< دووەم ساموئێل 18 >

داود سەرژمێری ئەو پیاوانەی کرد کە لەگەڵیدا بوون، فەرماندەی هەزاران و سەدانی بەسەرەوە دانان. 1
And David numbered the people that were with him, and he set over them captains of thousands and captains of hundreds.
ئینجا داود سێیەکی سەربازەکانی بە دەستی یۆئابدا نارد، سێیەکیش بە دەستی ئەبیشەی کوڕی چەرویای برای یۆئاب، سێیەکیش بە دەستی ئیتتایی گەتی. پاشا بە سوپاکەی گوت: «هەروەها بە دڵنیاییەوە منیش لەگەڵتان دێمە دەرەوە.» 2
And David sent forth the people a third part under the command of Joab, and a third part under the command of Abishai the son of Zeruyah, Joab's brother, and a third part under the command of Ittai the Gittite. And the king said unto the people, I myself also will without fail go forth with you.
بەڵام سەربازەکان گوتیان: «مەچۆ دەرەوە، چونکە ئەگەر ئێمە هەڵبێین گوێمان پێ نادەن، ئەگەر نیوەشمان لێ بمرێت هەر گوێمان پێ نادەن، بەڵام تۆ هێندەی دە هەزار کەسی لە ئێمە، ئێستاش باشترە کە تۆ بۆ یارمەتیدانمان لە شارەکە بیت.» 3
But the people said, Thou shalt not go forth; for if we should have to flee away, they will not care for us; and if half of us die, they will not care for us; for now thou art worth ten thousand of us: therefore now it is better that thou shouldst be a succor to us out of the city.
پاشاش وەڵامی دانەوە: «ئەوەی پێتان باشە دەیکەم.» ئیتر پاشا لەلای دەروازەکەوە وەستا و هەموو پیاوان بە یەکەی سەدان و بە هەزاران چوونە دەرەوە. 4
And the king said unto them, What seemeth good in your eyes will I do. And the king placed himself by the side of the gate, and all the people went out by hundreds and by thousands.
پاشا فەرمانی بە یۆئاب و ئەبیشەی و ئیتتای کرد و گوتی: «لەبەر من، لەگەڵ ئەو گەنجە نەرم بن، لەگەڵ ئەبشالۆم.» هەموو سەربازەکانیش گوێیان لێبوو کاتێک پاشا سەبارەت بە ئەبشالۆم فەرمانی بە سەرکردەکان کرد. 5
And the king commanded Joab and Abishai and Ittai, saying, Deal gently for my sake with the young man, with Abshalom. And all the people heard when the king charged all the captains with respect to Abshalom.
سوپای داود چوونە دەرەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل لە دەشتودەر، شەڕەکەش لە دارستانی ئەفرایم ڕوویدا. 6
So the people went out into the field against Israel: and the battle took place in the forest of Ephraim.
لەوێ سوپای ئیسرائیل لەبەردەم خزمەتکارەکانی داود شکان، لەو ڕۆژەدا کوشتارێکی گەورە ڕوویدا، بیست هەزار پیاو کوژرا. 7
And the people of Israel were smitten there before David's servants, and the slaughter was great there on that day—twenty thousand men.
شەڕەکە لە هەموو ناوچەکەدا بڵاو بووەوە، لەو ڕۆژەدا ئەوانەی لەناو دارستانەکەدا لەناوچوون زیاتر بوون لەوانەی بە شمشێر لەناوچوون. 8
And the battle became extended there over the face of all the country: and the forest devoured yet more of the people than the sword had devoured on that day.
