< دووەم پاشایان 9 >

ئەلیشەع پێغەمبەر ئەندامێکی لە کۆمەڵی پێغەمبەرەکان بانگکرد و پێی گوت: «کەواکەت لە ناوقەدت ببەستە و گۆزەیەک زەیت لەگەڵ دەستت هەڵبگرە و بڕۆ ڕامۆتی گلعاد. 1
Elisha the prophet called one of the sons of the prophets, and said to him, “Put your belt on your waist, take this vial of oil in your hand, and go to Ramoth Gilead.
کە گەیشتییە ئەوێ بەدوای یێهوی کوڕی یەهۆشافاتی کوڕی نیمشیدا بگەڕێ، لەنێو براکانی هەڵیبستێنە و بە تەنها لە ژوورەکەوە بیبە بۆ ژوورێکی دیکە. 2
When you come there, find Jehu the son of Jehoshaphat the son of Nimshi, and go in and make him rise up from among his brothers, and take him to an inner room.
پاشان گۆزە زەیتەکە بگرە و بەسەر سەریدا بکە و بڵێ، یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”وەک پاشای ئیسرائیل دەستنیشانم کردیت.“ئینجا دەرگاکە بکەرەوە و هەڵبێ و چاوەڕێ مەکە!» 3
Then take the vial of oil, and pour it on his head, and say, ‘The LORD says, “I have anointed you king over Israel.”’ Then open the door, flee, and don’t wait.”
ئیتر گەنجە خزمەتکارەکەی پێغەمبەرەکە چوو بۆ ڕامۆتی گلعاد. 4
So the young man, the young prophet, went to Ramoth Gilead.
کاتێک گەیشت، بینی وا ئەفسەرەکانی سوپا پێکەوە دانیشتوون. گوتی: «ئەی سەرکردە، قسەیەکم بۆ تۆ پێیە.» یێهو لێی پرسی: «بۆ کامەمان؟» ئەویش وەڵامی دایەوە: «بۆ تۆ، ئەی سەرکردە.» 5
When he came, behold, the captains of the army were sitting. Then he said, “I have a message for you, captain.” Jehu said, “To which one of us?” He said, “To you, O captain.”
یێهو هەستا و چووە ماڵەکە. پێغەمبەرەکە زەیتەکەی کرد بە سەری یێهودا و پێی گوت: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل وای فەرمووە:”وەک پاشا دەستنیشانم کردوویت بۆ گەلی یەزدان، بۆ ئیسرائیل. 6
He arose, and went into the house. Then he poured the oil on his head, and said to him, “The LORD, the God of Israel, says, ‘I have anointed you king over the people of the LORD, even over Israel.
لە بنەماڵەی ئەحاڤی گەورەشت دەدەیت، تۆڵەی خوێنی بەندە پێغەمبەرەکانم و خوێنی هەموو بەندەکانی یەزدان لە ئیزابێل دەکەمەوە. 7
You must strike your master Ahab’s house, that I may avenge the blood of my servants the prophets, and the blood of all the servants of the LORD, at the hand of Jezebel.
هەموو بنەماڵەی ئەحاڤ لەناودەبردرێت. هەموو نێرینەیەک لە ئەحاڤ، کۆیلە و ئازاد، لە ئیسرائیل ڕیشەکێش دەکەم. 8
For the whole house of Ahab will perish. I will cut off from Ahab everyone who urinates against a wall, both him who is shut up and him who is left at large in Israel.
بنەماڵەی ئەحاڤیش وەک بنەماڵەی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات و بنەماڵەی بەعشای کوڕی ئاحییا لێ دەکەم. 9
I will make Ahab’s house like the house of Jeroboam the son of Nebat, and like the house of Baasha the son of Ahijah.
ئیزابێلیش لەو پارچە زەوییەی کە لە یەزرەعیلە سەگ دەیخوات و کەسیش نابێت بینێژێت.“» ئینجا دەرگاکەی کردەوە و هەڵات. 10
The dogs will eat Jezebel on the plot of ground of Jezreel, and there shall be no one to bury her.’” Then he opened the door and fled.
