< دووەم کۆرنسۆس 3 >

ئایا دیسان دەست بەوە بکەینەوە بە خۆماندا هەڵبدەین؟ ئایا وەک هەندێک کەس، پێویستیمان بە ڕاسپاردەنامەیە بۆ ئێوە یان لە ئێوەوە؟ 1
Are we beginning again to recommend ourselves? Or do we need, like some others, letters of recommendation to you, or letters of recommendation from you?
ئێوە نامەی ئێمەن، کە لە دڵماندا نووسراوە و هەموو خەڵک دەیخوێننەوە و دەیزانن. 2
Ye are our letter, written in our hearts, known and read by all men;
دەرکەوت ئێوە نامەیەکن لە مەسیحەوە، کە ئێمە خزمەتمان کردووە، بە مەرەکەب نەنووسراوە بەڵکو بە ڕۆحی خودای زیندوو، نەک لەسەر تەختە بەرد، بەڵکو لەسەر تەختە دڵی مرۆڤ. 3
since ye are manifestly shown to be a letter of Christ by means of our service, written not with ink, but with the Spirit of the living God; not on tablets of stone, but on fleshly tablets of the heart.
بەهۆی مەسیحەوە متمانەی ئاوامان بە خودا هەیە. 4
And such confidence as this have we through Christ toward God;
ئێمە خۆمان لێهاتوو نین کە بیر لە شتێک بکەینەوە و پێمان وابێت لە خۆمانەوەیە، بەڵکو لێهاتووییمان لە خوداوەیە. 5
not that we are able of ourselves to think anything, as from ourselves; but our ability is from God;
ئەو لێهاتووی کردین تاکو ببینە خزمەتکاری پەیمانی نوێ، پەیمانی ڕۆح نەک پەیمانی نووسراو بە پیت، چونکە ئەو پیتە نووسراوە دەکوژێت، بەڵام ڕۆحەکە ژیان دەدات. 6
who also gave us ability to be ministers of a new covenant, not of the letter, but of the Spirit; for the letter killeth, but the Spirit giveth life.
ئەگەر بێتو ئەو خزمەتەی کە بووە هۆی مردن و بە پیت لەسەر بەرد هەڵکەنراو بوو بە شکۆوە هاتبێت، تەنانەت نەوەی ئیسرائیل نەیانتوانی تەماشای ڕووی موسا بکەن، لەبەر شکۆی ڕووی کە فەوتاوە، 7
But if the ministration of death, engraven in letters on stones, was so glorious, that the children of Israel could not look steadfastly on the face of Moses by reason of the glory of his countenance, which glory was to be done away,
ئیتر چەند زیاتر خزمەتی ڕۆحی پیرۆز شکۆدارتر دەبێت؟ 8
shall not the ministration of the Spirit be much more glorious?
چونکە ئەگەر خزمەتی تاوانبارکردن شکۆمەندی بێت، ئاخۆ دەبێ خزمەتی بێتاوانکردن چەند زیاتر لە شکۆمەندیدا بێت؟ 9
For if the ministration of condemnation had glory, much greater is the glory of the ministration of righteousness.
شکۆدارکراویش لە بەراورد بە شکۆی لە ڕادەبەدەر شکۆی نەماوە، 10
For even that which was made glorious hath ceased to be glorious in this respect, by reason of the glory by which it is exceeded.
چونکە ئەگەر فەوتاو لە شکۆمەندیدا بێت، ئەی ئەوەی هەمیشەییە چەند زیاتر لە شکۆمەندیدا دەبێت! 11
For if that which was to be done away was glorious, much more glorious is that which endureth.
لەبەر ئەوەی هیوایەکی ئاوامان هەیە، زۆر ئازایانە دەجوڵێینەوە، 12
Having therefore such hope, we use great plainness of speech;
نەک وەکو موسا کە پێچەی لەسەر ڕووی دادەنا تاکو نەوەی ئیسرائیل تەماشای کۆتایی شکۆی فەوتاو نەکەن. 13
and do not as Moses did, who put a veil over his face, that the children of Israel might not steadfastly look on the end of that which was to be done away.
بەڵکو مێشکیان تاریک بووە، چونکە هەتا ئەمڕۆش، کاتێک پەیمانی کۆن دەخوێنرێتەوە هەمان پێچە ماوە و لانەدراوە، چونکە تەنها بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا دەتوانرێت لاببردرێت. 14
But their understandings were blinded; for until this day, when the old covenant is read, the same veil remaineth, since it is not unveiled to them that it is done away in Christ;
تەنانەت هەتا ئەمڕۆ کاتێک تەوراتی موسا دەخوێنرێتەوە پێچە لەسەر دڵیان دانراوە. 15
but even till this day, when Moses is read, there lieth a veil upon their heart;
بەڵام ئەگەر یەکێک بۆ یەزدان گەڕایەوە، ئەوا پێچەکە لادەچێت، 16
but whenever it turneth to the Lord, the veil is taken away.
چونکە یەزدان ڕۆحەکەیە، هەروەها ڕۆحی یەزدان لەکوێ بێت، ئازادی لەوێیە. 17
Now the Lord is the Spirit; and where the Spirit of the Lord is, there is liberty.
هەموومان بە ڕووێکی ئاشکرا وەک ئاوێنە وێنەی شکۆی خودا دەدەینەوە، لە شکۆیەک بۆ شکۆیەک بۆ هەمان وێنە دەگۆڕدرێین، ئەوەش لە یەزدانەوەیە کە ڕۆحەکەیە. 18
But we all with unveiled face beholding in a mirror the glory of the Lord, are changed into the same image from glory to glory, as by the Lord, the Spirit.

< دووەم کۆرنسۆس 3 >