< دووەم پاشایان 8 >
ئەلیشەع بەو ژنەی گوتبوو کە کوڕەکەی بۆ زیندوو کردبووەوە: «لەگەڵ خێزانەکەتان بڕۆن و لە هەرکوێیەک دەتوانن ماوەیەک بمێننەوە، چونکە یەزدان بڕیاری داوە قاتوقڕی بێتە سەر ئەم خاکە، حەوت ساڵ درێژە دەکێشێت.» | 1 |
Now Elisha had spoken to the woman, whose son he had restored to life, saying, Arise, and go thou and thy household, and sojourn wherever thou can sojourn, for Jehovah has called for a famine, and it shall also come upon the land seven years.
ژنەکەش گوێڕایەڵی قسەی پیاوەکەی خودا بوو. خۆی و خێزانەکەی ڕۆیشتن و حەوت ساڵ لە خاکی فەلەستییەکان مانەوە. | 2 |
And the woman arose, and did according to the word of the man of God. And she went with her household, and sojourned in the land of the Philistines seven years.
لە کۆتایی حەوت ساڵەکە ژنەکە لە خاکی فەلەستییەکان گەڕایەوە، هانای بۆ پاشا برد بۆ بەدەستهێنانەوەی ماڵ و کێڵگەکەی. | 3 |
And it came to pass at the end of seven years, that the woman returned out of the land of the Philistines, and she went forth to cry to the king for her house and for her land.
پاشاش قسەی لەگەڵ گێحەزی خزمەتکاری پیاوەکەی خودا دەکرد، پێی دەگوت: «باسی هەموو ئەو کارە گەورانەم بۆ بکە کە ئەلیشەع ئەنجامی دا.» | 4 |
Now the king was talking with Gehazi the servant of the man of God, saying, Tell me, I pray thee, all the great things that Elisha has done.
لەو کاتەی گێحەزی باسی ئەوەی بۆ پاشا دەکرد کە چۆن ئەلیشەع مردووی زیندوو کردووەتەوە، ئەو ژنەی کە ئەلیشەع کوڕەکەی بۆ زیندوو کردبووەوە لەبەر ماڵەکەی و کێڵگەکەی هاواری بۆ پاشا هێنا. گێحەزیش گوتی: «پاشای گەورەم، ئەوە ژنەکەیە، ئەوەش کوڕەکەیەتی کە ئەلیشەع زیندووی کردەوە.» | 5 |
And it came to pass, as he was telling the king how he had restored to life him who was dead, that, behold, the woman, whose son he had restored to life, cried to the king for her house and for her land. And Gehazi said, My lord, O king, this is the woman, and this is her son whom Elisha restored to life.
پاشاش دەربارەی ئەوە لە ژنەکەی پرسی، ئەویش ئەوەی بۆ گێڕایەوە. ئینجا پاشا کاربەدەستێکی لەگەڵ نارد و گوتی: «هەموو ئەوەی هی ئەوە بۆی بگەڕێنەوە، لەگەڵ داهاتی کێڵگەکەی لەو ڕۆژەوەی کە زەوییەکەی بەجێهێشتووە هەتا ئێستا.» | 6 |
And when the king asked the woman, she told him. So the king appointed to her a certain officer, saying, Restore all that was hers, and all the fruits of the field since the day that she left the land, even until now.
ئەلیشەع هاتە دیمەشق و بەنهەدەدی پاشای ئارامیش نەخۆش بوو. کاتێک پێی ڕاگەیەنرا «پیاوەکەی خودا هاتووەتە ئێرە،» | 7 |
And Elisha came to Damascus, and Benhadad the king of Syria was sick. And it was told him, saying, The man of God has come here.
پاشا بە حەزائێلی گوت: «دیارییەک لەگەڵ دەستت ببە و بەرەوپیری پیاوەکەی خودا بڕۆ، لە ڕێگەی ئەوەوە پرسیار لە یەزدان بکە، بزانە ئایا لەم نەخۆشییەم چاک دەبمەوە؟» | 8 |
And the king said to Hazael, Take a present in thy hand, and go, meet the man of God, and inquire of Jehovah by him, saying, Shall I recover of this sickness?
