< دووەم پاشایان 15 >

لە ساڵی بیست و حەوتەمی پاشایەتی یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیل، عەزەریای کوڕی ئەمەسیا بوو بە پاشای یەهودا. 1
In the twenty-seventh year of Jeroboam king of Israel, Azariah son of Amaziah, king of Judah, has reigned;
گەنجێکی شازدە ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، پەنجا و دوو ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. دایکیشی ناوی یەخۆلیاهو بوو، خەڵکی ئۆرشەلیم بوو. 2
he was a son of sixteen years in his reigning, and he has reigned fifty-two years in Jerusalem, and the name of his mother [is] Jecholiah of Jerusalem,
بە هەمان شێوەی ئەمەسیای باوکی ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو کردی، 3
and he does that which [is] right in the eyes of YHWH, according to all that his father Amaziah did,
تەنها ئەوە نەبێت نزرگەکانی سەر بەرزایی تێکنەدران و گەل هێشتا لەسەر بەرزاییەکان قوربانییان سەردەبڕی و بخووریان دەسووتاند. 4
only, the high places have not been removed—the people are still sacrificing and making incense in high places.
یەزدان پاشای تووشی گەڕوگولی کرد و هەتا ئەو ڕۆژەی مرد چاکنەبووەوە، ئیتر لە ماڵێکی جیاکراوە نیشتەجێ بوو، یۆتامی کوڕی پاشاش سەرپەرشتیاری کۆشکەکە بوو، فەرمانڕەوایەتی گەلی خاکەکەی دەکرد. 5
And YHWH strikes the king, and he is a leper to the day of his death, and he dwells in a separate house, and Jotham son of the king [is] over the house, judging the people of the land.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی عەزەریا و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. 6
And the rest of the matters of Azariah and all that he did, are they not written on the scroll of the Chronicles of the Kings of Judah?
عەزەریا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە نزیکی باوباپیرانی لە شاری داود ناشتیان. ئیتر یۆتامی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 7
And Azariah lies with his fathers, and they bury him with his fathers in the city of David, and his son Jotham reigns in his stead.
لە ساڵی سی و هەشتەمی پاشایەتی عەزەریای پاشای یەهودا، زەکەریای کوڕی یارۆڤعام شەش مانگ لە سامیرە پاشایەتی ئیسرائیلی کرد. 8
In the thirty-eighth year of Azariah king of Judah, Zechariah son of Jeroboam has reigned over Israel in Samaria, six months,
لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد هەروەک چۆن باوباپیرانی کردیان و لە گوناهەکانی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات لای نەدا، کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. 9
and he does evil in the eyes of YHWH as his fathers did; he has not turned aside from the sins of Jeroboam son of Nebat that he caused Israel to sin.
شەلومی کوڕی یاڤێش پیلانی لە دژی زەکەریا گێڕا، لەبەردەم گەل لێیدا و کوشتی، لە جێی ئەو بوو بە پاشا. 10
And Shallum son of Jabesh conspires against him, and strikes him before the people, and puts him to death, and reigns in his stead.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی زەکەریاش، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 11
And the rest of the matters of Zechariah, behold, they are written on the scroll of the Chronicles of the Kings of Israel.
ئیتر فەرمایشتەکەی یەزدان کە بە یێهوی فەرموو هاتە دی، کە فەرمووی: «هەتا چوارەمین نەوەت لەسەر تەختی ئیسرائیل دادەنیشێت.» 12
It [is] the word of YHWH that He spoke to Jehu, saying, “Sons of the fourth [generation] sit on the throne of Israel for you”; and it is so.
شەلومی کوڕی یاڤێش لە ساڵی سی و نۆیەمی عوزیای پاشای یەهودا بوو بە پاشا و یەک مانگ لە سامیرە پاشایەتی کرد. 13
Shallum son of Jabesh has reigned in the thirty-ninth year of Uzziah king of Judah, and he reigns a month of days in Samaria;
ئینجا مەنەحێمی کوڕی گادئی لە تیرزەیەوە سەرکەوت و هاتە سامیرە، لە سامیرە لە شەلومی کوڕی یاڤێشی دا و کوشتی، لە جێی ئەو بوو بە پاشا. 14
and Menahem son of Gadi goes up from Tirzah and comes to Samaria, and strikes Shallum son of Jabesh in Samaria, and puts him to death, and reigns in his stead.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی شەلوم و ئەو پیلانەی کە گێڕای، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 15
And the rest of the matters of Shallum and his conspiracy that he made, behold, they are written on the scroll of the Chronicles of the Kings of Israel.
