< دووەم پاشایان 19 >

کاتێک حەزقیای پاشا گوێی لەمە بوو، جلەکانی لەبەر خۆیدا دادڕی و بەرگی لە گوش دروستکراوی پۆشی و چووە ناو پەرستگای یەزدان. 1
Og det skete, der Kong Ezekias hørte det, da sønderrev han sine Klæder og iførte sig Sæk og gik ind i Herrens Hus.
ئینجا ئەلیاقیمی سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و کاهینانی باڵا کە هەموویان جلوبەرگی گوشیان پۆشیبوو ناردیانە لای ئیشایا پێغەمبەری کوڕی ئامۆچ، 2
Og han sendte Eliakim, som var Hovmester, og Sebna, Kansleren, og de ældste af Præsterne, som havde iført sig Sæk, til Profeten Esajas, Amoz's Søn.
پێیان گوت: «حەزقیا وا دەڵێت، ئەمڕۆ ڕۆژی تەنگانە و سەرزەنشت و سووکایەتییە، وەک کاتێک کە کۆرپە لە سکی دایکیدا ئامادەیە بێتە دەرەوە، بەڵام دایکەکەی هێزی پاڵدانی نییە بۆ ئەوەی منداڵەکەی ببێت. 3
Og de sagde til ham: Saa sagde Ezekias: Denne Dag er Nødens og Tugtelsens og Bespottelsens Dag; thi Børnene ere komne til Fødselens Sted, og der er ingen Kraft til at føde.
بەڵکو یەزدانی پەروەردگارت گوێی لە هەموو قسەکانی فەرماندەی ناوچەکە بێت، کە گەورەکەی، پاشای ئاشور ناردی، هەتا سووکایەتی بە خودای زیندوو بکات، با یەزدانی پەروەردگارت سەرزەنشتی بکات لەسەر ئەو قسانەی یەزدانی پەروەردگارت گوێی لێبوو. ئیتر نوێژ بکە لە پێناوی ئەوانەی ماونەتەوە.» 4
Maaske Herren din Gud vil høre alle Rabsakes Ord, hvem hans Herre, Kongen af Assyrien, sendte for at forhaane den levende Gud, og han vil straffe ham for de Ord, som Herren din Gud har hørt; saa opløft din Bøn folde overblevne, som findes.
کاتێک خزمەتکارەکانی حەزقیای پاشا هاتنە لای ئیشایا، 5
Der Kong Ezekias's Tjenere kom til Esajas,
ئیشایاش پێی گوتن: «بە گەورەکەتان بڵێن:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: لەو قسانە مەترسە کە گوێت لێیان بوو، کە خزمەتکارەکانی پاشای ئاشور کفریان بەرامبەر بە من کرد. 6
da sagde Esajas til dem: Saa skulle I sige til eders Herre: Saa sagde Herren: Frygt ikke for de Ord, som du hørte, de, hvormed Kongen af Assyriens Tjenere forhaanede mig.
گوێ بگرە! من وای لێ دەکەم هەواڵێک ببیستێت و بگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی، لەوێش بە شمشێر لەناوی دەبەم.“» 7
Se, jeg vil indgive ham en Aand, og han skal høre et Rygte og drage tilbage til sit Land, og jeg vil fælde ham med Sværd i hans Land.
کاتێک فەرماندەی ناوچەکە بیستییەوە کە پاشای ئاشور لاخیشی بەجێهێشتووە، کشایەوە، بینی پاشای ئاشور لە دژی لیڤنا دەجەنگێت. 8
Og der Rabsake kom tilbage, da fandt han, at Kongen af Assyrien stred imod Libna; thi han havde hørt, at han var rejst fra Lakis.
