< دووەم پاشایان 24 >

لە ماوەی پاشایەتی یەهۆیاقیم نەبوخودنەسری پاشای بابل هێرشی کردە سەری، یەهۆیاقیم سێ ساڵ ملکەچی بوو، بەڵام پاشان هەڵگەڕایەوە و لێی یاخی بوو. 1
I hans Dage drog Kong Nebukadnezar af Babel op, og Jojakim underkastede sig ham; men efter tre Aars Forløb faldt han fra ham igen.
جا یەزدان چەتەکانی بابلی و ئارامی و مۆئابی و عەمۆنییەکانی ناردە سەری، ئەوانی ناردە سەر یەهودا تاکو بەپێی ئەو وشەیەی یەزدان کە لەسەر دەستی بەندە پێغەمبەرەکانی فەرمووبووی لەناوی ببەن. 2
Da sendte HERREN kaldæiske, aramaiske, moabitiske og ammonitiske Strejfskarer imod ham; dem sendte han ind i Juda for at ødelægge det efter det Ord, HERREN havde talet ved sine Tjenere Profeterne.
بێگومان ئەوەش بەپێی فەرمانی یەزدان بوو لەسەر یەهودا، بۆ ئەوەی بەهۆی گوناهەکانی مەنەشەوە لەبەردەمی خۆی لایانببات، بەهۆی هەموو ئەوەی کردی. 3
Det skyldtes ene og alene HERRENS Vrede, at Juda blev drevet bort fra HERRENS Aasyn; det var for Manasses Synders Skyld, for alt det, han havde gjort,
هەروەها بەهۆی ئەو خوێنە بێتاوانەی کە ڕشتی و ئۆرشەلیمیشی پڕکرد لە خوێنی بێتاوان، ئینجا یەزدان نەیویست بیبەخشێت. 4
ogsaa for det uskyldige Blods Skyld, som han havde udgydt saa meget af, at han havde fyldt Jerusalem dermed; det vilde HERREN ikke tilgive.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یەهۆیاقیم و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. 5
Hvad der ellers er at fortælle om Jojakim, alt, hvad han udførte, staar jo optegnet i Judas Kongers Krønike.
یەهۆیاقیم لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە، ئیتر یەهۆیاکینی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 6
Saa lagde Jojakim sig til Hvile hos sine Fædre; og hans Søn Jojakin blev Konge i hans Sted.
پاشای میسریش جارێکی دیکە لە خاکەکەی خۆی دەرنەچوو، چونکە پاشای بابل لە دۆڵی میسرەوە هەتا ڕووباری فوراتی داگیر کردبوو، هەموو ئەو خاکەی کە هی پاشای میسر بوو. 7
Men Ægypterkongen drog ikke mere ud af sit Land, thi Babels Konge havde taget alt, hvad der tilhørte Ægypterkongen fra Ægyptens Bæk til Eufratfloden.
یەهۆیاکین گەنجێکی هەژدە ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، سێ مانگ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، دایکیشی ناوی نەحوشتای کچی ئەلناتان بوو، خەڵکی ئۆرشەلیم بوو. 8
Jojakin var atten Aar gammel, da han blev Konge, og han herskede tre Maaneder i Jerusalem. Hans Moder hed Nehusjta og var en Datter af Elnatan fra Jerusalem.
ئەمیش لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، هەروەک هەموو ئەوەی باوکی کردبووی. 9
Han gjorde, hvad der var ondt i HERRENS Øjne, ganske som hans Fader.
لەو کاتەدا ئەفسەرەکانی نەبوخودنەسری پاشای بابل چوونە سەر ئۆرشەلیم و شارەکەیان گەمارۆ دا. 10
Paa den Tid drog Kong Nebukadnezar af Babels Folk op mod Jerusalem, og Byen blev belejret.
ئینجا نەبوخودنەسری پاشای بابل خۆی هاتە سەر شارەکە، لە کاتێکدا ئەفسەرەکانی گەمارۆیان دابوو. 11
Kong Nebukadnezar af Babel kom til Jerusalem, medens hans Folk belejrede det.