لەو کاتەدا مەنەحێم لە تیرزەیەوە هێرشی کردە سەر تیفسەح و دەوروبەری و هەموو ئەوەی تێیدا بوو، چونکە دەروازەی شارەکەیان بۆی نەکردەوە. تیفسەحی وێران کرد و سکی هەموو ژنە سکپڕەکانیشی هەڵدڕی. 16
Then Menahem strikes Tiphsah, and all who [are] in it, and its borders from Tirzah, for it did not open [to him], and he strikes [it], [and] he has ripped up all its pregnant women.
لە ساڵی سی و نۆیەمی عەزەریای پاشای یەهودا، مەنەحێمی کوڕی گادئی دە ساڵ لە سامیرە پاشایەتی ئیسرائیلی کرد. 17
In the thirty-ninth year of Azariah king of Judah, Menahem son of Gadi has reigned over Israel in Samaria, ten years.
لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، بە درێژایی ماوەی حوکمڕانییەکەی لە گوناهەکانی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات لای نەدا، کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. 18
And he does evil in the eyes of YHWH; he has not turned aside from the sins of Jeroboam son of Nebat that he caused Israel to sin, all his days.
پاشان پولی پاشای ئاشور هاتە سەر خاکەکە و مەنەحێمیش هەزار تالنت زیوی دایە پول، هەتا پاڵپشتی بکات بۆ ئەوەی جڵەوی پاشایەتییەکەی بگرێتە دەست. 19
Pul king of Asshur has come against the land, and Menahem gives one thousand talents of silver to Pul, for his hand being with him to strengthen the kingdom in his hand.
مەنەحێم ئەم بڕە زیوەی بەسەر ئیسرائیلدا سەپاند، بەسەر هەموو بە توانا و دەوڵەمەندەکان، هەتا بدرێتە پاشای ئاشور، پەنجا شاقل زیو لەسەر هەر پیاوێک، جا پاشای ئاشور گەڕایەوە و لەوێ لە خاکەکە نەمایەوە. 20
And Menahem brings out the silver [from] Israel, [from] all the mighty men of wealth, to give to the king of Asshur, fifty shekels of silver for each one, and the king of Asshur turns back and has not stayed there in the land.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی مەنەحێم و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 21
And the rest of the matters of Menahem and all that he did, are they not written on the scroll of the Chronicles of the Kings of Israel?
مەنەحێم لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە، ئیتر پەقەحیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 22
And Menahem lies with his fathers, and his son Pekahiah reigns in his stead.
لە ساڵی پەنجایەمی عەزەریای پاشای یەهودا، پەقەحیای کوڕی مەنەحێم بوو بە پاشا، دوو ساڵ لە سامیرە پاشایەتی ئیسرائیلی کرد. 23
In the fiftieth year of Azariah king of Judah, Pekahiah son of Menahem has reigned over Israel in Samaria, two years,
پەقەحیا لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد و لە گوناهەکانی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات لای نەدا، کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. 24
and he does evil in the eyes of YHWH; he has not turned aside from the sins of Jeroboam son of Nebat that he caused Israel to sin.
یەکێک لە ئەفسەرەکانی، بە ناوی پەقەحی کوڕی ڕەمەلیاهو، پیلانی لە دژی گێڕا. پەنجا پیاوی گلعادی لەگەڵ خۆی برد، لە سامیرە لەناو قەڵای کۆشکی پاشا پەقەحیای کوشت، هەروەها ئەرگۆڤ و ئەریەشی لەگەڵی کوشت. ئیتر پەقەح پەقەحیای کوشت و لە جێی ئەو بوو بە پاشا. 25
And Pekah son of Remaliah, his captain, conspires against him, and strikes him in Samaria, in the high place of the house of the king with Argob and Arieh; and fifty men of the sons of the Gileadites [were] with him, and he puts him to death, and reigns in his stead.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی پەقەحیا و هەموو ئەوەی کردی، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 26
And the rest of the matters of Pekahiah and all that he did, behold, they are written on the scroll of the Chronicles of the Kings of Israel.
