< دووەم پاشایان 16 >
لە ساڵی حەڤدەیەمی پاشایەتی پەقەحی کوڕی ڕەمەلیاهو، ئاحازی کوڕی یۆتام بوو بە پاشای یەهودا. | 1 |
La dix-septième année de Pékach, fils de Rémalia, Achaz, fils de Jotham, roi de Juda, commença à régner.
ئاحاز گەنجێکی بیست ساڵان بوو کاتێک بوو بە پاشا، شازدە ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. بە پێچەوانەی داودی باپیرە گەورەی، ئەوەی لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگاری ڕاست بوو نەیکرد. | 2 |
Achaz était âgé de vingt ans quand il commença à régner, et il régna seize ans à Jérusalem. Il ne fit point ce qui est droit aux yeux de l'Éternel, son Dieu, comme David, son père;
هەمان ڕێچکەی پاشاکانی ئیسرائیلی گرتەبەر، تەنانەت کوڕەکەشی کردە قوربانی سووتاندن، وەک نەریتە قێزەونەکانی ئەو گەلانەی کرد کە یەزدان لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل دەریکردن. | 3 |
Mais il suivit la voie des rois d'Israël; et même il fit passer son fils par le feu, selon les abominations des nations que l'Éternel avait chassées devant les enfants d'Israël.
هەروەها لە نزرگەکانی سەر بەرزایی و لەسەر گردەکان و لەژێر هەموو دارێکی سەوزدا قوربانی سەربڕی و بخووری سووتاند. | 4 |
Il sacrifiait aussi et faisait des encensements dans les hauts lieux, sur les coteaux et sous tout arbre vert.
پاشان ڕەچینی پاشای ئارام و پەقەحی کوڕی ڕەمەلیاهوی پاشای ئیسرائیل بۆ جەنگ سەرکەوتنە ئۆرشەلیم و ئاحازیان گەمارۆ دا، بەڵام نەیانتوانی بەسەریدا زاڵ بن. | 5 |
Alors Retsin, roi de Syrie, et Pékach, fils de Rémalia, roi d'Israël, montèrent contre Jérusalem pour combattre, et ils assiégèrent Achaz; mais ils ne purent point en venir à bout par les armes.
لەو کاتەدا ڕەچینی پاشای ئارام ئێلەتی بۆ ئارامییەکان گەڕاندەوە و پیاوانی یەهودای لە ئێلەت دەرکرد. ئەدۆمییەکانیش هاتنە ئێلەت و لەوێ نیشتەجێ بوون هەتا ئەمڕۆ. | 6 |
En ce temps-là, Retsin, roi de Syrie, remit Élath en la puissance des Syriens, car il déposséda les Juifs d'Élath, et les Syriens vinrent à Élath, où ils ont demeuré jusqu'à ce jour.
ئاحاز نێردراوی ناردە لای تگلەت پلەسەری پاشای ئاشور و گوتی، «من خزمەتکار و لەژێر فەرمانی تۆم، سەربکەوە و لە دەستی پاشای ئارام و پاشای ئیسرائیل ڕزگارم بکە کەوا لێم ڕاست بوونەتەوە.» | 7 |
Or Achaz avait envoyé des députés à Tiglath-Piléser, roi des Assyriens, pour lui dire: Je suis ton serviteur et ton fils; monte et délivre-moi de la main du roi de Syrie et de la main du roi d'Israël, qui s'élèvent contre moi.
هەروەها ئاحاز ئەو زێڕ و زیوەی لەناو پەرستگای یەزدان و لەناو گەنجینەکانی کۆشکی پاشادا بوو بردی و بە دیاری بۆ پاشای ئاشوری نارد. | 8 |
Et Achaz prit l'argent et l'or qui se trouva dans la maison de l'Éternel et dans les trésors de la maison royale, et il l'envoya en don au roi d'Assyrie.
پاشای ئاشوریش بە قسەی کرد و هێرشی کردە سەر دیمەشق و داگیری کرد. خەڵکەکەی ڕاپێچی قییر کرد، ڕەچینیشی کوشت. | 9 |
Le roi d'Assyrie fit ce qu'il souhaitait; il monta contre Damas, la prit, en transporta le peuple à Kir, et fit mourir Retsin.
پاشان ئاحاز پاشا چوو بۆ دیمەشق بۆ ئەوەی چاوی بە تگلەت پلەسەری پاشای ئاشور بکەوێت. ئەو لە دیمەشق قوربانگایەکی بینی، ئیتر نەخشەی قوربانگاکە و بیناسازییەکەی بە هەموو وردەکاری دروستکردنەوە، بۆ ئوریای کاهینی نارد. | 10 |
Alors le roi Achaz s'en alla à Damas au-devant de Tiglath-Piléser, roi d'Assyrie. Or le roi Achaz, ayant vu l'autel qui était à Damas, envoya à Urie, le sacrificateur, le dessin et le modèle de cet autel, selon toute sa construction.
