< دووەم پاشایان 11 >
کاتێک عەتەلیای دایکی ئەحەزیاش کە بینی کوڕەکەی مردووە، هەستا و هەموو ڕەچەڵەکی شاهانەی لەناوبرد. | 1 |
När Atalja, Ahasjas moder, förnam att hennes son var död, stod hon upp och förgjorde hela konungasläkten.
بەڵام یەهۆشەڤەعی کچی یەهۆرام پاشا و خوشکی ئەحەزیا، یۆئاشی کوڕی ئەحەزیای برد و ڕفاندی پێش کوشتنی شازادەکان. ئەو و دایەنەکەی لە ژووری نوستن دانا بۆ ئەوەی لە عەتەلیا بیشارێتەوە، جا یۆئاش نەکوژرا. | 2 |
Men just när konungabarnen skulle dödas, tog Joseba, konung Jorams dotter, Ahasjas syster, Joas, Ahasjas son, och skaffade honom jämte hans amma hemligen undan, in i sovkammaren; där höll man honom dold för Atalja, så att han icke blev dödad.
ماوەی شەش ساڵ لەگەڵ دایەنەکە بە نهێنی لە پەرستگای یەزدان بوو، لە کاتێکدا عەتەلیا فەرمانڕەوای خاکەکە بوو. | 3 |
Sedan var han hos henne i HERRENS hus, där han förblev gömd i sex år, medan Atalja regerade i landet.
لە ساڵی حەوتەم یەهۆیاداع ناردی بەدوای فەرماندەی یەکەی سەدان، پاسەوانەکان و پاسەوانە تایبەتەکان، هێنانی بۆ لای خۆی لە پەرستگای یەزدان، پەیمانێکی لەگەڵدا بەستن، لە پەرستگای یەزدان سوێندی دان و کوڕەکەی پاشای پیشان دان. | 4 |
Men i det sjunde året sände Jojada åstad och lät hämta karéernas och drabanternas underhövitsmän och förde dem in till sig i HERRENS hus; och sedan han hade gjort en överenskommelse med dem och tagit en ed av dem i HERRENS hus visade han dem konungens son.
ئینجا فەرمانی پێ کردن و گوتی: «ئەمە ئەو کارەیە کە ئێوە دەیکەن، ئێوە کە بە سێ تیپ لە ڕۆژی شەممە دەست بە پاسەوانی دەکەن، سێیەکتان لە کۆشکی شاهانە، | 5 |
Därefter bjöd han dem och sade: "Detta är vad I skolen göra: en tredjedel av eder, I som haven att inträda i vakthållningen på sabbaten, skall hålla vakt i konungshuset
سێیەکیش لە دەروازەی سوڕ و سێیەکیش لە دەروازەکەی پشت پاسەوانە تایبەتەکان، کە بە نۆرە پاسەوانی پەرستگاکە دەکەن. | 6 |
och en tredjedel vid Surporten och en tredjedel vid porten bakom drabanterna; så skolen hålla vakt vid huset var i sin ordning.
ئێوەش کە لەناو ئەو دوو تیپەی دیکە کە بە ئاسایی لە ڕۆژی شەممە ئەرکی پاسەوانیێتییان لە ئەستۆ نییە، پێویستە هەر هەمووتان لە پێناوی پاشا پاسەوانیێتی پەرستگای یەزدان بکەن. | 7 |
Men de båda andra avdelningarna av eder, nämligen alla som hava att avgå från vakthållningen på sabbaten, de skola hålla vakt i HERRENS hus hos konungen.
چواردەوری پاشا بگرن، هەرکەسە و چەکەکەی لە دەست بێت، ئەوەی بێتە ناو ڕیزەکانتانەوە دەکوژرێت. لەگەڵ پاشا بن بۆ هەرکوێیەک بچێت.» | 8 |
I skolen ställa eder runt omkring; konungen, var och en med sina vapen i handen; och om någon vill tränga sig inom leden, skall han dödas. Och I skolen följa konungen, vare sig han går ut eller in.
فەرماندەکانی یەکەی سەدانیش ئەوەیان کرد کە یەهۆیاداعی کاهین فەرمانی پێ کردن. هەر یەکێک پیاوەکانی خۆی برد و هاتنە لای یەهۆیاداعی کاهین، ئەوانەی لە ڕۆژی شەممە لەسەر ئەرکەکانیانن و ئەوانەش کە لەسەر ئەرک نین. | 9 |
Underhövitsmännen gjorde allt vad prästen Jojada hade bjudit dem; var och en av dem tog sina män, både de som skulle inträda i vakthållningen på sabbaten och de som skulle avgå därifrån på sabbaten, och de kommo så till prästen Jojada.
کاهینەکەش ڕم و قەڵغانەکانی داودی پاشا کە لە پەرستگای یەزدان بوون دایە فەرماندەی یەکەی سەدان. | 10 |
Och prästen gav åt underhövitsmännen det spjut och de sköldar som hade tillhört konung David, och som funnos i HERRENS hus.