کاتێک یێهو چووە دەرەوە بۆ لای برا ئەفسەرەکانی، لێیان پرسی: «خێرە، ئەو شێتە بۆ چی هاتە لات؟» یێهو وەڵامی دایەوە: «ئێوە پیاوەکە دەناسن و دەشزانن چ قسەیەک دەکات.» 11
When Jehu came out to the servants of his lord and one said to him, “Is all well? Why did this madman come to you?” He said to them, “You know the man and how he talks.”
ئەوانیش گوتیان: «ئەوە ڕاست نییە! ئینجا پێمان بڵێ.» یێهو گوتی: «ئەوەی پێ گوتم:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: دەستنیشانم کردوویت بە پاشای ئیسرائیل.“» 12
They said, “That is a lie. Tell us now.” He said, “He said to me, ‘The LORD says, I have anointed you king over Israel.’”
هەریەکە و بە پەلە کەواکەی داکەند و لەژێر پێی یێهو لەسەر پایەکانی پێپلیکانەکە ڕایانخست. فوویان بە کەڕەنادا کرد و هاواریان کرد، «یێهو پاشایە!» 13
Then they hurried, and each man took his cloak, and put it under him on the top of the stairs, and blew the trumpet, saying, “Jehu is king.”
ئیتر یێهوی کوڕی یەهۆشافاتی کوڕی نیمشی پیلانی لە دژی یۆرام گێڕا. یۆرام خۆی و هەموو ئیسرائیل بەرگرییان لە ڕامۆتی گلعاد دەکرد لە دژی حەزائێل پاشای ئارام. 14
So Jehu the son of Jehoshaphat the son of Nimshi conspired against Joram. (Now Joram was defending Ramoth Gilead, he and all Israel, because of Hazael king of Syria;
بەڵام یۆرام پاشا گەڕابووەوە یەزرەعیل، هەتا لەو برینانە چاک بێتەوە کە لەلایەن ئارامییەکانەوە بریندار کرا، لە کاتی جەنگ لە دژی حەزائێلی پاشای ئارام. ئینجا یێهو گوتی: «ئەگەر حەز دەکەن بمکەنە پاشا، مەهێڵن کەس لە شارەکە دەربازبێت و بچێت لە یەزرەعیل ڕایبگەیەنێت.» 15
but King Joram had returned to be healed in Jezreel of the wounds which the Syrians had given him when he fought with Hazael king of Syria.) Jehu said, “If this is your thinking, then let no one escape and go out of the city to go to tell it in Jezreel.”
ئینجا یێهو سواری گالیسکە بوو و چوو بۆ یەزرەعیل، چونکە یۆرام لەوێ لەناو جێگا کەوتبوو، هەروەها ئەحەزیای پاشای یەهودا بۆ سەردانی یۆرام چووبوو. 16
So Jehu rode in a chariot and went to Jezreel, for Joram lay there. Ahaziah king of Judah had come down to see Joram.
ئێشکگرێک لەسەر قوللەکەی یەزرەعیل ڕاوەستابوو چاوی بە سەربازەکانی یێهو کەوت کاتێک بەرەو پێش دەهاتن، گوتی: «من کۆمەڵێک سەرباز دەبینم.» یۆرامیش گوتی: «سوارێک ببە و بینێرە بۆ بینینیان، با لێیان بپرسێ:”ئایا بۆ ئاشتی هاتوون؟“» 17
Now the watchman was standing on the tower in Jezreel, and he spied the company of Jehu as he came, and said, “I see a company.” Joram said, “Take a horseman, and send to meet them, and let him say, ‘Is it peace?’”
ئیتر ئەسپ سوارەکە چوو بۆ بینینی و گوتی: «پاشا دەڵێت:”ئایا بۆ ئاشتی هاتوون؟“» یێهو گوتی: «بۆچی باسی ئاشتی دەکەی؟ بەدوام بکەوە.» ئینجا ئێشکگرەکە بە پاشای ڕاگەیاند: «نێردراوەکە گەیشتە لایان، بەڵام نەگەڕایەوە.» 18
So one went on horseback to meet him, and said, “the king says, ‘Is it peace?’” Jehu said, “What do you have to do with peace? Fall in behind me!” The watchman said, “The messenger came to them, but he isn’t coming back.”
