< دووەم پاشایان 23 >

ئینجا پاشا ناردی و هەموو پیرانی یەهودا و ئۆرشەلیمی کۆکردەوە. 1
Then the king summoned all the elders of Judah and Jerusalem.
لەگەڵ هەموو گەلی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم، کاهین و پێغەمبەرەکان و هەموو گەل لە گەورەوە هەتا بچووک چوونە پەرستگای یەزدان. لەبەردەمیان تەواوی وشەکانی پەڕتووکی پەیمانی خوێندەوە، ئەوەی لە پەرستگای یەزدان دۆزرایەوە. 2
He went to the Lord's Temple with all the people of Judah and Jerusalem, together with the priests and the Levites, all the people from the least to the greatest, and he read to them the whole Book of the Agreement that had been discovered in the Lord's Temple.
پاشا لەلای کۆڵەکەکە ڕاوەستا و لەبەردەم یەزدان پەیمانی دا کە دوای یەزدان بکەوێت و بە هەموو دڵ و گیانییەوە فەرمان و یاسا و فەرزەکانی بەجێبهێنێت، بۆ ئەوەی وشەکانی ئەم پەیمانەی لەم پەڕتووکەدا نووسراوە پەیڕەو بکرێت، هەموو گەلیش پابەندی پەیمانەکە بوون. 3
The king stood by the pillar and made a solemn agreement before the Lord to follow him and to keep his commandments, laws, and regulations with total dedication, and to observe the requirements of the agreement as written in the book. All the people entered into the agreement.
ئینجا پاشا فەرمانی دا بە حیلقیای سەرۆک کاهین و کاهینەکانی کۆمەڵی دووەم و دەرگاوانەکان کە هەموو ئەو قاپوقاچاغانەی بۆ بەعل و ئەشێرا و هەموو هێزەکانی ئاسمان دروستکراون، لە پەرستگای یەزدان ببەنە دەرەوە و لە دەرەوەی ئۆرشەلیم لە کێڵگەکانی دۆڵی قدرۆن بیانسووتێنن و خۆڵەمێشەکەشی ببەنە بێت‌ئێل. 4
Then the king ordered Hilkiah the high priest, the priests of second rank, and the doorkeepers to remove from the Lord's Temple everything made for Baal, Asherah, and the worship of sun, moon, and stars. He burned them outside Jerusalem in the Kidron fields and took their ashes to Bethel.
کاهینە بتپەرستەکانیشی نەهێشت کە پاشاکانی یەهودا دایاننابوون تاکو لە نزرگەکانی سەر بەرزایی و لە شارۆچکەکانی یەهودا و دەوروبەری ئۆرشەلیم بخوور بسووتێنن، ئەوانەی بۆ بەعل و خۆر و مانگ و کەلووەکان و هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان بخووریان دەسووتاند. 5
He also dismissed the priests appointed by the kings of Judah to present burnt offerings on the high places of the towns of Judah and in the places all around Jerusalem, those who had sacrificed to Baal, to the sun and moon, to the constellations, and to all the powers of heaven.
ئەو ستوونە ئەشێرایەشی لە پەرستگای یەزدانەوە بردە دۆڵی قدرۆن لە دەرەوەی ئۆرشەلیم و لەوێ سووتاندی، کوتای هەتا بووە خۆڵ، خۆڵەکەشی بەسەر گۆڕی مردووانی خەڵکەکە بە با کرد. 6
He removed the Asherah pole from the Lord's Temple and took it to the Kidron Valley outside Jerusalem. He burned it there, ground it into dust, and threw its dust over the graves of the ordinary people.
ماڵی پیاوە لەشفرۆشەکانیشی ڕووخاند کە لەناو پەرستگای یەزدان بوون، ئەوەی کە ژنان لەوێ پەردەیان بۆ بتە ئەشێراکە دەچنی. 7
He also demolished the quarters of the cult prostitutes that were in the Lord's Temple, where the women used to weave tapestries for the Asherah.
یۆشیا هەموو کاهینەکانی لە شارۆچکەکانی یەهوداوە هێنا و ئەو نزرگانەی سەر بەرزایی گڵاوکرد کە کاهینەکان لەوێ بخووریان دەسووتاند، لە گەڤەعەوە هەتا بیری شابەع. نزرگەکانی دەروازەکانیشی ڕووخاند، ئەوەی لە بەردەم دەروازەی یەشوعی فەرمانڕەوای شارەکە بوو کە دەکەوتە لای چەپی دەروازەی شارەکە. 8
Josiah brought to Jerusalem all the priests from the towns of Judah and defiled the high places, from Geba to Beersheba, where the priests had sacrificed burnt offerings. He demolished the high places of the gates, near to the entrance of the gate of Joshua, the governor of the city, which was left of the town gate.
