< دووەم ساموئێل 17 >

ئەحیتۆفەل بە ئەبشالۆمی گوت: «پێم باشە دوازدە هەزار پیاو هەڵبژێریت و هەستیت و هەر ئەمشەو بەدوای داود بکەویت. 1
و اخیتوفل به ابشالوم گفت: «مرا اذن بده که دوازده هزار نفر را برگزیده، برخیزم و شبانگاه داود را تعاقب نمایم.۱
کە هێشتا ماندووە و دەستی شلە بەسەریدا بدە، ئینجا بیتۆقێنە، ئیتر هەموو ئەو گەلەی لەگەڵیدان هەڵدێن. بە تەنها لە پاشا بدە، 2
پس در حالتی که او خسته و دستهایش سست است بر اورسیده، او را مضطرب خواهم ساخت و تمامی قومی که همراهش هستند، خواهند گریخت، وپادشاه را به تنهایی خواهم کشت.۲
هەموو گەلت بۆ دەگەڕێتەوە. مەرگی ئەو پیاوەی داوای دەکەیت، واتای گەڕانەوەی هەمووانە، جا هەموو گەل لە ئاشتیدا دەبن.» 3
و تمامی قوم را نزد تو خواهم برگردانید زیرا شخصی که او رامی طلبی مثل برگشتن همه است، پس تمامی قوم در سلامتی خواهند بود.»۳
ئەم تەگبیرەی لەلایەن ئەبشالۆم و هەموو پیرانی ئیسرائیلەوە پەسەند کرا. 4
و این سخن در نظرجمیع مشایخ اسرائیل پسند آمد.۴
بەڵام ئەبشالۆم گوتی: «حوشەی ئەرکیش بانگ بکەن، با بزانین ئەویش چی دەڵێت.» 5
و ابشالوم گفت: «حوشای ارکی را نیزبخوانید تا بشنویم که او چه خواهد گفت.»۵
ئیتر حوشەی هاتە لای، ئەبشالۆم پێی گوت: «ئەحیتۆفەل ئەم قسەیەی کردووە، ئایا بە قسەی بکەین؟ ئەگەر نا، تۆ چی دەڵێت؟» 6
وچون حوشای نزد ابشالوم آمد، ابشالوم وی راخطاب کرده، گفت: «اخیتوفل بدین مضمون گفته است، پس تو بگو که بر‌حسب رای او عمل نماییم یا نه.»۶
حوشەیش بە ئەبشالۆمی گوت: «ڕاوێژەکەی ئەم جارەی ئەحیتۆفەل باش نییە. 7
حوشای به ابشالوم گفت: «مشورتی که اخیتوفل این مرتبه داده است، خوب نیست.»۷
تۆ باوکت و پیاوەکانی دەناسیت، پاڵەوانن، وەک دەڵەورچێک کە لە دەشتودەرە بەچکەکانی ڕاوکرابێت تووڕەن. جگە لەوەش باوکت پیاوی جەنگە و لەگەڵ لەشکر شەو بەسەرنابات. 8
و حوشای گفت: «می‌دانی که پدرت ومردانش شجاع هستند و مثل خرسی که بچه هایش را در بیابان گرفته باشند، در تلخی جانند، و پدرت مرد جنگ آزموده است، و شب را در میان قوم نمی ماند.۸
ئێستا ئەو لە ئەشکەوتێک یان لە شوێنێکدا خۆی شاردووەتەوە. ئەگەر لە سەرەتادا هەندێکتان لێ بکوژرێت و خەڵکی بیبیستنەوە و بڵێن،”ئەو لەشکرەی لەگەڵ ئەبشالۆم بوو، تێکشکاوە،“ 9
اینک او الان درحفره‌ای یا جای دیگر مخفی است، و واقع خواهد شد که چون بعضی از ایشان در ابتدابیفتند، هر کس که بشنود خواهد گفت: در میان قومی که تابع ابشالوم هستند، شکستی واقع شده است.۹
ئەوا تەنانەت ئەو پاڵەوانەی دڵی وەک شێر وایە دڵی دەتوێتەوە، چونکە هەموو ئیسرائیل دەزانن کە باوکت پاڵەوانە و ئەوانەی لەگەڵیدان قارەمانن. 10
و نیز شجاعی که دلش مثل دل شیرباشد، بالکل گداخته خواهد شد، زیرا جمیع اسرائیل می‌دانند که پدر تو جباری است ورفیقانش شجاع هستند.۱۰
«لەبەر ئەوە من ئامۆژگاریت دەکەم کە هەموو ئیسرائیل لە دانەوە هەتا بیری شابەع، وەک لمی سەر دەریا لێت کۆببنەوە لە زۆریدا، بەڕێزیشت سەرکردایەتی جەنگەکە بکە. 11
لهذا رای من این است که تمامی اسرائیل از دان تا بئرشبع که مثل ریگ کناره دریا بی‌شمارند، نزد تو جمع شوند، وحضرت تو همراه ایشان برود.۱۱
