< دووەم پەترۆس 2 >

بەڵام لەنێو گەلەکەدا پێغەمبەری درۆزن هەبوون، وەک لەنێوان ئێوەشدا مامۆستای درۆزن دەبێت، ئەوانەی بە نهێنی فێرکردنی چەوتی لەناوبەر دەهێننە ناوەوە، تەنانەت نکۆڵی لە مەسیحی باڵادەست دەکەن کە ئەوانی کڕییەوە، لەناوچوونێکی خێرا بەسەر خۆیاندا دەهێنن. 1
從前連在選民中,也有過假先知;同樣,將來在你們中,也要出現假教師,他們要倡導使人喪亡的異端,連救贖他們的主,也都敢否認:這是自取迅速的喪亡。
زۆر کەسیش بەدوای بەڕەڵاییەکانیان دەکەون، لەبەر ئەوان کفر بە ڕێبازی ڕاستی دەکرێت. 2
有許多人將要隨從他們的放蕩,甚至真理之道,也要因他們而受到誹謗。
ئەو مامۆستایانەی بەهۆی چاوبرسیێتیانەوە، لە ڕێگەی چەند چیرۆکێکی هەڵبەستراوەوە بۆ سوودی خۆیان بەکارتاندەهێنن، تاوانبارکردنیان نزیک بووەتەوە و لەناوچوونیان بەلاوە نەنراوە. 3
他們因貪吝成性,要以花言巧語在你們身上營利;可是他們的案件自古以來,就未安閒,他們的喪亡也決不稍息。
خودا بەزەیی بەو فریشتانەدا نەهاتەوە کە گوناهیان کرد، بەڵکو فڕێیدانە دۆزەخ و لەنێو تاریکیدا بەندی کردن و بۆ ڕۆژی لێپرسینەوە هەڵیگرتن. (Tartaroō g5020) 4
天主既然沒有寬免犯罪的天使,把他們投入了地獄,囚在幽暗的深坑,拘留到審判之時; (Tartaroō g5020)
هەروەها کە بەزەیی بە جیهانی کۆندا نەهاتەوە کاتێک لافاوی هێنایە سەر جیهانی خراپەکاران، بەڵکو نوحی ڕاگەیەنەری ڕاستودروستی لەگەڵ حەوت کەسی دیکە پاراست. 5
既然沒有寬免古時的世界,曾引來洪水淹滅了惡人的世界,只保存了宣講正義的諾厄一家八口;
کاتێک شارەکانی سەدۆم و عەمۆرای تاوانبار کرد بە تێکدانی تەواو و ئەوانی کردە خۆڵەمێش، کردنییە پەند بۆ داهاتووی خراپەکاران. 6
又降罰了索多瑪和哈摩辣城,使之化為灰燼,至於毀滅,以作後世作惡者的鑑戒,
کاتێک لوتی پیاوچاکی دەرباز کرد کە لە بەڕەڵایی بەدکاران بێزار بوو، 7
只救出了那因不法之徒的放蕩生活而悲傷的義人羅特--
چونکە ئەو پیاوچاکە کە لەنێویاندا دەژیا، کردەوە خراپەکانیانی دەبینی و دەبیست، ڕۆژ بە ڕۆژ گیانی ڕاستودروستی ئازار دەدرا. 8
因為這義人住在他們中,他正直的靈魂,天天因所見所聞的不法行為,感到苦惱--
ئەگەر وابێت، یەزدان دەزانێت چۆن لەخواترسان لە تاقیکردنەوە دەرباز بکات و خراپەکاران هەتا ڕۆژی لێپرسینەوە لەژێر سزاداندا بهێڵێتەوە، 9
那麼,上主自然也知道拯救虔誠的人,脫離磨難,而存留不義的人,等候審判的日子受處罰,
بە تایبەتی ئەوانەی کەوتوونەتە دوای هەوەسی گڵاوی سروشتی دنیایی، سووکایەتی بە دەسەڵات دەکەن. چاونەترس و کەللەڕەقن، ناترسن لەوەی بوختان بە فریشتەکان بکەن، 10
尤其是存留那些隨從肉慾,而生活在污穢情慾中的人,以及那些輕視「 主權者」的人。他們都是些膽大驕傲的人,竟不怕褻瀆「眾尊榮者,」
هەرچەندە فریشتەکان لەوان بە تواناتر و بەهێزترن، بەڵام لەبەردەم یەزداندا حوکمی بوختانکردنیان بەسەردا نادەن. 11
就是連力量德能大於他們的天使,也不敢在上主面前,以侮辱的言詞對他們下判決。
