< دووەم پاشایان 18 >
لە ساڵی سێیەمی پاشایەتی هۆشێیەعی کوڕی ئێلەی پاشای ئیسرائیل، حەزقیای کوڕی ئاحاز بوو بە پاشای یەهودا. | 1 |
Now it came to pass in the third year of Hoshea son of Elah king of Israel, [that] Hezekiah the son of Ahaz king of Judah began to reign.
گەنجێکی بیست و پێنج ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، بیست و نۆ ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکی ئەبیای کچی زەکەریا بوو. | 2 |
Twenty and five years old was he when he began to reign; and he reigned twenty and nine years in Jerusalem. His mother's name also [was] Abi, the daughter of Zachariah.
بە هەمان شێوەی داودی باپیرە گەورەی، ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو کردی. | 3 |
And he did [that which was] right in the sight of the LORD, according to all that David his father did.
ئەو نزرگەکانی سەر بەرزایی تێکدا، بەردە تەرخانکراوەکانی شکاند و ستوونە ئەشێراکانی بڕییەوە. مارە بڕۆنزییەکەی وردوخاش کرد، ئەوەی موسا دروستی کرد، چونکە هەتا ئەو ڕۆژانەش نەوەی ئیسرائیل بخووریان بۆ دەسووتاند و ناویان لێ نابوو نەحوشتان. | 4 |
He removed the high places, and broke the images, and cut down the groves, and broke in pieces the brazen serpent that Moses had made: for till those days the children of Israel burnt incense to it: and he called it Nehushtan.
حەزقیا پشتی بە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بەست، لەنێو هەموو پاشاکانی یەهودا کەس وەک ئەو نەبوو، چ ئەوانەی پێش خۆی و چ ئەوانەی دوای خۆی. | 5 |
He trusted in the LORD God of Israel; so that after him was none like him among all the kings of Judah, nor [any] that were before him.
دەستی بە یەزدانەوە گرت و لێی لانەدا. فەرمانەکانی پاراست، کە یەزدان فەرمانی بە موسا کردبوو. | 6 |
For he cleaved to the LORD, [and] departed not from following him, but kept his commandments, which the LORD commanded Moses.
یەزدان لەگەڵی بوو، لە هەموو ئەو کارانەی دەیکرد سەرکەوتنی بەدەستدەهێنا، هەروەها لە پاشای ئاشور یاخی بوو، ملکەچی نەبوو. | 7 |
And the LORD was with him; [and] he prospered whithersoever he went forth: and he rebelled against the king of Assyria, and served him not.
فەلەستییەکانیشی هەتا غەزە و سنوورەکانی بەزاند، لە قوللەی چاودێرەکانەوە هەتا شاری قەڵابەند. | 8 |
He smote the Philistines, [even] to Gaza, and its borders, from the tower of the watchmen to the fortified city.
لە ساڵی چوارەمی حەزقیا پاشا، کە دەکاتە ساڵی حەوتەمی هۆشێیەعی کوڕی ئێلەی پاشای ئیسرائیل، شەلمەنەسەری پاشای ئاشور لە دژی سامیرە لەشکری جوڵاند و گەمارۆی دا. | 9 |
And it came to pass in the fourth year of king Hezekiah, which [was] the seventh year of Hoshea son of Elah king of Israel, [that] Shalmaneser king of Assyria came up against Samaria, and besieged it.
ئاشورییەکان لەدوای سێ ساڵ سامیرەیان گرت. لە ساڵی شەشەمی حەزقیا کە دەکاتە ساڵی نۆیەمی هۆشێیەعی پاشای ئیسرائیل، سامیرە داگیر کرا. | 10 |
And at the end of three years they took it: [even] in the sixth year of Hezekiah, that [is] the ninth year of Hoshea king of Israel, Samaria was taken.