ئەبشالۆم بە سواری هێسترەکەیەوە بەڕێکەوت تووشی خزمەتکارەکانی داود بوو. هێسترەکە چووە ژێر لقەکانی دار بەڕووێکی گەورە و سەری ئەبشالۆم لەنێوان لقەکانی دار بەڕووەکەدا گیربوو، لەنێوان ئاسمان و زەویدا هەڵواسرا، هێسترەکەی ژێریشی ڕۆیشت. 9
And Abshalom happened to come before the servants of David. And Abshalom was riding upon a mule, and the mule came under the thick boughs of a great oak, and his head caught hold of the oak, and he was left hanging between the heaven and the earth: and the mule that was under him passed on.
پیاوێک بینی و بە یۆئابی ڕاگەیاند: «هەر ئێستا ئەبشالۆمم بینی بە دار بەڕووەکەوە هەڵواسرابوو.» 10
And a certain man saw, and told it to Joab, and said, Behold, I have seen Abshalom hanging on an oak.
یۆئابیش بەو پیاوەی گوت کە پێی ڕاگەیاند: «هەر ئێستا بینیت؟ ئەی بۆچی لەوێ بە زەویتدا نەدا، هەتا دە شاقل زیو و پشتێنێکت بدەمێ؟» 11
And Joab said unto the man that told him, And, behold, thou sawest him: why then didst thou not smite him there to the ground? and it would have been obligatory on me to give thee ten shekels of silver and a girdle.
بەڵام پیاوەکە بە یۆئابی گوت: «تەنانەت ئەگەر هەزار شاقل زیویش بکێشن و بە دەستم بگات، بە هیچ جۆرێک دەستم بۆ کوڕی پاشا درێژ ناکەم، چونکە پاشا لەبەردەمی ئێمە فەرمانی بە تۆ و ئەبیشەی و ئیتتای کرد و گوتی:”لەبەر من ئەو گەنجە، ئەبشالۆم بپارێزن و دەستی لێ مەدەن.“ 12
And the man said unto Joab, And though I should weigh on my hands a thousand shekels of silver, I would not stretch forth my hand against the king's son; for before our ears did the king charge thee and Abishai and Ittai, saying, Take heed, whoever it be, of the young man, of Abshalom.
ئەگەر نا ستەمم لەگەڵ خۆم دەکرد، پاشاش هیچی لێ ناشاردرێتەوە، تۆش لە دژم دەوەستایت.» 13
Or should I even have acted with falsehood against my own life, since there is no matter which can be hidden from the king; thou wouldst surely have placed thyself aloof.
یۆئابیش گوتی: «من بەم شێوەیە لەبەردەمتدا ئارام ناگرم.» جا سێ ڕمی گرت بە دەستیەوە و لە دڵی ئەبشالۆمی گرت کە هێشتا لەناو دار بەڕووەکەدا زیندوو بوو. 14
Then said Joab, I will not wait thus before thee. And he took three darts in his hand, and thrust them into the heart of Abshalom, who was yet alive in the midst of the oak.
دە خزمەتکار کە هەڵگرانی تفاقەکانی یۆئاب بوون چواردەوریان دا، لە ئەبشالۆمیان دا و کوشتیان. 15
And ten young men, Joab's armor-bearers, encompassed and smote Abshalom, and slew him.
ئەوسا یۆئاب فووی بە کەڕەنادا کرد و ڕێگای لەسەر سەربازەکان گرت، سەربازەکانیش لە ڕاونانی ئیسرائیل گەڕانەوە. 16
And Joab blew the cornet, and the people returned from pursuing after Israel; for Joab restrained the people.
ئیتر ئەبشالۆمیان هەڵگرت و لە دارستانەکەدا فڕێیاندایە ناو چاڵێکی گەورە، بەردێکی زۆریان لەسەری کەڵەکە کرد. هەموو ئیسرائیلیش هەریەکە و بۆ شوێنی خۆی هەڵات. 17
And they took Abshalom, and cast him down in the forest, into the large pit, and erected upon him a very great heap of stones: and all Israel fled, every one, to his tents.
