< دووەم ساموئێل 15 >
لەدوای ماوەیەک ئەبشالۆم گالیسکە و ئەسپی بۆ خۆی دانا، پەنجا پیاویش لەپێشیەوە ڕایاندەکرد. | 1 |
And it comes to pass afterward that Absalom prepares a chariot and horses for himself, and fifty men are running before him;
هەروەها ئەبشالۆم بەیانییان زوو هەڵدەستا و لە قەراغ ڕێگای دەروازەی شارەکە ڕادەوەستا. هەر خاوەن کێشەیەک دەهاتە لای پاشا بۆ بڕیاردان، ئەبشالۆم بانگی دەکرد و لێی دەپرسی: «خەڵکی چ شارێکیت؟» ئەویش وەڵامی دەدایەوە: «خزمەتکارەکەت خەڵکی یەکێک لە هۆزەکانی ئیسرائیلە.» | 2 |
and Absalom has risen early, and stood by the side of the way of the gate, and it comes to pass, every man who has a pleading to come to the king for judgment, that Absalom calls to him and says, “Of what city [are] you?” And he says, “Your servant [is] of one of the tribes of Israel.”
ئەبشالۆمیش پێی دەگوت: «تەماشا بکە، داواکەی تۆ دروستە و ڕاستە، بەڵام کەس نییە لەلایەن پاشاوە گوێت لێ بگرێت.» | 3 |
And Absalom says to him, “See, your matters [are] good and straightforward—and there is none listening to you from the king.”
هەروەها ئەبشالۆم دەیگوت: «ئەگەر لەم ناوچەیە من بکەنە دادوەر، ئەوا هەرکەسێک سکاڵا یان داوای هەبێت، دادوەریی بۆ دابین دەکەم.» | 4 |
And Absalom says, “Who makes me judge in the land, that every man who has a plea and judgment comes to me? Then I have declared him righteous.”
هەرکەسێک دەهاتە پێشەوە بۆ ئەوەی کڕنۆشی بۆ ببات، ئەبشالۆم دەستی بۆ درێژ دەکرد، دەیگرت و ماچی دەکرد. | 5 |
And it has come to pass, in the drawing near of anyone to bow himself to him, that he has put forth his hand, and laid hold on him, and given a kiss to him;
ئەو ئەم کارەی لەگەڵ هەموو ئیسرائیلدا دەکرد، ئەوانەی بۆ دادوەری دەهاتنە لای پاشا. بەم شێوەیە ئەبشالۆم دڵی گەلی ئیسرائیلی بۆ خۆی ڕاکێشا. | 6 |
and Absalom does according to this thing to all Israel who come in for judgment to the king, and Absalom steals the heart of the men of Israel.
پاش تێپەڕبوونی چوار ساڵ ئەبشالۆم بە پاشای گوت: «تکایە ڕێگام بدە بچمە حەبرۆن بۆ ئەوەی نەزرەکەم بەجێبهێنم کە بۆ یەزدان نەزرم کردبوو. | 7 |
And it comes to pass, at the end of forty years, that Absalom says to the king, “Please let me go, and I complete my vow that I vowed to YHWH in Hebron,
خزمەتکارەکەت لە کاتی نیشتەجێبوونی لە گەشووری خاکی ئارام، نەزری کردووە، گوتم:”ئەگەر یەزدان بە تەواوی بمگەڕێنێتەوە ئۆرشەلیم ئەوا لە حەبرۆن یەزدان دەپەرستم.“» | 8 |
for your servant has vowed a vow in my dwelling in Geshur, in Aram, saying, If YHWH certainly brings me back to Jerusalem, then I have served YHWH.”
پاشاش گوتی: «بە سەلامەتی بڕۆ.» ئەویش هەستا و چوو بۆ حەبرۆن. | 9 |
And the king says to him, “Go in peace”; and he rises and goes to Hebron,
ئینجا ئەبشالۆم سیخوڕی بەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا بڵاو کردەوە و گوتی: «ئەگەر گوێتان لە دەنگی کەڕەنا بوو، بڵێن:”ئەبشالۆم لە حەبرۆن بووە بە پاشا.“» | 10 |
and Absalom sends spies through all the tribes of Israel, saying, “At your hearing the voice of the horn, then you have said, Absalom has reigned in Hebron.”
