< دووەم کۆرنسۆس 8 >

ئێستاش خوشکان، برایان، حەز دەکەین نیعمەتی خودا بزانن کە دراوەتە کڵێساکانی مەکدۆنیا. 1
Nous voulons vous informer, frères, de la grâce que Dieu a accordée aux Églises de Macédoine:
ئەوان لە تەنگانەیەکی زۆر گەورەدا بوون، بەڵام ژیانیان پڕ بوو لە خۆشی، لەگەڵ ئەوەی زۆر هەژار بوون، بەڵام دڵفراوان و بەخشندە بوون. 2
très éprouvées et affligées, d'une extrême pauvreté, elles ont, avec une profonde joie, répandu à profusion les richesses de leur libéralité.
شایەتی دەدەم کە بەگوێرەی توانای خۆیان و تەنانەت لە سەرووی توانای خۆشیانەوە بەخشینیان داوە، دەستپێشخەرییان کرد و 3
Selon leurs moyens, j'en suis témoin, même au delà de leurs moyens, spontanément,
زۆر لێمان پاڕانەوە تاکو نیعمەتی بەشداربوون لە خزمەتی گەلی پیرۆزی خودا وەربگرن. 4
allant jusqu'aux supplications pour recevoir de nous la faveur de les laisser participer à ce service destiné aux fidèles,
زیاتریان کرد لەوەی ئێمە چاوەڕێمان دەکرد لێیان، چونکە سەرەتا خۆیان پێشکەشی عیسای خاوەن شکۆ کرد، ئینجا بە خواستی خودا خۆیان پێشکەشی ئێمە کرد. 5
et, dépassant notre attente, elles se sont données elles- mêmes au Seigneur d'abord, puis à nous par la volonté de Dieu.
ئەوە بوو تکامان لە تیتۆس کرد کە ئەم نیعمەتەی لەلاتان دەستی پێکردووە تەواوی بکات. 6
Aussi avons-nous engagé Tite à aller achever chez vous, comme il l'avait commencée, cette oeuvre de charité.
بەڵام وەک چۆن لە هەموو شتێکدا زیادتان کردووە، لە باوەڕ، لە قسەکردن، لە زانیاری، لە هەموو کۆششێک، لە خۆشەویستیتان بۆ ئێمە، ئاوا لەم نیعمەتەی بەخشینیشدا زیاد بکەن. 7
D'ailleurs, vous êtes partout les premiers, par la foi, par l'éloquence, par la science, par l'ardeur du zèle, par l'amour que vous nous témoignez; soyez aussi les premiers dans cette oeuvre de charité.
ئەمەتان وەک فەرمانێک پێ ناڵێم، بەڵکو بە بەراورد لەگەڵ پەرۆشی کەسانی دیکە، ڕاستەقینەیی خۆشەویستیتان تاقی دەکەمەوە. 8
Ce n'est pas un ordre que je vous donne, je vous cite seulement le zèle des autres pour éprouver la sincérité de votre amour.
نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەزانن، هەرچەندە دەوڵەمەند بوو، لە پێناوی ئێوەدا بووە هەژار، بۆ ئەوەی ئێوە بە هەژاریی ئەو دەوڵەمەند بن. 9
— (Car vous connaissez la grâce de notre Seigneur Jésus-Christ qui, étant riche, s'est fait pauvre pour vous, afin de vous rendre riches par sa pauvreté.) —
لەمەشدا بیروڕای خۆمتان پێ دەڵێم، چونکە ئەمە بەسوودە بۆتان: ئێوە پار دەستتان بە بەخشین کرد، نەک تەنها ئەمەتان کردووە، بەڵکو ئارەزووشتان دەکرد کە ئەنجامی بدەن. 10
C'est donc un simple avis que je vous donne, et vous n'avez pas besoin d'autre chose, vous qui avez non seulement commencé l'oeuvre les premiers, mais qui, les premiers, l'avez décidée, et cela dès l'année dernière.
ئێستا کارەکە تەواو بکەن، هەروەک پەرۆشی خواستی بوون، ئاوا تەواوکردنیش بە خواستی خۆتانە، 11
Maintenant donc, achevez votre oeuvre, et apportez à la terminer, selon vos moyens, l'ardeur que vous avez mise à la vouloir.