پێشتر ئەبشالۆم کە هێشتا زیندوو بوو، ئەو کۆڵەکەیەی کە لە دۆڵی پاشادا بوو بردبووی و بۆ خۆی دایمەزراندبوو، چونکە گوتبووی: «کوڕێکم نییە بۆ یادکردنەوەی ناوەکەم.» کۆڵەکەکەشی بە ناوی خۆیەوە ناونا، هەتا ئەمڕۆش پێ دەگوترێت «یادەوەری ئەبشالۆم». 18
Now Abshalom had taken and reared up for himself in his lifetime, the pillar, which is in the king's dale; for he said, I have no son, so as to keep my name in remembrance; and he called the pillar after his own name: and it was called Abshalom's monument, even until this day.
ئەوە بوو ئەحیمەعەچی کوڕی سادۆق گوتی: «با ڕابکەم و مژدە بدەمە پاشا:”یەزدان حەقی بۆ سەندیتەوە و لە دوژمنەکانت ڕزگاری کردیت.“» 19
And Achima'az the son of Zadok said, Do let me run, I pray thee, and bear the king tidings, that the Lord hath done him justice from the power of his enemies.
یۆئابیش پێی گوت: «تۆ ئەمڕۆ خاوەن مژدە نیت، لە ڕۆژێکی دیکەدا مژدە بدە و ئەمڕۆ مژدە مەدە، چونکە کوڕی پاشا مردووە.» 20
And Joab said unto him, Thou art not the man to bear [good] tidings this day, and thou shalt bear tidings another day; but this day thou shalt bear no tidings, because the king's son is dead.
یۆئاب بە کوشییەکی گوت: «بڕۆ و ئەوەی بینیت بە پاشای ڕابگەیەنە.» کوشییەکەش کڕنۆشی بۆ یۆئاب برد و ڕایکرد. 21
Then said Joab to the Cushi, Go tell the king what thou hast seen, And Cushi bowed himself unto Joab, and ran.
ئەحیمەعەچی کوڕی سادۆق دووبارە بە یۆئابی گوت: «هەرچییەک بووە لێمگەڕێ با منیش بەدوای کوشییەکەدا ڕابکەم.» یۆئابیش گوتی: «کوڕم، تۆ بۆ ڕادەکەیت، لە کاتێکدا مژدەیەکت نییە شایانی پاداشت بێت؟» 22
Then said Achima'az the son of Zadok yet again to Joab, Be it as it may, let me, I pray thee, run also after the Cushi. And Joab said, Wherefore is it that thou wilt run, my son, seeing that thou hast no profitable tidings?
ئەویش گوتی: «هەرچی بێت، ڕادەکەم.» یۆئابیش پێی گوت: «ڕابکە!» ئەوسا ئەحیمەعەچ بە ڕێگای پێدەشتەکەدا ڕایکرد و بە پێش کوشییەکە کەوت. 23
But be it as it may, let me run. And he said unto him, Run. And Achima'az ran by the way of the plain, and passed the Cushi.
کاتێک داود لەنێوان دەروازەکانی ژوورەوە و دەرەوە دانیشتبوو، ئێشکگرەکە سەرکەوتە سەربانی دەرگاکە بۆ سەر شووراکە، چاوی هەڵبڕی و بینی پیاوێک بە تەنها ڕادەکات. 24
And David was sitting between the two gates: and the watchman went up to the roof of the gate, upon the wall, and as he lifted up his eyes, he saw, and behold, a man was running alone.
ئێشکگرەکە هاواری کرد و بە پاشای ڕاگەیاند. پاشاش گوتی: «ئەگەر بە تەنها بێت مژدەی پێیە.» پیاوەکەش ڕایدەکرد و نزیک دەبووەوە. 25
And the watchman cried, and told it to the king. And the king said, If he be alone, there are tidings in his mouth. And he came nearer and nearer continually.
