< دووەم پاشایان 12 >
لە ساڵی حەوتەمی پاشایەتی یێهو، یۆئاش بوو بە پاشا و چل ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، دایکی ناوی چیڤیا بوو، خەڵکی بیری شابەع بوو. | 1 |
In the seventh year of Jehu's rule, Jehoash became king; and he was ruling for forty years in Jerusalem; his mother's name was Zibiah of Beer-sheba.
یۆئاش لەبەرچاوی یەزدان ئەوەی ڕاست بوو کردی لە هەموو ئەو ماوەیەی کە یەهۆیاداعی کاهین فێری دەکرد. | 2 |
Jehoash did what was right in the eyes of the Lord all his days, because he was guided by the teaching of Jehoiada the priest.
بەڵام نزرگەکانی سەر بەرزایی تێکنەدران و گەل هێشتا لەسەر بەرزاییەکان قوربانییان سەردەبڕی و بخووریان دەسووتاند. | 3 |
But the high places were not taken away; the people went on making offerings and burning them in the high places.
یۆئاش بە کاهینەکانی گوت: «هەموو زیوە پیرۆزکراوەکانی هاتووەتە ناو پەرستگای یەزدان، زیوی داهاتەکان و زیوە نەزرکراوەکان و زیوە بەخشراوەکان کۆبکەنەوە. | 4 |
And Jehoash said to the priests, All the money of the holy things, which comes into the house of the Lord, (the amount fixed for every man's payment, ) and all the money given by any man freely from the impulse of his heart,
با هەر کاهینێک لە یەکێک لە خەزنەدارەکان زیو وەربگرێت، هەر داڕووخاوییەکیان لە پەرستگا بینییەوە چاکی بکەنەوە.» | 5 |
Let the priests take, every man from his friends and neighbours, to make good what is damaged in the house, wherever it is to be seen.
بەڵام لە ساڵی بیست و سێیەمی یۆئاشی پاشا هێشتا کاهینەکان داڕووخاوییەکانی پەرستگاکەیان چاک نەکردبووەوە. | 6 |
But in the twenty-third year of King Jehoash, the priests had not made good the damaged parts of the house.
لەبەر ئەوە یۆئاشی پاشا یەهۆیاداعی کاهین و کاهینەکانی دیکەی بانگکرد و لێی پرسین: «بۆچی داڕووخاوی پەرستگاکەتان چاک نەکردووەتەوە؟ ئێستاش بۆ پێداویستییەکانی خۆتان زیو لە خەزنەدارەکان وەرمەگرن، بەڵکو دایبنێن بۆ چاککردنەوەی داڕووخاوییەکانی پەرستگاکە.» | 7 |
Then King Jehoash sent for Jehoiada the priest, and the other priests, and said to them, Why have you not made good what is damaged in the house? now take no more money from your neighbours, but give it for the building up of the house.
ئینجا کاهینەکان ڕازی بوون لەسەر ئەوەی زیو لە گەل وەرنەگرن و خۆشیان داڕووخاوییەکانی پەرستگاکە چاکنەکەنەوە. | 8 |
So the priests made an agreement to take no more money from the people, and not to make good what was damaged in the house.
ئینجا یەهۆیاداعی کاهین سندوقێکی هێنا و کونێکی لە سەرەکەی کرد و لە نزیک قوربانگاکە داینا، لەلای ڕاستی شوێنی هاتنە ژوورەوەی خەڵکەکە بۆ ناو پەرستگای یەزدان. کاهینەکانیش ئەوانەی چاودێری دەروازەکەیان دەکرد، هەموو ئەو زیوەی هاتبووە پەرستگای یەزدانەوە تێیدا دایاننا. | 9 |
But Jehoiada the priest took a chest, and making a hole in the cover of it, put it by the altar, on the right side when one comes into the house of the Lord; and the priests who kept the door put in it regularly all the money which was taken into the house of the Lord.
ئەوە بوو کاتێک بینییان زیوەکە لە سندوقەکە زۆر بووە، خامەی نهێنی پاشا و سەرۆک کاهین سەرکەوتن و ئەو زیوەی لە پەرستگای یەزدان بوو ژماردیان و لە کیسەیان کرد. | 10 |
And when they saw that there was much money in the chest, the king's scribe and the high priest came and put it in bags, noting the amount of all the money there was in the house of the Lord.