بەڵام ئەو خراپەکارانە کفر لە شتێک دەکەن کە لێی تێناگەن، ئەوانە وەک ئاژەڵی بەستەزمانن کە لەدایک بوون بۆ ئەوەی ڕاوبکرێن و بکوژرێن، بە گەندەڵی خۆیان لەناودەچن. 12
然而這些人實在如無理性的牲畜,生來就是為受捉拿,受宰殺,凡他們不明白的事就要褻瀆;他們必要如牲畜一樣喪亡,
کرێی خراپەکارییەکانیان وەردەگرن. وا دادەنێن چێژوەرگرتن لەوەیە کە بە درێژایی ڕۆژ سەڵتەنەت لێبدەن، ئەوانە لەکە و کەموکوڕی ئێوەن، کاتێک بەشداری لە خوانەکانتان دەکەن چێژ لە فێڵەکانیان وەردەگرن. 13
受他們不義的報應。他們只以一日的享受為快樂,實是些污穢骯髒的人;當他們同你們宴樂時,縱情於淫樂;
چاویان پڕە لە داوێنپیسی و لە گوناه ناوەستن، دەروونە لەرزۆکەکان هەڵدەخەڵەتێنن، دڵیان بە چاوبرسی ڕاهێنراوە، ئەوانە ڕۆڵەی نەفرەتن. 14
他們滿眼邪色,犯罪不饜,勾引意志薄弱的人;他們的心習慣了貪吝,真是些應受咒罵的人。
لە ڕێگای ڕاستی لایانداوە و چەواشە کراون، دوای ڕێبازی بەلعامی کوڕی بەعۆر کەوتن، ئەوەی حەزی لە کرێی خراپەکاری بوو، 15
他們離棄正道,走入了歧途,隨從了貝敖爾的兒子巴郎的道路,他曾貪愛過不義的酬報,
بەڵام سەرزەنشتی سەرپێچییەکەی وەرگرت، گوێدرێژی بێزمان بە دەنگی مرۆڤانە هاتە دوان و سەرشێتی ئەو پێغەمبەرەی ڕاگرت. 16
可是也受了他作惡的責罰:一個不會說話的牲口,竟用人的聲音說了話,制止了這先知的妄為。
ئەوانە کانی بێ ئاون، هەورن بە گەردەلوول دەبردرێن، ئەوپەڕی تاریکاییان بۆ هەڵگیراوە. (questioned) 17
他們像無水的泉源,又像為狂風所飄颺的雲霧:為他們所存留的,是黑暗的幽冥。 (questioned)
چونکە کە بە قسەی گەورە و پووچ دەدوێن، بە ئارەزووەکانی سروشتی دنیایی و بە بەڕەڵایی، ئەوانە هەڵدەخەڵەتێنن کە تازە هەڵاتوون لە دەست ئەو کەسانەی لە گومڕاییدا دەژین. 18
因為他們好講虛 偽的大話,用肉慾的放蕩為餌,勾引那些剛纔擺脫錯謬生活的人;
بەڵێنی ئازادییان پێدەدەن، کەچی خۆیان کۆیلەی گەندەڵین، چونکە مرۆڤ کۆیلەی هەر شتێکە بەسەریدا زاڵ بێت. 19
應許他們自由,自己卻是敗壞的奴隸,因為人被誰制勝,就是誰的奴隸。
ئەگەر بەهۆی ناسینی ڕزگارکەرمان عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لە گڵاوی جیهان هەڵاتبن، بەڵام دیسان لەو گڵاوییە بئاڵێنەوە و بەسەریاندا زاڵ بێت، ئەو کاتە کۆتاییان لە سەرەتایان خراپتر دەبێت، 20
如果他們因認識主和救世者耶穌基督,而擺脫世俗的污穢以後,再為這些事所纏繞而打敗,他們末後的處境,就必比以前的更為惡劣,
چونکە باشتر بوو ڕێگای ڕاستودروستییان نەناسیبووایە، لەوەی ناسییان و دوایی لەو ڕاسپاردە پیرۆزەی پێیان درا هەڵگەڕانەوە. 21
因為不認識正義之道,比認識後 而又背棄那傳授給他們的聖誡命,為他們倒好得多。
ئەو پەندە ڕاستەیان لەسەر دەچەسپێت: [سەگ گەڕایەوە سەر ڕشانەوەکەی،] هەروەها: «بەرازی شوشتراو گەڕایەوە ناو چڵپاو.» 22
在他們身上正應驗了這句恰當的俗語:「狗嘔吐的,牠又回來再吃;」又「母豬洗淨了,又到污泥裏打滾。」

< دووەم پەترۆس 2 >