ئینجا ئێشکگرەکە پیاوێکی دیکەی بینی ڕادەکات، بانگی دەرگاوانەکەی کرد و پێی گوت: «ئەوەتا پیاوێکی دیکەش بە تەنها ڕادەکات.» پاشاش گوتی: «ئەمەش هەر مژدەی پێیە.» 26
And the watchman saw another man running: and the watchman called unto the gate-keeper, and said, Behold, here is a man running alone. And the king said, Also this one bringeth tidings.
ئێشکگرەکە گوتی: «من دەبینم کە ڕاکردنی یەکەم وەک ڕاکردنی ئەحیمەعەچی کوڕی سادۆق وایە.» پاشاش گوتی: «ئەمە پیاوچاکە و مژدەیەکی چاکیش دەهێنێت.» 27
And the watchman said, I regard the running of the foremost as the running of Achima'az the son of Zadok. And the king said, That is a good man, and with good tidings must he come.
ئەحیمەعەچ هاواری کرد و بە پاشای گوت: «سڵاو، هەموو شتێک باشە!» کڕنۆشی بۆ پاشا برد و سەری خستە سەر زەوی و گوتی: «ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگارت، ئەوەی ئەو خەڵکەی ڕادەست کرد کە لە پاشای گەورەم هەستابوون!» 28
And Achima'az called, and said unto the king, Peace. And he prostrated himself to the king with his face to the earth, and said, Blessed be the Lord thy God, who hath surrendered the men that had lifted up their hand against my Lord the king.
پاشاش گوتی: «ئەو گەنجە، ئەبشالۆم سەلامەتە؟» ئەحیمەعەچیش گوتی: «گەورەم، کاتێک کە یۆئابی بەردەستی تایبەتی تۆ منی دەنارد، شڵەژانێکی گەورەم بینی، بەڵام نەمزانی چی بوو.» 29
And the king said, Is the young man Abshalom safe? And Achima'az answered, I saw the greatest crowd when Joab sent off the king's servant, and thy servant; but I know not what hath happened.
پاشاش گوتی: «بسووڕێوە و لێرە ڕابوەستە.» ئەویش سووڕایەوە و ڕاوەستا. 30
And the king said, Turn aside, place thyself here. And he turned aside, and remained standing.
لەو کاتەدا کوشییەکەش هات، کوشییەکە گوتی: «پاشای گەورەم مژدەم بدەرێ، چونکە یەزدان ئەمڕۆ حەقی بۆ سەندیتەوە و لە هەموو ئەوانەی لێت ڕاست بوونەوە ڕزگاری کردیت!» 31
And, behold, the Cushi came [next]; and the Cushi said, Let my lord the king receive the tidings, that the Lord hath done thee justice this day from the power of all those that had risen up against thee.
پاشاش بە کوشییەکەی گوت: «ئەو گەنجە، ئەبشالۆم سەلامەتە؟» کوشییەکەش گوتی: «با دوژمنەکانی پاشای گەورەم و هەموو ئەوانەی بۆ خراپە لە دژی تۆ سەرهەڵدەدەن وەک ئەو گەنجەیان لێ بێت.» 32
And the king said unto the Cushi, Is the young man Abshalom safe? And the Cushi answered, May like the young man be the enemies of my Lord the king, and all that have risen up against thee for evil.
جا پاشا نیگەران بوو، دەگریا و سەرکەوتە ژووری سەر دەروازەکە، بە دەم ڕۆیشتنەوە ئاوای دەگوت: «کوڕەکەم ئەبشالۆم! کوڕەکەم، کوڕەکەم ئەبشالۆم! خۆزگە لە جێی تۆ بمردبامایە، کوڕەکەم ئەبشالۆم! کوڕەکەم!» 33
And the king was much moved, and he went up to the upper chamber of the gate, and wept: and thus he said as he went, O my son Abshalom, my son, my son Abshalom! who would grant that I had died in thy stead, O Abshalom, my son, my son!

< دووەم ساموئێل 18 >