿加的阿貝內,興築攻城的壁壘。跟隨約阿布的大軍遂下手挖城牆,使牆倒塌。
لەو کاتەدا ژنێکی دانا لە شارەکەوە هاواری کرد: «گوێ بگرن! گوێ بگرن! بە یۆئاب بڵێن، وەرە پێشەوە بۆ ئێرە، هەتا قسەی لەگەڵدا بکەم.» | 16 |
當時城中有個聰明的婦人,站在城牆上喊說:「請聽! 請聽! 你們對約阿布說:來這裏,我有話對你說」。
ئەویش چووە پێشەوە بۆ لای، ژنەکەش پرسی: «تۆ یۆئابی؟» ئەویش وەڵامی دایەوە: «من ئەوم.» ژنەکە پێی گوت: «گوێ لە قسەی کارەکەرەکەت بگرە.» ئەویش گوتی: «گوێم گرتووە.» | 17 |
約阿布來到她那裏,婦人便問說:「你是約阿布嗎﹖」他答說:「我是」。她便對他說:「請你聽你婢女一言! 」他答說:「我聽」。
ژنەکە گوتی: «پێشینان ئاوایان دەگوت:”لە ئابێل دەپرسن،“بەو شێوەیە کۆتاییان بە کێشەکە دەهێنا. | 18 |
她說:「從前有句話說:你去問問阿貝耳,事便可解決。
ئێمە لەنێو شارەکانی ئیسرائیلدا ئاشتیخواز و دڵسۆزین، تۆش هەوڵی لەناوبردنی شارێک دەدەیت کە لە ئیسرائیلدا دایکانەیە؟ بۆچی میراتی یەزدان هەڵدەلووشیت؟» | 19 |
我在以色列算是一座和平忠厚的城,你卻圖謀消滅一座以色列的母城。為什麼你要吞滅上主的產業﹖」
یۆئابیش وەڵامی دایەوە و گوتی: «لە من بەدوور بێت! لە من بەدوور بێت هەڵیبلوشم و تێکی بدەم! | 20 |
約阿布答說:「決無此事,我決無意消滅或破壞。
شتەکە بەو شێوەیە نییە، چونکە پیاوێک لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایمەوە کە ناوی شەڤەعی کوڕی بیکرییە دەستی لە داودی پاشا بەرز کردووەتەوە، بە تەنها ئەو بدەن بەدەستەوە و لە شارەکە دوور دەکەومەوە.» ژنەکەش بە یۆئابی گوت: «سەری ئەو لە شووراکەوە بۆت هەڵدەدرێت.» | 21 |
完全不是這麼一回事;只因厄弗辣因山地的一人,即彼革黎的兒子名叫舍巴的,造反抗拒達味王;只要你們將他交來,我即撤離此城」。婦人對約阿布說:「請看,他的頭由城上拋給你」。
ئینجا ئافرەتەکە بە داناییەکەی خۆی چوو بۆ لای هەموو گەل و ئەوانیش سەری شەڤەعی کوڕی بیکرییان لێکردەوە و بۆ یۆئابیان فڕێدا. ئەویش فووی بە کەڕەنادا کرد و لە شارەکە دوورکەوتنەوە، هەرکەسە و بۆ چادرەکەی. یۆئابیش گەڕایەوە بۆ ئۆرشەلیم بۆ لای پاشا. | 22 |
婦人就去憑自己的智慧勸說眾百姓。他們便砍了彼革黎的兒子舍巴的頭,拋給約阿布。約阿布遂吹起號角,撤兵離城,各自了本家。約阿布也回了耶路撒冷君王那裏。
یۆئابیش سەرکردەی هەموو سوپای ئیسرائیل بوو؛ بەنایای کوڕی یەهۆیاداعیش فەرماندەی کریتییەکان و پەلەتییەکان بوو؛ | 23 |
約阿布統率以色列的眾軍隊;約雅達的兒子貝納雅管理革勒提人和培肋提人;
ئەدۆنیرام سەرپەرشتیاری بێگاری بوو؛ یەهۆشافاتی کوڕی ئەحیلودیش تۆمارکار بوو؛ | 24 |
阿多蘭管理奴役;阿希路得的兒子約沙法特作御史;
شێڤا خامەی نهێنی بوو؛ سادۆق و ئەبیاتاریش کاهین بوون، | 25 |
史沙作書記;匝多克和厄貝雅塔爾作司祭;
هەروەها عیرای یائیریش کاهینی داود بوو. | 26 |
此外,雅提爾人依辣也也作達味的司祭。