< دووەم پاشایان 6 >
ئەندامانی کۆمەڵی پێغەمبەران بە ئەلیشەعیان گوت: «ببینە، ئەو شوێنەی تێیدا لەگەڵ تۆ کۆبووینەتەوە بۆ ئێمە تەنگە. | 1 |
I synowie proroków powiedzieli do Elizeusza: Oto miejsce, w którym mieszkamy wraz z tobą, jest zbyt ciasne dla nas.
ڕێبدە با بچینە ڕووباری ئوردون، با هەریەکە و کاریتەیەک بهێنین. هەروەها با شوێنێک دروستبکەین تێیدا کۆببینەوە.» ئەویش گوتی: «بڕۆن.» | 2 |
Pozwól, że pójdziemy aż nad Jordan, weźmiemy stamtąd każdy po jednej belce i zbudujemy tam sobie miejsce na mieszkanie. Odpowiedział: Idźcie.
یەکێکیان گوتی: «ڕازی بە و لەگەڵ خزمەتکارەکانت وەرە.» ئەلیشەعیش گوتی: «دێم.» | 3 |
Jeden z nich powiedział: Racz, proszę, pójść ze swoimi sługami. Odpowiedział: Pójdę.
ئینجا لەگەڵیان ڕۆیشت. گەیشتنە ڕووباری ئوردون دەستیان بە داربڕینەوە کرد. | 4 |
I poszedł z nimi. Kiedy przybyli nad Jordan, zaczęli ścinać drzewa.
ئەوە بوو کاتێک یەکێکیان کاریتەی دەبڕییەوە، سەری تەورەکەی کەوتە ناو ئاوەکە، هاواری کرد: «ئای گەورەم، ئەوە ئەمانەتە!» | 5 |
I zdarzyło się, że jednemu z nich przy ścinaniu drzewa [siekierą] żelazo wpadło do wody. Zawołał wtedy: Ach, mój panie! Ta [była] pożyczona.
پیاوەکەی خوداش گوتی: «کەوتە کوێ؟» ئەویش شوێنەکەی پیشان دا، ئەلیشەع چڵە دارێکی لێکردەوە و فڕێیدایە ئەوێ، سەری تەورەکەی سەر ئاو خست. | 6 |
Mąż Boży zapytał: Gdzie wpadło? I wskazał mu miejsce. A on uciął drewno, wrzucił tam i żelazo wypłynęło.
ئینجا گوتی: «هەڵیبگرەوە.» ئەویش دەستی درێژکرد و هەڵیگرتەوە. | 7 |
I powiedział: Weź [je] sobie. Wyciągnął więc rękę i wziął je.
پاشای ئارام لە دژی ئیسرائیل دەجەنگا. دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ ئەفسەرەکانی، شوێنی ئۆردوگاکەی دیاری کرد. | 8 |
Potem, gdy król Syrii prowadził wojnę z Izraelem, naradzał się ze swoimi sługami, mówiąc: W tym a w tym miejscu będzie mój obóz.
ئینجا پیاوەکەی خودا ناردی بۆ لای پاشای ئیسرائیل و گوتی: «ئاگات لە خۆت بێت و لەو شوێنەوە نەپەڕیتەوە، چونکە ئارامییەکان لەوێ دادەبەزن.» | 9 |
Wtedy mąż Boży posłał do króla Izraela wiadomość: Strzeż się przechodzić przez to miejsce, bo tam Syryjczycy zrobili zasadzkę.
پاشای ئیسرائیلیش ناردی بۆ پشکنینی ئەو شوێنەی کە پیاوەکەی خودا لێی ئاگاداری کردەوە. هۆشدارییەکانی ئەلیشەع بۆ پاشا بەردەوام بوون، ئیتر پاشا لەو شوێنانە بە وریاییەوە دەجوڵایەوە. | 10 |
Posłał więc król Izraela na to miejsce, o którym mu powiedział mąż Boży, ostrzegając go, i [król] uratował się nie raz i nie dwa.