هەرچەندە کاهینی نزرگەکانی سەر بەرزایی بۆیان نەبوو بچنە قوربانگای یەزدان لە ئۆرشەلیم، بەڵام لەگەڵ براکانیان نانی فەتیرەیان خوارد. 9
Though the priests of the high places did not serve at the altar of the Lord in Jerusalem, they did eat unleavened bread with their brother priests.
ئینجا تۆفەتی دۆڵی بەن‌هینۆمی گڵاوکرد بۆ ئەوەی کەس کوڕەکەی یان کچەکەی بۆ مۆلەخ وەک قوربانی نەسووتێنێت. 10
He defiled the Topheth altar in the Valley of Ben-hinnom so that no one could sacrifice his son or daughter in the fire to Molech.
ئەو پەیکەری ئەسپانەش کە پاشاکانی پێشووی یەهودا بۆ خۆر تەرخانیان کردبوو، لە دەروازەی پەرستگای یەزدان ڕایماڵین. لە حەوشەکەی نزیک ژوورەکەی ناتان‌مەلەخی کاربەدەست بوون. پاشان یۆشیا گالیسکە تەرخانکراوەکانیشی بە ئاگر سووتاند، کە بۆ پەرستنی خۆر بەکاردەهێنران. 11
He removed the horses that the kings of Judah had dedicated to the sun from the entrance to the Lord's Temple. They were in the courtyard near the room of a eunuch named Nathan-melech. Josiah also burned the chariots dedicated to the sun.
ئەو قوربانگایانەشی تێکدا کە پاشاکانی یەهودا لە سەربانی ژووری سەرەوەی ئاحاز دروستیان کردبوو، هەروەها ئەو قوربانگایانەی کە مەنەشە لە هەردوو حەوشەکەی پەرستگای یەزدان بنیادی نابوون. پاشا لەوێش دووری خستنەوە، وردوخاشی کردن و دار و بەردەکەیان لە دۆڵی قدرۆن بە با کرد. 12
He demolished the altars that the kings of Judah had set up on the roof near the upper chamber of Ahaz, and the altars Manasseh had placed in the two courtyards of the Lord's Temple. The king smashed them to pieces and scattered them in the Kidron Valley.
ئەو نزرگانەی سەر بەرزاییش کە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیمن لەلای باشووری گردی گەندەڵین، ئەوانەی کە سلێمانی پاشای ئیسرائیل بنیادی نان بۆ عەشتۆرەتی خواژنە قێزەونی سەیدائییەکان و کەمۆشی خوداوەندی قێزەونی مۆئابییەکان و مۆلەخی خوداوەندی قێزەونی عەمۆنییەکان، پاشا هەموویانی گڵاوکرد. 13
The king also defiled the high places to the east of Jerusalem, to the south of the Mount of Corruption, the places which King Solomon of Israel had built for Ashtoreth, the vile goddess of the Sidonians, for Chemosh, the vile god of the Moabites, and for Molech, the vile god of the Ammonites.
یۆشیا بەردە تەرخانکراوەکانی شکاند و ستوونە ئەشێراکانی بڕییەوە، شوێنەکانی بە ئێسکی خەڵک پڕکردەوە. 14
He smashed the sacred stone pillars to pieces, chopped down the Asherah poles, and covered the places with human bones.
هەروەها ئەو قوربانگایەی لە بێت‌ئێلە، ئەو نزرگەیەی سەر بەرزایی کە یارۆڤعامی کوڕی نەڤات دروستی کرد، ئەوەی بەهۆیەوە ئیسرائیلی تووشی گوناه کرد، یۆشیا ئەو قوربانگایە و ئەو نزرگەیەی سەر بەرزاییشی ڕووخاند، نزرگەکەی سووتاند و کوتای هەتا بووە خۆڵ، ستوونە ئەشێراکەشی سووتاند. 15
He also demolished the altar at Bethel, the high place set up by Jeroboam, son of Nebat, who had made Israel sin. Then he burned the high place, ground it to dust, and burned the Asherah pole.
ئینجا یۆشیا ئاوڕی دایەوە و ئەو گۆڕانەی بینی کە لەوێ لە چیاکە بوون، ناردی و ئێسکەکانی لە گۆڕەکانەوە برد و لەسەر قوربانگاکە سووتاندنی و گڵاوی کرد، بەپێی ئەو فەرمایشتەی یەزدان کە پیاوەکەی خودا بانگەوازی پێی کرد، ئەوەی بانگەوازی بەم فەرمایشتە کرد. 16
As Josiah looked around he saw some tombs there on the hill. He had the bones taken from the tombs, and he burned them on the altar to defile it, just as the Lord had said through the man of God who had prophesied these things.