ئینجا بۆی دەچینە یەکێک لەو شوێنانەی کە ئەوی لێیە، وەک شەونمی سەر زەوی بەسەریدا دادەبارین. هیچ کەسیان لێ ناهێڵینەوە، نە خۆی و نە هەموو ئەو پیاوانەی لەگەڵیدان. 12
پس در مکانی که یافت می‌شود بر او خواهیم رسید، و مثل شبنمی که بر زمین می‌ریزد بر او فرود خواهیم آمد، و از او و تمامی مردانی که همراه وی می‌باشند، یکی هم باقی نخواهد ماند.۱۲
ئەگەر بۆ شارێک پاشەکشەی کرد، با هەموو ئیسرائیل گوریس بۆ ئەو شارە ببەن و دیوارەکانی شارەکە بۆ ناو دۆڵەکە ڕادەکێشین بۆ ئەوەی تەنانەت بەردێکیشی لەوێ نەبینرێتەوە.» 13
و اگر به شهری داخل شود، آنگاه تمامی اسرائیل طنابهابه آن شهر خواهند‌آورد و آن شهر را به نهرخواهند کشید تا یک سنگ ریزه‌ای هم در آن پیدانشود.»۱۳
ئینجا ئەبشالۆم و هەموو پیاوانی ئیسرائیل گوتیان: «ئامۆژگارییەکەی حوشەی ئەرکی لە ڕاوێژەکەی ئەحیتۆفەل باشترە.» ئیتر پووچەڵکردنەوەی ڕاوێژە باشەکەی ئەحیتۆفەل بە فەرمانی یەزدان بوو، بۆ ئەوەی یەزدان بەڵا بەسەر ئەبشالۆمدا بهێنێت. 14
پس ابشالوم و جمیع مردان اسرائیل گفتند: «مشورت حوشای ارکی از مشورت اخیتوفل بهتر است.» زیرا خداوند مقدر فرموده بود که مشورت نیکوی اخیتوفل را باطل گرداند تا آنکه خداوند بدی را بر ابشالوم برساند.۱۴
حوشەی بە سادۆق و بە ئەبیاتاری گوت، هەردوو کاهینەکە: «ئەحیتۆفەل بەو شێوەیە ئامۆژگاری بۆ ئەبشالۆم و پیرانی ئیسرائیل کردووە، منیش بەم شێوەیە ڕاوێژم کردووە. 15
و حوشای به صادوق و ابیاتار کهنه گفت: «اخیتوفل به ابشالوم و مشایخ اسرائیل چنین و چنان مشورت داده، و من چنین و چنان مشورت داده‌ام.۱۵
ئێستاش بە پەلە بنێرن و بە داود ڕابگەیەنن و بڵێن:”ئەمشەو لەسەر تەنکاوەکەی بەرەو چۆڵەوانی بەسەرمەبە، لە ڕووبارەکە بپەڕەوە، نەوەک پاشا و ئەو گەلەی لەگەڵیدان هەڵبلووشرێن.“» 16
پس حال به زودی بفرستید و داود رااطلاع داده، گویید: امشب در کناره های بیابان توقف منما بلکه به هر طوری که توانی عبور کن، مبادا پادشاه و همه کسانی که همراه وی می‌باشند، بلعیده شوند.»۱۶
یۆناتان و ئەحیمەعەچ نەیاندەویست بچنە ناو شارەکە و ببینرێن، لەلای کانی ڕۆگێل چاوەڕێی کارەکەرێک بوون پەیامێکیان پێ ڕابگەیەنێت، ئەوانیش بچن و بە داودی پاشای ڕابگەیەنن. 17
و یوناتان و اخیمعص نزد عین روجل توقف می‌نمودند و کنیزی رفته، برای ایشان خبرمی آورد، و ایشان رفته، به داود پادشاه خبرمی رسانیدند، زیرا نمی توانستند به شهر داخل شوند که مبادا خویشتن را ظاهر سازند.۱۷
بەڵام گەنجێک هەردووکیانی بینی و بە ئەبشالۆمی ڕاگەیاند، لەبەر ئەوە هەردووکیان بە پەلە ڕۆیشتن و چوونە ناو ماڵی پیاوێک لە بەحوریم، بیرێک لەناو حەوشەکەیدا هەبوو، هەردووکیان شۆڕ بوونەوە ناوی. 18
اماغلامی ایشان را دیده، به ابشالوم خبر داد، و هردوی ایشان به زودی رفته، به خانه شخصی دربحوریم داخل شدند و در حیاط او چاهی بود که در آن فرود شدند.۱۸
ژنەکەی دەمی بیرەکەی بە ڕووپۆشێک داپۆشی و دانەوێڵەی بەسەردا بڵاوکردەوە، کەس پێی نەزانی. 19
و زن، سرپوش چاه راگرفته، بر دهنه‌اش گسترانید و بلغور بر آن ریخت. پس چیزی معلوم نشد.۱۹
ئیتر خزمەتکارەکانی ئەبشالۆم هاتن بۆ لای ژنەکە بۆ ماڵەکە و گوتیان: «ئەحیمەعەچ و یۆناتان لەکوێن؟» ژنەکەش وەڵامی دانەوە: «لە جۆگەی ئاوەکە پەڕینەوە.» جا پاش ئەوەی بەدوایاندا گەڕان و نەیاندۆزینەوە، گەڕانەوە ئۆرشەلیم. 20