یەهۆیاکینی پاشای یەهودا لەگەڵ دایکی و خزمەتکارەکانی و میرەکانی و کاربەدەستانی خۆیان ڕادەستی پاشای بابل کرد. لە ساڵی هەشتەمی پاشایەتی نەبوخودنەسر پاشای بابل، یەهۆیاکینی دەستگیر کرد. 12
Da overgav Kong Jojakin af Juda sig med sin Moder, sine Tjenere, Øverster og Hoffolk til Babels Konge, og han tog imod ham; det var i Kongen af Babels ottende Regeringsaar.
پاشان نەبوخودنەسر هەموو گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشای بەتاڵ کرد، هەموو ئەو قاپوقاچاغە زێڕینانەشی برد کە سلێمانی پاشای ئیسرائیل لە پەرستگای یەزدان دروستی کردبوون، هەروەک یەزدان فەرمووی. 13
Og som HERREN havde forudsagt, førte han alle Skattene i HERRENS Hus og Kongens Palads bort og brød Guldet af alle de Ting, Kong Salomo af Israel havde ladet lave i HERRENS Helligdom.
هەموو ئۆرشەلیم، بگرە هەموو ئەفسەر و جەنگاوەر و پیشەوەر و ئاسنگەرەکانی ڕاپێچ کرد، کە دە هەزار ڕاپێچکراو بوون. کەس نەمایەوە جگە لە ڕەشوڕووتەکانی گەلی خاکەکە. 14
Og han førte hele Jerusalem, alle Øversterne og de velhavende, 10 000 i Tal, bort som Fanger, ligeledes Grovsmede og Laasesmede, saa der ikke blev andre tilbage end de fattigste af Folket fra Landet.
نەبوخودنەسر یەهۆیاکینیشی ڕاپێچی بابل کرد، لەگەڵ دایکی پاشا و ژنەکانی پاشا و کاربەدەستەکانی و ڕابەرانی خاکەکە، لە ئۆرشەلیم بە دیلی گرتن و بۆ بابل ڕاپێچی کردن. 15
Saa førte han Jojakin som Fange til Babel, ogsaa Kongens Moder og Hustruer, hans Hoffolk og alle de højtstaaende i Landet førte han som Fanger fra Jerusalem til Babel;
هەروەها پاشای بابل هەموو جەنگاوەرە توانادارەکانی دەستگیر کرد کە ژمارەیان حەوت هەزار بوو، هەروەها پیشەوەر و زێڕنگەرە شارەزاکانیش هەزار کەس بوون، هەموو پاڵەوانەکانی جەنگی ڕاپێچی بابل کرد. 16
fremdeles alle de velhavende, 7000 i Tal, Grovsmedene og Laasesmedene, 1000 i Tal, alle øvede Krigere — dem førte Babels Konge som Fanger til Babel.
پاشای بابل مەتەنیای مامی یەهۆیاکینی لە جێیەکەی کردە پاشا و ناوەکەشی گۆڕی بۆ سدقیا. 17
Men i Jojakins Sted gjorde Babels Konge hans Farbroder Mattanja til Konge, og han ændrede hans Navn til Zedekias.
سدقیا گەنجێکی بیست و یەک ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، یازدە ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. دایکی ناوی حەموتەلی کچی یەرمیای خەڵکی لیڤنا بوو. 18
Zedekias var een og tyve Aar gammel, da han blev Konge, og han herskede elleve Aar i Jerusalem. Hans Moder hed Hamital og var en Datter af Jirmeja fra Libna.
ئەمیش لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، وەک هەموو ئەوەی یەهۆیاقیم کردی. 19
Han gjorde, hvad der var ondt i HERRENS Øjne, ganske som Jojakim.
لەبەر تووڕەیی یەزدان بوو کە ئەمانە لە ئۆرشەلیم و لە یەهودا ڕوویدا، هەتا ئەوەی لەبەردەم خۆیدا دەریکردن. ئەوە بوو سدقیا لە پاشای بابل یاخی بوو. 20
Thi for HERRENS Vredes Skyld timedes dette Jerusalem og Juda, og til sidst stødte han dem bort fra sit Aasyn. Og Zedekias faldt fra Babels Konge.

< دووەم پاشایان 24 >