< دووەم ساموئێل 15 >

لەدوای ماوەیەک ئەبشالۆم گالیسکە و ئەسپی بۆ خۆی دانا، پەنجا پیاویش لەپێشیەوە ڕایاندەکرد. 1
Therfor aftir these thingis Absolon made a chaar to hym, and knyytis, and fifti men, that schulden go bifor hym.
هەروەها ئەبشالۆم بەیانییان زوو هەڵدەستا و لە قەراغ ڕێگای دەروازەی شارەکە ڕادەوەستا. هەر خاوەن کێشەیەک دەهاتە لای پاشا بۆ بڕیاردان، ئەبشالۆم بانگی دەکرد و لێی دەپرسی: «خەڵکی چ شارێکیت؟» ئەویش وەڵامی دەدایەوە: «خزمەتکارەکەت خەڵکی یەکێک لە هۆزەکانی ئیسرائیلە.» 2
And Absolon roos eerli, and stood bisidis the entryng of the yate in the weie; and Absolon clepide to hym ech man, that hadde a cause that he schulde come to the doom of the kyng, and Absolon seide, Of what citee art thou? Which answeride, and seide, Of o lynage of Israel Y am, thi seruaunt.
ئەبشالۆمیش پێی دەگوت: «تەماشا بکە، داواکەی تۆ دروستە و ڕاستە، بەڵام کەس نییە لەلایەن پاشاوە گوێت لێ بگرێت.» 3
And Absolon answeride to hym, Thi wordis semen to me good and iust, but noon is ordeyned of the kyng to here thee. And Absolon seide, Who schal ordeyne me iuge on the lond,
هەروەها ئەبشالۆم دەیگوت: «ئەگەر لەم ناوچەیە من بکەنە دادوەر، ئەوا هەرکەسێک سکاڵا یان داوای هەبێت، دادوەریی بۆ دابین دەکەم.» 4
that alle men that han cause come to me, and Y deme iustly?
هەرکەسێک دەهاتە پێشەوە بۆ ئەوەی کڕنۆشی بۆ ببات، ئەبشالۆم دەستی بۆ درێژ دەکرد، دەیگرت و ماچی دەکرد. 5
But whanne a man cam to Absolon to greete hym, he helde forth the hond, and took, and kisside that man;
ئەو ئەم کارەی لەگەڵ هەموو ئیسرائیلدا دەکرد، ئەوانەی بۆ دادوەری دەهاتنە لای پاشا. بەم شێوەیە ئەبشالۆم دڵی گەلی ئیسرائیلی بۆ خۆی ڕاکێشا. 6
and Absolon dide this to al Israel, that cam to doom to be herd of the kyng; and Absolon drow awei the hertis of men of Israel.
پاش تێپەڕبوونی چوار ساڵ ئەبشالۆم بە پاشای گوت: «تکایە ڕێگام بدە بچمە حەبرۆن بۆ ئەوەی نەزرەکەم بەجێبهێنم کە بۆ یەزدان نەزرم کردبوو. 7
Forsothe aftir foure yeer Absolon seide to kyng Dauid, Y schal go, and Y schal yelde my vowis, whiche Y vowide to the Lord in Ebron;
خزمەتکارەکەت لە کاتی نیشتەجێبوونی لە گەشووری خاکی ئارام، نەزری کردووە، گوتم:”ئەگەر یەزدان بە تەواوی بمگەڕێنێتەوە ئۆرشەلیم ئەوا لە حەبرۆن یەزدان دەپەرستم.“» 8
for thi seruaunt vowynge vowide, whanne he was in Gessur of Sirie, and seide, If the Lord bryngith ayen me in to Jerusalem, Y schal make sacrifice to the Lord.
پاشاش گوتی: «بە سەلامەتی بڕۆ.» ئەویش هەستا و چوو بۆ حەبرۆن. 9
And the kyng seide to hym, Go thou in pees. And Absolon roos, and yede in to Ebron.
ئینجا ئەبشالۆم سیخوڕی بەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا بڵاو کردەوە و گوتی: «ئەگەر گوێتان لە دەنگی کەڕەنا بوو، بڵێن:”ئەبشالۆم لە حەبرۆن بووە بە پاشا.“» 10
Forsothe Absolon sente aspieris in to al the lynage of Israel, and seide, Anoon as ye heren the sown of clarioun, seye ye, Absolon schal regne in Ebron.