پاشای ئارام لەمە هەڵچوو، ئەفسەرەکانی بانگکرد و لێی پرسین: «پێم بڵێن! کێ لە ئێمە لەگەڵ پاشای ئیسرائیلە؟» | 11 |
Serce króla Syrii zatrwożyło się z tego powodu. Zwołał więc swoje sługi i zapytał ich: Czemu mi nie powiecie, kto z nas [donosi] królowi Izraela?
یەکێک لە ئەفسەرەکانی وەڵامی دایەوە: «کەسمان پاشای گەورەم، بەڵکو ئەلیشەع، ئەو پێغەمبەرەی کە لە ئیسرائیلە، تەنانەت پاشای ئیسرائیل لەو قسانەش ئاگادار دەکاتەوە کە لە ژووری نووستنەکەتدا دەیکەیت.» | 12 |
Jeden z jego sług odpowiedział: Nikt, mój panie, królu. To prorok Elizeusz, który jest w Izraelu, oznajmia królowi Izraela słowa, które wypowiadasz w swoim pokoju sypialnym.
ئەویش گوتی: «بڕۆن و بزانن لەکوێیە، هەتا بنێرم و بیگرن.» ئینجا هەواڵیان نارد: «ئەو لە دوسانە.» | 13 |
[On] odpowiedział: Idźcie i dowiedzcie się, gdzie on jest, abym posłał [po niego] i pojmał go. I doniesiono mu: Oto jest w Dotan.
پاشا ئەسپ و گالیسکە و لەشکرێکی گەورەی بۆ ئەوێ نارد. بە شەو هاتن و شارەکەیان گەمارۆ دا. | 14 |
Posłał więc tam konie i rydwany, i znaczny [oddział] wojska. Wyruszyli w nocy i oblegli miasto.
بەیانی زوو کاتێک خزمەتکاری پیاوەکەی خودا لە خەو هەستا و چووە دەرەوە، بینی سوپایەک بە ئەسپ و گالیسکەوە شارەکەیان گەمارۆ داوە. خزمەتکارەکەی لە ئەلیشەعی پرسی: «ئای گەورەم، چی بکەین؟» | 15 |
Kiedy sługa męża Bożego wstał wcześnie rano i wyszedł, oto wojsko otoczyło miasto razem z końmi i rydwanami. Jego sługa powiedział do niego: Ach, mój panie! Cóż mamy czynić?
ئەلیشەع وەڵامی دایەوە: «مەترسە، چونکە ئەوانەی لەگەڵ ئێمەن زۆرترن لەوانەی لەگەڵ ئەوانن.» | 16 |
Odpowiedział: Nie bój się, bo więcej jest tych, którzy [są] z nami, niż tych, którzy [są] z nimi.
ئینجا ئەلیشەع نزای کرد و گوتی: «ئەی یەزدان، چاوی بکەرەوە با ببینێت.» یەزدانیش چاوی خزمەتکارەکەی کردەوە و بینی وا چیاکە پڕە لە ئەسپ و گالیسکەی ئاگرین لە چواردەوری ئەلیشەع. | 17 |
Wtedy modlił się Elizeusz: PANIE, otwórz, proszę, jego oczy, aby widział. PAN otworzył oczy tego sługi i ten zobaczył: oto góra była pełna koni i ognistych rydwanów wokół Elizeusza.
کاتێک دوژمن بەرەو لای هاتنە پێش، ئەلیشەع لە یەزدان پاڕایەوە و گوتی: «لەو گەلانە بدە و کوێریان بکە.» هەروەک چۆن ئەلیشەع پاڕایەوە، ئەویش لێیدان و کوێری کردن. | 18 |
A gdy [Syryjczycy] zeszli do niego, Elizeusz modlił się do PANA i powiedział: Proszę, dotknij ten lud ślepotą. I [PAN] dotknął go ślepotą według słowa Elizeusza.