دوو سەد پیاویش لە ئۆرشەلیمەوە لەگەڵ ئەبشالۆم بەڕێکەوتن کە بانگهێشت کرابوون، بێ ئەوەی هیچ شتێک بزانن بە ساویلکەییەوە ڕۆیشتن. | 11 |
And two hundred men have gone with Absalom out of Jerusalem, invited ones, and they are going in their simplicity, and have not known anything;
کاتێک ئەبشالۆم قوربانییەکانی پێشکەش دەکرد، ناردی بەدوای ئەحیتۆفەلی گیلۆنیی ڕاوێژکاری داود بۆ ئەوەی لە گیلۆی شارۆچکەکەی خۆیەوە بێتە ئەوێ. جا پیلانەکە بەهێزتر بوو، هەتا دەهات خەڵکەکە زیاتر شوێنی ئەبشالۆم دەکەوتن. | 12 |
and Absalom sends Ahithophel the Gilonite, a counselor of David, out of his city, out of Gilo, in his sacrificing sacrifices; and the conspiracy is strong, and the people are going and increasing with Absalom.
هەواڵدەرێک هاتە لای داود و گوتی: «هەموو پیاوانی ئیسرائیل دڵیان لەگەڵ ئەبشالۆمە.» | 13 |
And he who is declaring tidings comes to David, saying, “The heart of the men of Israel has been after Absalom.”
داودیش بە هەموو ئەو کاربەدەستانەی گوت کە لە ئۆرشەلیم لەگەڵی بوون: «هەستن! با هەڵبێین، ئەگینا لە دەست ئەبشالۆم دەربازمان نابێت. پەلە بکەن لە ڕۆیشتن، نەوەک دەستپێشخەری بکات، پێمان بگات و خراپەمان بەسەردا بهێنێت، بە زەبری شمشێریش لە شارەکە بدات.» | 14 |
And David says to all his servants who [are] with him in Jerusalem, “Rise, and we flee, for we have no escape from the face of Absalom; hurry to go, lest he hurries, and has overtaken us, and forced evil on us, and struck the city by the mouth of the sword.”
کاربەدەستانی پاشاش بە پاشایان گوت: «ئێمە ئامادەین بۆ هەر بڕیارێکی پاشای گەورەمان.» | 15 |
And the servants of the king say to the king, “According to all that my lord the king chooses—behold, your servants do.”
پاشا و هەموو ماڵەکەی بەدوایەوە هاتنە دەرەوە، پاشا دە ژنە کەنیزەی بۆ پاراستنی کۆشکەکە بەجێهێشت. | 16 |
And the king goes out, and all his household at his feet, and the king leaves ten women—concubines—to keep the house.
ئیتر پاشا ڕۆیشت و هەموو گەلیش لەدوای ئەو چوون، لەلای دوایین ماڵی قەراغی شار خۆیان ڕێکخستەوە. | 17 |
And the king goes out, and all the people at his feet, and they stand still at the farthest off house.
جا هەموو پیاوەکانی لەگەڵ کریتی و پەلەتییەکان و هەموو گەتییەکانیش کە شەش سەد پیاو بوون و لە گەتەوە بەدوایەوە هاتبوون لەپێشیەوە پەڕینەوە، لەپێش پاشا دەپەڕینەوە. | 18 |
And all his servants are passing on at his side, and all the Cherethite, and all the Pelethite, and all the Gittites, six hundred men who came at his feet from Gath, are passing on at the front of the king.
پاشا بە ئیتتای گەتی گوت: «بۆچی تۆش لەگەڵمان دەڕۆیت؟ بگەڕێوە و لەگەڵ ئەبشالۆمی پاشادا بمێنەرەوە، چونکە تۆ بیانیت و لە نیشتیمانەکەت دوورکەوتویتەوە. | 19 |
And the king says to Ittai the Gittite, “Why do you go—you also—with us? Return and abide with the king, for you [are] a stranger, and also an exile, you—to your place.
