ئەحیتۆفەل بە ئەبشالۆمی گوت: «پێم باشە دوازدە هەزار پیاو هەڵبژێریت و هەستیت و هەر ئەمشەو بەدوای داود بکەویت. | 1 |
اخیتوفل به ابشالوم گفت: «دوازده هزار سرباز به من بده تا همین امشب داوود را تعقیب کنم. |
کە هێشتا ماندووە و دەستی شلە بەسەریدا بدە، ئینجا بیتۆقێنە، ئیتر هەموو ئەو گەلەی لەگەڵیدان هەڵدێن. بە تەنها لە پاشا بدە، | 2 |
حال که او خسته و درمانده است به او حمله میکنم تا افرادش پراکنده شوند. آنگاه فقط پادشاه را میکشم |
هەموو گەلت بۆ دەگەڕێتەوە. مەرگی ئەو پیاوەی داوای دەکەیت، واتای گەڕانەوەی هەمووانە، جا هەموو گەل لە ئاشتیدا دەبن.» | 3 |
و تمام افرادش را به نزد تو باز میگردانم. با کشته شدن پادشاه بدون شک همهٔ همراهانش بدون اینکه آسیبی ببینند نزد تو برخواهند گشت.» |
ئەم تەگبیرەی لەلایەن ئەبشالۆم و هەموو پیرانی ئیسرائیلەوە پەسەند کرا. | 4 |
ابشالوم و همهٔ بزرگان اسرائیل این نقشه را پسندیدند. |
بەڵام ئەبشالۆم گوتی: «حوشەی ئەرکیش بانگ بکەن، با بزانین ئەویش چی دەڵێت.» | 5 |
ولی ابشالوم گفت: «نظر حوشای ارکی را نیز در این باره بپرسید.» |
ئیتر حوشەی هاتە لای، ئەبشالۆم پێی گوت: «ئەحیتۆفەل ئەم قسەیەی کردووە، ئایا بە قسەی بکەین؟ ئەگەر نا، تۆ چی دەڵێت؟» | 6 |
وقتی حوشای آمد، ابشالوم نقشهٔ اخیتوفل را برای او تعریف کرد و از او پرسید: «نظر تو چیست؟ آیا با نقشهٔ او موافقی یا طرح دیگری داری؟» |
حوشەیش بە ئەبشالۆمی گوت: «ڕاوێژەکەی ئەم جارەی ئەحیتۆفەل باش نییە. | 7 |
حوشای جواب داد: «فکر میکنم پیشنهادی که این بار اخیتوفل داده خوب نیست. |
تۆ باوکت و پیاوەکانی دەناسیت، پاڵەوانن، وەک دەڵەورچێک کە لە دەشتودەرە بەچکەکانی ڕاوکرابێت تووڕەن. جگە لەوەش باوکت پیاوی جەنگە و لەگەڵ لەشکر شەو بەسەرنابات. | 8 |
پدرت و افراد او را خوب میشناسی. آنها جنگجویان شجاعی هستند. حال، مانند خرس مادهای که بچههایش را دزدیده باشند خشمگین هستند. پدرت سرباز کهنهکار و با تجربهای است و شب در میان سربازان خود نمیماند. |
ئێستا ئەو لە ئەشکەوتێک یان لە شوێنێکدا خۆی شاردووەتەوە. ئەگەر لە سەرەتادا هەندێکتان لێ بکوژرێت و خەڵکی بیبیستنەوە و بڵێن،”ئەو لەشکرەی لەگەڵ ئەبشالۆم بوو، تێکشکاوە،“ | 9 |
احتمالاً در غاری یا جای دیگری مخفی شده است. کافی است بیرون بیاید و حمله کند و چند نفر از افراد تو را بکشد، آنگاه همه جا شایع میشود که پیروان تو سرکوب شدهاند. |
ئەوا تەنانەت ئەو پاڵەوانەی دڵی وەک شێر وایە دڵی دەتوێتەوە، چونکە هەموو ئیسرائیل دەزانن کە باوکت پاڵەوانە و ئەوانەی لەگەڵیدان قارەمانن. | 10 |
آنگاه شجاعترین افرادت، حتی اگر دل شیر هم داشته باشند، از ترس روحیهٔ خود را خواهند باخت. چون تمام اسرائیلیها میدانند که پدرت چه مرد جنگاوری است و سربازانش چقدر شجاع هستند. |
«لەبەر ئەوە من ئامۆژگاریت دەکەم کە هەموو ئیسرائیل لە دانەوە هەتا بیری شابەع، وەک لمی سەر دەریا لێت کۆببنەوە لە زۆریدا، بەڕێزیشت سەرکردایەتی جەنگەکە بکە. | 11 |
پس پیشنهاد من این است که تمام سربازان اسرائیل را از سراسر کشور، یعنی از دان تا بئرشبع، جمع کنی تا نیروی بزرگی داشته باشی، و خودت هم شخصاً فرماندهی آنها را به عهده بگیری. |
