< دووەم پاشایان 10 >

ئەحاڤ حەفتا کوڕی لە سامیرە هەبوو. جا یێهو چەند نامەیەکی نووسی و ناردی بۆ کاربەدەستانی یەزرەعیل لە سامیرە، بۆ پیران و پەروەردەکارانی شازادەکانی ئەحاڤ و گوتی: 1
Now Ahab had seventy sons in Samaria. So Jehu wrote letters and sent them to Samaria to the officials of Jezreel, to the elders, and to the guardians of the sons of Ahab, saying:
«ئێوە کوڕەکانی گەورەکەتان و گالیسکە و ئەسپتان لەلایە، شاری قەڵابەند و چەکتان هەیە. بە گەیشتنی ئەم نامەیە 2
“When this letter arrives, since your master’s sons are with you and you have chariots and horses, a fortified city and weaponry,
لە کوڕانی گەورەکەتان چاکترین و شایستەترینیان هەڵبژێرن، لەسەر تەختی باوکی دایبنێن. ئینجا بۆ ماڵی گەورەکەتان بجەنگن.» 3
select the best and most worthy son of your master, set him on his father’s throne, and fight for your master’s house.”
بەڵام ئەوان زۆر زۆر ترسان و گوتیان: «دوو پاشا لەبەردەمی نەوەستان، ئێمە چۆن لەبەردەمی بوەستین؟» 4
But they were terrified and reasoned, “If two kings could not stand against him, how can we?”
ئیتر سەرپەرشتیاری کۆشک و فەرمانڕەوای شارەکە و پیران و پەروەردەکارانی شازادەکانی ئەحاڤ پەیامێکیان بۆ یێهو نارد و گوتیان: «ئێمە خزمەتکاری تۆین و هەموو ئەوەی پێمانی بڵێی دەیکەین. ئێمە کەس ناکەینە پاشا، ئەوەی پێت باشە بیکە.» 5
So the palace administrator, the overseer of the city, the elders, and the guardians sent a message to Jehu: “We are your servants, and we will do whatever you say. We will not make anyone king. Do whatever is good in your sight.”
ئینجا یێهو نامەی دووەمی بۆ ناردن و گوتی: «ئەگەر ئێوە لەگەڵ مندان و گوێڕایەڵی من دەبن، کەللەسەری کوڕەکانی گەورەکەتان بهێنن و سبەینێ لەم کاتەدا وەرنە لام لە یەزرەعیل.» لەو کاتەدا حەفتا شازادە لەگەڵ گەورە پیاوانی شارەکە بوون، ئەوانەی کە پەروەردەیان دەکردن. 6
Then Jehu wrote them a second letter and said: “If you are on my side, and if you will obey me, then bring the heads of your master’s sons to me at Jezreel by this time tomorrow.” Now the sons of the king, seventy in all, were being brought up by the leading men of the city.
کاتێک نامەکەیان پێگەیشت، کوڕەکانی پاشایان برد و هەر حەفتایان سەربڕین، کەللەسەرەکانیان لەناو چەند سەبەتەیەکدا دانا و ناردیان بۆ لای یێهو لە یەزرەعیل. 7
And when the letter arrived, they took the sons of the king and slaughtered all seventy of them. They put their heads in baskets and sent them to Jehu at Jezreel.
کاتێک نێردراوەکە هات بە یێهوی ڕاگەیاند: «کەللەسەری کوڕەکانی پاشایان هێناوە.» ئەویش گوتی: «بە دوو کۆمەڵ کەڵەکەیان بکەن و هەتا بەیانی لە دەروازەی شارەکە دایانبنێن.» 8
When the messenger arrived, he told Jehu, “They have brought the heads of the sons of the king.” And Jehu ordered, “Pile them in two heaps at the entrance of the gate until morning.”