پاسەوانە تایبەتەکان هەریەکە چەک بە دەست لە دەوری پاشا ڕاوەستان، لە نزیک قوربانگا و پەرستگا، لەلای باشووری پەرستگاکەوە هەتا لای باکوور. | 11 |
Och drabanterna ställde upp sig, var och en med sina vapen i handen, från husets södra sida till husets norra sida, mot altaret och mot huset, runt omkring konungen.
ئینجا یەهۆیاداع کوڕەکەی پاشای هێنایە دەرەوە و تاجەکەی لەسەر سەری دانا، وێنەیەکی پەیمانەکەی دایێ و کردیانە پاشا. دەستنیشانیان کرد و چەپڵەیان بۆ لێدا و گوتیان: «بژی پاشا!» | 12 |
Därefter förde han ut konungasonen och satte på honom kronan och gav honom vittnesbördet; och de gjorde honom till konung och smorde honom. Och de klappade i händerna och ropade: "Leve konungen!"
کاتێک عەتەلیا گوێی لە دەنگی پاسەوانە تایبەتەکان و خەڵکەکە بوو، هاتە لای ئەو خەڵکەی لە پەرستگای یەزدان بوون. | 13 |
När Atalja nu hörde drabanternas och folkets rop, gick hon in i HERRENS hus till folket.
تەماشای کرد وا پاشا هەروەک چۆن نەریتە، لەلای کۆڵەکەکە ڕاوەستاوە، سەرکردەکان و کەڕەنا لێدەرەکان لەلای پاشان، هەموو گەلی خاکەکە دڵخۆشن و کەڕەنا لێ دەدەن. ئینجا عەتەلیا جلەکانی لەبەرخۆی دادڕی و هاواری کرد: «ناپاکییە! ناپاکییە!» | 14 |
Där fick hon då se konungen stå vid pelaren, såsom övligt var, och hövitsmännen och trumpetblåsarna bredvid konungen, och fick höra huru hela folkmängden jublade och stötte i trumpeterna. Då rev Atalja sönder sina kläder och utropade: "Sammansvärjning! Sammansvärjning!"
یەهۆیاداعی کاهینیش فەرمانی بە فەرماندەی یەکەی سەدان و ئەفسەرانی لەشکر کرد و پێی گوتن: «بیبەنە دەرەوەی ڕیزەکان و ئەوەش کە بەدوای کەوت بە شمشێر بیکوژن.» چونکە پێشتر کاهینەکە گوتبووی، «نابێت لەناو پەرستگای یەزدان بکوژرێت.» | 15 |
Men prästen Jojada gav underhövitsmännen som anförde skaran denna befallning: "Fören henne ut mellan leden, och om någon följer henne, så må han dödas med svärd." Prästen ville nämligen förhindra att hon dödades i HERRENS hus.
ئیتر گرتیان و لەسەر ڕێگای هاتنە ژوورەوەی ئەسپەکان بۆ کۆشکی پاشا کوژرا. | 16 |
Alltså grepo de henne, och när hon hade kommit till den plats där hästarna plägade föras in i konungshuset, dödades hon där.
یەهۆیاداعیش پەیمانی لەنێوان یەزدان لە لایەک و پاشا و گەل لە لایەکی دیکەوە بەست تاکو ببنە گەلی یەزدان. هەروەها پەیمانیشی لەنێوان پاشا و گەل بەست. | 17 |
Och Jojada slöt det förbundet mellan HERREN, konungen och folket, att de skulle vara ett HERRENS folk; han slöt ock ett förbund mellan konungen och folket.
ئینجا هەموو گەلی خاکەکە هاتنە ناو پەرستگای بەعل و تێکیاندا و قوربانگا و بتەکانیان بە تەواوەتی شکاند، مەتانی کاهینی بەعلیان لەبەردەم قوربانگاکان کوشت. یەهۆیاداعی کاهینیش چەند ئەفسەرێکی لەسەر پەرستگای یەزدان دانا. | 18 |
Och hela folkmängden begav sig till Baals tempel och rev ned det och förstörde i grund dess altaren och dess bilder; och Mattan, Baals präst, dräpte de framför altarna. Därefter ställde prästen ut vakter vid HERRENS hus.
پاشان فەرماندەی سەدان و پاسەوان و پاسەوانە تایبەتەکان و هەموو گەلی خاکەکەی برد و پاشایان لە پەرستگای یەزدانەوە هێنایە خوارەوە، بە ڕێگای دەروازەی پاسەوانە تایبەتەکاندا چوونە ژوورەوە بۆ کۆشکی پاشا، پاشاش چووە شوێنی خۆی و لەسەر تەختی پاشایەتی دانیشت. | 19 |
Och han tog med sig underhövitsmännen jämte karéerna och drabanterna och hela folkmängden, och de förde konungen ned från HERRENS hus och gingo in i konungshuset genom Drabantporten; och han satte sig på konungatronen.
هەموو گەلی خاکەکەش دڵخۆش بوون و شارەکە حەوایەوە، لەبەر ئەوەی عەتەلیایان لە نزیک کۆشکی پاشا بە شمشێر کوشت. | 20 |
Och hela folkmängden gladde sig, och staden förblev lugn. Men Atalja hade de dödat med svärd i konungshuset.
یۆئاش کە بوو بە پاشا، کوڕێکی حەوت ساڵان بوو. | 21 |
Joas var sju år gammal, när han blev konung.