ئینجا بۆی دەچینە یەکێک لەو شوێنانەی کە ئەوی لێیە، وەک شەونمی سەر زەوی بەسەریدا دادەبارین. هیچ کەسیان لێ ناهێڵینەوە، نە خۆی و نە هەموو ئەو پیاوانەی لەگەڵیدان. | 12 |
داوود و افرادش را هر جا باشند، پیدا میکنیم و آنها را غافلگیر کرده، همه را از بین میبریم تا یک نفرشان هم زنده نماند. |
ئەگەر بۆ شارێک پاشەکشەی کرد، با هەموو ئیسرائیل گوریس بۆ ئەو شارە ببەن و دیوارەکانی شارەکە بۆ ناو دۆڵەکە ڕادەکێشین بۆ ئەوەی تەنانەت بەردێکیشی لەوێ نەبینرێتەوە.» | 13 |
اگر داوود به شهری فرار کند، تمام سپاه اسرائیل که در اختیار تو است دیوارهای شهر را با کمند به نزدیکترین دره سرنگون میکنند تا با خاک یکسان شود و سنگی در آن نماند.» |
ئینجا ئەبشالۆم و هەموو پیاوانی ئیسرائیل گوتیان: «ئامۆژگارییەکەی حوشەی ئەرکی لە ڕاوێژەکەی ئەحیتۆفەل باشترە.» ئیتر پووچەڵکردنەوەی ڕاوێژە باشەکەی ئەحیتۆفەل بە فەرمانی یەزدان بوو، بۆ ئەوەی یەزدان بەڵا بەسەر ئەبشالۆمدا بهێنێت. | 14 |
پس ابشالوم و تمام مردان اسرائیل گفتند: «پیشنهاد حوشای بهتر از پیشنهاد اخیتوفل است.» خداوند ترتیبی داده بود که پیشنهاد خوب اخیتوفل پذیرفته نشود تا به این وسیله ابشالوم را گرفتار مصیبت سازد. |
حوشەی بە سادۆق و بە ئەبیاتاری گوت، هەردوو کاهینەکە: «ئەحیتۆفەل بەو شێوەیە ئامۆژگاری بۆ ئەبشالۆم و پیرانی ئیسرائیل کردووە، منیش بەم شێوەیە ڕاوێژم کردووە. | 15 |
بعد حوشای نظر اخیتوفل و پیشنهادی را که خودش به جای آن کرده بود، به صادوق و اَبیّاتار کاهن گزارش داد. |
ئێستاش بە پەلە بنێرن و بە داود ڕابگەیەنن و بڵێن:”ئەمشەو لەسەر تەنکاوەکەی بەرەو چۆڵەوانی بەسەرمەبە، لە ڕووبارەکە بپەڕەوە، نەوەک پاشا و ئەو گەلەی لەگەڵیدان هەڵبلووشرێن.“» | 16 |
حوشای به آنها گفت: «زود باشید! داوود را پیدا کنید و به او بگویید که امشب در کنار رود اردن نماند، بلکه هر چه زودتر از رود عبور کند و گرنه او و تمام همراهانش کشته خواهند شد.» |
یۆناتان و ئەحیمەعەچ نەیاندەویست بچنە ناو شارەکە و ببینرێن، لەلای کانی ڕۆگێل چاوەڕێی کارەکەرێک بوون پەیامێکیان پێ ڕابگەیەنێت، ئەوانیش بچن و بە داودی پاشای ڕابگەیەنن. | 17 |
یوناتان و اخیمعص، برای اینکه دیده نشوند کنار چشمه عین روجل پنهان شده بودند و کنیزی برای ایشان خبر میآورد تا آنها نیز خبر را به داوود پادشاه برسانند. |
بەڵام گەنجێک هەردووکیانی بینی و بە ئەبشالۆمی ڕاگەیاند، لەبەر ئەوە هەردووکیان بە پەلە ڕۆیشتن و چوونە ناو ماڵی پیاوێک لە بەحوریم، بیرێک لەناو حەوشەکەیدا هەبوو، هەردووکیان شۆڕ بوونەوە ناوی. | 18 |
اما وقتی میخواستند از عین روجل پیش داوود بروند، پسری آنها را دید و به ابشالوم خبر داد. پس یوناتان و اخیمعص به بحوریم گریختند و شخصی آنها را در چاهی که در حیات خانهاش بود پنهان کرد. |
ژنەکەی دەمی بیرەکەی بە ڕووپۆشێک داپۆشی و دانەوێڵەی بەسەردا بڵاوکردەوە، کەس پێی نەزانی. | 19 |
زن او سرپوشی روی چاه گذاشت و مقداری حبوبات روی آن ریخت تا کسی از موضوع باخبر نشود. |
ئیتر خزمەتکارەکانی ئەبشالۆم هاتن بۆ لای ژنەکە بۆ ماڵەکە و گوتیان: «ئەحیمەعەچ و یۆناتان لەکوێن؟» ژنەکەش وەڵامی دانەوە: «لە جۆگەی ئاوەکە پەڕینەوە.» جا پاش ئەوەی بەدوایاندا گەڕان و نەیاندۆزینەوە، گەڕانەوە ئۆرشەلیم. | 20 |