بەیانی یێهو چووە دەرەوە. لەبەردەم هەموو گەل ڕاوەستا و گوتی: «ئێوە بێتاوانن. ئەوە من لە گەورەکەم یاخی بووم و کوشتم، ئەی کێ هەموو ئەمانەی کوشت؟ 9
The next morning, Jehu went out and stood before all the people and said, “You are innocent. It was I who conspired against my master and killed him. But who killed all these?
لەبەر ئەوە بزانن کە هیچ وشەیەک لە فەرمایشتی یەزدان ناشکێت، کە لەسەر ماڵی ئەحاڤ فەرموویەتی. یەزدانیش ئەوەی کرد کە لە ڕێگەی ئەلیاسی بەندەیەوە فەرمووی.» 10
Know, then, that not a word the LORD has spoken against the house of Ahab will fail, for the LORD has done what He promised through His servant Elijah.”
ئینجا یێهو لە یەزرەعیل هەموو پاشماوەی ماڵی ئەحاڤی کوشت، هەروەها هەموو گەورە پیاو و دۆستی نزیک و کاهینەکانی لەناوبرد و کەسی بە زیندوویی نەهێشتەوە. 11
So Jehu killed everyone in Jezreel who remained of the house of Ahab, as well as all his great men and close friends and priests, leaving him without a single survivor.
پاشان یێهو هەستا و بەرەو سامیرە چوو. لە ڕێگادا، لە بێت‌عێقەدی شوانەکان، 12
Then Jehu set out toward Samaria. At Beth-eked of the Shepherds,
تووشی چەند خزمێکی ئەحەزیای پاشای یەهودا بوو، جا گوتی: «ئێوە کێن؟» ئەوانیش گوتیان: «ئێمە خزمەکانی ئەحەزیاین و هاتووینەتە خوارەوە هەتا سڵاو لە بنەماڵەی پاشا و شاژنی دایک بکەین.» 13
Jehu met some relatives of Ahaziah king of Judah and asked, “Who are you?” “We are relatives of Ahaziah,” they answered, “and we have come down to greet the sons of the king and of the queen mother.”
ئەویش گوتی: «بە زیندوویی بیانگرن!» ئەوانیش بە زیندوویی گرتیانن و لەلای بیرەکەی بێت‌عێقەد سەریان بڕین کە چل و دوو کەس بوون. کەسیان بە زیندوویی نەهێشتەوە. 14
Then Jehu ordered, “Take them alive.” So his men took them alive, then slaughtered them at the well of Beth-eked—forty-two men. He spared none of them.
دوای ئەوەی لەوێ ڕۆیشت، تووشی یەهۆنادابی کوڕی ڕێکاب بوو کە هاتبوو پێشوازی لێبکات. یێهو سڵاوی لێکرد و پێی گوت: «ئایا تۆش دڵسۆزی منیت، هەروەک من دڵسۆزی تۆم؟» یەهۆنادابیش وەڵامی دایەوە: «بەڵێ.» یێهو گوتی: «کەواتە، دەستتم بدەرێ.» ئینجا دەستی دایێ و یێهو سەری خستە ناو گالیسکەکە. 15
When he left there, he found Jehonadab son of Rechab, who was coming to meet him. Jehu greeted him and asked, “Is your heart as true to mine as my heart is to yours?” “It is!” Jehonadab replied. “If it is,” said Jehu, “give me your hand.” So he gave him his hand, and Jehu helped him into his chariot,
یێهو گوتی: «لەگەڵم وەرە و دڵگەرمیم بۆ یەزدان ببینە.» ئینجا لەگەڵ خۆی سواری گالیسکەکەی کرد. 16
saying, “Come with me and see my zeal for the LORD!” So he had him ride in his chariot.
کاتێک یێهو هاتە سامیرە، هەموو پاشماوەی بنەماڵەی ئەحاڤی لە سامیرە کوشت، لەناوی بردن، بەپێی فەرمایشتی یەزدان کە بە ئەلیاسی فەرموو. 17
When Jehu came to Samaria, he struck down everyone belonging to Ahab who remained there, until he had destroyed them, according to the word that the LORD had spoken to Elijah.
