< دووەم ساموئێل 19 >

پاشان بە یۆئاب ڕاگەیەنرا: «پاشا دەگریێت و شیوەن بۆ ئەبشالۆم دەگێڕێت.» 1
And it was told unto Joab, Behold, the king is weeping and he mourneth for Abshalom.
ئەو ڕۆژە سەرکەوتنەکە لەلای هەموو سوپا بووە شیوەن، چونکە سەربازەکان لەو ڕۆژەدا گوێیان لێبوو گوترا: «پاشا بۆ کوڕەکەی دڵتەنگ بووە.» 2
And the victory on that day was turned into mourning unto all the people; for the people heard it said on that day, that the king was grieved for his son.
جا لەو ڕۆژەدا سەربازەکان وەک سوپایەکی شەرمەزاری هەڵاتوو لە جەنگدا بەدزییەوە گەڕانەوە ناو شارەکە. 3
And the people repaired by stealth on that day when coming into the city, as usually steal away the people who are ashamed when they flee in battle.
پاشاش ڕووی خۆی داپۆشی و بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «کوڕەکەم ئەبشالۆم! ئەبشالۆم کوڕەکەم، کوڕەکەم!» 4
But the king covered his face, and the king cried with a loud voice, O my son Abshalom, O Abshalom, my son, my son!
ئینجا یۆئاب لە ماڵی پاشا چووە ژوورەوە و گوتی: «ئەمڕۆ ڕووی هەموو خزمەتکارەکانت شەرمەزار کرد، ئەوانەی لەم ڕۆژەدا دەربازکەری ژیانی خۆت و ژیانی کوڕ و کچ و ژن و کەنیزەکانت بوون. 5
And Joab came to the king, into the house, and said, Thou hast covered with shame this day the faces of all thy servants, who have saved thy life this day, and the life of thy sons and of thy daughters, and the life of thy wives, and the life of thy concubines;
ئەوانەی ڕقیان لێت دەبێتەوە خۆشت دەوێن، ئەوانەش کە تۆیان خۆشدەوێت ڕقت لێیان دەبێتەوە. ئەمڕۆ دەرتخست کە تۆ سەرکردە و خزمەتکارەکانت بەلاوە هیچ نییە، لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ زانیم ئەگەر ئەبشالۆم زیندوو بووایە و ئێمە هەموومان بمردبووینایە ئەوسا کارەکەت بە دڵ دەبوو. 6
Since thou lovest thy enemies, and hatest thy friends: for thou hast declared this day, that thou hast neither princes nor servants; for I perceive this day, that if Abshalom were but alive, and we all were dead this day, that then it would have been just right in thy eyes.
ئێستاش هەستە و بڕۆ دەرەوە دڵی خزمەتکارەکانت بدەوە، چونکە بە یەزدانی زیندوو، ئەگەر نەچیتە دەرەوە، ئەمشەو کەس لەگەڵت نامێنێتەوە، ئەوەش لە هەموو ئەو خراپانەی لە گەنجییەوە هەتا ئێستا تووشت بوون خراپتر دەبێت لەسەرت.» 7
And now arise, go forth, and speak to the heart of thy servants; for by the Lord have I sworn, that if thou go not forth, there shall not remain one man with thee this night: and this would be worse unto thee than all the evil that hath befallen thee from thy youth until now.
ئیتر پاشا هەستا و لە دەروازەکەدا دانیشت، بە هەموو گەل ڕاگەیەنرا: «ئەوەتا پاشا لە دەروازەکەدا دانیشتووە.» جا هەموو گەل هاتنە بەردەم پاشا. ئیسرائیلییەکانیش هەریەکە و بۆ چادرەکەی خۆی هەڵاتبوون. 8
Then the king arose, and sat in the gate. And they told it unto all the people, saying, Behold, the king is sitting in the gate. And all the people came before the king; but Israel fled, every man to his tents.
لەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا گەل مشتومڕیان بوو و دەیانگوت: «پاشا لە دەست دوژمنەکانمان فریامان کەوت، ئەو بوو کە لە دەست فەلەستییەکان دەربازی کردین، ئێستاش ئەو بەهۆی ئەبشالۆمەوە لە خاکەکەوە هەڵاتووە. 9
And all the people were contending throughout all the tribes of Israel, saying, The king hath saved us out of the hand of our enemies, and he it was that hath delivered us out of the hand of the Philistines; and now he is fled out of the land from before Abshalom.
ئەبشالۆمیش ئەوەی بەسەر خۆمانەوە دەستنیشانمان کرد لە جەنگدا مرد، بۆچی سەبارەت بە هێنانەوەی پاشا بێدەنگن؟» 10
And Abshalom, whom we had anointed over us, died in battle: and now why are ye silent about bringing the king back?
داودی پاشا پەیامی بۆ هەردوو کاهینەکە، سادۆق و ئەبیاتار نارد و گوتی: «لەگەڵ پیرانی یەهودا بدوێن و بڵێن:”بۆچی دواهەمین کەس دەبن لە گەڕاندنەوەی پاشا بۆ کۆشکەکەی، چونکە هەموو ئەوەی ئیسرائیل گوتیان گەیشتە پاشا کە لە ئۆردوگاکەی بوو؟ 11
And king David sent to Zadok and to Ebyathar the priests, saying, Speak ye unto the elders of Judah, saying, Why will you be the last to bring the king back to his house? seeing the speech of all Israel is already come to the king, to his house.
ئێوە برای منن و لە گۆشت و خوێنی منن، ئیتر بۆچی لە گەڕاندنەوەی پاشا دواهەمین کەس دەبن؟“ 12
My brothers are ye, my bone and my flesh are ye: wherefore then will you be the last to bring back the king?
هەروەها بە عەماسا بڵێن:”ئایا تۆ لە گۆشت و خوێنی من نیت؟ با خودا توندترین سزام بدات، ئەگەر لەمەودوا لەلای من لە جێی یۆئاب نەبیتە فەرماندەی گشتی سوپا.“» 13
And to 'Amassa shall ye say, Art thou not my bone and my flesh? May God do so to me, and may he thus continue to do, if thou shalt not be captain of the army before me continually in the room of Joab.
جا دڵی هەموو پیاوانی یەهودای وەک یەک پیاو بەلای خۆیدا ڕاکێشا، ئەوانیش بەدوای پاشادا ناردیان و گوتیان: «خۆت و هەموو خزمەتکارەکانت بگەڕێنەوە.» 14
And he turned the heart of all the men of Judah, as of one man: and these sent unto the king, Return thou, with all thy servants.
لەبەر ئەوە پاشا گەڕایەوە و هاتە ڕووباری ئوردون. پیاوانی یەهوداش هاتنە گلگال و چوونە پێشوازی پاشا، بۆ ئەوەی لە ڕووباری ئوردون بپەڕێتەوە. 15
So the king returned, and came as far as the Jordan; and Judah came to Gilgal, to go forth to meet the king, to conduct the king over the Jordan.
شیمعی کوڕی گێرای بنیامینی کە خەڵکی بەحوریمە، دەستپێشخەری کرد و لەگەڵ پیاوانی یەهودا بۆ پێشوازی داودی پاشا دابەزین، 16
Then hastened Shim'i the son of Gera, the Benjamite, who was of Bachurim, and went down with the men of Judah to meet king David.
هەزار پیاویش لە بنیامین لەگەڵیدا بوون، لەگەڵ چیڤای خزمەتکاری ماڵی شاول، هەر پازدە کوڕەکەی و بیست خزمەتکارەکەی لەگەڵیدا بوون، هەموویان بە پەلە چوونە سەر ڕووباری ئوردون، بۆ لای پاشا. 17
And there were with him a thousand men of Benjamin, and Ziba the servant of the house of Saul, and his fifteen sons and his twenty servants with him; and they set hastily over the Jordan before the king.
