< دووەم کۆرنسۆس 1 >

لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە، هەروەها لە تیمۆساوسی براتانەوە، بۆ کڵێسای خودا لە کۆرنسۆس و هەموو گەلی پیرۆزی خۆی لە هەموو ئەخایا: 1
Paulus, genom Guds vilja Kristi Jesu apostel, så ock brodern Timoteus, hälsar den Guds församling som finnes i Korint, och tillika alla de heliga som finnas i hela Akaja.
با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت. 2
Nåd vare med eder och frid ifrån Gud, vår Fader, och Herren Jesus Kristus.
ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان، باوکی میهرەبانی و خودای هەموو دڵنەواییەک، 3
Lovad vare vår Herres, Jesu Kristi, Gud och Fader, barmhärtighetens Fader och all trösts Gud,
ئەوەی لە هەموو تەنگانەیەکماندا دڵنەواییمان دەکات، تاکو بتوانین بەو دڵنەواییەی لە خوداوە دڵنەوایی کراین، دڵنەوایی ئەوانە بکەین کە لە هەر تەنگانەیەکدان، 4
han som tröstar oss i all vår nöd, så att vi genom den tröst vi själva undfå av Gud kunna trösta dem som äro stadda i allahanda nöd.
چونکە هەروەک چۆن بەشداری زۆرمان کردووە لە ئازاری مەسیح، بە هەمان شێوە لە ڕێگەی مەسیحەوە دڵنەوایی زۆر دەکرێین. 5
Ty såsom Kristuslidanden till överflöd komma över oss, så kommer ock genom Kristus tröst till oss i överflödande mått.
ئەگەر تووشی تەنگانە دەبین ئەوا بۆ دڵنەوایی و ڕزگاریتانە، ئەگەر دڵنەوایی کرابین ئەوا بۆ دڵنەواییتانە، کە لە دانبەخۆداگرتنی ئێوەدا بەرگەگرتنی بەرهەم هێناوە بۆ هەمان ئەو ئازارانەی کە ئێمەش دەیچێژین. 6
Men drabbas vi av nöd, så sker detta till tröst och frälsning för eder. Undfå vi däremot tröst, så sker ock detta till tröst för eder, en tröst som skall visa sin kraft däri, att I ståndaktigt uthärden samma lidanden som vi utstå. Och det hopp vi hysa i fråga om eder är fast,
جا هیوامان بۆ ئێوە چەسپاوە، دەزانین وەک لە ئازار بەشدارن، لە دڵنەواییشدا ئاوان. 7
ty vi veta att såsom I delen våra lidanden, så delen I ock den tröst vi undfå.
خوشکان و برایانم، نامانەوێت ئەو تەنگانەیەی لە ئاسیا بەسەرمان هات لەلاتان شاراوە بێت، کە زۆر قورس بوو و لە سەرووی توانامانەوە بوو، هەتا ئەوەی لە ژیان بێهوودە بووین. 8
Vi vilja nämligen icke lämna eder, käre bröder, i okunnighet om vilken nöd vi fingo utstå i provinsen Asien, och huru övermåttan svårt det blev oss, utöver vår förmåga, så att vi till och med misströstade om livet.
بێگومان هەستمان دەکرد حوکمی مردنمان بۆ دراوە، تاکو پشت بە خۆمان نەبەستین، بەڵکو بەو خودایەی مردووان هەڵدەستێنێتەوە. 9
Ja, vi hade redan i vårt inre likasom fått vår dödsdom, för att vi icke skulle förtrösta på oss själva, utan på Gud, som uppväcker de döda.
ئەوەی لە مردنێکی ئاوا گەورە دەربازی کردین و دەربازمان دەکات. هیوامان پێی هەیە کە دواتریش دەربازمان دەکات، 10
Och ur en sådan dödsnöd frälste han oss, och han skall än vidare frälsa oss; ja, till honom hava vi satt vårt hopp att han allt framgent skall frälsa oss.
ئێوەش بە پاڕانەوەکانتان یارمەتیدەرن بۆ ئێمە، بۆ ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە پێناوی ئێمە لەسەر ئەو نیعمەتەی پێمان دراوە، سوپاسی خودا بکەن، کە وەڵامی پاڕانەوەی خەڵکێکی زۆرە. 11
Också I stån oss ju bi med eder förbön. Och så skola många hembära tacksägelse för oss, för den nåd som genom mångas böner har kommit oss till del.