ئینجا یێهو هەموو گەلی کۆکردەوە و پێی گوتن: «ئەحاڤ کەمێک خزمەتی بەعلی کرد، بەڵام یێهو خزمەتی زیاتری دەکات. 18
Then Jehu brought all the people together and said, “Ahab served Baal a little, but Jehu will serve him a lot.
ئێستاش هەموو پێغەمبەرەکانی بەعل و هەموو ئەوانەی دەیپەرستن و هەموو کاهینەکانیم بۆ بانگ بکەن. کەس بزر نەبێت، چونکە قوربانییەکی گەورە بۆ بەعل دەکەم. ئەوەی خۆی بدزێتەوە دەکوژرێت.» بەڵام یێهو ئەم فێڵەی بۆ بەعل‌پەرستەکان بەکارهێنا بۆ ئەوەی لەناویان ببات. 19
Now, therefore, summon to me all the prophets of Baal, all his servants, and all his priests. See that no one is missing, for I have a great sacrifice for Baal. Whoever is missing will not live.” But Jehu was acting deceptively in order to destroy the servants of Baal.
ئینجا یێهو گوتی: «بانگەوازی کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بکەن بۆ بەعل.» ئەوانیش بانگەوازیان کرد. 20
And Jehu commanded, “Proclaim a solemn assembly for Baal.” So they announced it.
یێهو بەناو هەموو ئیسرائیلدا بانگەوازی کرد، هەموو بەعل‌پەرستەکان هاتن، کەس نەما نەیەت. هاتنە پەرستگای بەعل و پەرستگای بەعلیان پڕکرد، لەم سەرەوە بۆ ئەو سەر. 21
Then Jehu sent word throughout Israel, and all the servants of Baal came; there was not a man who failed to show. They entered the temple of Baal, and it was filled from end to end.
ئینجا یێهو بە لێپرسراوی جلوبەرگەکانی گوت: «جلوبەرگ بۆ هەموو بەعل پەرستەکان بهێنە دەرەوە.» ئەویش جلوبەرگی بۆ هێنانە دەرەوە. 22
And Jehu said to the keeper of the wardrobe, “Bring out garments for all the servants of Baal.” So he brought out garments for them.
پاشان یێهو و یەهۆنادابی کوڕی ڕێکاب هاتنە ناو پەرستگای بەعل و بە بەعل‌پەرستەکانی گوت: «بگەڕێن و ببینن نەوەک یەکێک لە بەندەکانی یەزدان لێرە لەگەڵتان بێت، تەنها بەعل پەرستان لێرە بمێننەوە.» 23
Next, Jehu and Jehonadab son of Rechab entered the temple of Baal, and Jehu said to the servants of Baal, “Look around to see that there are no servants of the LORD here among you—only servants of Baal.”
ئیتر کە چوونە ژوورەوە بۆ ئەوەی قوربانی سووتاندن بکەن، هەشتا پیاو لە دەرەوە دانرابوون کە یێهو ئاگاداری کردبوونەوە: «ئەگەر یەک پیاو لەو پیاوانەی کە بە دەستی ئێوەم داوە دەرباز بێت، ئەوا گیانی ئێوە لە جیاتی گیانی ئەو دەبێت.» 24
And they went in to offer sacrifices and burnt offerings. Now Jehu had stationed eighty men outside and warned them, “If anyone allows one of the men I am delivering into your hands to escape, he will forfeit his life for theirs.”
