< دووەم ساموئێل 13 >
ئەوە بوو پاش ئەمانە ئەمنۆنی کوڕی داود کەوتە خۆشەویستی تاماری خوشکە جوانەکەی ئەبشالۆمی کوڕی داود. | 1 |
It came about after this that Amnon son of David was very attracted to his beautiful half-sister Tamar, who was a full sister of Absalom, another of David's sons.
ئەمنۆن لە تاو تاماری زڕخوشکی نەخۆش کەوت، لەبەر ئەوەی تامار پاکیزە بوو، ئەمنۆن پێی وابوو کە نەیدەتوانی بە هیچ شێوەیەک دەستی بۆ ببات. | 2 |
Amnon was so frustrated that he became sick because of his sister Tamar. She was a virgin, and it seemed impossible to Amnon to do anything to her.
ئەمنۆن هاوڕێیەتی ئامۆزایەکی دەکرد بە ناوی یۆنادابی کوڕی شیمەعا کە برای داود بوو، یۆناداب پیاوێکی تەڵەکەباز بوو. | 3 |
But Amnon had a friend whose name was Jonadab son of Shimeah, David's brother. Jonadab was a very shrewd man.
لە ئەمنۆنی پرسی: «شازادە، بۆچی تۆ ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لاوازتر دەبیت؟ ئایا پێم ناڵێیت؟» ئەمنۆنیش پێی گوت: «من تاماری خوشکی ئەبشالۆمی برام خۆشدەوێت.» | 4 |
Jonadab said to Amnon, “Why, son of the king, are you depressed every morning? Will you not tell me?” So Amnon answered him, “I love Tamar, my brother Absalom's sister.”
یۆنادابیش پێی گوت: «لەناو جێگا پاڵبکەوە و خۆت نەخۆش بخە، ئەگەر باوکت بۆ بینینت هات پێی بڵێ:”با تاماری خوشکم بێتە لام و نانم پێبدات، با خواردنەکە لەبەرچاوم سازبکات، بۆ ئەوەی بیبینم و بە دەستی ئەو نان بخۆم.“» | 5 |
Then Jonadab said to him, “Lie down on your bed and pretend to be sick. When your father comes to see you, ask him, 'Would you please send my sister Tamar to give me something to eat and cook it before me, so that I may see it and eat it from her hand?'”
ئینجا ئەمنۆن پاڵکەوت و خۆی نەخۆش خست، پاشا هات بۆ بینینی، ئەمنۆن بە پاشای گوت: «تکایە با تاماری خوشکم بێتە لام و لەبەرچاوم دوو ناسکەنان دروستبکات، بە دەستی ئەو دەیخۆم.» | 6 |
So Amnon lay down and pretended to be sick. When the king came to see him, Amnon said to the king, “Please send my sister Tamar to make some food for my sickness in front of me so that I may eat from her hand.”
داود بەدوای تاماردا ناردییە ماڵەوە و گوتی: «تکایە بڕۆ ماڵی ئەمنۆنی برات و خواردنێکی بۆ دروستبکە.» | 7 |
Then David sent word to Tamar at his palace, saying, “Go now to your brother Amnon's house and prepare food for him.”
تاماریش چووە ماڵی ئەمنۆنی برای، ئەو پاڵکەوتبوو. ئینجا هەویری برد و شێلای و لەبەرچاوی ناسکەنانی کرد و برژاندی. | 8 |
So Tamar went to her brother Amnon's house where he was lying down. She took dough and kneaded it and formed bread in his sight, and then she baked it.
ئینجا تاوەکەی بۆ بەردەمی برد، بەڵام ئەو ڕازی نەبوو بیخوات. ئەمنۆن گوتی: «هەمووتان بڕۆنە دەرەوە.» ئەوانیش هەموویان چوونە دەرەوە. | 9 |
She took the pan and gave the bread to him, but he refused to eat. Then Amnon said to the others present, “Send everyone out, away from me.” So everyone went out from him.