ئینجا پاشای ئاشور ئیسرائیلی ڕاپێچی ئاشور کرد و لە حەلەح و گۆزانی کەناری ڕووباری خابوور و شارۆچکەکانی مادی داینان. | 11 |
And the king of Assyria carried away Israel to Assyria, and put them in Halah and in Habor [by] the river of Gozan, and in the cities of the Medes:
ئەمە ڕوویدا، چونکە گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگاری خۆیان نەبوون، بەڵکو پەیمانەکەیان شکاند و هەموو ئەو شتانەی کە موسای بەندەی یەزدان فەرمانی پێ کرد، نە گوێیان لێ گرت و نە کاریشیان پێ کرد. | 12 |
Because they obeyed not the voice of the LORD their God, but transgressed his covenant, [and] all that Moses the servant of the LORD commanded, and would not hear [them], nor do [them].
لە ساڵی چواردەیەمی حەزقیا پاشا، سەنحێریبی پاشای ئاشور هێرشی کردە سەر هەموو شارە قەڵابەندەکانی یەهودا و داگیری کردن. | 13 |
Now in the fourteenth year of king Hezekiah Sennacherib king of Assyria came up against all the fortified cities of Judah, and took them.
لەبەر ئەوە حەزقیا پاشای یەهودا پەیامی بۆ پاشای ئاشور نارد لە لاخیش و گوتی: «من هەڵەیەکی گەورەم کرد. لەلای من بکشێوە، ئەوەی لەسەرم دەیسەپێنی دەیدەم.» پاشای ئاشور سێ سەد تالنت زیو و سی تالنت زێڕی لەسەر حەزقیای پاشای یەهودا سەپاند. | 14 |
And Hezekiah king of Judah sent to the king of Assyria to Lachish, saying, I have offended; return from me: that which thou puttest on me I will bear. And the king of Assyria appointed to Hezekiah king of Judah three hundred talents of silver and thirty talents of gold.
حەزقیاش هەموو زیوەکانی ناو پەرستگای یەزدان و ناو گەنجینەکانی کۆشکی پاشای دایێ. | 15 |
And Hezekiah gave [him] all the silver that was found in the house of the LORD, and in the treasures of the king's house.
لەو کاتە حەزقیا پاشای یەهودا ئەو زێڕەی داڕنی کە پەرستگای یەزدان و چوارچێوەی دەرگاکانی پێ ڕووپۆش کردبوو، دایە پاشای ئاشور. | 16 |
At that time did Hezekiah cut off [the gold from] the doors of the temple of the LORD, and [from] the pillars which Hezekiah king of Judah had overlaid, and gave it to the king of Assyria.
پاشای ئاشور فەرماندەی گشتی و سەرۆکی دیوان و فەرماندەی ناوچەکەی بە سوپایەکی گەورەوە لە لاخیشەوە ناردە سەر حەزقیای پاشا لە ئۆرشەلیم. کاتێک سەرکەوتن و هاتن لەلای ئاوباری گۆمەکەی سەرەوە ڕاوەستان، کە لەسەر ڕێگای شوێنی جلشۆرینەکەیە، | 17 |
And the king of Assyria sent Tartan and Rab-saris and Rab-shakeh from Lachish to king Hezekiah with a great army against Jerusalem: and they went up, and came to Jerusalem: and when they had come up, they came and stood by the conduit of the upper pool, which [is] in the highway of the fuller's field.
بانگی پاشایان کرد، ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و یۆئاحی تۆمارکار کوڕی ئاساف چوونە دەرەوە بۆ لایان. | 18 |
And when they had called to the king, there came out to them Eliakim the son of Hilkiah, who [was] over the household, and Shebna the scribe, and Joah the son of Asaph the recorder.
فەرماندەی ناوچەکە پێی گوتن: «بە حەزقیا بڵێن: «”پاشای گەورە، پاشای ئاشور دەڵێت: تۆ پشتت بە چی بەستووە؟ | 19 |
And Rab-shakeh said to them, Speak ye now to Hezekiah, Thus saith the great king, the king of Assyria, What confidence [is] this in which thou trustest?
تۆ دەڵێیت کە پلان و هێزت هەیە بۆ جەنگ، بەڵام ئەوە قسەی پووچە. ئێستاش پشتت بە کێ بەستووە تاکو لێم یاخی بیت؟ | 20 |
Thou sayest, but [they are but] vain words, I [have] counsel and strength for the war. Now in whom dost thou trust, that thou rebellest against me?