سەنحێریب دەربارەی تیرهاقای پاشای کوش هەواڵی پێگەیشت کە لە میسرەوە لە دژی ئەو سوپای جوڵاندووە. ئیتر گەڕایەوە و نێردراوی بۆ لای حەزقیا نارد و گوتی: 9
Og der han hørte om Thirhaka, Morlands Konge, og der sagdes: Se, han er dragen ud at stride imod dig, da sendte han igen Bud til Ezekias og lod sige:
«بە حەزقیای پاشای یەهودا بڵێن: ڕێگا مەدە خوداوەندەکەت ئەوەی کە پشتت پێی بەستووە فریوت بدات بەوەی کە دەڵێت:”ئۆرشەلیم ناکەوێتە دەست پاشای ئاشور.“ 10
Saa skulle I sige til Ezekias, Judas Konge: Lad din Gud, som du forlader dig paa, ikke bedrage dig, saa at du siger: Jerusalem skal ikke gives i Kongen af Assyriens Haand.
بە دڵنیاییەوە تۆ خۆت بیستووتە کە پاشاکانی ئاشور چییان بە هەموو خاکەکان کردووە، بە تەواوی لەناویانبردوون. ئایا تۆ دەرباز دەبیت؟ 11
Se, du har hørt, hvad Kongerne af Assyrien have gjort ved alle Landene, at de have ødelagt dem, og skulde du blive friet?
ئایا خوداوەندەکانی ئەو نەتەوانە فریای ئەوان کەوتن، ئەو نەتەوانەی باوباپیرانم لەناویانبردن، خوداوەندەکانی گۆزان و حەڕان و ڕەچەف و نەوەی عەدەن ئەوەی لە تێل‌ئەسار بوو؟ 12
Have Hedningernes Guder friet dem, som mine Fædre ødelagde, nemlig Gosan og Karan og Rezef og Edens Børn, som vare i Thelassar?
کوان پاشای حەمات و پاشای ئەرپاد و پاشای شارەکانی سفەرڤەیم، هێنەع و عیڤا؟» 13
Hvor er Kongen af Hamath og Kongen af Arfad og Kongen af Sefarvajms Stad, af Hena og Iva?
حەزقیا نامەکەی لە دەستی نێردراوەکان وەرگرت و خوێندییەوە. ئینجا سەرکەوت بۆ پەرستگای یەزدان، لەبەردەم یەزدان ڕایخست. 14
Og Ezekias tog Brevene af Budenes Haand og læste dem; og han gik op til Herrens Hus, og Ezekias udbredte dem for Herrens Ansigt.
حەزقیا نوێژی بۆ یەزدان کرد و گوتی: «ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، تۆ لەسەر تەخت لەنێوان کەڕوبەکان دانیشتوویت، تۆ بە تەنها خودای هەموو شانشینەکانی زەویت، تۆ ئاسمان و زەویت دروستکرد. 15
Og Ezekias bad for Herrens Ansigt og sagde: Herre! Israels Gud, du som sidder over Keruber, du alene er Gud over alle Riger paa Jorden, du gjorde Himmelen og Jorden.
ئەی یەزدان، گوێ شل بکە و ببیستە، ئەی یەزدان، چاوەکانت بکەرەوە و ببینە، گوێ لە پەیامەکەی سەنحێریب بگرە کە ناردوونی، هەتا سووکایەتی بە خودای زیندوو بکات. 16
Herre, bøj dine Øren og hør! Herre, oplad dine Øjne og se! og hør Senakeribs Ord, som han sendte for at haane den levende Gud!
«ئەی یەزدان، ئەوە ڕاستە کە پاشاکانی ئاشور ئەم نەتەوانە و خاکەکانیان وێران کردووە. 17
Det er sandt, Herre! Kongerne af Assyrien have ødelagt Hedningerne og deres Land.
خوداوەندەکانیشیان لێ فڕێدانە ناو ئاگرەوە و لەناویانبردن، چونکە ئەوانە خودا نەبوون، بەڵکو تەنها دار و بەرد و دەستکردی مرۆڤ بوون. 18
Og de have overgivet deres Guder til Ilden, fordi de ikke vare Guder, men Menneskens Hænders Gerning, Træ og Sten, og de tilintetgjorde dem.
ئێستاش ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، لە دەستی ئەو ڕزگارمان بکە، تاکو هەموو شانشینەکانی زەوی بزانن کە بە تەنها تۆ، ئەی یەزدان، خودایت.» 19
Men nu, Herre, vor Gud! kære, frels os fra hans Haand, at alle Riger paa Jorden maa kende, at du, Herre, du alene er Gud.