پاشان ئەسپ سوارێکی دیکەی نارد و هات بۆ لایان و گوتی: «پاشا دەڵێت:”ئایا بۆ ئاشتی هاتوون؟“» یێهو گوتی: «بۆچی باسی ئاشتی دەکەی؟ بەدوام بکەوە.» 19
Then he sent out a second on horseback, who came to them and said, “The king says, ‘Is it peace?’” Jehu answered, “What do you have to do with peace? Fall in behind me!”
دیسان ئێشکگرەکە ڕایگەیاند: «گەیشتە لایان، بەڵام نەگەڕایەوە. لێخوڕینەکە وەک لێخوڕینی یێهوی کوڕی نیمشی وایە، چونکە شێتانە لێدەخوڕێت.» 20
The watchman said, “He came to them, and isn’t coming back. The driving is like the driving of Jehu the son of Nimshi, for he drives furiously.”
یۆرام فەرمانی دا: «گالیسکەکەم بۆ ببەستن.» گالیسکەکەی بەسترا. یۆرامی پاشای ئیسرائیل و ئەحەزیای پاشای یەهودا هەریەکە بە گالیسکەکەی خۆیان چوونە دەرەوە بەرەوپیری یێهو. لەناو ئەو زەوییەی کە هی ناڤۆتی یەزرەعیلی بوو تووشی بوون. 21
Joram said, “Get ready!” They got his chariot ready. Then Joram king of Israel and Ahaziah king of Judah went out, each in his chariot; and they went out to meet Jehu, and found him on Naboth the Jezreelite’s land.
کاتێک یۆرام یێهوی بینی، لێی پرسی: «یێهو، ئایا بۆ ئاشتی هاتوویت؟» ئەویش وەڵامی دایەوە: «هەتا بتپەرستی و جادووگەری ئیزابێلی دایکت بەردەوام بێت، چۆن ئاشتی فەراهەم دەبێت؟» 22
When Joram saw Jehu, he said, “Is it peace, Jehu?” He answered, “What peace, so long as the prostitution of your mother Jezebel and her witchcraft abound?”
یۆرام ڕووی وەرگێڕا و هەڵات، هاواری بۆ ئەحەزیا کرد: «ئەحەزیا، ناپاکییە!» 23
Joram turned his hands and fled, and said to Ahaziah, “This is treason, Ahaziah!”
یێهوش کەوانەکەی ڕاکێشا و تیرێکی لەنێو شانەکانی یۆرام دا. تیرەکە لە دڵییەوە هاتە دەرەوە، لەناو گالیسکەکەی کەوت. 24
Jehu drew his bow with his full strength, and struck Joram between his arms; and the arrow went out at his heart, and he sunk down in his chariot.
یێهو بە بیدقەری ئەفسەری گالیسکەکانی گوت: «هەڵیبگرە و فڕێیبدە ناو کێڵگەکەی ناڤۆتی یەزرەعیلی. لەبیرت بێت کاتێک من و تۆ پێکەوە بەدوای ئەحاڤی باوکیدا سواری گالیسکە بووین، یەزدان ئەم سروشەی سەبارەت بەو ڕاگەیاند: 25
Then Jehu said to Bidkar his captain, “Pick him up, and throw him in the plot of the field of Naboth the Jezreelite; for remember how, when you and I rode together after Ahab his father, the LORD laid this burden on him:
”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: دوێنێ خوێنی ناڤۆتی یەزرەعیلی و کوڕەکانیم بینی، لەم زەوییەدا تۆڵەت لێ دەکەمەوە، ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“ئێستاش بەپێی فەرمایشتی یەزدان هەڵیبگرە و فڕێیبدە ناو کێڵگەکە.» 26
‘Surely I have seen yesterday the blood of Naboth, and the blood of his sons,’ says the LORD; ‘and I will repay you in this plot of ground,’ says the LORD. Now therefore take and cast him onto the plot of ground, according to the LORD’s word.”