تۆ دوێنێ هاتوویت، ئایا من ئەمڕۆ بە ڕۆیشتنت لەگەڵماندا ئاوارەت بکەم، چونکە من خۆم نازانم بەرەو کۆی دەچم؟ بگەڕێوە و هاونیشتیمانییەکانیشت بگەڕێنەوە. با یەزدان خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزیت پیشان بدات.» | 20 |
Your coming in [was only] yesterday, and should I move you to go with us today, since I am going over [to] where [I do not know where] I am going? Return, and take your brothers back. Kindness and truth [be] with you.”
بەڵام ئیتتای وەڵامی پاشای دایەوە و گوتی: «بە یەزدانی زیندوو، بە گیانی پاشای گەورەم، پاشای گەورەم لە هەرکوێ بێت، بۆ مردن بێت یان بۆ ژیان، خزمەتکارەکەشت لەوێ دەبێت.» | 21 |
And Ittai answers the king and says, “YHWH lives, and my lord the king lives, surely in the place where my lord the king is—if for death, if for life, surely your servant is there.”
داود بە ئیتتایی گوت: «بڕۆ و بپەڕەوە.» ئینجا ئیتتای گەتی و هەموو پیاوەکانی و هەموو ئەو منداڵانەی کە لەگەڵی بوون پەڕینەوە. | 22 |
And David says to Ittai, “Go and pass over”; and Ittai the Gittite passes over, and all his men, and all the infants who [are] with him.
هەموو دانیشتووانی خاکەکە بە دەنگێکی بەرز دەگریان، هەموو گەل دەپەڕینەوە، پاشاش لە دۆڵی قدرۆن پەڕییەوە و هەموو گەلیش بەرەو ڕێگای چۆڵەوانی چوون. | 23 |
And all the land is weeping [with] a great voice, and all the people are passing over; and the king is passing over through the Brook of Kidron, and all the people are passing over on the front of the way of the wilderness;
سادۆق و هەموو لێڤییەکانیش لەگەڵی بوون و سندوقی پەیمانی خودایان هەڵگرتبوو، ئیتر سندوقەکەی خودایان دانا و ئەبیاتار قوربانی پێشکەش دەکرد، هەتا هەموو گەل لە شارەکە هاتنە دەرەوە. | 24 |
and behold, also Zadok, and all the Levites with him, are carrying the Ark of the Covenant of God, and they make the Ark of God firm, and Abiathar goes up, until the completion of all the people to pass over out of the city.
ئینجا پاشا بە سادۆقی گوت: «سندوقی خودا بگەڕێنەوە شارەکە. ئەگەر لەبەرچاوی یەزدان پەسەند بم، ئەوا دەمگەڕێنێتەوە و ڕێگام دەدات سندوقەکە و نشینگەکەشی ببینم. | 25 |
And the king says to Zadok, “Take back the Ark of God to the city; if I find grace in the eyes of YHWH, then He has brought me back, and shown me it and His habitation;
ئەگەر یەزدانیش فەرمووی:”من پێت دڵشاد نەبووم،“من ئەوەتام، با خۆی چی بەلاوە باشە ئەوە بکات.» | 26 |
and if thus He says, I have not delighted in you; here I [am], He does to me as [is] good in His eyes.”
هەروەها پاشا بە سادۆقی کاهینی گوت: «ئایا تۆ پێشبینیکەر نیت؟ بە سەلامەتی بگەڕێوە شارەکە، خۆت و ئەحیمەعەچی کوڕت و یۆناتانی کوڕی ئەبیاتاریش، هەردوو کوڕەکانتان لەگەڵتاندا. | 27 |
And the king says to Zadok the priest, “Are you a seer? Return to the city in peace, and your son Ahimaaz, and Jonathan son of Abiathar, your two sons with you;
تەماشا بکەن، من لە تەنکاوەکە بەرەو چۆڵەوانی ناپەڕمەوە و ئۆقرە دەگرم، هەتا پەیامێک لەلای ئێوەوە دێت و پێم ڕادەگەیەنن.» | 28 |
see, I am lingering in the plains of the wilderness until the coming in of a word from you to declare to me.”