و خادمان ابشالوم نزدآن زن به خانه درآمده، گفتند: «اخیمعص ویوناتان کجایند؟» زن به ایشان گفت: «از نهر آب عبور کردند.» پس چون جستجو کرده، نیافتند، به اورشلیم برگشتند.۲۰
پاش ئەوەی خزمەتکارەکانی ئەبشالۆم ڕۆیشتن، ئەحیمەعەچ و یۆناتان لە بیرەکە هاتنە دەرەوە و ڕۆیشتن و بە داود پاشایان ڕاگەیاند و بە داودیان گوت: «هەستن و بە پەلە لە تەنکاوەکە بپەڕنەوە، چونکە ئەحیتۆفەل ئاوا ئامۆژگاری کردوون.» 21
و بعد از رفتن آنها، ایشان از چاه برآمدند ورفته، داود پادشاه را خبر دادند و به داود گفتند: «برخیزید و به زودی از آب عبور کنید، زیرا که اخیتوفل درباره شما چنین مشورت داده است.»۲۱
لەبەر ئەوە داود و هەموو ئەو گەلەی لەگەڵیدا بوون هەستان و لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە و لە بەرەبەیاندا کەس نەمابوو لە ڕووباری ئوردون نەپەڕیبێتەوە. 22
پس داود و تمامی قومی که همراهش بودند، برخاستند و از اردن عبور کردند و تا طلوع فجریکی باقی نماند که از اردن عبور نکرده باشد.۲۲
بەڵام کاتێک ئەحیتۆفەل بینی کار بە ڕاوێژەکەی نەکراوە، گوێدرێژەکەی کورتان کرد و هەستا، بەرەو ماڵەکەی لە شارەکەی خۆیدا بەڕێکەوت و وەسیەتی بۆ ماڵەکەی کرد و خۆی خنکاند و مرد، جا لە گۆڕەکەی باوکی ناشتیان. 23
اما چون اخیتوفل دید که مشورت او بجاآورده نشد، الاغ خود را بیاراست و برخاسته، به شهر خود به خانه‌اش رفت و برای خانه خودتدارک دیده، خویشتن را خفه کرد و مرد و او را در قبر پدرش دفن کردند.۲۳
ئینجا داود هات بۆ مەحەنەیم و ئەبشالۆمیش خۆی و هەموو ئەو پیاوانەی ئیسرائیل کە لەگەڵیدا بوون لە ڕووباری ئوردونەوە پەڕینەوە. 24
اما داود به محنایم آمد و ابشالوم از اردن گذشت و تمامی مردان اسرائیل همراهش بودند.۲۴
ئەبشالۆم لە جیاتی یۆئاب عەماسای کردبوو بە سوپاسالار و عەماساش کوڕی پیاوێک بوو ناوی یەتەری ئیسرائیلی بوو، کە ئەبیگایلی کچی ناحاش، خوشکی چەرویا، دایکی یۆئاب خێزانی بوو. 25
و ابشالوم، عماسا را به‌جای یوآب به‌سرداری لشکر نصب کرد، و عماسا پسر شخصی مسمی به یترای اسرائیلی بود که نزد ابیجایل، دخترناحاش، خواهر صرویه، مادر یوآب درآمده بود.۲۵
ئیسرائیل و ئەبشالۆم لە خاکی گلعاددا چادریان هەڵدا. 26
پس اسرائیل و ابشالوم در زمین جلعاد اردوزدند.۲۶
کاتێک داود گەیشتە مەحەنەیم، شۆڤیی کوڕی ناحاش لە شاری ڕەبەی عەمۆنییەکان و ماکیری کوڕی عەمیێل لە لۆدەڤار و بەرزیلەیی گلعادی لە ڕۆگەلیمەوە 27
و واقع شد که چون داود به محنایم رسید، شوبی ابن ناحاش از ربت بنی عمون و ماکیر بن عمیئیل از لودبار و برزلائی جلعادی از روجلیم،۲۷
ڕاخەر و تەشت و قاپوقاچاغی گڵین، گەنم و جۆ و ئارد، دانەوێڵەی برژاو و پاقلە و نیسک و نۆکی برژاو، 28
بسترها و کاسه‌ها و ظروف سفالین و گندم وجو و آرد و خوشه های برشته و باقلا و عدس ونخود برشته،۲۸
هەنگوین و دەڵەمە و مەڕ و پەنیری مانگایان پێشکەشی داود و ئەو گەلەی لەگەڵیدا بوون کرد هەتا بیخۆن، چونکە گوتیان: «گەل لە چۆڵەوانیدا برسی و ماندوو و تینوون.» 29
و عسل و کره و گوسفندان و پنیرگاو برای خوراک داود و قومی که همراهش بودندآوردند، زیرا گفتند که قوم در بیابان گرسنه وخسته و تشنه می‌باشند.۲۹

< دووەم ساموئێل 17 >