ئینجا زیوە ژمێردراوەکەیان دایە دەست ئەوانەی بە کارەکە هەڵدەستان، سەرپەرشتیارانی پەرستگای یەزدان، ئەوانیش خەرجیان کرد بۆ ئەوانەی لە پەرستگای یەزدان کاریان دەکرد: دارتاش، بیناساز، | 11 |
And the money which was measured out they gave regularly to those who were responsible for overseeing the work, and these gave it in payment to the woodworkers and the builders who were working on the house of the Lord,
بەنا، نەقاڕەکان. هەروەها بۆ کڕینی دار و بەردی بڕاو بۆ چاککردنەوەی داڕووخاوی پەرستگای یەزدان و بۆ هەموو ئەوەی خەرج دەکرێت لە نۆژەنکردنەوەی پەرستگاکە. | 12 |
And to the wall-builders and the stone-cutters, and to get wood and cut stone for building up the broken parts of the house of the Lord, and for everything needed to put the house in good order.
بەڵام بۆ پەرستگای یەزدان تەشتی زیو، مەقەست، تاس و کەڕەنا دروستنەکران، نە هیچ کەلوپەلێکی زێڕ و زیو، لەو زیوەی هاتبووە ناو پەرستگای یەزدانەوە. | 13 |
But the money was not used for making silver cups or scissors or basins or wind-instruments or any vessels of gold or silver for the house of the Lord;
بەڵکو درانە ئەوانەی کە بە کارەکە هەڵدەستان و پەرستگای یەزدانیان پێ چاکدەکردەوە. | 14 |
But it was all given to the workmen who were building up the house.
لەو پیاوانەشیان نەدەکۆڵییەوە کە زیوەکەیان دەدانە دەست هەتا بیدەنە ئەوانەی کە بە کارەکە هەڵدەستان، چونکە بە دەستپاکییەوە کاریان دەکرد. | 15 |
And they did not get any statement of accounts from the men to whom the money was given for the workmen, for they made use of it with good faith.
بەڵام زیوی قوربانی تاوان و زیوی قوربانی گوناه، نەخرایە ناو پەرستگای یەزدانەوە، بەڵکو بۆ کاهینەکان بوو. | 16 |
The money of the offerings for error and the sin-offerings was not taken into the house of the Lord; it was the priests'.
لەو کاتە حەزائێلی پاشای ئارام چوو هێرشی کردە سەر گەت و گرتی. ئینجا ڕووی لە ئۆرشەلیم کرد هەتا هێرشی بکاتە سەر. | 17 |
Then Hazael, king of Aram, went up against Gath and took it; and his purpose was to go up to Jerusalem.
یۆئاشی پاشای یەهوداش هەموو شتە تەرخانکراوەکانی یەهۆشافات و یەهۆرام و ئەحەزیای باوباپیرانی، پاشایانی یەهودا، لەگەڵ شتە پیرۆزکراوەکانی خۆی و هەموو زێڕی ناو گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشای برد و ناردنی بۆ حەزائێلی پاشای ئارام، ئەویش لە ئۆرشەلیم کشایەوە. | 18 |
Then Jehoash, king of Judah, took all the holy things which Jehoshaphat and Jehoram and Ahaziah his fathers, the kings of Judah, had given to the Lord, together with the things he himself had given, and all the gold in the Temple store and in the king's house, and sent it to Hazael, king of Aram; and he went away from Jerusalem.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یۆئاش و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. | 19 |
Now the rest of the acts of Joash, and all he did, are they not recorded in the book of the history of the kings of Israel?
پاشان کاربەدەستەکانی هەستان و پیلانێکیان گێڕا، لە بێتمیلۆ کە لەسەر ڕێگای سیڵایە یۆئاشیان کوشت. | 20 |
And his servants made a secret design and put Joash to death at the house of Millo on the way down to Silla.
هەردوو خزمەتکارەکەی، یۆزاڤادی کوڕی شیمەعات و یەهۆزاڤادی کوڕی شۆمێر لێیاندا. یۆئاش کوژرا و لەگەڵ باوباپیرانی لە شاری داود نێژرا. ئیتر ئەمەسیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. | 21 |
And Jozacar, the son of Shimeath, and Jehozabad, the son of Shomer, his servants, came to him and put him to death; and they put him into the earth with his fathers in the town of David; and Amaziah his son became king in his place.