حەزائێلیش لەگەڵ خۆی باری چل وشتری لە هەموو بەروبوومە باشەکانی دیمەشق بە دیاری برد و چووە پێشوازی ئەلیشەع. چوو لەبەردەمی ڕاوەستا و گوتی: «کوڕەکەت، بەنهەدەدی پاشای ئارام، منی بۆ لای تۆ ناردووە و دەڵێت:”ئایا لەم نەخۆشییەم چاک دەبمەوە؟“» | 9 |
So Hazael went to meet him, and took a present with him, even of every good thing of Damascus, forty camels' burden, and came and stood before him, and said, Thy son Benhadad king of Syria has sent me to thee, saying, Shall I recover of this sickness?
ئەلیشەع وەڵامی دایەوە: «بڕۆ و پێی بڵێ:”بە دڵنیاییەوە چاک دەبیتەوە.“بەڵام یەزدان پیشانی داوم کە دەمرێت!» | 10 |
And Elisha said to him, Go, say to him, Thou shall surely recover. However Jehovah has shown me that he shall surely die.
چاوی تێبڕی هەتا حەزائێل شەرم دایگرت، ئینجا پیاوەکەی خودا دەستی بە گریان کرد. | 11 |
And he settled his countenance steadfastly upon him, until he was ashamed. And the man of God wept.
حەزائێل پرسیاری کرد: «گەورەم بۆچی دەگریێت؟» ئەلیشەع وەڵامی دایەوە: «چونکە زانیم چ خراپەیەک بەسەر نەوەی ئیسرائیلدا دەهێنیت. ئاگر لە قەڵاکانیان بەردەدەیت، گەنجەکانیان بە شمشێر دەکوژیت، منداڵەکانیان وردوخاش دەکەیت، ورگی سکپڕەکانشیان دەدڕێنیت.» | 12 |
And Hazael said, Why do thou weep my lord? And he answered, Because I know the evil that thou will do to the sons of Israel: their strongholds thou will set on fire, and their young men thou will kill with the sword, and will dash in pieces their little ones, and rip up their women with child.
حەزائێلیش گوتی: «گەورەم، سەگێکی وەک من چۆن دەتوانێ کاری وا گەورە بکات؟» ئەلیشەعیش وەڵامی دایەوە: «یەزدان پیشانی دام کە تۆ دەبیتە پاشای ئارام.» | 13 |
And Hazael said, But what is thy servant, who is but a dog, that he should do this great thing? And Elisha answered, Jehovah has shown me that thou shall be king over Syria.
پاشان حەزائێل لەلای ئەلیشەع ڕۆیشت و گەڕایەوە لای گەورەکەی. کاتێک بەنهەدەد لێی پرسی: «ئەلیشەع چی پێ گوتی؟» حەزائێل وەڵامی دایەوە: «پێی گوتم، بە دڵنیاییەوە چاک دەبیتەوە.» | 14 |
Then he departed from Elisha, and came to his master, who said to him, What did Elisha say to thee? And he answered, He told me that thou would surely recover.
بەڵام ڕۆژی پاشتر، جاجمەکەی برد و لە ئاوی هەڵکێشا و دای بەسەر دەموچاوی پاشادا و هەناسەی لێ بڕی، هەر بۆیە پاشا مرد. ئیتر حەزائێل لە جێی ئەو بوو بە پاشا. | 15 |
And it came to pass on the morrow, that he took the coverlet, and dipped it in water, and spread it on his face, so that he died. And Hazael reigned in his stead.
لە ساڵی پێنجەمی یۆرامی کوڕی ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل و یەهۆشافاتی پاشای یەهودا، یەهۆرامی کوڕی یەهۆشافات بوو بە پاشای یەهودا. | 16 |
And in the fifth year of Joram the son of Ahab king of Israel, Jehoshaphat being then king of Judah, Jehoram the son of Jehoshaphat king of Judah began to reign.
تەمەنی سی و دوو ساڵ بوو کاتێک بوو بە پاشا، هەشت ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. | 17 |
He was thirty-two years old when he began to reign, and he reigned eight years in Jerusalem.
هەمان ڕێچکەی پاشاکانی ئیسرائیل و بنەماڵەی ئەحاڤی گرتەبەر، چونکە کچەکەی ئەحاڤ ژنی بوو. لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد. | 18 |
And he walked in the way of the kings of Israel, as did the house of Ahab, for he had the daughter of Ahab to wife. And he did that which was evil in the sight of Jehovah.