ئینجا لە تەنکاییەکە پەڕینەوە بۆ ئەوەی ماڵی پاشا بپەڕێننەوە و هەرچییەک پاشا بەلایەوە پەسەند بوو ئەنجامی بدەن. شیمعی کوڕی گێراش کاتێک لە ڕووباری ئوردون پەڕییەوە لەبەردەم پاشادا بە ڕوودا کەوت، 18
And there went over the ferry-boat to carry over the king's household, and to do what was good in his eyes. And Shim'i the son of Gera fell down before the king, as he was passing over the Jordan;
بە پاشای گوت: «با گەورەم تاوانم لەسەر نەژمێرێت. ئەو هەڵە گەورەیەی خزمەتکارەکەت بە یاد مەهێنەرەوە کە لە ڕۆژی چوونەدەرەوەی پاشای گەورەم لە ئۆرشەلیم کردی. با پاشا ئەوە لە دڵی خۆی نەگرێت. 19
And he said unto the king, Let not my Lord impute it unto me as iniquity, neither do thou remember that in which thy servant acted perversely on the day that my Lord the king went forth out of Jerusalem, so that the king should lay it to his heart.
لەبەر ئەوەی خزمەتکارەکەت دەزانێت کە گوناهی کردووە، هەر بۆیە من ئەمڕۆ یەکەم کەسم لە هەموو بنەماڵەی یوسف کە بۆ پێشوازی پاشای گەورەم دابەزیوم.» 20
For thy servant doth know that I have indeed sinned; and, behold, I am come this day the first of all the house of Joseph to go down to meet my Lord the king.
ئەبیشەی کوڕی چەرویاش وەڵامی دایەوە و گوتی: «ئایا لەبەر ئەمە نابێت شیمعی بکوژرێت کە نەفرەتی لە دەستنیشانکراوی یەزدان کردووە؟» 21
But Abishai the son of Zeruyah spoke out and said, Shall Shim'i for this not be put to death, because he cursed the Lord's anointed?
داودیش گوتی: «کوڕانی چەرویا، ئەمە چ پەیوەندییەکی بە ئێوەوە هەیە؟ بە چ مافێک دەست لە کاروبارم وەردەدەن؟ ئایا ئەمڕۆ کەسێک لە ئیسرائیل بکوژرێت؟ ئایا نازانن من ئەمڕۆ پاشای ئیسرائیلم؟» 22
And David said, What have I to do with you, ye sons of Zeruyah, that ye should become a hindrance this day unto me? shall this day any man be put to death in Israel? for do I not know that this day I am king over Israel?
ئینجا پاشا بە شیمعی گوت: «تۆ نامریت.» پاشا سوێندی بۆ خوارد. 23
And the king said unto Shim'i, Thou shalt not die. And the king swore unto him.
هەروەها مەفیبۆشەتی کوڕەزای شاول بۆ پێشوازی پاشا دابەزی، لەو ڕۆژەی پاشا تێیدا ڕۆیشت هەتا ئەو ڕۆژەی بە سەلامەتی هاتەوە، بایەخی بە قاچەکانی و ڕیشی نەدابوو، جلەکانی نەشوشتبوو. 24
And Mephibosheth the [grand] son of Saul came down to meet the king, and he had not dressed his feet, nor trimmed his beard, nor washed his clothes, from the day that the king departed until the day that he came home in peace.
ئەوە بوو کاتێک لە ئۆرشەلیم هاتە پێشوازی پاشا، پاشا پێی گوت: «مەفیبۆشەت، بۆچی لەگەڵمدا نەڕۆیشتیت؟» 25
And it came to pass, when he was come to Jerusalem to meet the king, that the king said unto him, Wherefore didst thou not go with me, Mephibosheth?
ئەویش گوتی: «گەورەم، پاشا، چیڤای خزمەتکارەکەم هەڵیخەڵەتاندم، لەبەر ئەوەی خزمەتکارەکەت گوتی:”گوێدرێژێکم بۆ کورتان بکرێت تاوەکو سواری بم و لەگەڵ پاشادا بچم.“بەڵام چیڤای خزمەتکارەکەم هەڵیخەڵەتاندم و 26
And he answered, My Lord, O king, my servant deceived me; for thy servant said, I will saddle for me the ass, that I may ride thereon, and go with the king; because thy servant is lame.