ئەلیشەع پێی گوتن: «نە ئەمە ڕێگاکەیە و نە ئەمەش شارەکەیە. بەدوام بکەون، دەتانبەمە لای ئەو پیاوەی بەدوایدا دەگەڕێن.» ئیتر هەموویانی بردە سامیرە. | 19 |
Wtedy Elizeusz powiedział do nich: To nie ta droga ani nie to miasto. Pójdźcie za mną, a zaprowadzę was do człowieka, którego szukacie. I zaprowadził ich do Samarii.
لەدوای ئەوەی چوونە ناو سامیرە، ئەلیشەع گوتی: «ئەی یەزدان، چاوی ئەمانە بکەرەوە با ببینن.» یەزدانیش چاوی کردنەوە و بینییان وا لەناو سامیرەن. | 20 |
A gdy weszli do Samarii, Elizeusz powiedział: PANIE, otwórz im oczy, aby przejrzeli. PAN otworzył im oczy i zobaczyli, że [są] w środku Samarii.
کاتێک پاشای ئیسرائیل ئەوانی بینی، بە ئەلیشەعی گوت: «ئایا بیانکوژم، باوکە؟ ئایا بیانکوژم؟» | 21 |
Gdy król Izraela zobaczył ich, zapytał Elizeusza: Czy mam ich zabić, mój ojcze?
ئەویش گوتی: «مەیانکوژە. ئەگەر تۆ ئەوانە ناکوژیت کە بە شمشێر و کەوانەکەت بە دیلت گرتوون، ئیتر چۆن ئەمانە دەکوژیت؟ نان و ئاویان لەپێش دابنێ، با بخۆن و بخۆنەوە، ئینجا بچنەوە لای گەورەکەیان.» | 22 |
Odpowiedział: Nie zabijaj. Czy zabijasz tych, których pojmałeś swoim mieczem i swoim łukiem? Połóż przed nimi chleb i wodę, aby jedli i pili, i wrócili do swego pana.
ئەویش خوانێکی گەورەی بۆ ئامادەکردن، خواردیان و خواردیانەوە، بەڕێی کردن و گەڕانەوە لای گەورەکەیان. ئیتر چەتەکانی ئارام وازیان لە هێرشکردنە سەر خاکی ئیسرائیل هێنا. | 23 |
Przygotował więc dla nich wielką ucztę. A gdy jedli i pili, odprawił ich i poszli do swego pana. Odtąd bandy Syryjczyków już nie wpadały do ziemi Izraela.
پاش ماوەیەک، بەنهەدەدی پاشای ئارام هەموو سوپاکەی کۆکردەوە و جوڵاندی و سامیرەی گەمارۆ دا. | 24 |
Potem Ben-Hadad, król Syrii, zebrał całe swoje wojsko, wyruszył i obległ Samarię.
لە شارەکە بووە هۆی قاتوقڕییەکی گەورە، گەمارۆکە درێژەی کێشا هەتا وای لێهات سەری کەرێک بە هەشتا شاقل زیو و چارەکە قاپێکی ڕیقنەی کۆتریش بە پێنج شاقل زیو دەفرۆشرا. | 25 |
I nastał wielki głód w Samarii. Tak bowiem ją oblegali, że głowa osła [kosztowała] osiemdziesiąt srebrników, a ćwierć kaba gołębiego gnoju – pięć srebrników.
کاتێک پاشای ئیسرائیل لەسەر شووراکە تێدەپەڕی، ژنێک هاواری لێکرد و گوتی: «ئەی پاشای گەورەم، یارمەتیم بدە!» | 26 |
A gdy król Izraela przechodził po murze, [pewna] kobieta zawołała do niego: Ratuj mnie, mój panie, królu!