ئینجا پاشا پرسیاری کرد: «ئەو کێلی گۆڕە چییە لەوێ دەیبینم؟» پیاوانی شارەکەش گوتیان: «ئەوە گۆڕی ئەو پیاوەی خودایە کە لە یەهوداوە هات و هەموو ئەو شتانەی ڕاگەیاند کە تۆ لە دژی قوربانگاکەی بێت‌ئێل کردت.» 17
Then he asked, “Whose gravestone is this that I see?” “It's the tomb of the man of God who came from Judah and proclaimed exactly what you have done to the altar of Bethel,” the townspeople replied.
پاشا گوتی: «لێیگەڕێن، کەس ئێسکەکانی نەجوڵێنێت.» جا وازیان لە ئێسکەکانی ئەو هێنا لەگەڵ ئێسکەکانی ئەو پێغەمبەرەی کە لە سامیرەوە هاتبوو. 18
“Let him rest in peace,” said Josiah. “Don't anyone touch his bones.” So they left his bones undisturbed, together with the bones of the prophet who came from Samaria.
هەروەها یۆشیا هەموو نزرگەکانی سەر بەرزایی کە شارۆچکەکانی سامیرە بوون، ئەوانەی پاشاکانی ئیسرائیل بۆ پەستکردنی یەزدان دروستیان کردبوو، تێکی دان و هەموو ئەوەی پێکردن کە لە بێت‌ئێل کردبووی. 19
Josiah destroyed, just as he did at Bethel, all the shrines of the high places in the towns of Samaria that the kings of Israel had built that had angered the Lord.
هەموو کاهینەکانی نزرگەکانی سەر بەرزاییش کە لەوێ بوون لەسەر قوربانگاکان سەری بڕین، ئێسکی مرۆڤی لەسەر قوربانگاکان سووتاند و پاشان گەڕایەوە ئۆرشەلیم. 20
Josiah slaughtered all the priests who were there at the high places on the altars, and burned human bones on them. Then he returned to Jerusalem.
پاشا فەرمانی بە هەموو گەل دا و گوتی: «جەژنی پەسخە بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن، وەک ئەوەی لەم پەڕتووکی پەیمانەدا نووسراوە.» 21
The king sent out an order to all the people, “Observe the Passover of the Lord your God, as it is written in this Book of the Agreement.”
جەژنی پەسخەی ئاوا نەکراوە، نە لە سەردەمی ڕابەران کە دادوەریێتی ئیسرائیلیان کردووە و نە لە هەموو سەردەمەکانی پاشاکانی ئیسرائیل و پاشاکانی یەهودا. 22
Such a Passover as this had not been observed from the days of the judges who ruled Israel on through all the days of the kings of Israel and Judah.
بەڵام لە ساڵی هەژدەیەمینی یۆشیای پاشا ئەم جەژنەی پەسخە لە ئۆرشەلیم بۆ یەزدان گێڕدرا. 23
But in the eighteenth year of King Josiah, this Passover was observed to honor the Lord in Jerusalem.
هەروەها یۆشیا هەموو نێوانگر و ڕۆح ئامادەکار و پەیکەر و بت و هەموو پەیکەرە قێزەونەکان کە لە خاکی یەهودا و لە ئۆرشەلیم دەبینران لەناوی بردن، بۆ ئەوەی دەقی ئەو فێرکردنانە پەیڕەو بکات کە لەناو ئەو پەڕتووکە نووسراون کە حیلقیای کاهین لە پەرستگای یەزدان دۆزییەوە. 24
In addition, Josiah got rid of the mediums and spiritists, the household gods and idols, and all the disgusting practices that were present in the land of Judah and in Jerusalem. He did this to fulfill the words of the law written in the book that Hilkiah the priest had found in the Lord's Temple.
هیچ پاشایەک لەپێش خۆی وەکو یۆشیا نەبوو، کە بە هەموو دڵ و گیان و هێزییەوە بگەڕێتەوە لای یەزدان، بەپێی هەموو تەوراتی موسا، لەپاش ئەویش کەسی وەک خۆی نەبوو. 25
Never before was there a king like him who committed himself to the Lord in all his thoughts and attitudes, and with all his strength, keeping all the Law of Moses. There was no king like him afterwards either.
بەڵام گڕی تووڕەییە مەزنەکەی یەزدان دانەمرکایەوە، چونکە تووڕەییەکەی بەسەر یەهوداوە گڕی گرتبوو بەهۆی هەموو ئەو کارانەی کە مەنەشە یەزدانی پێ پەست کردبوو. 26
However, the Lord had not given up his furious hostility, which burned against Judah because of all that Manasseh had done to anger him.