ئینجا ئیشایای کوڕی ئامۆچ ناردی بۆ لای حەزقیا و گوتی: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەفەرموێت: گوێم لە نوێژەکەت بوو سەبارەت بە سەنحێریبی پاشای ئاشور. 20
Da sendte Esajas, Amoz's Søn, til Ezekias og lod sige: Saa siger Herren, Israels Gud: Jeg har hørt, hvad du har bedet mig om imod Senakerib, Kongen af Assyrien.
ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان لەسەر ئەو فەرموویەتی: «”سییۆنی کچە پاکیزە بێزت لێ دەکاتەوە و گاڵتەت پێ دەکات. ئۆرشەلیمی کچ، کە تۆ هەڵدێیت پێت پێدەکەنێت. 21
Dette er det Ord, som Herren har talt imod ham: Jomfruen, Zions Datter, foragter dig og spotter dig, Jerusalems Datter ryster med Hovedet ad dig.
سووکایەتی و کفرت بە کێ کرد؟ دەنگت بەسەر کێدا بەرز کردەوە و چاوەکانت بە فیزەوە هەڵدەبڕیت؟ لەسەر خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل! 22
Hvem har du bespottet og forhaanet? og imod hvem opløftede du Røsten? du opløftede dine Øjne højt imod Israels hellige.
لەسەر دەستی نێردراوەکانت سووکایەتیت بە پەروەردگار کرد. هەروەها دەڵێیت:’بە زۆری گالیسکەکانمەوە من سەرکەوتمە سەر بەرزایی چیاکان، هەتا ئەوپەڕی لوبنان. بەرزترین دار ئورز و باشترین دار سنەوبەرم بڕییەوە. چوومە ئەوپەڕی سنوورەکانی، ناو چڕی دارستانەکانی. 23
Du bespottede Herren ved dine Sendebud og sagde: Med mine Vognes Mangfoldighed er jeg opfaren paa Bjergenes Højder, Libanons Toppe, og jeg vil afhugge dens høje Cedere, dens udvalgte Fyrre, jeg vil komme til dens yderste Bolig, til dens frodige Skov.
من لە خاکی بێگانەکان چەندین بیرم لێدا و ئاوم لێیان خواردەوە. بە بنی پێیەکانم هەموو لقەکانی نیلم کوێر کردەوە.‘ 24
Jeg har gravet Brønde og drukket de fremmede Vande og udtørret alle dybe Floder med mine Fødders Saaler.
«”ئەی گوێت لێ نەبووە؟ من لەمێژە دیاریم کردووە، لە ڕۆژگاری کۆنەوە نەخشەم کێشاوە، ئێستاش دەیهێنمە دی، کە تۆ بێیت شارە قەڵابەندەکان بڕووخێنیت، هەتا ببنە وێرانەیەک لە کەڵەکە بەرد. 25
Har du ikke hørt, at jeg har gjort dette for lang Tid siden, at jeg har beskikket det i gamle Dage? nu har jeg ladet det komme, og det skal være til at ødelægge de faste Stæder, at de blive til øde Grushobe.
دانیشتووانەکانیان بێ دەسەڵاتن، ڕەنگ زەرد و شەرمەزار بوون، بوونە گیای کێڵگە، ڕووەکی سەوز، گژوگیای سەربان، هەڵبزڕکاو بەر لەوەی گەشە بکات. 26
Og de, som bo deri, bleve afmægtige, bleve knuste og beskæmmede, de bleve som Græs paa Marken og som de grønne Urter, som Hø paa Tagene og som Korn, der er blevet forbrændt, før det sætter Aks.
«”بەڵام من هەستان و دانیشتنت و کاتی هاتوچۆکەت دەزانم، هەروەها هەڵچوونت لە دژی من. 27
Og jeg ved din Bolig og din Udgang og din Indgang, og at du raser imod mig.
لەبەر ئەوەی هەڵچوونت لێم و خۆبەزلزانیت گەیشتنە گوێم، قولاپەکەم دەخەمە لووتت و لغاوەکەم لە لێوەکانت و بەو ڕێگایەدا دەتنێرمەوە کە لێوەی هاتوویت.“ 28
Efterdi du raser imod mig, og din Sorgløshed er kommen op for mine Øren, saa vil jeg lægge min Krog i din Næse og mit Bidsel i dine Læber og føre dig ad den Vej tilbage, som du kom paa.
