< دووەم ساموئێل 10 >

دوای ماوەیەک پاشای عەمۆنییەکان مرد و حانوونی کوڕی لەدوای ئەو بوو بە پاشا. 1
Stalo se také potom, že umřel král Ammonitský, a kraloval Chanun syn jeho po něm.
داود گوتی: «لەگەڵ حانوونی کوڕی ناحاش دڵسۆز دەبم، هەروەک چۆن باوکی لەگەڵم دڵسۆز بوو.» لەبەر ئەوە داود شاندێکی نارد بۆ ئەوەی سەرەخۆشی لە حانوون بکەن سەبارەت بە باوکی. کاتێک خزمەتکارەکانی داود هاتنە خاکی عەمۆنییەکان، 2
I řekl David: Učiním milosrdenství s Chanunem synem Náhasovým, jakož otec jeho učinil milosrdenství nade mnou. Tedy poslal David, aby ho potěšil skrze služebníky své pro otce jeho. I přišli služebníci Davidovi do země Ammonitských.
میرەکانی عەمۆنییەکان بە حانوونی گەورەیان گوت: «تۆ لەو باوەڕەدایت کە داود لەبەر ڕێزگرتن لە باوکت نێردراوی ناردووە بۆ ئەوەی سەرەخۆشیت لێ بکات؟ ئایا داود بۆ پشکنین و سەرەوژێرکردن و سیخوڕیکردن بەسەر شارەکەوە خزمەتکارەکانی خۆی نەناردووە بۆ لات؟» 3
I řekla knížata Ammonitská k Chanunovi, pánu svému: Cožť se zdá, že David činí poctivost otci tvému, že poslal k tobě, kteříž by tě potěšili? Zdaliž ne proto, aby shlédl město a vyšpehoval je, a potom je podvrátil, poslal David služebníky své k tobě?
ئیتر حانوون خزمەتکارەکانی داودی گرت و نیوەی ڕیشی تاشین، جلەکانیشیان لە نیوەوە هەتا پاشەڵیانی دادڕی و بەڕەڵای کردن. 4
A tak Chanun vzav služebníky Davidovy, oholil každému půl brady, a zustřihoval roucha jejich až do polovice, totiž až do zadků jejich, a propustil je.
کاتێک بە داود ڕاگەیەنرا، ئەویش چەند کەسێکی نارد بۆ پێشوازییان، چونکە پیاوەکان زۆر شەرمیان دەکرد، پاشاش گوتی: «هەتا ڕیشتان دێتەوە لە ئەریحا بمێننەوە، ئینجا بگەڕێنەوە.» 5
To když oznámili Davidovi, poslal proti nim, (nebo muži ti zohaveni byli velice), a řekl jim král: Pobuďte v Jerichu, dokudž neobrostou brady vaše, potom se navrátíte.
کاتێک عەمۆنییەکان بینییان لەلایەن داودەوە قێزەون بوون، ناردیان و لە ئارامییەکانی بێت‌ڕەحۆڤ و چۆڤا بیست هەزار پیادەیان بەکرێ گرت، هەروەها پاشای مەعکا لەگەڵ هەزار پیاو و لە تۆڤ دوازدە هەزار پیاویان بەکرێ گرت. 6
Vidouce pak Ammonitští, že se zošklivili Davidovi, poslavše, najali ze mzdy z Syrie z domu Rohob, a z Syrie Soba dvadcet tisíců pěších, a od krále Maacha tisíc mužů, a od Istoba dvanácte tisíc mužů.
کاتێک داود ئەمەی بیستەوە، یۆئاب و هەموو سوپا شەڕکەرەکانی نارد. 7
Což uslyšev David, poslal Joába se vším vojskem udatných.
عەمۆنییەکان هاتنە دەرەوە و لە دەمی دەروازەی شارەکەیان بۆ جەنگ ڕیزیان بەست، بەڵام ئارامییەکانی چۆڤا و ڕەحۆڤ، لەگەڵ پیاوەکانی تۆڤ و مەعکا بە جیا لە دەشتودەر بوون. 8
A tak vytáhše Ammonitští, šikovali se k boji u brány, Syrští také, Soba a Rohob, a Istob i Maacha zvláště byli na poli.
کاتێک یۆئاب بینی کە بەرەکانی جەنگ لەپێشی و لەپاشییەوەن، لە باشترین جەنگاوەرانی ئیسرائیل چەند هێزێکی هەڵبژارد، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئارامییەکان ڕیزی کردن. 9
A protož vida Joáb proti sobě sšikovaný boj s předu i s zadu, vybrav některé ze všech výborných Izraelských, sšikoval je také proti Syrským.