ئیتر یەزدان فەرمووی: «هەروەها یەهوداش لەبەردەمم لادەبەم، هەروەک چۆن ئیسرائیلم لابرد، ئەم شارەش کە هەڵمبژارد، ئۆرشەلیم، لەگەڵ ئەو پەرستگایە ڕەت دەکەمەوە کە گوتم:”ناوی من لەوێ دەبێت“.» 27
So the Lord announced, “I'm also going to banish Judah from my presence, just as I banished Israel. I will abandon this city that I have chosen, Jerusalem, and the Temple regarding which I said, My name will be there.”
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یۆشیا و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. 28
The rest of what happened in Josiah's reign, and all he did, are recorded in the Book of Chronicles of the Kings of Judah.
لە ماوەی پاشایەتی یۆشیا، نێخۆی فیرعەونی میسر چوو لەلای ڕووباری فورات یارمەتی پاشای ئاشور بدات. یۆشیا پاشا چوو بەرەنگاری بێتەوە، بەڵام نێخۆ لە مەگیدۆ ڕووبەڕووی بووەوە و کوشتی. 29
While Josiah was still king, Pharaoh Neco, king of Egypt, led his army to help the king of Assyria at the Euphrates River. King Josiah took his army to fight him at Megiddo, but when Neco saw Josiah he killed him.
خزمەتکارەکانی بە مردوویی لە مەگیدۆوە خستیانە ناو گالیسکەوە و هێنایانە ئۆرشەلیم، لە گۆڕەکەی خۆیدا ناشتیان. ئینجا گەلی خاکەکە یەهۆئاحازی کوڕی یۆشیایان برد و دەستنیشانیان کرد، لە جێی باوکی کردیانە پاشا. 30
His servants put his body in a chariot, brought him back from Megiddo to Jerusalem, and buried him in his own tomb. Then the people of the land chose Jehoahaz, son of Josiah, anointed him, and made him king in succession to his father.
یەهۆئاحاز گەنجێکی بیست و سێ ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، سێ مانگ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکی حەموتەلی کچی یەرمیا بوو، خەڵکی لیڤنا بوو. 31
Jehoahaz was twenty-three when he became king, and he reigned in Jerusalem for three months. His mother's name was Hamutal, daughter of Jeremiah. She came from Libnah.
لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، هەروەک ئەوەی باوباپیرانی کردیان. 32
He did what was evil in the Lord's sight, just as all his forefathers had done.
جا نێخۆی فیرعەون لە ڕیڤلە لە خاکی حەمات بەندی کرد، تاکو لە ئۆرشەلیم پاشایەتی نەکات. هەروەها سەرانەی بەسەر یەهودا سەپاند، سەد تالنت زیو و تالنتێک زێڕ. 33
Pharaoh Neco imprisoned Jehoahaz at Riblah in the land of Hamath to stop him ruling in Jerusalem. He also imposed on Judah a tribute of one hundred talents of silver and a talent of gold.
هەروەها نێخۆی فیرعەون ئەلیاقیمی کوڕی یۆشیای لە جێی یۆشیای باوکی کردە پاشا و ناوەکەی گۆڕی بۆ یەهۆیاقیم، یەهۆئاحازیشی بردە میسر و لەوێ مرد. 34
Pharaoh Neco made Eliakim, son of Josiah, king in succession to his father Josiah, and he changed Eliakim's name to Jehoiakim. Neco took Jehoahaz to Egypt, where he died.
یەهۆیاقیم بۆ ئەوەی زێڕ و زیوەکە بداتە فیرعەون کە داوای لێی کردبوو باجی خستە سەر خاکەکە بۆ کۆکردنەوەی زێڕ و زیو لە خەڵکەکە بەگوێرەی توانایان، ئەو زێڕ و زیوە بدەنە نێخۆی فیرعەون. 35
Jehoiakim paid the silver and gold to Pharaoh Neco, but in order to meet Pharaoh's demand he taxed the land and required payment of the silver and the gold from the people, each in proportion to their wealth.
یەهۆیاقیم گەنجێکی بیست و پێنج ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، یازدە ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکی زەڤیدای کچی پەدایا بوو، خەڵکی ڕومە بوو. 36
Jehoiakim was twenty-five when he became king, and he reigned in Jerusalem for eleven years. His mother's name was Zebidah, daughter of Pedaiah She came from Rumah.
لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، هەروەک ئەوەی باوباپیرانی کردیان. 37
He did evil in the Lord's sight, just as his forefathers had done.

< دووەم پاشایان 23 >