دوو سەد پیاویش لە ئۆرشەلیمەوە لەگەڵ ئەبشالۆم بەڕێکەوتن کە بانگهێشت کرابوون، بێ ئەوەی هیچ شتێک بزانن بە ساویلکەییەوە ڕۆیشتن. 11
Forsothe twei hundrid men clepid of Jerusalem yeden with Absolon, and yede with symple herte, and outirli thei knewen not the cause.
کاتێک ئەبشالۆم قوربانییەکانی پێشکەش دەکرد، ناردی بەدوای ئەحیتۆفەلی گیلۆنیی ڕاوێژکاری داود بۆ ئەوەی لە گیلۆی شارۆچکەکەی خۆیەوە بێتە ئەوێ. جا پیلانەکە بەهێزتر بوو، هەتا دەهات خەڵکەکە زیاتر شوێنی ئەبشالۆم دەکەوتن. 12
Also Absolon clepide Achitofel of Gilo, the councelour of Dauid, fro his citee Gilo. And whanne he offride sacrifices a strong swerynge togidere was maad, and the puple rennynge togidere was encreessid with Absolon.
هەواڵدەرێک هاتە لای داود و گوتی: «هەموو پیاوانی ئیسرائیل دڵیان لەگەڵ ئەبشالۆمە.» 13
Therfor a messanger cam to Dauid, and seide, With al herte al Israel sueth Absolon.
داودیش بە هەموو ئەو کاربەدەستانەی گوت کە لە ئۆرشەلیم لەگەڵی بوون: «هەستن! با هەڵبێین، ئەگینا لە دەست ئەبشالۆم دەربازمان نابێت. پەلە بکەن لە ڕۆیشتن، نەوەک دەستپێشخەری بکات، پێمان بگات و خراپەمان بەسەردا بهێنێت، بە زەبری شمشێریش لە شارەکە بدات.» 14
And Dauid seide to hise seruauntis that weren with hym in Jerusalem, Rise ye, and flee we; for noon ascaping schal be to us fro the face of Absolon; therfor haste ye to go out, lest he come, and ocupie vs, and fille on vs fallynge, and smyte the citee bi the scharpnesse of swerd.
کاربەدەستانی پاشاش بە پاشایان گوت: «ئێمە ئامادەین بۆ هەر بڕیارێکی پاشای گەورەمان.» 15
And the seruauntis of the kyng seiden to hym, We thi seruauntis schulen performe gladli alle thingis, what euer thingis oure lord the kyng schal comaunde.
پاشا و هەموو ماڵەکەی بەدوایەوە هاتنە دەرەوە، پاشا دە ژنە کەنیزەی بۆ پاراستنی کۆشکەکە بەجێهێشت. 16
Therfor the kyng yede out, and al his hous, on her feet; and the king lefte ten wymmen concubyns, `that is, secundarie wyues, to kepe the hous.
ئیتر پاشا ڕۆیشت و هەموو گەلیش لەدوای ئەو چوون، لەلای دوایین ماڵی قەراغی شار خۆیان ڕێکخستەوە. 17
And the king yede out, and al Israel, on her feet, and the kyng stood fer fro the hous.
جا هەموو پیاوەکانی لەگەڵ کریتی و پەلەتییەکان و هەموو گەتییەکانیش کە شەش سەد پیاو بوون و لە گەتەوە بەدوایەوە هاتبوون لەپێشیەوە پەڕینەوە، لەپێش پاشا دەپەڕینەوە. 18
And alle hise seruauntis yeden bisidis him, and the legiouns of Cerethi and of Ferethi, and alle men of Geth `strong fiyters, sixe hundrid men, that sueden him fro Geth, yeden on foote bifor the kyng.
پاشا بە ئیتتای گەتی گوت: «بۆچی تۆش لەگەڵمان دەڕۆیت؟ بگەڕێوە و لەگەڵ ئەبشالۆمی پاشادا بمێنەرەوە، چونکە تۆ بیانیت و لە نیشتیمانەکەت دوورکەوتویتەوە. 19
Forsothe the kyng seide to Ethai of Geth, Whi comest thou with vs? Turne thou ayen, and dwelle with the kyng, for thou art a pilgrym, and thou yedist out fro thi place.