ئینجا ئەمنۆن بە تاماری گوت: «خواردنەکە بهێنە شوێنی نوستنەکەم بۆ ئەوەی بە دەستی تۆ بیخۆم.» تاماریش ناسکەنانەکەی کە دروستی کردبوو هەڵیگرت و بۆ ئەمنۆنی برای بردییە ژوورەوە بۆ شوێنی نوستنەکەی. | 10 |
So Amnon said to Tamar, “Bring the food into my room that I may eat from your hand.” So Tamar took the bread that she had made, and brought it into the room of Amnon her brother.
بۆی بردە پێشەوە تاوەکو بیخوات، ئەویش تاماری گرت و پێی گوت: «خوشکەکەم، وەرە لەگەڵم پاڵبکەوە.» | 11 |
When she had brought the food to him, he took hold of her and said to her, “Come, sleep with me, my sister.”
ئەویش پێی گوت: «نا، برام نا! سەرم شۆڕ مەکە! لە ئیسرائیلدا شتی وا ناکرێت! ئەم بێ ئابڕووییە مەکە. | 12 |
She answered him, “No, my brother, do not force me, for nothing like this should be done in Israel. Do not do this appalling thing!
من بەم ئابڕووچوونەوە ڕوو لەکوێ بکەم؟ ئەی تۆ؟ تۆش لەناو ئیسرائیلدا وەک نەفامێکی بەدڕەوشتت لێدێت. ئێستاش تکایە لەگەڵ پاشا قسە بکە بۆ ئەوەی بمدا بە تۆ، چونکە ئەو پێی ناخۆش نییە.» | 13 |
How could I be rid of my shame? What about you? You would be like one of the fools in Israel! Now, please speak to the king, for he would not keep me from you.”
بەڵام ئەمنۆن نەیویست گوێی لێ بگرێت و بەسەریدا زاڵ بوو، سەری شۆڕکرد و لاقەی کرد. | 14 |
However Amnon would not listen to her. Since he was stronger than Tamar, he seized her and he slept with her.
پاشان ئەمنۆن زۆر ڕقی لێی بووەوە، تەنانەت ڕقەکەی زۆر زیاتر بوو لەو خۆشەویستییەی کە بۆی هەبوو. ئینجا ئەمنۆن پێی گوت: «هەستە و بڕۆ!» | 15 |
Then Amnon hated Tamar with extreme hatred. He hated her even more than he had desired her. Amnon said to her, “Get up and go.”
ئەویش پێی گوت: «نەخێر! ئەگەر دەرمبکەیت خراپەیەکی گەورەترە لەوەی کە پێت کردم.» بەڵام ئەمنۆن نەیویست گوێی لێ بگرێت. | 16 |
But she responded to him, “No! Because this great evil of making me leave is even worse than what you did to me!” But Amnon did not listen to her.
خزمەتکارە تایبەتەکەی بانگکرد و گوتی: «ئەمە دەربکە و دەرگاکە لەدوایەوە دابخە.» | 17 |
Instead, he called his personal servant and said, “Take this woman away from me, and bolt the door after her.”
خزمەتکارەکەش دەریکرد و دەرگاکەی لەدوایەوە داخست. تاماریش کەوایەکی درێژی ڕەنگاوڕەنگی لەبەردا بوو، چونکە کچە پاکیزەکانی پاشا جلی ئاوایان لەبەر دەکرد. | 18 |
Then his servant brought her out and bolted the door after her. Tamar was wearing a very decorated robe because the king's daughters who were virgins dressed that way.
تامار خۆڵەمێشی بەسەر سەری خۆیدا کرد، جلە ڕەنگاوڕەنگەکەی لەبەرخۆی دادڕی. دەستی بەسەرییەوە گرت و بە ڕێگادا دەڕۆیشت، بە دەنگی بەرز دەگریا. | 19 |
Tamar put ashes on her head and tore her robe. She put her hands on her head and walked away, crying aloud as she went.