ئیتر سادۆق و ئەبیاتار سندوقی خودایان گەڕاندەوە ئۆرشەلیم و لەوێ مانەوە. | 29 |
And Zadok takes back—and Abiathar—the Ark of God to Jerusalem, and they abide there.
بەڵام داود بە هەورازەکەی کێوی زەیتووندا سەرکەوت، سەردەکەوت و دەگریا، سەری داپۆشی بوو و بەپێی پەتی دەڕۆیشت، هەموو گەلیش کە لەگەڵی بوون هەرکەسە و سەری خۆی داپۆشی بوو، بە گریانەوە سەردەکەوتن. | 30 |
And David is going up in the ascent of the [Mount of] Olives, going up and weeping, and he has the head covered, and he is going barefooted, and all the people who [are] with him have each covered his head, and have gone up, going up and weeping;
پێشتر بە داود ڕاگەیەنرابوو: «ئەحیتۆفەل لەگەڵ ئەبشالۆم لەنێو پیلانگێڕەکاندایە.» ئیتر داودیش لە یەزدان پاڕایەوە: «ئەی یەزدان، تکایە ڕاوێژی ئەحیتۆفەل بکە بە گێلایەتی.» | 31 |
and David declared, saying, “Ahithophel [is] among the conspirators with Absalom”; and David says, “Please make the counsel of Ahithophel foolish, O YHWH.”
کاتێک داود گەیشتە سەر لووتکەکە، شوێنی خواپەرستی، بینی وا حوشەی ئەرکی چاوەڕێی دەکات. جلەکەی دڕاوە و سەری تۆزاوییە. | 32 |
And it comes to pass, David has come to the top, where he bows himself to God, and behold, Hushai the Archite [is there] to meet him, [with] his coat torn, and earth on his head;
داودیش پێی گوت: «ئەگەر لەگەڵم بپەڕیتەوە بەسەرمەوە دەبیتە بار. | 33 |
and David says to him, “If you have passed on with me then you have been for a burden on me,
بەڵام ئەگەر بگەڕێیتەوە شار و بە ئەبشالۆم بڵێیت:”ئەی پاشا، من دەبمە خزمەتکاری تۆ، لەمێژە خزمەتکاری باوکت بوومە، ئێستاش دەبمە خزمەتکاری تۆ،“بەوە یارمەتیم دەدەی لە پووچەڵکردنەوەی ڕاوێژی ئەحیتۆفەل. | 34 |
and if you return to the city and have said to Absalom, I am your servant, O king; I [am] also servant of your father until now, and presently, I [am] also your servant; then you have made void the counsel of Ahithophel for me;
ئایا هەردوو کاهینەکە، سادۆق و ئەبیاتار لەوێ لەگەڵتدا نابن؟ ئەوەی لە کۆشکی پاشا دەیبیستیتەوە بە هەردوو کاهینەکە ڕابگەیەنە، سادۆق و ئەبیاتار. | 35 |
and are Zadok and Abiathar the priests not with you there? And it has been, the whole of the matter that you hear from the house of the king you declare to Zadok and to Abiathar the priests.
هەردوو کوڕەکەیان لەوێ لەگەڵیاندان، ئەحیمەعەچی سادۆق و یۆناتانی ئەبیاتار، هەموو ئەو شتانەی گوێتان لێی دەبێت بەواندا بۆ منی بنێرن.» | 36 |
Behold, their two sons [are] there with them: Ahimaaz to Zadok, and Jonathan to Abiathar, and you have sent to me by their hand anything that you hear.”
ئینجا حوشەی هاوڕێی داود هاتە شارەکە، لەو کاتەی ئەبشالۆم دەهاتە ناو ئۆرشەلیم. | 37 |
And Hushai, David’s friend, comes to the city, and Absalom comes to Jerusalem.