وا پشتت بە پاڵپشتی ئەو قامیشە شکاوەی میسر بەستووە، ئەوەی کە هەرکەسێک خۆی بەسەردا بچەمێنێتەوە لەپی دەستی بریندار دەبێت و کونی دەکات! فیرعەونی پاشای میسر ئاوایە بۆ هەموو ئەوانەی پشتی پێ دەبەستن. | 21 |
Now behold, thou trustest upon the staff of this bruised reed, [even] upon Egypt, on which if a man leaneth, it will go into his hand, and pierce it: so [is] Pharaoh king of Egypt to all that trust on him.
ئەگەر پێشم بڵێن:’پشتمان بە یەزدانی پەروەردگارمان بەستووە.‘ئایا ئەوە ئەو نەبوو کە حەزقیا نزرگەکانی سەر بەرزایی و قوربانگاکانی تێکدا و بە یەهودا و ئۆرشەلیمی گوت:’دەبێت لەبەردەم ئەم قوربانگایە کڕنۆش ببەن کە لە ئۆرشەلیمە‘؟ | 22 |
But if ye say to me, We trust in the LORD our God: [is] not that he whose high places and whose altars Hezekiah hath taken away, and hath said to Judah and Jerusalem, Ye shall worship before this altar in Jerusalem?
«”ئێستاش گرەو لەگەڵ پاشای ئاشوری گەورەم بکە، من دوو هەزار ئەسپت دەدەمێ، ئەگەر تۆ بتوانیت بۆ خۆت سوار لەسەریان دابنێیت! | 23 |
Now therefore, I pray thee, give pledges to my lord the king of Assyria, and I will deliver thee two thousand horses, if thou shalt be able on thy part to set riders upon them.
ئیتر چۆن دەتوانیت تاکە ئەفسەرێک لە خزمەتکارە بچووکەکانی گەورەکەم بگەڕێنیتەوە، تەنانەت ئەگەر پشت بە میسریش ببەستیت بۆ گالیسکە و سوار؟ | 24 |
How then wilt thou turn away the face of one captain of the least of my master's servants, and put thy trust on Egypt for chariots and for horsemen?
لە کۆتاییدا ئایا من بەبێ فەرمانی یەزدان هاتووم بۆ سەر ئەم شوێنە هەتا وێرانی بکەم؟ یەزدان خۆی پێی فەرمووم: بەسەر ئەو خاکەدا بدە و وێرانی بکە.“» | 25 |
Have I now come up without the LORD against this place to destroy it? The LORD said to me, Go up against this land, and destroy it.
ئینجا ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا و شەڤنا و یۆئاح بە فەرماندەی ناوچەکەیان گوت: «تکایە لەگەڵ خزمەتکارەکانت بە زمانی ئارامی قسە بکە، چونکە لێی تێدەگەین، لەبەرچاوی خەڵکەکەی سەر شووراکە بە عیبری قسەمان لەگەڵ مەکە.» | 26 |
Then said Eliakim the son of Hilkiah, and Shebna and Joah, to Rab-shakeh, Speak, I pray thee, to thy servants in the Syrian language; for we understand [it]: and talk not with us in the Jews language in the ears of the people that [are] on the wall.
بەڵام فەرماندەکە وەڵامی دانەوە: «ئایا گەورەم تەنها بۆ لای گەورەکەت و تۆی ناردووم هەتا ئەم قسانە بکەم؟ ئایا بۆ لای ئەو پیاوانەی سەر شووراکەی نەناردووم، هەتا لەگەڵ ئێوە پیسایی خۆیان بخۆن و میزی خۆیان بخۆنەوە؟» | 27 |
But Rab-shakeh said to them, Hath my master sent me to thy master, and to thee, to speak these words? [hath he] not [sent me] to the men who sit on the wall, that they may feed on their vilest excretions with you?