چونکە ئەگەر پەرۆشی هەبێت، ئەوا خودا بەگوێرەی ئەوەی کە کەسەکە هەیەتی پەسەندی دەکات، نەک بەگوێرەی ئەوەی نییەتی. 12
Quand on donne de bon coeur, on est bien venu d'après ce qu'on a, non d'après ce qu'on n'a pas;
مەبەستم ئەوە نییە خەڵکی دیکە بحەسێنەوە و فشارم لەسەر ئێوە بێت، بەڵکو بە یەکسانی. 13
car il n'est pas question de se mettre dans la gêne pour mettre les autres à l'aise;
لە کاتی ئێستادا با پڕیی ئێوە کەموکوڕی ئەوان پڕ بکاتەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پڕیی ئەوانیش کەموکوڕی ئێوە پڕ بکاتەوە، تاکو یەکسان ببێت. 14
la règle c'est l'égalité. Aujourd'hui votre superflu servira à leurs besoins; et un jour leur superflu servira à son tour à vos besoins, ainsi s'établira l'égalité,
وەک نووسراوە: [نە ئەوەی زۆری کۆکردووەتەوە زیادی کردووە و نە ئەوەی کەمی کۆکردووەتەوە کەمی کردووە.] 15
comme il est écrit: «Celui qui avait beaucoup ne surabondait pas, et celui qui avait peu ne manquait de rien.»
بەڵام سوپاس بۆ خودا کە هەمان پەرۆشیی خستە دڵی تیتۆس بۆ ئێوە، 16
Grâces soient rendues à Dieu d'avoir mis au coeur de Tite le même empressement pour vous;
چونکە تیتۆس نەک تەنها پێشوازی لە داواکارییەکەی کرد، بەڵکو بە دەستپێشخەری خۆی و بەوپەڕی پەرۆشییەوە دێت بۆ لاتان. 17
car il a accueilli ma prière. Son zèle, du reste, est plus ardent encore, et il part de lui-même pour aller vous voir.
برایەکمان لەگەڵیدا نارد کە بەهۆی خزمەتکردنی پەیامی ئینجیل هەموو کڵێساکان ستایشی دەکەن. 18
Avec lui, nous envoyons un frère, loué par toutes les Églises de ce qu'il a fait pour l'Évangile,
نەک تەنها ئەوە، بەڵکو لەلایەن کڵێساکانەوە هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی یاوەریمان بکات لە گەشتەکەماندا، لە کاتێکدا کە ئێمە بەخشینەکە هەڵدەگرین و دابەشی دەکەین بۆ شکۆمەندی مەسیحی خاوەن شکۆ خۆی و بۆ پیشاندانی پەرۆشیمان بۆ خزمەت. 19
bien plus, délégué par elles pour nous accompagner dans notre voyage avec le produit de la collecte que nous avons faite pour la gloire du Seigneur lui-même et aussi de bon coeur.
ئێمە خۆمان لە هەموو گلەییەک دەپارێزین، نەوەک کەسێک ڕەخنە لە شێوازی بەڕێوەبردنی ئەم بەخشینە گەورەیە بگرێت، 20
Nous tenons à éviter qu'on puisse dire du mal de nous à propos de l'abondante collecte que nous venons de faire.
چونکە بە نیازی چاکەین، نەک تەنها لەبەردەم یەزدان، بەڵکو لەبەردەم خەڵکیش. 21
«Nous voulons être irréprochables, non seulement devant le Seigneur, mais aussi devant les hommes.»
لەگەڵ ئەواندا برایەکمان نارد، کە زۆر جار لە زۆر شت تاقیمان کردووەتەوە چالاک بووە، ئێستاش بەو دڵنیاییە زۆرەی بە ئێوەی هەیە زۆر چالاکترە. 22
Avec eux, nous envoyons aussi un autre de nos frères, dont nous avons éprouvé le zèle plusieurs fois, en diverses occasions, et qui en a d'autant plus aujourd'hui qu'il est plein de confiance en vous.
لەبارەی تیتۆس، ئەو هاوبەش و هاوکارمە بۆ ئێوە، بەڵام ئەم برایانە پەیامبەری کڵێساکانن و مایەی شکۆمەندین بۆ مەسیح. 23
Quant à Tite, il est mon collègue et mon collaborateur auprès de vous; quant à nos frères, ils sont les envoyés des Églises, la gloire de Christ.
بۆیە بەڵگەی خۆشەویستی خۆتان و هۆی شانازیمان بە ئێوە بۆ ئەوان دەربخەن بۆ ئەوەی لەبەردەم کڵێساکاندا دەربکەوێت. 24
Prouvez donc et votre charité et l'éloge que j'ai fait de vous; prouvez-les à la face des Églises!

< دووەم کۆرنسۆس 8 >