ئێمە شانازی بەمەوە دەکەین: ویژدانمان شایەتی دەدات کە هەڵسوکەوتمان لە جیهاندا، بە تایبەتی سەبارەت بە ئێوە، لە دروستی و بێ دووڕوویی بوو کە لە خودایە، نەک بە دانایی دنیایی بەڵکو بە نیعمەتی خودا. 12
Ty vad vi kunna berömma oss av, och vad vårt samvete bär oss vittnesbörd om, det är att vi i denna världen hava vandrat i Guds helighet och renhet, icke ledda av köttslig vishet, utan av Guds nåd; så framför allt i vårt förhållande till eder.
شتێکتان بۆ نانووسین کە نەتوانن بیخوێننەوە یان لێی تێنەگەن. هیوادارم بە تەواوی لێمان تێبگەن، 13
Ty i vad vi skriva till eder ligger icke något annat än just vad I läsen och väl kunnen förstå. Och jag hoppas att I skolen komma att till fullo förstå
تاکو مایەی شانازیی ئێوە بین، وەک چۆن ئێوەش لە ڕۆژی عیسای خاوەن شکۆمان مایەی شانازیی ئێمەن. 14
vad I redan nu delvis förstån om oss: att vi äro eder berömmelse, likasom I ären vår berömmelse, på vår Herre Jesu dag.
جا بەم دڵنیاییەوە بە نیاز بووم کە یەکەم جار بێمە لاتان، تاکو دووبارە نیعمەتتان بۆ بێت. 15
Och i denna tillförsikt tänkte jag komma först till eder, för att I skullen få ännu ett kärleksbevis.
دەمویست لەسەر ڕێگام بەرەو مەکدۆنیا سەردانتان بکەم و لە مەکدۆنیاوە دیسان بێمەوە لاتان، پاشان ئێوەش بۆ یەهودیا بەڕێم بکەن. 16
Genom eder stad ville jag alltså taga vägen till Macedonien, och jag skulle sedan från Macedonien återigen komma till eder, för att då av eder utrustas för resan till Judeen.
کە بە نیازی ئەمە بووم، ئایا بە ڕاڕایی جوڵامەوە؟ یاخود بە شێوەیەکی دنیایی پلانەکانم داناوە، کە لە کاتێکدا دەڵێم: «بەڵێ، بەڵێ» و «نەخێر، نەخێر»؟ 17
Så tänkte jag; och icke har jag väl därför nu handlat i vankelmod? Eller plägar jag kanhända fatta mina beslut efter köttet, så att vad jag säger är på samma gång "ja, ja" och "nej, nej"?
بەڵام هەروەک چۆن خودا دڵسۆزە، وتەکانمان بۆ ئێوە هەم «بەڵێ» و هەم «نەخێر» نییە. 18
Ingalunda; så sant Gud är trofast, vad vi tala till eder är icke "ja och nej".
عیسای مەسیحی کوڕی خودا، کە بەهۆی من و سیلا و تیمۆساوسەوە لەنێوتاندا مزگێنی درا، «بەڵێ» و «نەخێر» نەبوو، بەڵام لەلایەن ئەوەوە هەر «بەڵێ» بووە. 19
Guds Son, Jesus Kristus, han som bland eder har blivit predikad genom oss -- genom mig och Silvanus och Timoteus -- han kom ju icke såsom "ja och nej", utan "ja" har kommit i och genom honom.
بەڵێنەکانی خودا هەرچییەک بن، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەبن بە «بەڵێ». بۆیە بەهۆی ئەوەوە دەڵێین «ئامین» بۆ شکۆمەندی خودا. 20
Ty Guds löften, så många de äro, hava i honom fått sitt "ja"; därför få de ock genom honom sitt "amen", på det att Gud må bliva ärad genom oss.
بەڵام ئەوە خودایە کە ئێمە و ئێوە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا دەچەسپێنێت. ئەو دەستنیشانی کردووین و 21
Men den som befäster oss såväl som eder i Kristus, och den som har smort oss, det är Gud,
خودا مۆری خۆی لێداوین و وەک پێشەکی ڕۆحی خۆی خستە دڵمانەوە بۆ دەستەبەری ئەوەی دێت. 22
han som har låtit oss undfå sitt insegel och givit oss Anden till en underpant i våra hjärtan.
خوداش دەکەمە شایەت لەسەر خۆم، بەزەییم پێتان هاتەوە کە نەهاتمەوە کۆرنسۆس. 23
Jag kallar Gud till vittne över min själ, att det är av skonsamhet mot eder som jag ännu icke har kommit till Korint.
نەک بەسەر باوەڕتان سالار بین، بەڵکو هاوکارین بۆ خۆشیتان، چونکە بە باوەڕ چەسپاون. 24
(Detta säger jag icke, som om vi vore herrar över eder tro; fastmer äro vi edra medarbetare till att bereda eder glädje, ty i tron stån I fasta.)

< دووەم کۆرنسۆس 1 >