ئەو پیاوانەی کە مانەوە دایە دەست ئەبیشەیی برای و ئەویش بۆ بەرەنگاربوونەوەی عەمۆنییەکان ڕیزی کردن. 10
Ostatek pak lidu dal pod správu Abizai bratra svého, a sšikoval jej proti Ammonitským.
یۆئاب گوتی: «ئەگەر ئارامییەکان لە من بەهێزتر بوون، ئەوا تۆ بەهانامەوە دێیت؛ بەڵام ئەگەر عەمۆنییەکان لە تۆ بەهێزتر بوون، ئەوا من بەهاناتەوە دێم. 11
A řekl: Jestliže Syrští budou silnější mne, přispěješ mi na pomoc; jestliže pak Ammonitští silnější budou tebe, také přispěji, abych pomohl tobě.
ئازابە و با بەهێز بین لە پێناوی گەلەکەمان و لە پێناوی شارەکانی خوداکەمان، یەزدانیش چی پێ باشە ئەوە دەکات.» 12
Posiliž se, a buďme udatní, bojujíce za lid náš a za města Boha našeho, Hospodin pak učiní, což se jemu dobře líbiti bude.
ئینجا یۆئاب و ئەو لەشکرەی لەگەڵی بوون بۆ جەنگ، لە دژی ئارامییەکان چوونە پێشەوە، ئەوانیش لەبەردەمیدا هەڵاتن. 13
I přistoupil Joáb s lidem svým k bitvě proti Syrským, a oni utekli před ním.
کاتێک عەمۆنییەکان بینییان ئارامییەکان هەڵدەهاتن، ئەوانیش لەبەردەم ئەبیشەی هەڵاتن و چوونە ناو شارەکە. ئیتر یۆئاب لە شەڕی نەوەی عەمون گەڕایەوە و چوو بۆ ئۆرشەلیم. 14
Tedy Ammonitští vidouce, že utíkají Syrští, utekli i oni před Abizai a vešli do města. I navrátil se Joáb od Ammonitských a přišel do Jeruzaléma.
کاتێک ئارامییەکان بینییان لە بەرامبەر ئیسرائیل تێکشکاون، پێکەوە کۆمەڵیان بەست. 15
Ale Syrští vidouce, že by poraženi byli od Izraele, sebrali se vespolek.
ئینجا هەدەدعەزەر ناردی و ئارامییەکانی ئەوبەری ڕووباری فوراتی هێنا، ئەوانیش هاتن بۆ حێلام و شۆڤەخی سەرکردەی سوپاکەی هەدەدعەزەریش لەپێشیانەوە بوو. 16
Poslal také Hadarezer a vyvedl Syrské, kteříž bydlejí za řekou, a přišli k Helam; Sobach pak, hejtman vojska Hadarezerova, vedl je.
کاتێک بە داود ڕاگەیەنرا، ئەویش هەموو ئیسرائیلی کۆکردەوە و لە ڕووباری ئوردونەوە پەڕییەوە و چوو بۆ حێلام، ئارامییەکانیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی داود ڕیزیان بەست و لە دژی جەنگان. 17
I oznámeno to Davidovi. Kterýžto shromáždiv všecken lid Izraelský, přepravil se přes Jordán, a přitáhli k Helam. I sšikovali se Syrští proti Davidovi, a bojovali proti němu.
بەڵام ئارامییەکان لەبەردەم ئیسرائیلدا هەڵاتن، داودیش حەوت سەد گالیسکەسوار و چل هەزار سەربازی پیادەی لە ئارامییەکان کوشت، هەروەها لە شۆڤەخی سەرکردەی سوپاکەی دا و هەر لەوێدا مرد. 18
Tedy utekli Syrští před Izraelem, a porazil David z Syrských sedm set vozů a čtyřidceti tisíc jezdců. Sobacha také hejtmana vojska toho ranil, i umřel tu.
کاتێک هەموو پاشاکانی ژێردەستەی هەدەدعەزەر بینییان کە ئەوان لە بەرامبەر ئیسرائیل تێکشکاون، لەگەڵ ئیسرائیل ئاشت بوونەوە و بوونە ژێردەستەی ئیسرائیل. ئیتر ئارامییەکان نەیانوێرا بەهانای عەمۆنییەکانەوە بچن. 19
Když pak viděli všickni králové, kteříž byli při Hadarezerovi, že jsou poraženi od Izraele, vešli v pokoj s Izraelem a sloužili jemu. A nesměli již více Syrští táhnouti na pomoc Ammonitským.

< دووەم ساموئێل 10 >