لەگەڵ ئەوەش، یەزدان نەیدەویست یەهودا لەناوببات، لەبەر داودی بەندەی خۆی. لەبەر ئەوەی بەڵێنی بە داود دابوو کە بۆ هەتاهەتایە چرایەک دەداتە خۆی و نەوەکانی. | 19 |
However Jehovah would not destroy Judah, for David his servant's sake, as he promised him to give to him a lamp for his sons always.
لە سەردەمی پاشایەتی یەهۆرام، ئەدۆم لە یەهودا یاخی بوو، پاشایەکیان بۆ خۆیان دانا. | 20 |
In his days Edom revolted from under the hand of Judah, and made a king over themselves.
ئیتر یەهۆرام بە هەموو گالیسکەکانییەوە پەڕییەوە چاعیر. لەوێ ئەدۆمییەکان ئابڵوقەیان دان، بەڵام شەو خۆی و سەرکردەی گالیسکەکانی هەستان و ئابڵوقەکەیان شکاند و دەرباز بوون، لەشکرەکەش هەڵاتن و گەڕانەوە چادرەکانیان. | 21 |
Then Joram passed over to Zair, and all his chariots with him. And he rose up by night, and smote the Edomites that encompassed him about, and the captains of the chariots. And the people fled to their tents.
هەتا ئێستاش ئەدۆم لە یەهودا یاخییە. هەر لەو کاتەدا لیڤناش یاخی بوو. | 22 |
So Edom revolted from under the hand of Judah to this day. Then Libnah revolted at the same time.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یەهۆرام و هەموو کارەکانی کە کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. | 23 |
And the rest of the acts of Joram, and all that he did, are they not written in the book of the chronicles of the kings of Judah?
یەهۆرام لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە، لە شاری داود لەگەڵ باوباپیرانی نێژرا. ئیتر ئەحەزیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. | 24 |
And Joram slept with his fathers, and was buried with his fathers in the city of David, and Ahaziah his son reigned in his stead.
لە ساڵی دوازدەیەمینی یۆرامی کوڕی ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل، ئەحەزیای کوڕی یەهۆرام بوو بە پاشای یەهودا. | 25 |
In the twelfth year of Joram the son of Ahab king of Israel, Ahaziah the son of Jehoram king of Judah began to reign.
ئەحەزیا گەنجێکی بیست و دوو ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، یەک ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. دایکی ناوی عەتەلیای کچەزای عۆمری پاشای ئیسرائیل بوو. | 26 |
Ahaziah was twenty-two years old when he began to reign, and he reigned one year in Jerusalem. And his mother's name was Athaliah the daughter of Omri king of Israel.
هەمان ڕێچکەی بنەماڵەی ئەحاڤی گرتەبەر، هەروەک بنەماڵەی ئەحاڤ لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، چونکە زاوای ماڵی ئەحاڤ بوو. | 27 |
And he walked in the way of the house of Ahab, and did that which was evil in the sight of Jehovah, as did the house of Ahab, for he was the son-in-law of the house of Ahab.
ئەحەزیا لەگەڵ یۆرامی کوڕی ئەحاڤ چووە جەنگ لە دژی حەزائێلی پاشای ئارام لە ڕامۆتی گلعاد، ئارامییەکان یۆرامیان پێکا. | 28 |
And he went with Joram the son of Ahab to war against Hazael king of Syria at Ramoth-gilead, and the Syrians wounded Joram.
ئیتر یۆرام پاشا گەڕایەوە هەتا لە یەزرەعیل لەو برینانەی چاک بێتەوە کە ئارامییەکان لە ڕامۆت لە کاتی شەڕکردنی لە دژی حەزائێلی پاشای ئارام پێکابوویان. لەدوای ئەوە ئەحەزیای کوڕی یەهۆرامی پاشای یەهوداش چوو بۆ یەزرەعیل هەتا چاوی بە یۆرامی کوڕی ئەحاڤ بکەوێت، چونکە نەخۆش بوو. | 29 |
And king Joram returned to be healed in Jezreel of the wounds which the Syrians had given him at Ramah when he fought against Hazael king of Syria. And Ahaziah the son of Jehoram king of Judah went down to see Joram the son of Ahab in Jezreel, because he was sick.