کاتێک یێهو لە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندن بووەوە، بە پاسەوانە تایبەتەکان و ئەفسەرەکانی گوت: «بڕۆنە ژوورەوە و بیانکوژن، مەهێڵن کەس دەرباز بێت.» ئەوانیش بە شمشێر هەموویان کوشت. ئینجا پاسەوانە تایبەتەکان و ئەفسەرەکان فڕێیان دانە دەرەوە و بەرەو نزرگەی ناوەوەی پەرستگای بەعل ڕۆیشتن. 25
When he had finished making the burnt offering, Jehu said to the guards and officers, “Go in and kill them. Do not let anyone out.” So the guards and officers put them to the sword, threw the bodies out, and went into the inner room of the temple of Baal.
کۆڵەکەکانی پەرستگای بەعلیان هێنایە دەرەوە. دوای ئەوەی سووتاندیانن، 26
They brought out the sacred pillar of the temple of Baal and burned it.
تێکیان شکاندن و پەرستگای بەعلیان ڕووخاند و کردیانە زبڵدان، هەتا ئێستاش شوێنەواری ماوە. 27
They also demolished the sacred pillar of Baal. Then they tore down the temple of Baal and made it into a latrine, which it is to this day.
ئیتر یێهو پەرستنی بەعلی لە ئیسرائیل نەهێشت، 28
Thus Jehu eradicated Baal from Israel,
هەرچەندە لە گوناهەکانی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات لای نەدا، کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات، پەرستنی دوو گوێرەکە زێڕینەکە لە بێت‌ئێل و لە دان. 29
but he did not turn away from the sins that Jeroboam son of Nebat had caused Israel to commit—the worship of the golden calves at Bethel and Dan.
پاشان یەزدان بە یێهوی فەرموو: «چونکە ئەوەی من پێم ڕاست بوو تۆ کردت، هەموو ئەوەی کە لە دڵم بوو دەرهەق بە ماڵی ئەحاڤ کردت، هەتا چوارەمین نەوەت لەسەر تەختی ئیسرائیل دادەنیشێت.» 30
Nevertheless, the LORD said to Jehu, “Because you have done well in carrying out what is right in My sight and have done to the house of Ahab all that was in My heart, four generations of your sons will sit on the throne of Israel.”
بەڵام یێهو ڕەچاوی ئەوەی نەکرد کە بە هەموو دڵییەوە بەپێی فێرکردنەکانی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بڕوات، لە گوناهەکانی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات لای نەدا کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. 31
Yet Jehu was not careful to follow the instruction of the LORD, the God of Israel, with all his heart. He did not turn away from the sins that Jeroboam had caused Israel to commit.
لەو سەردەمەدا یەزدان دەستی بە بچووک کردنەوەی خاکی ئیسرائیل کرد، جا حەزائێل لەو سنوورانەی ئیسرائیلەوە لێی دان 32
In those days the LORD began to reduce the size of Israel. Hazael defeated the Israelites throughout their territory
کە لە ڕۆژهەڵاتی بەری ئەوبەری ڕووباری ئوردون بوو (هەرێمی گاد و ڕەئوبێن و مەنەشە،) لە عەرۆعێر ئەوەی لەسەر دەربەندی ئەرنۆنە و لە گلعاد و باشان. 33
from the Jordan eastward through all the land of Gilead (the region of Gad, Reuben, and Manasseh), and from Aroer by the Arnon Valley through Gilead to Bashan.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یێهو و هەموو کارەکانی و پاڵەوانیەتییەکەی کە کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 34
As for the rest of the acts of Jehu, along with all his accomplishments and all his might, are they not written in the Book of the Chronicles of the Kings of Israel?
یێهو لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە سامیرە ناشتیان. ئیتر یەهۆئاحازی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 35
And Jehu rested with his fathers and was buried in Samaria, and his son Jehoahaz reigned in his place.
ئەو ماوەیەی کە یێهو لە سامیرە پاشایەتی ئیسرائیلی کرد، بیست و هەشت ساڵ بوو. 36
So the duration of Jehu’s reign over Israel in Samaria was twenty-eight years.

< دووەم پاشایان 10 >