لە ساڵی پەنجا و دووەمی عەزەریای پاشای یەهودا، پەقەحی کوڕی ڕەمەلیاهو بوو بە پاشا، بیست ساڵ لە سامیرە پاشایەتی ئیسرائیلی کرد. 27
In the fifty-second year of Azariah king of Judah, Pekah son of Remaliah has reigned over Israel in Samaria, twenty years,
ئەویش لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد و لە گوناهەکانی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات لای نەدا، کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. 28
and he does evil in the eyes of YHWH, he has not turned aside from the sins of Jeroboam son of Nebat that he caused Israel to sin.
لە سەردەمی پەقەحی پاشای ئیسرائیل، تگلەت پلەسەری پاشای ئاشور هات، عییۆن، ئابێلی بێت‌مەعکا، یانۆوەح، قەدەش، حاچۆر، گلعاد، جەلیل و هەموو خاکی نەفتالی داگیر کرد، خەڵکەکەی ڕاپێچی ئاشور کرد. 29
In the days of Pekah king of Israel, Tiglath-Pileser king of Asshur has come, and takes Ijon, and Abel-Beth-Maachah, and Janoah, and Kedesh, and Hazor, and Gilead, and Galilee, all the land of Naphtali, and removes them to Asshur.
ئینجا هۆشێیەعی کوڕی ئێلە پیلانی لە دژی پەقەحی کوڕی ڕەمەلیاهو گێڕا. هێرشی کردە سەری و کوشتی، لە ساڵی بیستەمینی یۆتامی کوڕی عوزیا لە جێی ئەو بوو بە پاشا. 30
And Hoshea son of Elah makes a conspiracy against Pekah son of Remaliah, and strikes him, and puts him to death, and reigns in his stead, in the twentieth year of Jotham son of Uzziah.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی پەقەح و هەموو ئەوەی کردی، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 31
And the rest of the matters of Pekah and all that he did, behold, they are written on the scroll of the Chronicles of the Kings of Israel.
لە ساڵی دووەمی پەقەحی کوڕی ڕەمەلیاهوی پاشای ئیسرائیل، یۆتامی کوڕی عوزیا بوو بە پاشای یەهودا. 32
In the second year of Pekah son of Remaliah, king of Israel, Jotham son of Uzziah, king of Judah, has reigned.
کاتێک بوو بە پاشا گەنجێکی بیست و پێنج ساڵان بوو، شازدە ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکیشی یەروشای کچی سادۆق بوو. 33
He was a son of twenty-five years in his reigning, and he has reigned sixteen years in Jerusalem, and the name of his mother [is] Jerusha daughter of Zadok,
بە هەمان شێوەی عوزیای باوکی ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو کردی، 34
and he does that which [is] right in the eyes of YHWH; he has done according to all that his father Uzziah did.
تەنها ئەوە نەبێت نزرگەکانی سەر بەرزایی تێکنەدران، گەل هێشتا لەسەر بەرزاییەکان قوربانییان سەردەبڕی و بخووریان دەسووتاند. یۆتام بوو کە دەروازەی سەرەوەی پەرستگای یەزدانی بنیاد ناوە. 35
Only, the high places have not been removed—the people are still sacrificing and making incense in high places; he has built the high gate of the house of YHWH.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یۆتام و ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. 36
And the rest of the matters of Jotham and all that he did, are they not written on the scroll of the Chronicles of the Kings of Judah?
لەو ڕۆژانەدا یەزدان دەستی بە ناردنی ڕەچینی پاشای ئارام و پەقەحی کوڕی ڕەمەلیاهو کرد بۆ سەر یەهودا. 37
In those days YHWH has begun to send Rezin king of Amram and Pekah son of Remaliah against Judah.
ئیتر یۆتام لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە شاری داودی باپیرە گەورەی لەگەڵ باوباپیرانی نێژرا، ئاحازی کوڕیشی لە جێی ئەو بوو بە پاشا. 38
And Jotham lies with his fathers, and is buried with his fathers in the city of his father David, and his son Ahaz reigns in his stead.

< دووەم پاشایان 15 >