تۆ دوێنێ هاتوویت، ئایا من ئەمڕۆ بە ڕۆیشتنت لەگەڵماندا ئاوارەت بکەم، چونکە من خۆم نازانم بەرەو کۆی دەچم؟ بگەڕێوە و هاونیشتیمانییەکانیشت بگەڕێنەوە. با یەزدان خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزیت پیشان بدات.» 20
Thou camest yistirdai, and to dai thou art compellid to go out with vs. Sotheli Y schal go, whidur Y schal go; turne ayen, and lede ayen thi britheren with thee, and the Lord do mercy and treuthe with thee, for thou schewidist grace and feith.
بەڵام ئیتتای وەڵامی پاشای دایەوە و گوتی: «بە یەزدانی زیندوو، بە گیانی پاشای گەورەم، پاشای گەورەم لە هەرکوێ بێت، بۆ مردن بێت یان بۆ ژیان، خزمەتکارەکەشت لەوێ دەبێت.» 21
And Ethai answeride to the kyng, and seide, The Lord lyueth, and my lord the kyng lyueth, for in what euer place thou schalt be, my lord the kyng, ether in deeth ethir in lijf, there thi seruaunt schal be.
داود بە ئیتتایی گوت: «بڕۆ و بپەڕەوە.» ئینجا ئیتتای گەتی و هەموو پیاوەکانی و هەموو ئەو منداڵانەی کە لەگەڵی بوون پەڕینەوە. 22
And Dauid seide to Ethay, Come thou, and passe. And Ethai of Geth passide, and the kyng, and alle men that weren with hym, and the tother multitude.
هەموو دانیشتووانی خاکەکە بە دەنگێکی بەرز دەگریان، هەموو گەل دەپەڕینەوە، پاشاش لە دۆڵی قدرۆن پەڕییەوە و هەموو گەلیش بەرەو ڕێگای چۆڵەوانی چوون. 23
And alle men wepten with greet vois, and al the puple passide; and the kyng yede ouer the strond of Cedron, and al the puple yede ayens the weie of the olyue tree, that biholdith to deseert.
سادۆق و هەموو لێڤییەکانیش لەگەڵی بوون و سندوقی پەیمانی خودایان هەڵگرتبوو، ئیتر سندوقەکەی خودایان دانا و ئەبیاتار قوربانی پێشکەش دەکرد، هەتا هەموو گەل لە شارەکە هاتنە دەرەوە. 24
Forsothe and Sadoch the preest cam, and alle the dekenes with hym, and thei baren the arke of boond of pees of God, and thei diden doun the arke of God; and Abiathar stiede, til al the puple was passid that yede out of the citee.
ئینجا پاشا بە سادۆقی گوت: «سندوقی خودا بگەڕێنەوە شارەکە. ئەگەر لەبەرچاوی یەزدان پەسەند بم، ئەوا دەمگەڕێنێتەوە و ڕێگام دەدات سندوقەکە و نشینگەکەشی ببینم. 25
And the kyng seide to Sadoch, Bere ayen the arke of God in to the citee; if Y schal fynde grace in the iyen of the Lord, he schal lede me ayen, and he schal schewe to me that arke and his tabernacle.
ئەگەر یەزدانیش فەرمووی:”من پێت دڵشاد نەبووم،“من ئەوەتام، با خۆی چی بەلاوە باشە ئەوە بکات.» 26
Sotheli if the Lord seith, Thou plesist not me; Y am redi, do he that, that is good bifor hym silf.
هەروەها پاشا بە سادۆقی کاهینی گوت: «ئایا تۆ پێشبینیکەر نیت؟ بە سەلامەتی بگەڕێوە شارەکە، خۆت و ئەحیمەعەچی کوڕت و یۆناتانی کوڕی ئەبیاتاریش، هەردوو کوڕەکانتان لەگەڵتاندا. 27
And the kyng seide to Sadoch, preest, A! thou seere, `that is, profete, turne ayen in to the citee, with pees; and Achymaas, thi sone, and Jonathas, the sone of Abiathar, youre twei sones, be with you.