ئەبشالۆمی برای پێی گوت: «ئەمنۆنی زڕبرات لەگەڵت بوو؟ خوشکم، ئێستاش بێدەنگ بە، ئەو زڕبراتە و ئەم کارە لە دڵ مەگرە.» ئیتر تامار بە پەرێشانی لە ماڵی ئەبشالۆمی برای مایەوە و ژیا. | 20 |
Absalom her brother said to her, “Has Amnon your brother been with you? But now keep quiet, my sister. He is your brother. Do not take this thing to heart.” So Tamar remained alone in her brother Absalom's house.
کاتێک داودی پاشا ئەم هەموو شتانەی بیستەوە، زۆر تووڕە بوو. | 21 |
But when King David heard of all these things, he was very angry.
ئەبشالۆمیش نە بە چاک و نە بە خراپ قسەی لەگەڵ ئەمنۆنی زڕبرای نەکرد، لەبەر ئەوەی سەری تاماری خوشکی شۆڕکرد، زۆر ڕقی لە ئەمنۆن بووەوە. | 22 |
Absalom said nothing to Amnon, for Absalom hated him for what he had done to her and how he had disgraced his sister Tamar.
دوو ساڵ دوای ئەوە، ئەبشالۆم هەموو کوڕەکانی پاشای بانگهێشت کرد، کاتێک خزمەتکارەکانی لە بەعلحاچۆر ئەوەی نزیک ئەفرایمە مەڕەکانی ئەویان دەبڕییەوە. | 23 |
It came about after two full years that Absalom had sheep shearers working at Baal Hazor, which is near Ephraim, and Absalom invited all the king's sons to visit there.
ئینجا ئەبشالۆم چوو بۆ لای پاشا و گوتی: «ئێستا بەندەکەت مەڕەکانی دەبڕێتەوە، تکایە پاشا و کاربەدەستەکانی با لەگەڵ بەندەکەت بێن.» | 24 |
Absalom went to the king and said, “Look now, your servant has sheep shearers. Please, may the king and his servants go with me, your servant.”
پاشاش بە ئەبشالۆمی گوت: «نەخێر کوڕم، با هەموومان نەبین و بارگرانی نەخەینە سەرت.» جا ئەبشالۆم زۆری لێکرد، بەڵام ئەو نەیویست بچێت، بەڵکو داوای بەرەکەتی بۆ کرد. | 25 |
The king answered Absalom, “No, my son, all of us should not go because we would be a burden to you.” Absalom begged the king, but he would not go, but he gave him his blessing.
ئەبشالۆمیش گوتی: «ئەگەر نا، تکایە با ئەمنۆنی برام لەگەڵمان بێت.» پاشاش لێی پرسی: «بۆچی لەگەڵت بێت؟» | 26 |
Then Absalom said, “If not, please let my brother Amnon go with us.” So the king said to him, “Why should Amnon go with you?”
بەڵام ئەبشالۆم زۆری لێکرد و ئەویش ئەمنۆن و هەموو کوڕەکانی پاشای لەگەڵ نارد. | 27 |
Absalom pressed David, and so he let Amnon and all the king's sons go with him.
ئەبشالۆمیش فەرمانی بە خزمەتکارەکانی کرد و گوتی: «ئاگاداربن! کاتێک کە ئەمنۆن بە شەراب مەست بوو، پێتان دەڵێم:”لە ئەمنۆن بدەن،“بیکوژن و مەترسن. ئەی من خۆم فەرمانم پێ نەکردوون؟ لەبەر ئەوە بەهێزبن و ئازابن.» | 28 |
Absalom commanded his servants saying, “Listen closely. When Amnon begins to be affected by the wine, and when I say to you, 'Attack Amnon,' then kill him. Do not be afraid. Have I not commanded you? Be courageous and brave.”
ئیتر خزمەتکارەکانی ئەبشالۆم ئەوەیان بە ئەمنۆن کرد کە ئەبشالۆم فەرمانی پێ کردبوون، هەموو کوڕەکانی پاشا هەستان، هەریەکە و سواری هێسترەکەی خۆی بوو و هەڵات. | 29 |
So Absalom's servants did to Amnon as he had commanded them. Then all the king's sons arose, and every man mounted his mule and fled.
