< دووەم پاشایان 1 >
پاش مردنی ئەحاڤ، مۆئاب لە ئیسرائیل یاخی بوو. | 1 |
After Ahab died, Moab rebelled against Israel.
ئەحەزیاش لە پەنجەرەی ژووری سەرەوەی کۆشکەکەی لە سامیرە کەوتە خوارەوە و بریندار بوو، چەند نێردراوێکی نارد و پێی گوتن: «بڕۆن پرسیار لە بەعلزەبوبی خوداوەندی عەقرۆن بکەن، ئایا لەم بریندارییەم چاک دەبمەوە؟» | 2 |
Ahaziah had fallen through the lattice-work of his upper room in Samaria and had hurt himself badly. So he sent out messengers, telling them: “Go and ask Baal-zebub, the god of Ekron, whether I will get better from this injury.”
فریشتەی یەزدانیش بە ئەلیاسی تیشبی فەرموو: «هەستە سەربکەوە بۆ بینینی نێردراوەکانی پاشای سامیرە و پێیان بڵێ:”ئایا لەبەر ئەوەی کە لە ئیسرائیل خودا نییە، ئێوە دەچن پرسیار لە بەعلزەبوبی خوداوەندی عەقرۆن دەکەن؟“ | 3 |
But the angel of the Lord told Elijah the Tishbite, “Go and meet the messengers of the king of Samaria and ask them, ‘Is it because there's no God in Israel that you're going to ask advice from Baal-Zebub, the god of Ekron?’
لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”لەسەر ئەو نوێنە هەڵناستیتەوە کە لەسەری ڕاکشاویت، بە دڵنیاییەوە دەمریت!“» ئینجا ئەلیاس ڕۆیشت. | 4 |
So this is the Lord's answer: ‘You will not leave the bed on which you are lying. You're definitely going to die.’” And Elijah left.
کاتێک نێردراوەکان گەڕانەوە لای پاشا، پاشا لێی پرسین: «بۆچی گەڕانەوە؟» | 5 |
The messengers returned to the king, and he asked them, “Why have you come back?”
ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «پیاوێک بەرەوپیرمان هات، پێی گوتین:”بڕۆن و بگەڕێنەوە بۆ لای ئەو پاشایەی کە ئێوەی ناردووە و پێی بڵێن،’یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئایا لەبەر ئەوەی کە لە ئیسرائیل خودا نییە، ئێوە دەچن پرسیار لە بەعلزەبوبی خوداوەندی عەقرۆن دەکەن؟ لەسەر ئەو نوێنە هەڵناستیتەوە کە لەسەری ڕاکشاویت، بە دڵنیاییەوە دەمریت!‘“» | 6 |
“A man came and met us,” they replied. “He told us, ‘Go back to the king who sent you, and tell him, This is what the Lord says: Is it because there is no God in Israel that you are sending to ask advice from Baal-zebub, the god of Ekron? As a result you will not leave the bed on which you are lying. You're definitely going to die.’”
پاشا لێی پرسین: «ئەو پیاوەی بەرەوپیرتان هات و ئەم قسانەی پێ گوتن، شێوەی چۆن بوو؟» | 7 |
“What was he like, this man who met you and told you all this?” the king asked.
ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «پیاوێکی تووکن بوو، پشتێنێکی چەرمیشی لە کەمەری بەستبوو.» ئەویش گوتی: «ئەوە ئەلیاسی تیشبییە.» | 8 |
“He was a hairy man wearing a leather belt around his waist,” they replied. “It's Elijah the Tishbite,” said the king.
ئینجا فەرماندەیەکی لەگەڵ پەنجا سەربازەکەی ناردە لای ئەلیاس، ئەویش چوو بۆ لای ئەلیاس و بینی وا لەسەر لووتکەی کێوێک دانیشتووە، پێی گوت: «ئەی پیاوی خودا، پاشا دەڵێت،”وەرە خوارەوە!“» | 9 |
Then the king sent an army captain with fifty men to Elijah. The captain went up to Elijah, who was sitting on the top of a hill, and told him, “Man of God, the king orders you, ‘Come down!’”