تەماشا بکەن، من لە تەنکاوەکە بەرەو چۆڵەوانی ناپەڕمەوە و ئۆقرە دەگرم، هەتا پەیامێک لەلای ئێوەوە دێت و پێم ڕادەگەیەنن.» 28
Lo! Y schal be hid in the feeldi places of deseert, til word come fro you, and schewe to me.
ئیتر سادۆق و ئەبیاتار سندوقی خودایان گەڕاندەوە ئۆرشەلیم و لەوێ مانەوە. 29
Therfor Sadoch and Abiathar baren ayen the arke of God in to Jerusalem, and dwelliden there.
بەڵام داود بە هەورازەکەی کێوی زەیتووندا سەرکەوت، سەردەکەوت و دەگریا، سەری داپۆشی بوو و بەپێی پەتی دەڕۆیشت، هەموو گەلیش کە لەگەڵی بوون هەرکەسە و سەری خۆی داپۆشی بوو، بە گریانەوە سەردەکەوتن. 30
Forsothe Dauid stiede on the hil of olyue trees, stiynge and wepynge, with the heed hilyd, and `goynge with nakid feet; but also al the puple that was with hym, stiede with the heed hilid, and wepte.
پێشتر بە داود ڕاگەیەنرابوو: «ئەحیتۆفەل لەگەڵ ئەبشالۆم لەنێو پیلانگێڕەکاندایە.» ئیتر داودیش لە یەزدان پاڕایەوە: «ئەی یەزدان، تکایە ڕاوێژی ئەحیتۆفەل بکە بە گێلایەتی.» 31
Forsothe it was teld to Dauid, that Achitofel was in the sweryng togidere with Absolon; and Dauid seide, Lord, Y byseche, make thou fonned the counsel of Achitofel.
کاتێک داود گەیشتە سەر لووتکەکە، شوێنی خواپەرستی، بینی وا حوشەی ئەرکی چاوەڕێی دەکات. جلەکەی دڕاوە و سەری تۆزاوییە. 32
And whanne Dauid stiede in to the hiyenesse of the hil, in which he schulde worschipe the Lord, lo! Cusi of Arath, with the cloth to-rent, and with the heed ful of erthe, cam to hym.
داودیش پێی گوت: «ئەگەر لەگەڵم بپەڕیتەوە بەسەرمەوە دەبیتە بار. 33
And Dauid seide to hym, If thou comest with me, thou schalt be to me to charge; sotheli if thou turnest ayen in to the citee,
بەڵام ئەگەر بگەڕێیتەوە شار و بە ئەبشالۆم بڵێیت:”ئەی پاشا، من دەبمە خزمەتکاری تۆ، لەمێژە خزمەتکاری باوکت بوومە، ئێستاش دەبمە خزمەتکاری تۆ،“بەوە یارمەتیم دەدەی لە پووچەڵکردنەوەی ڕاوێژی ئەحیتۆفەل. 34
and seist to Absolon, Y am thi seruaunt, kyng, suffre thou me to lyue; as Y was the seruaunt of thi fadir, so Y schal be thi seruaunt; thou schalt distrye the counsel of Achitofel.
ئایا هەردوو کاهینەکە، سادۆق و ئەبیاتار لەوێ لەگەڵتدا نابن؟ ئەوەی لە کۆشکی پاشا دەیبیستیتەوە بە هەردوو کاهینەکە ڕابگەیەنە، سادۆق و ئەبیاتار. 35
Forsothe thou hast with thee Sadoch and Abiathar, preestis; and `thou schalt schewe ech word, what euer word thou schalt here in the hows of the kyng, to Sadoch and Abiathar, preestis.
هەردوو کوڕەکەیان لەوێ لەگەڵیاندان، ئەحیمەعەچی سادۆق و یۆناتانی ئەبیاتار، هەموو ئەو شتانەی گوێتان لێی دەبێت بەواندا بۆ منی بنێرن.» 36
Sotheli twei sones `of hem ben with hem, Achymaas, sone of Sadoch, and Jonathan, sone of Abiathar; and ye schulen sende bi hem to me ech word which ye schulen here.
ئینجا حوشەی هاوڕێی داود هاتە شارەکە، لەو کاتەی ئەبشالۆم دەهاتە ناو ئۆرشەلیم. 37
Therfor whanne Chusi, freend of Dauid, cam in to the citee, also Absolon entryde in to Jerusalem.

< دووەم ساموئێل 15 >