لەلای پاشای گەورەم بوختانی بەدەم خزمەتکارەکەتەوە کرد. پاشای گەورەشم وەک فریشتەی خودا وایە، جا چیت پێ باشە ئەوە بکە. 27
And he slandered thy servant unto my Lord the king; but my Lord the king is like an angel of God: do then what is good in thy eyes.
هەموو بنەماڵەی ئێمە خەڵکانێک بوون شایانی ئەوە بوون کە پاشای گەورەم بیانکوژێت، تۆش خزمەتکارەکەتت خستە نێو ئەو کەسانەی کە لەسەر خوانەکەت دەخۆن، ئیتر بە چ مافێکەوە داواکاریی زیاتر پێشکەش پاشا بکەم؟» 28
For all of my father's house were nothing but men deserving death with my Lord the king: and yet didst thou set thy servant among those that eat at thy own table. What other merit therefore have I, and what to complain of yet farther unto the king?
پاشاش پێی گوت: «بۆچی قسەی زیاد دەکەیت؟ من گوتم تۆ و چیڤا کێڵگەکە لەنێوانتاندا دابەش بکەن.» 29
And the king said unto him, For what purpose speakest thou yet thy words? I have said, Thou and Ziba shall divide the field.
مەفیبۆشەتیش بە پاشای گوت: «دوای ئەوەی پاشای گەورەم بە سەلامەتی گەڕاوەتەوە ماڵەکەی با چیڤا هەمووی بۆ خۆی ببات.» 30
And Mephibosheth said unto the king, Yea, let him take the whole, since that my Lord the king is come [back] in peace unto his own house.
هەروەها بەرزیلەیی گلعادی لە ڕۆگەلیمەوە دابەزی و لە ڕووباری ئوردون لەگەڵ پاشادا پەڕییەوە، بۆ ئەوەی لەلای ڕووباری ئوردون بەڕێی بکات. 31
And Barzillai the Gil'adite came down from Rogelim; and he passed over the Jordan with the king, to accompany him over the Jordan.
بەرزیلەی زۆر پیر ببوو، تەمەنی هەشتا ساڵ بوو، لە ماوەی مانەوەی پاشا لە مەحەنەیم ئەو ئازووقەی بۆ دابین کردبوو، چونکە پیاوێکی زۆر دەوڵەمەند بوو. 32
Now Barzillai was very aged, eighty years old: and he had sustained the king while he lay at Machanayim; for he was a very great man.
لەبەر ئەوە پاشا بە بەرزیلەیی گوت: «تۆش بپەڕەوە و لەگەڵم وەرە ئۆرشەلیم، ئازووقەت بۆ دابین دەکەم.» 33
And the king said unto Barzillai, Come thou over with me, and I will sustain thee near me in Jerusalem.
بەرزیلەییش بە پاشای گوت: «چەند ساڵ لە تەمەنم ماوە تاوەکو لەگەڵ پاشادا سەربکەومە ئۆرشەلیم؟ 34
But Barzillai said unto the king, How many yet are the days of the years of my life, that I should go up with the king to Jerusalem?
من ئەمڕۆ تەمەنم هەشتا ساڵە، ئایا دەتوانم چاک و خراپ لە یەک جیا بکەمەوە، ئایا خزمەتکارەکەت چێژ وەردەگرێت لەوەی کە دەیخوات و دەیخواتەوە؟ ئایا گوێم لە دەنگی ژن و پیاوە گۆرانیبێژەکان دەبێت؟ ئیتر بۆچی خزمەتکارەکەت ببێت بە بارگرانی بەسەر پاشای گەورەمەوە؟ 35
I am eighty years old this day: can I discern between good and evil? or can thy servant taste what I eat or what I drink? or can I listen yet to the voice of singing men and singing women? wherefore then should thy servant become yet a burden unto my Lord the king?