ئەلیاسیش وەڵامی فەرماندەکەی دایەوە: «ئەگەر من پیاوی خودام، با ئاگر لە ئاسمانەوە بێتە خوارەوە و خۆت و پەنجا پیاوەکەت بسووتێنێت!» ئینجا ئاگر لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و خۆی و پەنجا پیاوەکەی سووتاند. | 10 |
Elijah replied to the captain, “If I am a man of God, then let fire fall from heaven and burn up you and your fifty men.” Fire fell from heaven and burned up the captain and his men.
دیسان فەرماندەیەکی دیکەی بە پەنجا سەربازەکەیەوە ناردە لای ئەلیاس، پێی گوت: «ئەی پیاوی خودا، پاشا دەڵێت:”پەلە بکە و وەرە خوارەوە!“» | 11 |
So the king sent another captain with his fifty men to Elijah. The captain said to Elijah, “Man of God, the king orders you, Come down immediately!”
ئەلیاسیش وەڵامی دایەوە و پێی گوتن: «ئەگەر من پیاوی خودام، با ئاگر لە ئاسمانەوە بێتە خوارەوە و خۆت و پەنجا پیاوەکەت بسووتێنێت!» ئینجا ئاگری خودا لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و خۆی و پەنجا پیاوەکەی سووتاند. | 12 |
Elijah replied to the captain, “If I am a man of God, then let fire fall from heaven and burn up you and your fifty men.” Fire fell from heaven and burned up the captain and his men.
بۆ جاری سێیەم فەرماندەیەکی لەگەڵ پەنجا سەربازەکەی نارد. فەرماندەکەی سێیەم سەرکەوت و چوو لەبەردەم ئەلیاس کەوتە سەر چۆک و لێی پاڕایەوە، پێی گوت: «ئەی پیاوی خودا، با ژیانی خۆم و ژیانی ئەم پەنجا خزمەتکارەت لەبەرچاو بەهادار بێت. | 13 |
So the king sent a third captain with his fifty men. The third captain went up, kneeled before Elijah, and pleaded with him, “Man of God, please value my life and the lives of these fifty men.
ببینە، ئاگر لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و دوو فەرماندەکەی یەکەمی لەگەڵ سەربازەکانیان سووتاند. بەڵام ئێستا با ژیانی من لەبەرچاوت بەهادار بێت!» | 14 |
Yes, fire has fallen from heaven and burned up the first two captains of fifty, along with all their men. But now please value my life!”
ئینجا فریشتەی یەزدان بە ئەلیاسی فەرموو: «لەگەڵی بڕۆ خوارەوە، لێی مەترسە.» ئەویش هەستا و لەگەڵی چووە خوارەوە بۆ لای پاشا. | 15 |
Then the angel of the Lord told Elijah, “Go down with him. You don't have to be afraid of him.” So Elijah got up and went down with him to the king.
بە پاشای گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئایا لەبەر ئەوەی لە ئیسرائیل هیچ خودایەک نییە کە ڕاوێژی لەگەڵ بکەیت، نێردراوت نارد بۆ ئەوەی ڕاوێژ لەگەڵ بەعلزەبوبی خوداوەندی عەقرۆن بکەن؟ لەبەر ئەوەی ئەمەت کرد، لەسەر ئەو نوێنە هەڵناستیتەوە کە لەسەری ڕاکشاویت. بە دڵنیاییەوە دەمریت!» | 16 |
Elijah told the king, “This is what the Lord says: ‘Is it because there's no God in Israel for you to consult that you have sent messengers to ask advice of Baal-zebub, the god of Ekron? As a result you will not leave the bed on which you are lying. You're definitely going to die.”
ئینجا پاشا مرد، بەپێی فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی ئەلیاسەوە. لەبەر ئەوەی ئەحەزیا کوڕی نەبوو، یۆرام لە جێی ئەو بوو بە پاشا، لە ساڵی دووەمی پاشایەتی یەهۆرامی کوڕی یەهۆشافاتی پاشای یەهودا. | 17 |
Ahaziah died just as the Lord had said through Elijah. Because he had no son, Joram succeeded him as king in the second year of the reign of Jehoram, son of Jehoshaphat, king of Judah.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئەحەزیا و ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. | 18 |
The rest of what happened in Ahaziah's reign and what he did are recorded in the Book of Chronicles of the Kings of Israel.