ئینجا فەرماندەکە وەستا و بە دەنگێکی بەرز بە زمانی عیبری هاواری کرد و گوتی: «گوێ لە قسەی پاشای گەورە بگرن، پاشای ئاشور! | 28 |
Then Rab-shakeh stood and cried with a loud voice in the Jews language, and spoke, saying, Hear the word of the great king, the king of Assyria:
پاشا ئاوا دەڵێت: مەهێڵن حەزقیا فریوتان بدات، چونکە ناتوانێت لە دەستم ڕزگارتان بکات. | 29 |
Thus saith the king, Let not Hezekiah deceive you: for he shall not be able to deliver you out of his hand:
مەهێڵن حەزقیا واتان لێ بکات پشت بە یەزدان ببەستن و بڵێت:”بێگومان یەزدان فریامان دەکەوێت و ئەم شارە ناداتە دەست پاشای ئاشور.“ | 30 |
Neither let Hezekiah make you trust in the LORD, saying, The LORD will surely deliver us, and this city shall not be delivered into the hand of the king of Assyria.
«گوێ لە حەزقیا مەگرن، چونکە پاشای ئاشور دەڵێت، ڕازی بن بە ملکەچبوون بۆ من، وەرنە دەرەوە بۆ لام. با هەرکەسە لە مێوەکەی خۆی و لە دار هەنجیرەکەی خۆی بخوات و ئاو لە ئەمباراوەکەی خۆی بخواتەوە، | 31 |
Hearken not to Hezekiah: for thus saith the king of Assyria, Make [an agreement] with me by a present, and come out to me, and [then] eat ye every man of his own vine, and every one of his fig-tree, and drink ye every one the waters of his cistern:
هەتا ئەو کاتەی دێم و دەتانبەمە خاکێکی وەک خاکەکەی خۆتان، خاکی دانەوێڵە و شەرابی نوێ، خاکی نان و ڕەزەمێو، خاکی دار زەیتوون و هەنگوین. ژیان هەڵبژێرن نەک مردن! «گوێ لە حەزقیا مەگرن، چونکە فریوتان دەدات کە دەڵێت:”یەزدان ڕزگارمان دەکات.“ | 32 |
Until I come and take you away to a land like your own land, a land of corn and wine, a land of bread and vineyards, a land of olive-oil and of honey, that ye may live, and not die: and hearken not to Hezekiah, when he persuadeth you, saying, The LORD will deliver us.
ئایا خوداوەندی هیچ نەتەوەیەک توانی خاکەکەی خۆی لە دەست پاشای ئاشور ڕزگار بکات؟ | 33 |
Hath any of the gods of the nations delivered at all his land out of the hand of the king of Assyria?
کوان خوداوەندەکانی حەمات و ئەرپاد؟ کوان خوداوەندەکانی سفەرڤەیم و هێنەع و عیڤا؟ ئایا فریای سامیرە کەوتن لە دەستم؟ | 34 |
Where [are] the gods of Hamath, and of Arpad? where [are] the gods of Sepharvaim, Hena, and Ivah? have they delivered Samaria out of my hand?
کام لە هەموو خوداوەندەکانی ئەو خاکانە توانی خاکەکەی خۆی لە دەستی من ڕزگار بکات؟ ئیتر چۆن یەزدان فریای ئۆرشەلیم دەکەوێت لە دەستی من؟» | 35 |
Who [are] they among all the gods of the countries, that have delivered their country out of my hand, that the LORD should deliver Jerusalem out of my hand?
بەڵام گەل بێدەنگ بوون و بە یەک وشەش وەڵامیان نەدایەوە، چونکە پاشا فەرمانی کردبوو: «وەڵامی نەدەنەوە.» | 36 |
But the people held their peace, and answered him not a word: for the king's commandment was, saying, Answer him not.
ئینجا ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیای سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و یۆئاحی کوڕی ئاسافی تۆمارکار هاتنە لای حەزقیا و جلەکانیان دادڕی بوو، قسەکانی فەرماندەی ناوچەکەیان پێی ڕاگەیاند. | 37 |
Then came Eliakim the son of Hilkiah, who [was] over the household, and Shebna the scribe, and Joah the son of Asaph the recorder, to Hezekiah with [their] clothes rent, and told him the words of Rab-shakeh.