ئەویش وەڵامی دایەوە: «ئەگەر یەزدان یارمەتیت نەدات، من بە چی یارمەتیت بدەم؟ بە جۆخینەکە یان بە مەی گوشەرەکە؟» | 27 |
Odpowiedział: Jeśli PAN cię nie uratuje, jakże [ja] ciebie uratuję? Czy z klepiska lub z tłoczni?
ئینجا پاشا لێی پرسی: «چیتە؟» ئەویش گوتی: «ئەم ژنە پێی گوتم:”کوڕەکەت بهێنە با ئەمڕۆ بیخۆین و سبەینێش کوڕەکەی من دەخۆین.“ | 28 |
Następnie król zapytał ją: Co ci jest? Odpowiedziała: Ta oto kobieta powiedziała mi: Daj swojego syna, abyśmy go zjadły dzisiaj, a jutro zjemy mojego syna.
ئیتر کوڕەکەی منمان لێنا و خواردمان، بۆ ڕۆژی دواتر کە پێم گوت:”کوڕەکەت بهێنە با بیخۆین،“بەڵام کوڕەکەی خۆی شاردەوە.» | 29 |
Ugotowałyśmy więc mojego syna i zjadłyśmy go. Potem powiedziałam jej na drugi dzień: Daj swojego syna, abyśmy go zjadły. Lecz ona ukryła swojego syna.
کاتێک پاشا گوێی لە قسەکانی ئەم ژنە بوو، جلەکانی لەبەرخۆی دادڕی. کە بەسەر شووراکە تێدەپەڕی، خەڵک بینییان وا لە ژێرەوە بەرگی لە گوش دروستکراوی لەبەرە. | 30 |
A gdy król usłyszał słowa tej kobiety, rozdarł swoje szaty. I kiedy przechodził po murze, lud zobaczył, że pod spodem nosił wór na swoim ciele.
پاشا گوتی: «با خودا توندترین سزام بدات، ئەگەر ئەمڕۆ سەری ئەلیشەعی کوڕی شافات نەپەڕێنم!» | 31 |
Wtedy [król] powiedział: Niech mi to uczyni Bóg i tamto dorzuci, jeśli głowa Elizeusza, syna Szafata, ostoi się na nim dzisiaj.
لەو کاتەدا ئەلیشەع لە ماڵەکەی خۆی دانیشتبوو، ڕیش سپییەکانیش لەلای دانیشتبوون. پاشا نێردراوێکی پێش خۆی ناردە لای، بەڵام بەر لەوەی نێردراوەکە بگاتە لای، ئەلیشەع بە پیرەکانی گوت: «بینیتان چۆن ئەو پیاوکوژە کەسێکی ناردووە هەتا سەرم بپەڕێنێت؟ ببینن، کاتێک پیاوەکە گەیشت، دەرگاکە دابخەن و نەهێڵن دەرگاکە بکاتەوە. من دڵنیام پاشا خۆی لەدوای ئەوەوە دێت.» | 32 |
Elizeusz zaś siedział w swoim domu i starsi siedzieli razem z nim. I [król] wysłał przed sobą człowieka. Lecz zanim posłaniec przyszedł do niego, powiedział do starszych: Czy widzicie, że ten syn mordercy posłał, aby mi ucięto głowę? Uważajcie, gdy ten posłaniec przyjdzie, zamknijcie drzwi i zatrzymajcie go przed drzwiami. Czy za nim nie słychać kroków mego pana?
هێشتا قسەی لەگەڵ دەکردن نێردراوەکە گەیشتە لای، لەدوای ئەویش پاشا گەیشت. پێی گوتن: «ئەو بەڵایە لەلایەن یەزدانەوەیە. ئیتر بۆچی زیاتر چاوەڕێی یەزدان بکەم؟» | 33 |
A gdy jeszcze z nimi rozmawiał, oto posłaniec przybył do niego i powiedział: To nieszczęście jest od PANA. Czego mam jeszcze oczekiwać od PANA?