کاتێک ئەحەزیای پاشای یەهودا ئەمەی بینی، بە ڕێگای بێت‌هەگان هەڵات. یێهو ڕاوی نا و گوتی: «ئەویش بکوژن!» ئەوانیش لە هەورازەکەی گور ئەوەی لەلای یەڤلەعامە لەناو گالیسکەکەی لێیاندا. بەڵام بۆ مەگیدۆ هەڵات و لەوێ مرد. 27
But when Ahaziah the king of Judah saw this, he fled by the way of the garden house. Jehu followed after him, and said, “Strike him also in the chariot!” They struck him at the ascent of Gur, which is by Ibleam. He fled to Megiddo, and died there.
خزمەتکارەکانیشی بەرەو ئۆرشەلیم تەرمەکەیان سواری گالیسکەیەک کرد و لەوێ لە گۆڕەکەیدا لەگەڵ باوباپیرانی لە شاری داود ناشتیان. 28
His servants carried him in a chariot to Jerusalem, and buried him in his tomb with his fathers in David’s city.
لە ساڵی یازدەیەمینی پاشایەتی یۆرامی کوڕی ئەحاڤ، ئەحەزیا ببوو بە پاشای یەهودا. 29
In the eleventh year of Joram the son of Ahab, Ahaziah began to reign over Judah.
ئینجا یێهو هاتە یەزرەعیل، ئیزابێلیش ئەمەی بیستەوە و کلی لە چاوەکانی کرد، پرچی ڕێکخست و لە پەنجەرەکەوە تەماشای خوارەوەی کرد. 30
When Jehu had come to Jezreel, Jezebel heard of it; and she painted her eyes, and adorned her head, and looked out at the window.
کە یێهو لە دەروازەکەوە هاتە ژوورەوە، لێی پرسی: «ئەی زیمری، بکوژی گەورەکەت، ئایا بۆ ئاشتی هاتوویت؟» 31
As Jehu entered in at the gate, she said, “Do you come in peace, Zimri, you murderer of your master?”
ئەویش چاوی بۆ لای پەنجەرەکە هەڵبڕی و گوتی: «کێ لەگەڵ منە، کێ؟» دوو سێ کاربەدەستیش تەماشای ئەویان کرد لە خوارەوە. 32
He lifted up his face to the window, and said, “Who is on my side? Who?” Two or three eunuchs looked out at him.
یێهو گوتی: «فڕێیبدەنە خوارەوە!» ئەوانیش فڕێیان دایە خوارەوە، ئەویش بە ئەسپەکانی پێشێلی کرد و هەندێک لە خوێنەکەی بە دیوارەکە و ئەسپەکانی پرژا. 33
He said, “Throw her down!” So they threw her down; and some of her blood was sprinkled on the wall, and on the horses. Then he trampled her under foot.
پاشان یێهو هاتە ژوورەوە و خواردی و خواردیەوە، ئینجا گوتی: «ئاگاداری ئەو ژنە نەفرەت لێکراوە بن و بینێژن، چونکە کچی پاشایە.» 34
When he had come in, he ate and drank. Then he said, “See now to this cursed woman, and bury her; for she is a king’s daughter.”
بەڵام کاتێک چوون بینێژن، جگە لە کەللەسەری و پێیەکانی و لەپی دەستی هیچی دیکەیان نەدۆزییەوە. 35
They went to bury her, but they found no more of her than the skull, the feet, and the palms of her hands.
گەڕانەوە و بە یێهویان ڕاگەیاند. ئەویش گوتی: «ئەمە فەرمایشتی یەزدانە کە لە ڕێگەی ئەلیاسی تیشبی خزمەتکاریەوە فەرمووی، لە پارچە زەوییەکەی یەزرەعیل سەگ گۆشتی ئیزابێل دەخۆن. 36
Therefore they came back, and told him. He said, “This is the LORD’s word, which he spoke by his servant Elijah the Tishbite, saying, ‘The dogs will eat the flesh of Jezebel on the plot of Jezreel,
لاشەکەی ئیزابێلیش وەک زبڵ دەبێت لەسەر کێڵگەی زەوییەکەی یەزرەعیل، هەتا نەڵێن”ئەمە ئیزابێلە.“» 37
and the body of Jezebel will be as dung on the surface of the field on Jezreel’s land, so that they won’t say, “This is Jezebel.”’”

< دووەم پاشایان 9 >