«ئەی حەزقیا، ئەمەش نیشانەیە بۆ تۆ: «ئەم ساڵ دەغڵی خۆڕسک دەخۆن، ساڵی دووەم ئەوەی لەوەوە بەردەگرێت، بەڵام لە ساڵی سێیەم دەکێڵن و دەدورنەوە و مێو دەچێنن و لە بەرەکەی دەخۆن. 29
Og dette skal være dig Tegnet: At man i dette Aar skal æde det, som opvokser uden Arbejde, og i det andet Aar det, som vokser af sig selv; men i det tredje Aar saar da og høster og planter Vingaarde og æder deres Frugt!
ئەوانەی لە بنەماڵەی یەهودا دەرباز بوون و ماونەتەوە، جارێکی دیکە لە ژێرەوە ڕەگ دادەکوتن و لە سەرەوەش بەر دەگرن. 30
Thi det undkomne, som er overblevet af Judas Hus, skal atter faa Rødder nedefter og bære Frugt opefter.
ئەوانەی ماونەتەوە لە ئۆرشەلیمەوە دێنە دەرەوە و دەربازبووانیش لە کێوی سییۆنەوە، دڵگەرمی یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەکات. 31
Thi fra Jerusalem skal der udgaa nogle overblevne og fra Zions Bjerg nogle undkomne; Herren Zebaoths Nidkærhed skal gøre det.
«لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی پاشای ئاشورەوە ئەمە دەفەرموێت: «نایەتە ناو ئەم شارەوە و تیرێکیش بۆ ئەوێ ناهاوێژێت. بە قەڵغانیشەوە لێی نایەتە پێشەوە و سەنگەریشی لێ ناگرێت. 32
Derfor saa sagde Herren om Kongen af Assyrien: Han skal ikke komme ind i denne Stad og ikke skyde en Pil derind og ikke komme for den med Skjold og ingen Vold opkaste imod den.
نایەتە ناو ئەم شارەوە، بەو ڕێگایەدا دەگەڕێتەوە کە پێیدا هاتووە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 33
Han skal drage ad den Vej tilbage, som han kom paa, og ikke komme ind i denne Stad, siger Herren.
بەرگری لەم شارە دەکەم و دەیپارێزم، لە پێناوی خۆم و لە پێناوی داودی بەندەم.» 34
Thi jeg vil beskærme denne Stad for at frelse den for min Skyld og for Davids, min Tjeners, Skyld.
ئیتر لەو شەوەدا فریشتەی یەزدان هات و سەد و هەشتا و پێنج هەزار کەسی لەناو ئۆردوگای ئاشور کوشت، بەیانی زوو کە هەستان بینییان هەموویان لاشەی مردوون. 35
Og det skete i den samme Nat, at Herrens Engel for ud og slog i Assyrernes Lejr Hundrede og fem og firsindstyve Tusinde, og der man stod aarle op om Morgenen, se, da vare de alle sammen døde Kroppe.
ئینجا سەنحێریبی پاشای ئاشور دەستی کێشایەوە و ڕۆیشت، گەڕایەوە و لە نەینەوا مایەوە. 36
Saa rejste Senakerib, Kongen af Assyrien, og drog bort og vendte tilbage og blev i Ninive.
لەدوای ئەوە، کاتێک سەنحێریب لە پەرستگای نیسرۆخی خوداوەندی کڕنۆشی بردبوو، هەردوو کوڕەکەی، ئەدرەمەلەک و سەرئەچەر، بە شمشێر لێیاندا و ڕایانکرد بۆ خاکی ئارارات. ئیتر ئێسەرحەدۆنی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 37
Og det skete, der han tilbad i Nisroks, sin Guds Hus, da ihjelsloge Adra-Melek og Sar-Ezer, hans Sønner, ham med Sværd, og de undkom til Ararats Land, og hans Søn Asarhaddon blev Konge i hans Sted.

< دووەم پاشایان 19 >