لە کاتێکدا ئەوان بەڕێوە بوون، هەواڵ گەیشتە داود و گوترا: «ئەبشالۆم هەموو کوڕەکانی پاشای کوشتووە و کەسیانی نەهێشتووەتەوە.» | 30 |
So it came about, while they were on the road, that the news came to David saying, “Absalom has killed all the king's sons, and there is not one of them left.”
پاشا هەستا و جلەکانی لەبەرخۆی دادڕی و لەسەر زەوی پاڵکەوت، هەموو خزمەتکارەکانیشی بە جلی دڕاوەوە لەلای پاشا ڕاوەستا بوون. | 31 |
Then the king arose and tore his clothes, and lay on the floor; all his servants stood by with their clothes torn.
بەڵام یۆنادابی کوڕی شیمەعای برای داود گوتی: «با گەورەم وانەزانێت کە هەموو شازادە لاوەکانیان کوشتووە، بەڵکو تەنها ئەمنۆن کوژراوە، چونکە لەو ڕۆژەوەی کە لاقەی تاماری خوشکی کرد، ئەبشالۆم ئەو بڕیارەی دا. | 32 |
Jonadab son of Shimeah, David's brother, answered and said, “Let not my master believe that they have killed all the young men who are the king's sons, for Amnon only is dead. Absalom has planned this from the day that Amnon violated his sister Tamar.
ئێستاش با پاشای گەورەم شتێکی وا نەخاتە دڵییەوە و بڵێت هەموو کوڕەکانی پاشا کوژراون. بەڵکو بە تەنها ئەمنۆن کوژراوە.» | 33 |
So therefore let not my master the king take this report to heart, so as to believe that all the king's sons are dead, for Amnon only is dead.”
ئەبشالۆم پێشتر هەڵاتبوو. خزمەتکارە ئێشکگرەکە چاوی هەڵبڕی و بینی خەڵکێکی زۆر لە لاشانی کێوەکە بە ڕێگاوە بوون. ئێشکگرەکە چوو بۆ لای پاشا و پێی گوت: «خەڵکێک دەبینم لە حۆرۆنەیمەوە بە لاشانی کێوەکەدا دێن.» | 34 |
Absalom fled away. A servant keeping watch raised his eyes and saw many people coming on the road on the hillside west of him.
ئینجا یۆناداب بە پاشای گوت: «ئەوەتا شازادەکان هاتن و خزمەتکارەکەت چی گوت، بەو جۆرە بوو.» | 35 |
Then Jonadab said to the king, “Look, the king's sons are coming. It is just as your servant said.”
هەر دوای ئەوەی لە قسەکردن بووەوە شازادەکان هاتن و بە گریانەوە دەنگیان هەڵبڕی، هەروەها پاشا و هەموو خزمەتکارەکانیش گریانێکی زۆر بەکوڵ گریان. | 36 |
So it came about when he finished speaking, the king's sons arrived and raised their voices and wept. The king and all his servants also wept bitterly.
ئەبشالۆمیش هەڵات و چوو بۆ لای تەلمەی کوڕی عەمیهودی پاشای گەشوور، داودیش هەموو ئەو ڕۆژانە بۆ کوڕەکەی لاواندییەوە. | 37 |
But Absalom fled and went to Talmai son of Ammihud, the king of Geshur. David mourned for his son every day.
دوای ئەوەی ئەبشالۆم هەڵات و چوو بۆ گەشوور سێ ساڵ لەوێدا مایەوە. | 38 |
So Absalom fled and went to Geshur, where he was for three years.
داودی پاشا خەمی کوژرانی ئەمنۆنی لە دڵ دامرکایەوە، ئارەزووی کرد بچێتە لای ئەبشالۆم. | 39 |
The mind of King David longed to go out to see Absalom, for he was comforted concerning Amnon and his death.