خزمەتکارەکەت تەنها کەمێک لە ڕووباری ئوردون بەڕێت دەکات، ئیتر بۆچی پاشا بەم خەڵاتە پاداشتم دەداتەوە؟ 36
Thy servant will pass a little way over the Jordan with the king: and why should the king recompense me with this reward?
لێگەڕێ با خزمەتکارەکەت بگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی لە شارۆچکەکەی خۆمدا لە نزیک گۆڕی دایک و باوکمەوە بمرم، وا کیمهامی خزمەتکارت لەگەڵ پاشای گەورەمدا دەپەڕێتەوە، تۆش چیت پێ باشە ئەوەی لەگەڵدا بکە.» 37
Let thy servant, I pray thee, turn back again, that I may die in my own city, by the sepulchre of my father and of my mother. But, behold, thy servant Kimham will pass over with my Lord the king; and do to him what is good in thy eyes.
پاشاش گوتی: «کیمهام لەگەڵمدا دەپەڕێتەوە و ئەوەی تۆ پێت باش بێت لەگەڵیدا دەکەم، ئەوەشی لێم دەخوازیت بۆت دەکەم.» 38
And the king said, Kimham shall pass over with me, and I will do to him that which shall seem good in thy eyes: and whatsoever thou wilt desire of me, will I do for thee.
هەموو گەل لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە، ئینجا پاشاش پەڕییەوە، پاشا بەرزیلەیی ماچکرد و داوای بەرەکەتی بۆ کرد، ئەویش گەڕایەوە شوێنەکەی خۆی. 39
And all the people passed over the Jordan, after the king had passed over; and the king kissed Barzillai, and blessed him; and he returned unto his own place.
کاتێک پاشا پەڕییەوە گلگال، کیمهامیش لەگەڵیدا پەڕییەوە، هەموو سوپای یەهودا و نیوەی سوپای ئیسرائیل پاشایان پەڕاندەوە. 40
Then did the king pass on to Gilgal, and Kimham passed on with him: and all the people of Judah conducted the king, and also half the people of Israel.
ئیتر هەموو پیاوانی ئیسرائیل دەهاتنە لای پاشا، بە پاشایان دەگوت: «بۆچی براکانمان، پیاوانی یەهودا تۆیان دزی، پاشا و ماڵەکەیان لە ڕووباری ئوردون پەڕاندەوە، هەموو پیاوانی داودیش لەگەڵیدا بوون؟» 41
And, behold, all the men of Israel came to the king, and said unto the king, Why have our brethren the men of Judah stolen thee away, and have conducted the king and his household over the Jordan, and all David's men with him?
هەموو پیاوانی یەهوداش وەڵامی پیاوانی ئیسرائیلیان دایەوە و گوتیان: «لەبەر ئەوەی پاشا لە خزمی نزیکی ئێمەیە، ئێوە بەم کارە بەغیلی دەبەن؟ ئایا هیچمان لە پاشا خواردووە، یان هیچی پێ بەخشیوین؟» 42
And all the men of Judah replied to the men of Israel, Because the king is near of kin to us: wherefore then are ye so angry for this matter? have we eaten the least from the king? or hath he given us any gift?
پیاوانی ئیسرائیلیش وەڵامی پیاوانی یەهودایان دایەوە و گوتیان: «ئێمە دە ئەوەندەی ئێوە بەشمان لەلای پاشا هەیە، ئێمە لە ئێوە زیاتر مافمان بەسەر داودەوە هەیە. ئیتر بۆچی بە سووکایەتییەوە هەڵسوکەوتمان لەگەڵدا دەکەن؟ ئێمە نەبووین یەکەم جار سەبارەت بە گەڕاندنەوەی پاشاکەمان قسەمان کرد؟» بەڵام قسەی پیاوانی یەهودا لە قسەی پیاوانی ئیسرائیل ڕەقتر بوو. 43
And the men of Israel answered the men of Judah, and said, Ten parts have we in the king, and also in David have we more right than ye: why then did ye esteem us lightly? and was not our word the very first to bring back our king? And the words of the men of Judah were fiercer than the words of the men of Israel.

< دووەم ساموئێل 19 >