ئوریای کاهینیش قوربانگایەکی بنیاد نا هەروەک ئەوەی ئاحازی پاشا لە دیمەشقەوە ناردی، ئوریای کاهین ئەوەی کرد هەتا ئاحازی پاشا لە دیمەشق هاتەوە. | 11 |
Et Urie, le sacrificateur, bâtit un autel suivant tout ce que le roi Achaz avait mandé de Damas. Urie, le sacrificateur, le fit avant que le roi fût revenu de Damas.
کاتێک پاشا لە دیمەشق هاتەوە و قوربانگاکەی بینی، لێی نزیک بووەوە و پێشکەشکراوەکانی لەسەر پێشکەش کرد. | 12 |
Et quand le roi Achaz fut revenu de Damas et qu'il eut vu l'autel, il s'en approcha et y monta.
قوربانی سووتاندنەکەی و پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەی لەسەر سووتاند، شەرابە پێشکەشکراوەکەی ڕشت، خوێنی قوربانی هاوبەشییەکەی خۆی بەسەر قوربانگاکە پرژاند. | 13 |
Il fit fumer sur cet autel son holocauste et son oblation, y versa ses libations et y répandit le sang de ses sacrifices de prospérités.
قوربانگا بڕۆنزییەکەی بەردەم یەزدانیش، ئەوەی لەبەردەم پەرستگاکە بوو لەنێوان قوربانگاکە و پەرستگای یەزدان، بردی لەلای باکووری قوربانگا نوێیەکە داینا. | 14 |
Quant à l'autel d'airain qui était devant l'Éternel, il le transporta de devant la maison, en sorte qu'il ne fût point entre son autel et la maison de l'Éternel; et il le mit à côté de cet autel-là, vers le nord.
ئینجا ئاحاز پاشا فەرمانی بە ئوریای کاهین کرد و پێی گوت: «لەسەر قوربانگا نوێیە گەورەکە، قوربانی سووتاندنی بەیانییان و پێشکەشکراوی دانەوێڵەی ئێواران، قوربانی سووتاندنی پاشا، پێشکەشکراوی دانەوێڵەکانی، قوربانی سووتاندنی هەموو خەڵکی خاکەکە و پێشکەشکراوی دانەوێڵەکانیان لەسەری دەسووتێنیت. هەروەها شەرابە پێشکەشکراوەکەیان و خوێنی هەموو قوربانی سووتاندنێک و هەموو قوربانی سەربڕاوێکی لەسەر دەپرژێنیت. بەڵام من قوربانگا بڕۆنزییەکە بەکاردەهێنم بۆ داواکردنی ڕێنمایی لە خودا.» | 15 |
Puis le roi Achaz donna ce commandement à Urie, le sacrificateur: Tu feras fumer sur le grand autel l'holocauste du matin et l'oblation du soir, l'holocauste du roi et son oblation, l'holocauste de tout le peuple du pays et leurs oblations; tu y répandras leurs libations, tout le sang des holocaustes, et tout le sang des sacrifices. Mais, quant à l'autel d'airain, ce sera à moi d'examiner.
ئوریای کاهینیش هەمان ئەوەی کرد کە ئاحازی پاشا فەرمانی پێ کرد. | 16 |
Or Urie, le sacrificateur, fit tout ce que le roi Achaz lui avait commandé.
پاشان ئاحاز پاشا تەختەداری عەرەبانەکانی ئاو گواستنەوەشی بڕییەوە و دەستشۆرەکەی لەسەری لابرد، حەوزە بڕۆنزییەکەشی لەسەر گایە بڕۆنزییەکان هێنایە خوارەوە کە لە ژێری بوون و لەسەر جێگایەکی بەردڕێژکراو دانا. | 17 |
De plus le roi Achaz mit en morceaux les panneaux des socles et en ôta les cuves qui étaient dessus; il descendit la mer de dessus les bœufs d'airain qui étaient dessous, et la mit sur un pavé de pierre.
بەڵام ئاحاز لە پێناو ڕەزامەندی پاشای ئاشور کەپری شەممەی لادا کە لەناو پەرستگای یەزدان دروستکرابوو، ئەو دەروازەیەشی داخست کە پاشا لێیەوە دەهاتە ژوورەوە. | 18 |
Il ôta aussi de la maison de l'Éternel, à cause du roi d'Assyrie, le portique couvert du sabbat, qu'on avait bâti au temple, et l'entrée du roi, qui était en dehors.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئاحاز و ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. | 19 |
Le reste des actions d'Achaz, et ce qu'il fit, n'est-il pas écrit au livre des Chroniques des rois de Juda?
ئاحاز لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لەگەڵ باوباپیرانی لە شاری داود نێژرا. ئیتر حەزقیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. | 20 |
Puis Achaz s'endormit avec ses pères et fut enseveli avec eux dans la cité de David, et Ézéchias, son fils, régna à sa place.