وقتی افراد ابشالوم آمدند و سراغ اخیمعص و یوناتان را از آن زن گرفتند او گفت: «از رودخانه عبور کردند.» آنها پس از جستجوی زیاد، دست خالی به اورشلیم برگشتند. |
پاش ئەوەی خزمەتکارەکانی ئەبشالۆم ڕۆیشتن، ئەحیمەعەچ و یۆناتان لە بیرەکە هاتنە دەرەوە و ڕۆیشتن و بە داود پاشایان ڕاگەیاند و بە داودیان گوت: «هەستن و بە پەلە لە تەنکاوەکە بپەڕنەوە، چونکە ئەحیتۆفەل ئاوا ئامۆژگاری کردوون.» | 21 |
بعد از رفتن افراد ابشالوم، اخیمعص و یوناتان از چاه بیرون آمدند و بدون معطلی پیش پادشاه رفتند و گفتند: «زود باشید امشب از رود عبور کنید!» سپس برایش تعریف کردند که چگونه اخیتوفل نقشهٔ کشتن او را کشیده است. |
لەبەر ئەوە داود و هەموو ئەو گەلەی لەگەڵیدا بوون هەستان و لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە و لە بەرەبەیاندا کەس نەمابوو لە ڕووباری ئوردون نەپەڕیبێتەوە. | 22 |
پس داوود و همراهانش شبانه از رود اردن عبور کردند و قبل از سپیدهٔ صبح، همه به آن طرف رسیدند. |
بەڵام کاتێک ئەحیتۆفەل بینی کار بە ڕاوێژەکەی نەکراوە، گوێدرێژەکەی کورتان کرد و هەستا، بەرەو ماڵەکەی لە شارەکەی خۆیدا بەڕێکەوت و وەسیەتی بۆ ماڵەکەی کرد و خۆی خنکاند و مرد، جا لە گۆڕەکەی باوکی ناشتیان. | 23 |
وقتی اخیتوفل دید ابشالوم پیشنهاد او را رد کرده است، الاغ خود را پالان کرد و به شهر خود رفت. او به کارهایش سروسامان بخشید و رفت خود را به دار آویخت. مردم جنازهٔ او را در کنار قبر پدرش به خاک سپردند. |
ئینجا داود هات بۆ مەحەنەیم و ئەبشالۆمیش خۆی و هەموو ئەو پیاوانەی ئیسرائیل کە لەگەڵیدا بوون لە ڕووباری ئوردونەوە پەڕینەوە. | 24 |
طولی نکشید که داوود به محنایم رسید. ابشالوم هم تمام سپاه اسرائیل را بسیج کرد و به آن طرف رود اردن برد. |
ئەبشالۆم لە جیاتی یۆئاب عەماسای کردبوو بە سوپاسالار و عەماساش کوڕی پیاوێک بوو ناوی یەتەری ئیسرائیلی بوو، کە ئەبیگایلی کچی ناحاش، خوشکی چەرویا، دایکی یۆئاب خێزانی بوو. | 25 |
ابشالوم، عماسا را به جای یوآب به فرماندهی سپاه تعیین کرد. (عماسا پسر خالهٔ یوآب بود. پدرش یترای اسماعیلی و مادرش ابیجایل، دختر ناحاش و خواهر صرویه مادر یوآب بود.) |
ئیسرائیل و ئەبشالۆم لە خاکی گلعاددا چادریان هەڵدا. | 26 |
ابشالوم و سپاه اسرائیل در سرزمین جلعاد اردو زدند. |
کاتێک داود گەیشتە مەحەنەیم، شۆڤیی کوڕی ناحاش لە شاری ڕەبەی عەمۆنییەکان و ماکیری کوڕی عەمیێل لە لۆدەڤار و بەرزیلەیی گلعادی لە ڕۆگەلیمەوە | 27 |
وقتی داوود به محنایم رسید، شوبی (پسر ناحاش که از اهالی شهر ربهٔ عمون بود) و ماخیر (پسر عمیئیل از لودبار) و برزلائی جلعادی (از روجلیم) به استقبال او آمدند. |
ڕاخەر و تەشت و قاپوقاچاغی گڵین، گەنم و جۆ و ئارد، دانەوێڵەی برژاو و پاقلە و نیسک و نۆکی برژاو، | 28 |
آنها برای داوود و همراهانش وسایل خواب و خوراک آوردند، از جمله دیگهای خوراکپزی، کاسهها، گندم و آرد جو، غلهٔ برشته، باقلا، عدس، نخود، عسل، کره، پنیر و چند گوسفند. آنها میدانستند بعد از این راهپیمایی طولانی در بیابان، بدون شک خسته و گرسنه و تشنه هستند. |
هەنگوین و دەڵەمە و مەڕ و پەنیری مانگایان پێشکەشی داود و ئەو گەلەی لەگەڵیدا بوون کرد هەتا بیخۆن، چونکە گوتیان: «گەل لە چۆڵەوانیدا برسی و ماندوو و تینوون.» | 29 |